ئاگاتان له بیریڤان بێت!!
ماوه‌یه‌كه (كه‌ناڵ چار) له رێگه‌ی په‌خشكردنی زنجیره درامای توركی “بێریڤان”هو كه كچه ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژی شۆخ و شه‌نگی تورك “سپیلكان” رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت، به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه. به جۆرێك له كاتی نمایشكردنی ئه‌و زنجیره درامایه به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك به سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌بینیت.
دراماكه چی له رووی سیناریۆ وچی له رووی نواندن و ده‌رهێنانه‌وه تا بڵێت سه‌ركه‌وتووه‌و بینه‌ر به ده‌گمه‌ن خۆی له‌به‌رده‌م موتابعه نه‌كردنیدا راده‌گرێت، دۆبلاژه كوردیهكهشی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌گینا یه‌كێكه له‌و دراما دۆبلاژكراوه سه‌ركه‌وتوه ده‌گمه‌نانه‌ی تاوه‌كو ئێستا پێشكه‌ش كرا بێت.
رووداوی دراماكه له كوردستانی باكوره‌و به‌شی زۆری كه‌سایه‌تیه‌كانیش خه‌ڵكی خێڵه‌كانی باكوری كوردستانن یان ئه‌و كوردانه‌ن له شاره‌كانی كوردستان و توركیادا ده‌ژین. پێم وایه ئه‌م زنجیره درامایه پێشتر له توركیا بۆ چه‌ندین جار په‌خش كراوه‌و له ناو كورده‌كانی باكوردا ناڕهزایهتیهكی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه. من نامه‌وێت به درێژی باس له ناوه‌ڕۆكی دراماكه بكه‌م، چونكه ئه‌وه كاری من نییه؛ به‌ڵام له خیلالی ئه‌و زنجیرانه‌ی من دیومن، توركه‌كان زۆر زیره‌كانه توانیویانه وێنه‌یه‌كی یه‌كجار ناشیرینی گه‌لی كوردستان و سیستمی خێڵایه‌تی كوردهواری و خێزانی كوردی ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای توركی بكه‌ن و له توركه‌كانی بگه‌یه‌نن ئه‌وانه‌ن (توركه‌كانی شاخ)، بیانبینن چۆن چۆنی خه‌ریكی خۆ خواردن و یه‌كتر كوشتنن، سه‌یریان كه‌ن چۆن بۆ ژنێك ئاماده‌ن چاڵ بۆ یه‌كتری ههڵكهنن و برا برا بكوژێت و خێل خێڵ تاڵان كات!! بیان بینن چۆن خه‌ریكی قاچاخچێتی و تریاك هێنانن بۆ ناو توركیا وچۆن حكومه‌ت گیری خواردوه به ده‌ستیانه‌وه… ئه‌م زنجیره درامایه درێژه پێده‌ری هه‌مان زنجیره درامای گورگه‌كان و ئه‌رز ته‌یبه و چه‌ندان درامای دیكه‌ن كه ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی توركیا به خۆڕایی ده‌یدات به وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان؛ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له كورد ببینن كه تورك له سه‌ر كوردی ده‌كێشێت.
پێم وایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م درامایه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و دۆبلاژیان كردوه بۆ كوردی یان ئه‌وه‌ته له هه‌ستی نه‌ته‌وه بێبه‌رن و ده‌ستی توركیان له پشته، یان ئه‌وه‌ته هیچ شاره‌زاییه‌كیان له شه‌ڕی تایبه‌تی تورك نییه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان. ئه‌گینا ساویلكه ترین كه‌س ده‌زانێت مه‌رامه راسته‌قینه‌كانی درامای “بیریڤان” پیشاندانی وێنه‌یه‌كی شێوێنراوی كورده به بینه‌ر، پیشداندانی ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه هه‌شتا ساڵه تورك ده‌یه‌وێت بیشێوێنێت و كورد ده‌یه‌وێت راستی بكاته‌وه.
ده‌ركه‌وتنی له ناكاوی برایم تاتلیساز كه تاوه‌كو دوێنێ ده‌یویت یاسا رێگه‌م پێنادات گۆرانی به كوردی بڵێم بۆیه نایڵێم، په‌خشكردنی ئه‌و درامایانه‌ی كه روخساری كوردی ده‌شێوێنن له كه‌ناڵه كوردیه‌كانه‌وه، نیشانه‌یه بۆ واڵا بوونێكی بێ مانای هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه پێدان به‌و كلتوره‌ی كه هه‌شتا ساڵه توركیا له باكوری كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات. خۆ گێل كردنی یه‌كێتی هورنه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و كاربه‌ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، بێ گومان ده‌مانگه‌ێنێته ئاكامێك كه خۆزگه به پێش راپه‌ڕین بخوازین..