ته‌وه‌ره‌کانی شکسته‌کان و سهرکهووتنهکان…. رزگار شه‌یبان
یه‌که‌م: میلیتاریزمی تورکیه له کوێدایه
هێرشی سه‌ربازی تورکیه و سنوور شکاندنی بۆ ناو کوردستان نیگه‌رانیه‌کی زۆری درووست کردووه له ناو هه‌ر دوو به‌ره‌ی میلیتاریزم و خه‌لکدا. نیگه‌رانی له ته‌نگ کردنه‌وه‌ی ئاسۆ و ئاسوده‌یی لای خه‌لک، وه شکستی ستراتیژی سه‌ربازی و سیاسی لای میلیتاریزمه‌کان. هه‌ر دوو ئه‌م به‌ره‌یه له هه‌لومه‌رجی تازه و کێشه سیاسیه‌کاندا له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدا و له دژی یه‌کتر جاره‌نووسیان به‌ستراوه به کۆئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌وه. بۆیه جه‌نک ته‌نها له نێوان ده‌وله‌ت و گرۆهێکی ئۆپۆزیسیون نییه، له نیوان تیرۆریسم و دیموکراسی، یان له نیوان تورک و کورد نییه. هه‌موو ئه‌وانه لیکدانه‌وه‌ی مێدیاکان و لایه‌نه سیاسیه‌کانه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتی سیاسی یان به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یه‌ک له ڕێگای حیزبه‌کانیانه‌وه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتن له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا. لێکدانه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن که زیاتر دیدگا و سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی خۆیان وه‌ک هێڵێکی وهلامدهرهوه و چاره‌سه‌ر راگه‌یه‌نن. له چه‌پ تا راست له‌و بازنه‌یه‌دا خه‌ریکن کار ده‌که‌ن. راسته‌کان به ده‌سه‌لاتداران و ئۆپۆزیسۆنیانهوه هه‌موو کوردبوون یان دژی ته‌نها کورد بوون و ئه‌زموونی کورد مه‌ودای هه‌لخراندنی هێزیانه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگا زیاتر بخه‌نه ژێر رکێفی خۆیان. هه‌تا گرنگ نییه بۆیان ئه‌م مانۆرانه به جه‌نگێکی گه‌وره‌ی نێوانی کورد و تورک بگۆرن. ده‌سه‌لات و ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیه‌ش به‌هه‌مان فۆرم له‌ناو کۆمه‌لگای تورکیه خه‌ریکه خۆی بالاده‌ست ده‌کات به‌رامبه‌ر به خه‌لک.
چه‌په رادیکالهکانیش هه‌موو کارکرده‌کان و هاوکێشهتازهکان ده‌گێرنه‌وه بۆ شکستی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عێراقدا. به شیوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به‌تام لێکیده‌ده‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه بێته بنه‌مایه‌کی به‌هێز، ده‌بێت بۆ پاراستنی کۆمه‌لگای کوردستان خواستی شکست نــههێنانی میلیتاریزمی ئه‌مریکا و سیاسه‌ته‌کانی وه‌ک فاکته‌رێکی به‌هێز و کارامه سه‌یر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تورکیه له کوردستاندا ده‌ستی کورتر بێت و توانای داگیرکردنی نه‌بێت. له کاتێکدا له جیهانی ئه‌مرۆدا لانی که‌م له‌م ساته‌دا میلیتاریزمـهکان هه‌موو له‌به‌رامبه‌ر ته‌نها یه‌ک به‌ره که خه‌لک و کۆمه‌لگایه خۆیان رێکخستوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا شکست بهێنیت بهههمهمان شێوه شکستی میلیتاریزم و ده‌وله‌تی تورکیه‌یه که راسته‌وخۆش به‌شیکی ناتۆ و به‌ره‌ی رۆژئاوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا شکست بهێنیت زۆر سه‌خته هیچ به‌ره‌یه‌ک له هاوپه‌یمانی ئه‌مریـکا ئه‌و شکسته دووباره‌کاته‌وه به تایبه‌ت تورکیه که له رووی ئابووریه‌وه یه‌کجار لاوازه. تورکیه له‌سه‌ره‌نجامی شکستی ئه‌مریکا خه‌ریکی مانۆر نییه، ئه‌مریکاش سه‌ره‌نجامی شکستی خۆی مه‌یدانی بۆ تورکیه نه‌داوه، به‌لکو هه‌ردوو یه‌ک به‌ره و یه‌ک سیاسه‌تی میلیتاریزمانه به‌هێزده‌که‌ن له ناوچه‌که‌دا. ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان و هێزی میلیتاریزمهکهیان هه‌تا ئێستاش شانی میللیشیاییان جێنه‌هێشتوه و له ئاستی وه‌لامه جیهانیه‌کانی میلیتاریزمدا نین تا رۆڵی ده‌سه‌لاتی کوردستان له‌و ئاسته‌دابێت که ئه‌رکی ئێستای میلیتاریزمی تورکیه و ده‌وله‌تی تورکیه پێ‌بسپێرن به‌وان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ژنه‌راڵ به‌رزانی و کاپتن تاله‌بانیدا.
کۆمه‌لگای تورکیه له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه و سۆسیالیزم و بزووتنه‌وه‌ی کریکاریی و خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هێزێکی گه‌وره‌یه، که ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات هاوکێشه جیهانیه‌کانیش هه‌ر هه‌موو تێکده‌دات. کوردستانی عێراق کۆمه‌لگایه‌کی ته‌واو توره‌یه له ده‌سه‌لاتداران، هه‌ر راپه‌رینێک له کوردستاندا ئه‌گه‌ر کارگه‌ری به‌سه‌ر هاوکێشه جیهانیه‌کانه‌وه نه‌بیت لانی که‌م به‌سه‌ر ناوچه‌ییه‌وه ده‌یبێت. میلیتاریزمی تورکیه و میلیشای ده‌سه‌لاتداری کوردستان هه‌ر دوو خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ناو ئه‌م مانۆره جه‌نگیه‌دا ته‌واوکه‌ن، و سهرکووتوانه خۆیان له رووخاندنی ده‌سه‌لاتیان ده‌ربازکه‌ن، ئه‌مریکاش کاری رێکخستنی هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده گرنگه‌کانی ئه‌م هێزانه‌یه له ناو به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی خۆیدا. له‌م نێوه‌دا قه‌ندیل قوربانیترین خاڵه و ئاگری پێشکه‌وتووترین ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له‌وێ به‌کارده‌هێنن. مێدیاکانیشیان هه‌موو هیوا و خواستی خه‌لکی کوردستانیان له قه‌ندیلدا بچووک کردۆته‌وه. قه‌ندیل ئه‌وه‌نده گه‌وره کراوه که راسته‌وخۆ کارگه‌ریی به‌سه‌ر سایکۆلۆگی سه‌ربازانی تورکیه‌وه هه‌یه و ته‌واوی لاوازیکردوون. بۆیه چاوه‌روانی شکستێکی گه‌وره‌ی مێژووی له ئۆپراسیۆنه‌که‌ی تورکیه ده‌کرێت. به‌لام له رووی سیاسیه‌وه ئۆپراسیۆنه‌کان ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌تا ئێستا به‌دست هیناوه له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له عیراقدا. ئه‌مریکا توانیویه‌تی ده‌سه‌لاتی سیاسی کوردستان بخاتهوهه ناو سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتی عیراق و جارێکی تر کوردستان له چوارچیوه‌ی "عیراقی یه‌کگرتوو" رێکخاته‌وه. وه خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق به ده‌یان ده‌هه‌ی تر به‌ریته دواوه. هه‌ر بۆیه هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ئۆپراسیۆنه‌کانی تورکیه ئه‌و سیاسه‌تانه نوێنه‌رایه‌تی بکات ئه‌مریکا پیشتیوانی ته‌وای ده‌کات. به‌لام به پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ههلواشاندنهوهی عیراقی لێبکه‌ویته‌وه و نه‌توانێت سیاسه‌تی گشتی میلیتاریزم و ستراتیژی ئه‌مریکا به‌رێته‌پێشه‌وه، ئه‌وکات له نمایشیکی تری نوێ‌دا راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌کان راده‌گه‌یه‌نن.
دووهه‌م: ستراتیژی و سیاسه‌تی میلیتاریزمی ئه‌مریکا
ئایه فاکته‌کانی ئه‌مرۆ له لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆر ساداشدا بێت ئه‌وه‌مان پێده‌لێن که ئه‌مریکا شکستی هێناوه له رووی سیاسی و ستراتیژیه‌وه؛ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که کۆمه‌لێک بۆ چوونی جیاوازی له له ناو ململانییه‌ی سیاسی ناوچه‌که هێناوه‌ته پێشه‌وه. به‌ره‌ی دژی ئه‌مریکا و ئیسلامی سیاسیش خه‌ریکن ئه‌وه ده‌لێن که به‌ڵێ ئه‌مریکا شکستی هیناوه، به‌ره‌ی خۆشباوهریش به ئه‌مریکا که خه‌ریکن سکولاریزم و دیموکراتی به لوله‌ی چه‌ک و چه‌کمه‌ی میلیتاریزمی ئه‌مریکاوه ده‌به‌ستنه‌وه و ناراسته‌وخۆ و راسته‌وخۆ شکستی ئه‌مریکا به تراژیدیای خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست هاوتا ده‌که‌ن.
ئایه ئه‌مریکا شکستی هێناوه؛ من پێم وایه نه‌خێر شکستی نه‌هێناوه، نه ستراتیژی و نه سیاسی. زۆر به‌ساده‌یی ئاورێک له مێژووی سیاسی نۆی ئه‌مریکا و ستراتیژیه میلیتاریزمهکانی و هه‌ژموونی بده‌ینه‌وه و دهبێننین له هه‌موو مێژووی خۆیدا سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریکا چه‌سپاندنی دیموکراتی و ئاسوده‌یی نه‌بووه، هه‌تا خراپترین جۆر و مۆدێله‌کان له دیموکراتی ئامانجی داگیرکاریی و سه‌رکێشیه‌کانی میلیتاریزم نه‌بووه، به‌لکو رێک به پێچه‌وانه‌وه، ئامانج ده‌سه‌لاتی میلیتاریزم و لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وته مرۆڤیانه‌یه که زه‌حمه‌تێکی زۆری بۆدهکێشریت له سه‌ر زهوویدا.
ئه‌گه‌ر له ناو دڵی نیورک و لۆندۆن و پاریس و به‌رلیندا خه‌باتی کرێکاریی و سۆسیالیستی و مرۆڤدۆستی هه‌نگاوێک مرۆڤ به‌ره‌وو ئاسووده‌یی ده‌بات، ئه‌وا میلیتاریزم زۆر به ئاسانی له شه‌قامه‌کانی به‌غداد وه‌ریده‌گرێته‌وه، له کابوڵ سه‌ری مرۆڤ له فوتباڵ بێ نرختر ده‌کات له ژێر پێی هه‌مان ئه‌و نه‌وانه‌ی که به نانی "دیموکراتی" و شیری "مرۆڤدۆستی" په‌روه‌رده‌کراون له ئه‌ورووپادا.
تۆبڵیی ئه‌مریکا سیاسه‌تێکی به‌هه‌شتی و ستراتێژیه‌کی به‌خشنده‌یی له هه‌گبه‌ی بارووت و ئاگردا هه‌بیت بو کۆمه‌لگای خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و جیهان. تۆ بڵێ سیکولاریزم له‌گه‌ڵ چه‌کمه‌ی ستراتیژی و سیاسه‌تی میلیتاریزمی ئه‌مریکاوه په‌یامی ده‌ربازکردنی کۆمه‌لگا بێت له ده‌ست دیکتاتۆریی و ئیسلامی سیاسی. ئه‌گه‌ر وابوایه هه‌تا ئێستا ده‌بوایه ئهفــگانستان پێشکهووترین جێگا بوایه و گه‌شه و ئالوگۆری زۆری تێدابوایه. له دوای ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی و تاڵیبانه‌کان ئه‌گه‌ر هه‌ڵمژینی ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌ی ئاسووده‌یی هه‌بێت، ده‌سکه‌وتی میلیتاریزم نییه. به‌لکو دهسکووتی چه‌پڵه‌ی ئازادیخوازانی جیهان بوو بۆ رووخاندن و کۆتایی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسی. ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و تالیبانه‌کان به ره‌شترین شێوه و تراژیدیا له ئهفـگانستاندا چه‌سپاندیان به‌سه‌ر کۆمه‌لگادا، ئه‌مرۆ میلیتاریزم به ئاشکرا پاسه‌وانی لێده‌کات.
rezgarshaiban@yahoo.com
28 February 2008