
ئه‌و شتانه‌ی سه‌رت سپی ده‌كه‌ن و هه‌ر تێشیان ناگه‌یت
له كوردواریدا مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ خۆ سه‌رم له‌به‌ر هاتاوێ سپی نه‌كردییه، یانی هێنده باش لێتێگه‌یشتووم پێویست به هیچ ناكات.
هه‌رچه‌نده من سه‌رم به ته‌واوه‌تی سپی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێك وه‌ك خۆی تێبگه‌م، به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده‌ش سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه شته‌كی لێبزانم، بایی ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یشتووم خۆم له قه‌ره‌ی هه‌موو باسوخواسێك نه‌ده‌م، به‌ڵام ده‌لێی چی ئه‌وه قاسماغایه‌و هاتووه به‌رده‌رگای لێگرتووی، تۆ نه‌یگری خوا ده‌تگرێ.
ئه‌گه‌رنا من چ كارم به قاسماغای كویێ هه‌یه ئاخۆ له سه‌رده‌می زێڕینی خوی‌دا چی خواردوه‌و چی له‌به‌ركردوه‌و چی كردوه‌و چی نه‌كردوه‌و، له كوێ هاتووه و بۆ كوێ چووه، ئه‌مه رێك ده‌چیته خانه‌ی ته‌دخولی شه‌خصی، ئه‌ی ئێمه به‌ره‌و كۆمه‌لگه‌یه‌كی كراوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌نگاونانێن، ئێ بۆ بێین به هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی كۆنی ماوه به‌سه‌رچووی قاسماغای كوێی هه‌موو رابردوو و ئێستا‌و داهاتوی خۆمان و میلله‌ته‌كه‌مان بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌و پرسیاره‌ی ره‌نگه له كۆتایدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌مان له ده‌ست بدات كه دۆسته‌كانمان به‌لێنیان پێداوین بۆمان دابمه‌زرێنن، ئاخر له ئێستاوه ئێمه چۆن ده‌بێت ئه‌و له‌ككه ره‌شه به خۆمانه‌وه بنین و پێمان بڵین میلله‌تێكی چه‌ند نه‌فامن، پیاوێكی پێده‌سه‌ڵاتی وه‌ك قاسماغا چییه؟ له سه‌رده‌مێك كه هیچ ئیراده‌یه‌كی له ده‌ست خۆی نه‌بووه هه‌ندێ تاوانی كردوه، ئێستا لێیان زیندوو كردۆته‌وه.
چۆن ده‌بێت له ختوخۆڕایی بێیت ئێقه‌ی بگریت و قۆلبه‌ستی بكه‌یت، قابیله شار بێ حاكم بێت، شتی وا چۆن ده‌بێت، پیاوێك له سه‌رده‌مێكدا هێنده به هه‌یبه‌ت بووبێ و له مه‌جلیسی سه‌ید ره‌ئیسدا دانیشتبێت و شه‌فاعه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی كردبێت كه رانیه‌ش وه‌ك هه‌له‌بجه كیمیا باران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و مه‌ینه‌ته بێنن كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردماندا هاتووه، ئه‌بێ ئه‌وه چ ویژدانێك بێت داوای ئه‌وه ده‌كات قاسماغا بخرێته نێو قه‌فه‌زی تاوانه‌وه‌و به‌به‌رچاوی دۆسته‌كانییه‌وه لێكۆلینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا بكرێ و سزا بدرێ، تۆ بڵێی ئه‌و ره‌فیقانه‌ی وه‌عدی سه‌لامه‌تی هێنانه‌وه‌یان پێدا بۆ پایته‌خت هێنده نمه‌ك حه‌رام بن ئاوا به ئاسانی بیخه‌نه به‌ده‌رستی قانوون، ئه‌و قانوونه‌نه‌ی سه‌روه‌ره به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه.
لێره‌دا ناچارم منیش پرسیاری ئه‌و براده‌ره پارتییه دووباره بكه‌مه‌وه كه له مه‌جلسێكدا كردی، له‌گه‌ڵ سه‌ر خوراندنه‌كه‌شیدا دیاربوو له ژێره‌وه‌ش شه‌رم دایگرتبوو، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستاش كه‌س نه‌یزانی قاسماغا چۆن هێنرایه‌وه‌و چۆن ده‌ربازكرا؟ پرسیارێكی ئاسان، به‌ڵام قورس، وتی من تێناگه‌م ئه‌بێ قاسماغا چی به‌به‌ره‌وه مابێت، خێری چی بۆ پارتی تێدا بێت ئه‌وهای لۆ ده‌كات.
كه ئه‌وه ده‌بینی ناچار ده‌بی بڵێی شوكور وشیاره ئه‌و خه‌ڵكه‌ش تێده‌گات چ باسه لۆێی ئه‌وها به كۆمه‌ڵ ده‌چوونه به‌خێرهێنانه‌وه‌ی و ئه‌ملاو ئه‌ولایان ماچ ده‌كرد.