
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه،….به‌شی دووه‌م !
17.10.2010 یه‌کشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، سه‌ڵاح شینه وه‌ک نموونه!
به‌شی دووه‌م
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه (17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم).
له به‌شی دووه‌مدا، سه‌ڵاح شینه عه‌بدولڕه‌حمان خدر بندیان دۆرهبهکرهیی (سه‌ڵاح شینه) وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
سه‌ڵاح شینه عه‌بدولڕه‌حمان خدر (سه‌ڵاح شینه)، سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه، پله یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی سه‌ربازی وه‌کو فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه، جێگری فه‌رمانده‌ی که‌رت، فه‌رمانده‌ی که‌رت و دوا پله‌ی جێگری سه‌رتیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر بووه. سه‌ڵاح شینه، له‌لایه‌ک له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا ووره‌ی رووخا‌و توانای پێشمه‌رگایه‌تی نه‌ما، له لایه‌کی تریشه‌وه کێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی تر، بۆیه له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی رژێمه‌وه کردبوو، رژێمیش داوای لێکردبوو که چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه بکوژێت یان به‌زیندوویی راده‌ستی ئه‌وانیان بکات، ئینجا له رابردووی ئه‌و خۆشده‌بن. سه‌ڵاح شینه به‌و مه‌رجه‌ی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی رژێم قایل بوو، به‌ڵام له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕا که ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌کێتیی رقی لێیان بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین کادیر و پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی به‌یه‌که‌وه شه‌هیدیان بکات یان بیانگرێت و وه‌کو نێچیری چه‌ور چه‌ور له‌سه‌ر مێزی دۆستایه‌تی نوێی خۆی و به‌عسییه‌کان شانازی به شه‌هیدکردن یان راده‌ستکردنه‌وه‌یان بکات.
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که سه‌ڵاح شینه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا بۆی رێک نه‌که‌وت، بۆیه به‌ناچاری به‌ته‌نیا گورزێکی کوشنده‌ی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی کرد و که‌ڵه پیاو و پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس و شێرئاسا عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز حه‌مه‌د ناسراو به (دکتۆر عادل)، له‌گه‌ڵ دوو پێشمه‌رگه‌ی تر به‌ناوه‌کانی عه‌لی حاجی ئیسماعیل (ناسراو به که‌مال) و سه‌رکه‌وت گردعازه‌بانی، له شه‌وی (9/1988.6.10)دا له گوندی (پڵینگه)ی سه‌ربه شارۆچکه‌ی قوشته‌په شه‌هیدکرد، له‌گه‌ڵ بریندارکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ناوی تاریق عه‌بدوڵڵا عیسا پاڵانی ناسراو به (کرمانج) خه‌ڵکی دووگرتکانی قوشته‌په، که توانی به برینداری خۆی ده‌ربازکا، وه‌لێ به‌داخه‌وه رۆژی دواتر له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌ی شه‌هیدبوو. شه‌هید دکتۆر عادل برایه‌ک و هاوڕێیه‌کی هه‌ره دڵسۆز و نزیکم بوو، که هه‌م کادیر و رابه‌ری سیاسی لقی قه‌ره‌چوغی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی بوو، هه‌م فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی. شه‌هید دکتۆر عادل، مرۆڤێکی ساده، ده‌م به‌خه‌نده، ئارام، پشوو درێژ، دڵسۆز، به‌وه‌فا، مه‌زن، بوێر، خۆبه‌ختکار، شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه بوو، ده‌توانم بڵێم به‌ڕاستی پیاوی رۆژی ته‌نگانه و به‌هاناوه هاتن بوو.
سه‌ڵاح شینه و تاقمه‌که‌ی هه‌ر هه‌مان شه‌و واته شه‌وی شه‌وی (9/1988.6.10)، یه‌کێک له پێشمه‌رگه هه‌ره قاره‌مان و به هه‌ڵوێسته‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیی به‌ناوی سه‌دره‌دین فه‌تاح عه‌بدوڵڵا دووشیوانی (دیبه‌گه) ناسراو به (حاجی) که خزمی رائید جه‌لالی بوو شه‌هیدکرد. سه‌ڵاح شینه، داوای له شه‌هید حاجی کردبوو له‌و دوانه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت یان له‌گه‌ڵیاندا بچێته‌وه ناو رژێم و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ببێت به جاش یان ده‌یکوژن، به‌ڵام شه‌هید حاجی مردنی هه‌ڵبژارد نه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆناو رژێم و بوون به جاشی رژێمێکی داگیرکه‌ری ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی، ئه‌وه‌بوو سه‌ڵاح شینه‌و تاقمه‌که‌ی ناوبراویان شه‌هیدکرد.
سه‌ڵاح شینه به شه‌هیدکردنی ئه‌و پێنج قاره‌مانه‌ی شیوعی و یه‌کێتیی که له سه‌ره‌وه ناوم بردن دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه، بۆیه ناوچه‌که‌ی به‌جێنه‌هێشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه ناو رژێم، به‌ڵکو به به‌رده‌وامی شه‌و و رۆژی ده‌نایه سه‌ر یه‌ک له‌پێناوی راوکردنی پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسه‌کاندا.
دوای چه‌ند شه‌وێک سه‌ڵاح شینه و تاقمه کورد و پێشمه‌رگه کوژه‌که‌ی، له نزیک گوندی گهڕهبهشهی سه‌ربه قوشته‌په تووشی دوو پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی به هه‌ڵوێست و خۆشه‌ویستی کرێکار و جووتیارانی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌بێت، که کانه‌بی حه‌مه‌ڕه‌شید گه‌ڕه‌شێخانی (کانه‌بی گچکه) و ئازاد مه‌لا ره‌حمان قه‌ته‌وی ناسراو به (مه‌لا ئاشتی) ده‌بن. کانه‌بی گچکه، کادیرێکی دڵسۆزی حزبی شیوعی و رابه‌ری سیاسی لقی ده‌شتی هه‌ولێری حزبی ناوبراو بوو، ئازاد (مه‌لا ئاشتی)، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دلێر و چاو نه‌ترسی حزبی شیوعی بوو. ئه‌و دوو پێشمه‌رگه شه‌هیده بێ‌ئاگا بوون له‌و تاوانه‌ی سه‌ڵاح شینه و تاقمه‌که‌ی، بۆیه سه‌ڵاح شینه زۆر به‌ئاسانی هه‌ردووکیانی به‌فێڵ گرتن و به‌ده‌ست به‌ستراوی راده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێری کردن، ئه‌وانیش ئه‌و دوو قاره‌مانه‌یان شه‌هیدکرد.
سه‌ڵاح شینه‌ی کۆنه پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی نوێ، له بۆسه‌یه‌کی تردا له نزیک گونده‌کانی بیرهجنهی سه‌ربه شارۆچکه‌ی قوشته‌په، دوو پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی تری حزبی شیوعی شه‌هیدکرد به‌ناوه‌کانی ئیبراهیم باداوه‌یی و هه‌ژار منارهیی.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڵاح شینه و تاقمه دۆڕاوه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه ناو رژێم و بوون به مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی (مه‌فره‌زه خاسه)ی ئه‌من، دواتر شه‌وانه ده‌چوونه ئه‌و رێگایانه‌ی که پێشمه‌رگه هاتووچۆیان پێدا ده‌کرد و بۆسه‌یان بۆ ده‌نانه‌وه به‌تایبه‌تی له به‌ستی شه‌رغه، یان ده‌چوونه سه‌ر خێزان و بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه له‌پێناوی ده‌ستگیرکردنی کوڕ و براو باوکه پێشمه‌رگه‌کانیان ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردانی خزم و که‌سیان بێنه‌وه یان هاتبنه‌وه ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌رنا له‌هه‌ر شوێنێک گومانی هه‌بوونی راکردوو له خزمه‌تی سه‌ربازیان هه‌بوایه، به‌ره‌و شوێنه‌که ده‌ڕۆیشتن بۆ ده‌ستگیرکردنیان و راده‌ستکردنه‌وه‌یان به داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی ئه‌من، که ئه‌وانیش گولله بارانیان ده‌کردن. بۆ نموونه سه‌ڵاح شینه بندیان و جاشه‌کانی سه‌ربه مه‌فره‌زه‌که‌ی، له رێکه‌وتی (24.7.1988)دا، له نزیک گوندی (کانی بزره)دا چوار پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که خه‌ڵکی که‌رکوک-ن ده‌ستگیرکردووه، که به‌پێی نووسراوی ژماره (2014)ی رێکه‌وتی (25.8.1988)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نۆ که‌سی تری دانیشتووی شارۆچکه‌ی سه‌ربه‌رزی رواندزی خۆڕاگرن، که له رهشبگیریهکهی رێکه‌وتی (15.6.1988)ی شارۆچکه‌ی ناوبراودا ده‌ستگیرکرابوون، گولله باران کراون. ئه‌و ره‌شبگیریه به سه‌رکردایه‌تی عه‌مید روکن عامر ئه‌لزوبێدی، فه‌رمانده‌ی تیپی (فرقه)ی (45)ی سه‌ربه فه‌یله‌قی پێنج و به‌شداری ره‌فیقه‌کانی مونه‌زه‌مه‌ی حزبی به‌عس له ره‌واندز، ئه‌منی ره‌واندز، ئیستخباراتی سه‌ربازی و کۆمه‌ڵه جاش و مه‌فره‌زه خاسه‌یه‌ک ئه‌نجام درا، که زۆرتر خه‌ڵکی لێقه‌وماوانی هه‌ندێک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه که په‌نایان هێنابوو بۆ شارۆچکه‌ی ره‌واندز، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌سی کوردپه‌روه‌رو به‌هه‌ڵوێستی ئه‌و شارۆچکه‌یه، که هه‌موویان ژماره‌یان ده‌گه‌یشته نزیکه‌ی (120) هاووڵاتی و دواتر (13) که‌سیان گولله باران کران. به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاماژه پێکراو له سه‌ره‌وه‌دا، له ژماره (1-4) بریتیین له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که سه‌ڵاح شینه گرتوونی و راده‌ستی ئه‌منی هه‌ولێری کردوون، له ژماره (5-13) خه‌ڵکی رواندزن. سێزده شه‌هیده‌که، که چواری یه‌که‌میان پێشمه‌رگه‌ی (ی. ن. ک)ن و خه‌ڵکی که‌رکوکن، نۆ که‌سه‌که‌ی تریش هاووڵاتی دانیشتووی رواندزن که بریتیین له: (ئیبراهیم خورشید محه‌مه‌د جهوهیی، حه‌سه‌ن عومه‌ر ساڵح قولی به‌گی، ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د پهڵکانهیی، سه‌روه‌ر هیدایه‌ت سه‌وزه محه‌مه‌د، ئه‌مین ناوخۆش عه‌بدولڕه‌حمان، رێبوار حه‌سه‌ن یوسف، شێرزاد جه‌بار مام شێخ، عیسا محه‌مه‌د عه‌لی عودیش، عه‌بدولڕه‌زاق خدر مام شێخ، وریا سه‌عید عه‌بدولڕه‌زاق، سه‌لیم ئه‌سعه‌د عه‌بدوڵڵا، سه‌ردار ته‌ها به‌کر و فازڵ شافی میرزا)، که راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر-یان ده‌که‌ن.
سه‌ڵاح شینه، دواتر له رێکه‌وتی (5.3.1989)دا به‌ده‌ستی جاشێکی ئه‌کره‌می جه‌میل که‌ریم مه‌جید عه‌بدوڵڵا ئاغای کۆڕێ، راوێژکاری فه‌وجی سووکی (220)، کوژرا. سه‌ڵاح شینه، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (293)ی دراوه‌تێ له لیستی داواکراوه‌کان.