Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
رونكردنه‌وه‌یه‌ك لسه‌ر به‌شداری كردنی (گه‌نج بۆ شانۆ) له‌ ڤیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ده‌ربه‌ندیخان

رونكردنه‌وه‌یه‌ك لسه‌ر به‌شداری كردنی (گه‌نج بۆ شانۆ) له‌ ڤیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ده‌ربه‌ندیخان

Closed
by October 15, 2010 شانۆ

به‌رێوبه‌راییه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌رێوبه‌راییه‌تی رۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان رێكه‌وتی (10-11-12/10/2010) ڤیستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی به‌ به‌شداریكردنی به‌رێوه‌به‌راییه‌تیه‌كانی (گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌، رانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، كۆیه‌) و به‌ به‌شداری گروپ و تیپه‌ هونه‌رییه‌كانی (ووڵاتی ئێران، هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، بابل) به‌رێوه‌چوو.
گروپی گه‌نج بۆ شانۆ تاكه‌ گروپی هه‌ولێر بوو، كه‌ به‌شداری ڤیستیڤاڵی ناوبراوی كرد به‌ شانۆگه‌ری (هێشتا قسه‌مان ماوه‌) بیرۆكه‌كه‌ی له‌ ده‌قی شانۆیی (مه‌رگ و پاكیزه‌یی) نوسه‌ر (ئیریه‌ل دورفمه‌ن)ی چیلیی وه‌رگیراوه‌ و (كارۆخ ئیبراهیم) دایڕشتووه‌ و (ئاشتیڤان سه‌لام) كاری ده‌رهێنانی جێبه‌جێ‌ كردوه‌، مه‌به‌ست له‌ به‌شداریكردنمان بۆ زیاتر به‌ گه‌ڕخستن و گه‌رم و گوڕیه‌كیتر بوو بۆ ڤیستیڤاڵی ناوبرا و ئاماده‌یكیتریش بوو وه‌ك گروپێكی ئه‌كتیڤ و چالاك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین و پێشوازی له‌ گشت هه‌نگاوێكی جددی و كاریگه‌ر ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بینه‌ پاڵپشتیه‌كی پته‌و بۆ شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانیان، به‌و مانایه‌ی ئێمه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی بۆ به‌رده‌وامی و دیاریكردنی خاڵه‌ نێگه‌تیڤه‌كان بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ینه‌ ئامانج و قسه‌ی له‌ باره‌وه‌ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ وه‌كو راگه‌یاندنی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ، به‌ پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بده‌ین و له‌ چه‌ند خاڵێك كۆیان بكه‌یه‌نه‌وه‌:
1- شانۆگه‌ری (هێشتا قسه‌مان ماوه‌) بیرۆكه‌كه‌ی له‌ شانۆگه‌ری (مه‌رگ و پاكیزه‌یی) وه‌رگیراوه‌، (كارۆخ ئیبراهیم) دایڕشتوه‌و بۆ كاری شانۆیی سه‌رشه‌قام، كه‌چی له‌ ده‌لیلی ڤیستیڤاڵ، وه‌كو نوسه‌ر ناوی كارۆخ هاتووه‌، كه‌چی ته‌نها دایڕشتووه‌ و نوسه‌ری چیلی (ئیریه‌ل ده‌رفمه‌ن) خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌یه‌، به‌ داخه‌وه‌ ناوی كارۆخ له‌ هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ وه‌كو نوسه‌ر هاتووه‌.
2- دیاریكردنی لێژنه‌ی دادوه‌ری ڤیستیڤاڵ ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، دواتر هه‌ڵبژاردنیان بۆ پێوه‌ری كردنی كاره‌ به‌شداربوه‌كان له‌ جێگای خۆی نه‌بوو، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گروپی گه‌نج بۆ شانۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی به‌ رایه‌كی زاتی سه‌یر بكات ئه‌وه‌نده‌ وه‌كو رایه‌كی زانستی و ره‌چاوكردنی پێوه‌ره‌ زانستیه‌كان سه‌یر ناكات، بۆیه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرا ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ مه‌راسیمی كۆتایی كردبویانه‌ پێوه‌رێك بۆ باشترین كاره‌كان جێبه‌جێی نه‌كه‌ن و ته‌نها قسه‌ی سه‌ر زاره‌كیان بێت، جگه‌ له‌وه‌ش به‌رێز (به‌شار عه‌لیوی) یه‌كێك بوو له‌ ستافی تیپی شانۆیی حله‌ و له‌ هه‌مان كات ناوی وه‌كو ئه‌ندامی لێژنه‌ دادوه‌ری هاتووه‌.
3- هه‌ڵه‌ی مه‌نهه‌جی زۆر له‌ په‌یام و ووته‌ی ڤیستیڤاڵ به‌ دی ده‌كرا، هه‌ر له‌ جۆری پێناسه‌ی شانۆی سه‌رشه‌قام و نه‌بونی دیاریكردنی ئامانج و مه‌به‌ستی ڤیستیڤاڵ و دواتر به‌كارهێنانی چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و هه‌ڵه‌ی زه‌ق له‌ نێو ووته‌ی ڤیستیڤاڵ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لێژنه‌ی هونه‌ری ڤیستیڤاڵ.

راگه‌یاندنی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ
        14/10/2010    
 

Previous
Next