
كورده‌كان بۆده‌ره‌وه ..!
ئازادی و ژیانێكی ئاسووده مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌كه له هه‌رشوێنێك بێت له‌م دونیایه ، ئاشنایه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پیًشوودا كورده دڵسۆزه‌كان ره‌وده‌نران و له شاره‌كانیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كران له‌ژێر ناونیشانی (ترحیل) ، وا ئێستا به‌ره‌و یانزه ساڵ ده‌چێن كه پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق بووه و به‌ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان –ی عێراق راگه‌ینراوه و ئه‌و هه‌رێمه له سه‌ر ئاستی جیهانی دانی پێدا نراوه .
هه‌رێمی كورده‌ستانی عێراق به‌شێكی زۆری لێ جیا كراوه‌ته‌وه و دوژمنانی ئازادی و گه‌لی كورد چاویان به‌وه‌دا هه‌ڵنایه كه به‌شه به‌زۆر جیاكراوه‌كانی كوردستانی عێراق بگه‌ڕنرێته‌وه باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه دا بڕاوه‌نه كه به ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ناسراوه ، مادده‌ی ( 140) ـی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات ، ئه‌ویش به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ شوێنه كۆنه‌كانی خۆیان و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه كه به‌زۆر و ناچاری له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كراون.
به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌یه ..! ئێستا لیسته كوردێكان له به‌غدا سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كورد و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140 كه كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی گشتی كه بزانرێت له عێراقدا رێژه‌ی ( عه‌ره‌ب ، كورد ، توركمان ، ئێزیدی ، … هتد) چه‌نده . ناشارێته‌وه كه عه‌ره‌ب و توركمانه شۆڤێنێكان دانبه‌وه‌دا نانێن كه رێژه‌ی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان زۆره و بۆیه هه‌ڵ ده‌ده‌ن جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه گشتێكه‌ی عێراق دوا بخه‌ن ، ئه‌مه‌ش مه‌رامێكی سیاسی له پشته‌وه ، چونكه هێشتا كورد زۆرینه‌یه له شاری كه‌ركوك و له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان ، به‌ڵام مه‌به‌ستی دواخستنی مادده‌ی 140 و سه‌رژێمری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كورد به‌گشتی له ناوچه‌دابڕاوه‌كان ده‌ربه‌ده‌ر بكرێن وه‌ك چۆن رژێمه دیكتاتۆرێكه‌ی پێش‌و ده‌ربه‌ده‌ریانی كرد ، به‌ڵام ئێستا به‌و شێوه‌ییه‌ی پێشوو بۆیان ناكرێت كورد ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌ن بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری توندوتیژی و تۆقاندنی هاوڵاتییه كورده‌كان و كڕینی زه‌و و خانوی هاوڵاتییه كورده‌كان و هاندانی كورد بۆ چۆڵكردنی شوێنه‌كانیان به بیانووی نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری و نه‌بوونی پاراستی گیانیان .
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌شێك له كورده ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان ، به‌ڵام به‌شێكیشی به‌بۆنه‌ی جێگیربوونیان له‌و شوێنه‌ی كه لێی بوونه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شێه‌ش كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ش كه له كاتی رژێمی پێشوش هه‌ر له‌وێ بوون وا ئێستا له‌دوای نزیكه‌ی یانزه ساڵ ورد ورد به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆچده‌كه‌ن وه بۆ ئه‌وه‌ی خانوو موڵكه‌كانیان پاره‌یه‌كی زۆرتر بكات به ( توركمان و عه‌ره‌ب) ده‌یفرۆشن .
هه‌روه‌ها ناشارێته‌وه ره‌ونانی ماڵه كورده‌كانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان و كڕینی موڵكه‌كانیان به پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه‌وه ده‌ستێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه بۆ كه‌مكردنی رێژه‌ی كورد له ناوچه دابڕاوه‌كان و سه‌رنه‌گرتنی مادده‌ی 140 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ، ئه‌وه‌تا ده‌بێنرێت سه‌ره‌تا له شارۆچكه‌ی خورماتوو نزیكه‌ی ( 1200) خێزانی كورد كۆچیان كردووه و ئه‌وا له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی موسڵ كه‌ركوك چه‌ندین خێزانی دیكه به هۆی نه‌بوونی پاراستی گیانیان و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری شوێنه‌كانی خۆیانیان به جێ هێڵاوه .
هه‌روه‌ها له شاری موسڵ نزیكه نیو ملێۆن كه‌س به شێوه‌یه‌كی یه‌كجا خێرا زیادی كردووه كه ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ رێژه‌ی عه‌ره‌ب تۆمار كراوه ، هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌م هۆیانه‌وه‌یه كه لیستی عێراقییه بێی باشنییه سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت و هه‌وه‌ها بێی باشنییه رێژه‌ی كورد له شاری موسڵ و كه‌ركوك ناوچه‌دابڕاوه‌كانی دیكه زۆر بێت.
سه‌باره‌ت به نارازی بوونی توركمانه شۆڤێنێكان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری ، یه‌كه‌میان بۆ ئاشكرا نه‌بوونی رێژه‌ی توركمانه كه ئه‌وان رێژه‌یه‌كیان وتووه كه عه‌قلیش ته‌سوه‌ری ناكات رێژه‌ی توركمان له عێراقدا 10 ملیۆن كه‌س بێت و له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت بێگومان كورد له‌و ناوچه‌یه زیاتره له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ئه‌نجامی سه‌رژمێرێكه مادده‌ی 140 ئاشكرا ده‌بێت .
له‌م بابه‌ته‌دا ویستم ئه‌وه بخه‌مه روو كه عه‌ره‌بی شۆڤێنی نیازی ده‌ربه‌ده‌ركردنی هاوڵاتییانی كورد ده‌كات له ناوچه‌دابڕاوه‌كان بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد كه‌م بكرێته‌وه له‌و ناوچانه و لایه‌نه سیاسێكانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ شتێكی جیدییان ئه‌نجام نه‌داوه بۆ راگرتنی و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد له ناوچه‌دابڕاوه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنێكانه‌وه سه‌ر بگرێت هه‌رگیز گه‌لی كوردستان له حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای هه‌رێم و پارته سیاسێكانی خۆشنابێت و ناویان به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو ره‌وانه ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی هاوڵاتییه‌كی به‌زۆر ئاواره كراوی ناحییه‌ی جه‌له‌ولا له‌كاتی هه‌ڕه‌شه كردنی عه‌ره‌به شۆڤێنێكان بۆ سه‌ر ماڵه كورده‌كان ده‌یانوت ( كورده‌كان بۆده‌ره‌وه) ..!
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / خورماتوو
Hama90@live.com