له باوه‌شی مه‌رگه‌وه بۆ (( ئۆردگای هیوا ))
سه‌رئه‌نجام پاش تێپه‌ڕبوونی 69 ڕۆژ به‌سه‌ر مانه‌وه‌ی 33 كرێكاری چیللی له تونێلێكی داڕوخاو به‌قولای 622 مه‌تر له ناخی زه‌ویدا، ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا كه نزیكه‌ی 2000 ڕۆژنامه‌و په‌یامنێرو ده‌زگای ڕاگه‌یاندو كه‌سوكاری كرێكاران وسه‌ركۆماری چیللی و نیڤۆ مۆرالیسی سه‌رۆكی پۆلیڤیاش له‌نێو جه‌ماوه‌ری چاوه‌ڕواێدا ئاماده بوون، بۆ پێشوازیكردن له یه‌ك به‌یه‌كی كرێكارانی ژێر كانه “پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كان”.
گومانێك له‌وه‌دا نیه كه ئه‌م هه‌واڵه ملیۆنه‌ها ئینسانی دووچاری شۆك وتیارامانێكی قۆل و خۆشحاڵیه‌كی گه‌وره‌كرد. ئاخر ئه‌گه‌ری ڕزگار بوونی ئه‌م كرێكارانه نه‌ك ته‌نیا هه‌رساته ته‌قه‌ی له‌ده‌رگای دڵی 33 خێزان ده‌دا، به‌ڵكو گۆشه‌یه‌ك له زاكیره‌و ویژدانی هه‌موو ئه‌و ئینسانه‌ی داگیركردبوو كه به‌هاو حورمه‌تی ئینسان به‌لایانه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانه.
له‌پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ئه‌م كرێكارانه‌دا ده‌مانبینی كه‌چۆن خێزان و ئه‌زیزانیان، ده‌ست وپه‌نجه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌گلۆفن له‌گه‌ڵ لێوكرۆژیندا سترێستێك پاڵیان پێوه ده‌نێ كه په‌یتاپه‌یتا نینۆكه‌كانیان له دانیان گیربكه‌ن و چركه‌یه‌كیان به زه‌مه‌نێك لێتیپه‌ر ده‌بوو، تێكرا له‌سنووری هه‌مان چاڵه كانزای داروخاودا كه به(( ئوردگای هیوا)) ناوزه‌دكرا ساتگه‌لێكی پڕ دله‌وڕكه‌یان له‌گه‌ل چاوه‌روانیه‌كی هه‌یه‌جانهێنه‌ردا به‌سه‌ر ده‌برد و له‌دووڕیانی شادی ودڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی گه‌وره‌دا چاوه‌كانیان بڕیبووه ده‌رگای فلزی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كرێكاران،بۆ شادبوونه‌وه به‌ئه‌زیزانیان.
له‌پڕ به‌هه‌ڵكێشانی كه‌بسولی فلزی وكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ی هاتوو هاوارو خۆشی وبه‌خته‌وره‌یه‌كی گه‌وره تێگه‌ل به قوڵپی گریان و شه‌پۆلی فرمێسكی خۆشی به‌شداربوونی ئه‌و شوێنه‌ی راچله‌كاندو به‌له‌باوه‌شگرتنی یه‌كه‌مین كریكار له‌لایه‌ن خێزان وئازیزانیانه‌وه هه‌موو ئیمه‌ش لێره‌و له‌وێ له‌سه‌راسه‌ری دنیا ئاو په‌ڕییه چاوه‌كانمان وخۆشحالیه‌ك پاڵی به نیگه‌رانی و مۆتكه‌ی ڕۆژانی ڕابردوه‌وه‌نا، كه‌له یه‌كه‌مین ساته‌كانی بیستنی ئه‌م هه‌واله‌وه جه‌سته‌مانی ته‌نیبوه‌وه. تێكه‌ڵ بوونی ئه‌و فرمێسكانه به شادی وخۆشحاڵی، به‌ڵگه‌نه‌ویستێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی كه مافی ژیان و هاوچاره‌نووسی مرۆڤه‌كان هیچ سنوور دیوار‌و ڕه‌نگی پێست و دوری و نزیكیه‌ك ناناسێت و هیچ ئاین و نه‌ژاد و نه‌ته‌وه‌و قه‌ومێك ناتوانێت ئه‌و نازنامه ئینسانیه زه‌وت بكات. به‌ڵی ئه‌مه‌یه ئه‌و نازنامه‌ی كه ئێمه پێی ده‌ڵێن هه‌ویه‌تی ئینسانی !
بۆ نیشاندانی گۆشه‌یه‌كیتری هه‌قیقه‌تی ئه‌م هه‌ویه‌ته ئینسانیه، سه‌رنج بده‌نه به‌شێك له قسه‌كانی ماریو سیپلووی، قسه‌كه‌ری ئه‌و 33 كریكاره، تا به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌ی به‌م ڕاستیه به‌رین. ئه‌و كاتێك كه‌پرسیاری لێ ده‌كرێت گه‌وره‌ترین وانه‌یه‌ك كه له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 هه‌فته‌دا له‌ژێرزویه‌وه به‌سه‌رتان برد چیه ؟ ماریۆ ده‌لێ: (( ئاره‌زو ده‌كه‌م كه‌جیهان یه‌كگرتووبێت، بۆ عیشیق و دۆستی نه‌ك بۆ عشق به یه‌ك ئاین نه بۆ جه‌نگی زیاتر نه بۆ كوشتاری زیاتر )). به‌لام له‌پال ئه‌م ڕاستیه‌دا هه‌ر له‌قسه‌ی به‌ته‌مه‌نترین كرێكاری ئه‌م كانزایه‌وه كه له‌ته‌مه‌نی 12 سالیه‌وه له‌م كانانه‌دا كاری كردوه تا گه‌نجترینیان كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 19 ساڵه هه‌موو تێكرا حیكایه‌تی به‌رهه‌م هێنه‌رانی هه‌موو خێر‌و خۆشیه‌كانی ژیانی مرۆزڤایه‌تین نیشان ده‌ده‌ن كه به‌شی زۆربه‌ی زۆری مرۆڤایه‌تی واته چینی كرێكار به‌رهه‌می دینیت و به‌لام خۆشیان ڕۆژانه ده‌بنه قوربانی كاره‌ساته‌كانی شوینی كار‌و به كوله‌مه‌رگی ژیانیكی مه‌مره‌ومه‌ژی به‌ده‌ست دینن. بۆیه هه‌ر ئه‌م دۆخه‌و نیگه‌رانیه‌كانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م چینه سه‌ركۆماری چللی ناچار ده‌كات به‌وه‌ی كه به‌ڵێنی گۆڕینی یاسای كار له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاراندا بدات. ئه‌گه‌رچی له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌نگاوه بۆ پاساودان و شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی تره كه له ده‌یان ساڵی رابردودا به‌سه‌ر كریكارانی چیللی دا هاتووه. به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌م راستیانه‌شدا ئه‌وه‌ی فاكته‌رێكی گرنگی خولقاندنی دۆخی ئه‌مرۆژانه‌یه بۆ نیشاندانی هاوپشتی و هاوچارنووسی ئه‌م رووداوه، هه‌ستیارو به‌ده‌نگ بوونی كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی بوو بۆ جێ پێ هه‌لگرتنی چاره‌نووسی ئه‌م 33 كریكاره. بۆیه جیگه‌ی خۆیه‌تی له په‌راوێزی ئه‌م ڕووداوه‌وه دووپاتی ئه‌و ڕاستیه به‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌كرێت و ئیمكانی ده‌بێت ڕێگه به‌مه‌رگی سه‌دان و هه‌زاران قوربانیانی شوێنی كار بگرین. ده‌كرێت وئیمكانی ده‌بێت ڕێگه به جۆره‌ها كاره‌ساتی سۆنامی ولاڤاو بمه‌له‌رزه‌و ته‌نانه‌ت ڕێگه به‌كوشتاری ده‌یان هه‌زار ئینسان له‌شه‌ڕو پێِكادانه‌كانی چینه بالاده‌سته‌كان بگیرێت. ئه‌مه‌ش له‌گره‌وی ده‌خاله‌تگه‌ریه‌كی شۆرشیگرانه‌و ئینسانیدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیختیار بۆ ئینسان وشكانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌زۆری دانیشتوانی گۆی زه‌ویداو خستنه‌وه سه‌رپێ ئه‌م دنیا پێچه‌وانه تا ئینسان له سایه‌یدا به‌خته‌وه‌و ئاسووده بیت !
ڕێبوار عارف
rebwar.arif@hotmail.com
تیبینی: ئه‌م بابه‌ته له هاولاتی ژماره 672 بلاوكراوه‌ته‌وه