
ههنگاوێکی تر به‌ره‌و کۆنترۆڵ
له‌سێ مانگ پێش هه‌ڵبژاردنی( 25 ــ 7 ـ 2009) و لهنوسینێکم دا ، له چه‌پته‌ری دووه‌می ئه‌و بابه‌ته‌دا ، باسی ئاسۆی مۆنۆپۆلک کردنی جۆرێکی ده‌سه‌ڵاتم کردبوو له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حیزبێکه‌وه ، به‌پیاده‌کردنی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنی ناوبراودا له‌وێدا ئه‌له‌ند و به‌ره‌به‌یانی پێشبینیه‌کم ئاماژه پێ دابوو ، تاده‌گات به ئه‌م ڕۆژه‌ی ئێستا ، که فه‌سڵه‌کانی تری هه‌ژمونگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌ی تیادهنوسرێتهوه ، بۆیه ده‌مویست سه‌ردێڕی نوسینه‌که‌شم له ڕسته‌یه‌کی ناو ئه‌و چهپتهرهوه هه‌ڵبژێرم به ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌ند قهزون بخون بهگوێزێک ده‌تان گرمه‌وه) ، بۆیه لێره‌دا ئه‌و باسهدوپات ناکه‌مه‌وه و پاش تێپه‌ڕ بونی نزیکه‌ی ساڵ و نیو به‌سه‌ر پێشبینی ئه‌و نوسینه‌دا ، لێره‌دا رێچکه‌ی نوماکراوی نوسینه‌که ته‌واوده‌که‌م و (خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌لینکی تێبینی و له دامێنی ئه‌م بابه‌ته‌دا ، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و نوسینه‌مان ) ((*)).
{ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ، بۆچی ، ده خوازێت له‌نێو په‌ڕله‌مان دا ،
به‌زۆرینه‌ی ساده‌ی(50+1) یاسای پێکهێنانی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان تێ بپه‌ڕێنێت؟!! }
له هه‌ڵبژاردنی( 25 ــ 7 ــ 2009) دا سه‌رۆکی پارتی ، توانی به‌بێ گرێ و گۆڵ( سیستمی سه‌رۆکایه‌تی) تێ بپه‌ڕێنێت ، دواتریش زۆر به‌چاکی لێ ڕازی بونی خۆیه‌وه لێی ده‌رچێت .
به‌ڵگه‌ی ڕازی بونه‌که‌ی به‌جۆرێکه ، که له‌زوربه‌ی بۆنه ی پێویست و ناپێویست دا ، ژماره ڕێژه‌ی ( 70 % ) ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهاتووی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌داته‌وه به‌چاوی نه‌یاره‌کانی دا و ، کردویه‌تی به بنکه‌ی بڕیار‌و هه‌نگاوه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی .
چۆن سه‌رۆک و حیزبه‌که‌ی سود له و پێگه‌یه وه‌رده‌گرن ؟
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو توانی خۆی له‌ژێر نیرو لێپرسینه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان به‌ئاسانی ده‌ربهینێت ، به بی به‌رهه‌ڵستیه‌کی ئه‌وتۆ و به‌خشکه‌یی ((سیستمی سه‌رۆکایه‌تی)) سه‌پاند به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ههڕیمهکهدا ، ( هه‌رچه‌نده به‌رهه‌ڵستیه‌کی ژێر لێو ، یان ده‌نگێکی شه‌رمنانه‌ی لیستی تازهسهرههڵدراوی بزوتنه‌وی گۆڕان له‌و بواره‌دا هه‌بوو ، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌ڵه‌مه‌یی و نه‌مه‌یوی بزوتنه‌وه‌که له‌وه‌نده زیاتری پێ نه‌کرا ، مه گه‌ر لا به‌لا ، ئاره‌زویه‌کی نیشان دابێت بۆ کهندیده دژبانانهکانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ، وه‌کو بهرهههلستیهکی نێگه‌تیڤانه ، له‌وانه که‌سایه‌تی له‌خۆبوردوی وه‌کو (دوکتۆر که‌مال میراوده‌لی) که ده‌نگێکی به‌رچاوی له چاو تازهئهزمونی کاری سیاسی خۆی دا ، به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌چێته سه‌رخه‌رمانی دانپیانانێک به‌ناڕاسته‌وخۆیی له سه‌رئه‌و سیستمه ی که سه‌رۆکی پارتی زۆر به‌خورتی بۆ خۆی قۆست بویه‌وه ).
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕیاره‌دا ، وه‌کو په‌نده عه‌ره‌بیه‌که‌ی لێ به‌سه‌ر هات بوو ، له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا ، به‌وه‌ی
که‌سی ناچار ده‌ڵێت :
((ماڵم به‌کۆڵی حوشتره‌وه بوو ، ده‌بوایه منداڵه‌کانیشم بناردایه‌ته قوتابخانه)) .
ئێستاش ماکی چۆڵی و به‌ره‌ڵایی ئه‌و پاوهنهیه ، وا به‌م جۆره‌ی ئێستائاگر به‌رده‌داته پوشی خه‌رمانی ویست و ئازادی میلله‌ت و جه‌ماوه‌رێک ، ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه‌ی زه‌مه‌ن و ده‌یانکاته‌وه به ڕه‌عیه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی له سیستمه به‌سه‌ر چوه‌کان دا .
به‌هۆی ده‌ست کرانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی به‌ده‌ستهینانی ڕێژه‌ی گوشادو پڕ له فه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی %70 ده‌نگده‌ران ، که به پێی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی دیاره به‌شێک له ده‌نگه‌کانی هی دووحیزبهکهی تری ئۆ پۆزیسیۆن بووه که هه‌ردوو حیزبه ئیسلامیه‌کانن ، چونکه ئه‌وان هیچ ده‌ربڕینێکیان نه‌بوو دژی سیستمه سه‌رۆکایه‌تیه سه‌پێنراوه‌که . ئێستاش ئه‌و توله ماره‌یه ، گه‌وره ده‌بێت بۆ گه‌ردنی ئه‌وانیش .
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پارتی به‌هۆی لیستی هاوپه‌یمانیه‌وه توانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریم بباته‌وه به‌هۆی به‌ده‌ستهینانی ژماره‌ی زۆرینه‌ی دهنگدهرهکانیهوه ، هه‌رچه‌نده ئۆپۆزیسیۆن دڵخۆش و گه‌شبین بوو به ڕێژه‌یه‌کی ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌چاو خولی پێشوی 2005دا به‌تایبه‌ت به‌هۆی لیستی تازه په‌یدا بووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه .
به‌ڵام ئه‌و گه‌شبینیه‌ی ئۆپۆزیسیۆن کاتێک کاریگه‌ری مه‌یدانی ده‌بوو ، که‌حیزبی سه‌رۆک و هاوپه‌یمانیه‌که‌ی له‌ڕیگای گه‌مه دیموکراتیه‌کانه‌وه وه‌کو دارده‌ست و ئامرازێک نه‌بونایه ، به ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌لبژێردراو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه‌وه ، بۆ سه‌روگوێلاک کوتانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و به‌رته‌سک کردنه‌وی ئازادی ڕاده‌ربڕێن مۆنۆپۆل کردنی ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌ت و سامانی ئابوری ووڵات و میدیای ڕاگه‌یاندن .
که‌دواترین هه‌نگاوی له‌و بواره‌دا ، (( مۆنۆپۆل کردنی یاساکان)) باشترین ناوێکه بۆ ئه‌م قۆناغه ترسناکه‌ی ده‌سه‌ڵات .
به‌تایبه‌ت ، له سه‌پاندی یاسایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کورستان . له‌ڕێی ده‌نگدانی په‌ڕله‌مانه‌وه ، به‌زۆرینه‌ی ساده‌ی (50+1) . له‌وێدا ، به‌ئاسانی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی ، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ فه‌راهه‌م ده‌بێت ، له ڕێی کورسیهکانیهوه ، جگه له‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان بێ لایه‌ن نیه‌و سه‌ر به حیزبه‌که‌یه ، له دواندنهکانی دا به ڕونی ده‌ڵێت : (( ئێمه حه‌قی خۆمانه لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی خۆمان هه‌بێت )) .
له‌دیوێکی دا ئه‌م ده‌ربڕینه ، وادیاره دڵسۆزیهکه بۆ نه‌ته‌وه‌و هه‌نگاوێکه بۆ ئامانجی به‌رزی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام له ژێر لێوه‌وه بزه‌یه‌کی مه‌کراوی ، هه‌یه .
وه‌کو عه‌لی ئه‌بو تالیب به موعاویه ئه‌ڵیت :
(( یقول الحق ویراد به الباطل)) ــ ڕاستیه‌ک ده‌ڵیت که چهوتیهکی له نیازدایه ــ ، هه‌روه‌ها کاتێک ئۆپۆزیسیۆن داوای رێژه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌هاو دوو له‌سه‌رسێی ده‌نگه‌کان ده‌کات بۆ پیاده‌کردنی یاساکه ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری ناو پهڕلهما به په‌ستی و نیگه‌رانیه‌وه، ده‌ڵێت:
((با ڕێژه‌ی له سه‌دا ، نه‌بێت به پیشه له په‌ڕله‌مان دا)).
له‌په‌ستی و نیگه‌رانیه‌کی وه‌هاوه دژی زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌رسێ ، ده‌زانرێت سه‌ری ئه‌م کاروانه به‌ره‌وه چی خانێک ده‌چیت که‌تیایدا ئابڵوقه‌دان و سڕینه‌وه‌ی که‌مینه تیاجێ به‌جێ ده‌کرێت ، دیکتاتۆری زۆرینه تیایدا خاوه‌نی ماڵه.
یان خاتونی سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی ده‌سه‌ڵات ، به‌ده‌ربڕینی خۆی ده‌ڵێت ، هه‌موو ئه‌م داوایانه‌ی ئۆپۆزیسۆن ناشه‌رعین ،کێشه‌که خڕ ده‌کاته‌وه ، وه‌کو ده‌ستێکی چه‌ورو په‌ڵۆخ ده‌یسڕێت به‌سه‌ر ته‌نیا لیستێکی ئۆپۆزیسیۆن دا ((**)).
دروست کردنی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، له‌ڕێگای په‌ڕله‌مان و یاساکه‌یه‌وه بۆ دروست کردنی لیژنه‌یه‌که ، چیتر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌بێت به‌سه‌ر دوا جومگه‌ی دیموکراتی دا ، که ئه‌ویش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستاو ده‌ست کردنی به ئاشتی .
له‌ڕێگای ئه‌و یاسایه‌وه ، لیژنه‌یه‌ک ده‌توانرێت دروست بکرێت که سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێت یان به‌لانی که‌مه‌وه ڕامکراو دهسهتهمۆی خۆی بێت و له‌وێشه‌وه بتوانن ، به‌پێی مه‌رام وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که وه ، ڕێچکه‌کانی پیاده کردنی هه‌ژمونگه‌ری ده‌سه‌ڵات به‌ڕێبکه‌ن ، به‌وه‌ی کات و نماینده‌کانی هه‌ڵبژاردن (له حیزب و لایه‌ن و که‌سانی تاک) له‌ژێر بڕیار‌و به‌زه‌یی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا ده‌بێت به‌پێی گونجانی له‌گه‌ڵ ئه‌جیندای حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دا ، له‌شێوازی ( لیژنه‌ی خوبره‌گانی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام) ی ئێرانی ، که عه‌زڵ و نهزڵی کاندی به که‌یفی خۆیان ده‌بێت .
ئهگهرڕونتری بکه‌ینه وه ، له ڕێگای ئه‌و یاسا سهپێنراوهکهوه ، لیژنه‌یه‌ک پێک ده‌هێنرێت ،ده‌توانێت هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ده‌سه‌ڵات پێکده‌هێنێت ، که فارگۆنه‌کانی لیستی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ده‌باته‌وه بۆ به‌رماڵ و وێستگه‌ی تاکه حیزبێک .
به‌کورتی شه‌ڕی لوتکه هاتۆته پێده‌شت و سه‌رۆک له زوو تره‌وه مشوری ئه‌م بردنه‌وه‌ی خواردووه ، به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که شه‌رعه‌یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له جیهان دا که‌وتۆته عێراقه‌وه . عێراقیش چه‌ند مانگه له بۆشایی ده‌ستوری دایه و بووه به بازاڕێکی شێواو بۆ ڕایی کردنی مامه‌ڵه گوماناویه‌که‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم .
له‌ئێستاو له عێراقێکی وادا ، که مۆدێلی ده‌سه‌ڵات و کورسی جێی هه‌موو ماناکانی تری ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی له خزمه‌تگوزاری پڕ کردۆته‌وه .
له وبارو دۆخه‌دا و به‌سێ پێگه‌ی گرنگ ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت لایه‌نی پارتی چاک ده‌زانێت ( بریانی یه‌که له‌کوێوه بخوات ) .
یه‌که‌میان :ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێم وه‌کو سیستمی سه‌رۆکایه‌تی .
دوه‌میان : به ده‌سه‌ڵاتی حوکومه‌تی پێکهێنراوی خۆیانه‌وه .
سێهه‌میان : به لیستی زۆرینه‌یه‌ی پهڕلهمانیهکهیانهوه .
به گه‌مه‌کانی دیموکراتی ، جیاواز له ململانێ جه‌نگه ناوخۆی یه خوێناویهکلاسیکیهکانی جاران، ههنوکهبارێک هاتۆته پێشه‌وه که فیردهوسێکه بۆ هاتنه‌دی خواستی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی له مێژینه‌یان .
به مۆدێلی مۆدێرنی سه‌رده‌م ، هه‌روه‌کو پێشوتر خستمانه ڕوو ، سه‌رۆکی هه‌رێم به حیزبه‌که‌یه‌وه له ڕێی ده‌زگای په‌ڕله‌مانه‌وه ، پێمان ده‌ڵیت((***)) :
( چه‌نده زۆر قه‌زوان بخۆن ، من بهگوێزێک ده‌تان گرمه‌وه !!!!).
12 ــ 10 ــ 2010
ســـــــــــهرنج
ـــــــــــــــــــــــــــ :
((*))
سیستمی سه‌رۆکایه‌تی لای( مالیکی)یان له کورستانی هه‌رێم
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=1642&AuthorID=416
((**))
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11640&article=590414&feature=
((***))
به‌ناو هێنانی حیزبێک و سه‌رۆکی حیزبێک له‌م نوسیهنهی سه‌ره‌وه‌دا ، ده‌بێت ئه‌وه ڕون بکهوهمهوه من دژی هیچ لایه‌کیان نیم و نابم ، به‌ڵام به‌ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمی ده‌زانم به‌رهه‌لستی هه‌موو ڕێچکه و ڕێگهههنگاوی حیزب و که‌س و لایه‌نێک بکه‌مه‌وه کهبهرهوه تاک حیزبی ، له‌بابه‌ته‌کانی حیزبی پێشه‌نگ و پێشه‌وای تاک و ته‌نهاو ، یان ڕووه‌و مه‌نزڵ و هه‌واره‌کانی تاکڕه‌وه‌ی و ئیستیبداد‌و دیکتاتۆری کاروان به‌ڕێ بکات .