
ئێمه …. سروشت عومه‌ر مه‌عرووف
ئێمه
ئاسکێکیان کوشت دوایی ئه‌وه‌ی که‌وڵیان کرد وگۆشته‌که‌یان برژاند. له‌سه‌ر کهوڵهکهشی بۆ جوانی سووره‌تی (ی‌س)یان له‌سه‌ر نووسی له‌دوا جاریشدا فرۆشتیان به ملوێنهرێکی سعودی..
٤/٨/٢٠٠٩
+++++++++++++++++++++
کلتورێک
ژنه‌که‌ی له‌ناو جێگاکه‌یدا ده‌یناڵاند ،داوای تۆزێک ئاوی کرد،کچه ههرزهکارهکهشی به‌رزه‌پێ هه‌ستا چوو په‌رداخێک ئاوی بۆ بهێنێت ، میوانه‌که‌ی به فرسه‌تی زانی به باوکی گووت کچه‌که‌ت عازه‌ب بووه وه‌ختی شوویه‌تی ئه‌میش ده‌می له‌بنا گوێی نزیک خسته‌وه ئه‌وه بۆ خۆمم داناوه تابیدهمه ژن ئه‌مه‌ی به‌هێواشی به میوانه‌که‌ی ووت به‌ڵام ژنه‌که‌ی زۆر به‌چاکی گوێی لێ بوو. ١/٣/٢٠١٠
++++++++++++++++++++++++++++
باوکم
دوایی شه‌ست وپێنچ ساڵ به‌یه‌که‌وه بوون مانگێک ده‌بوو مێرده‌که‌ی له جێ‌دا که وتبوو. رۆژێک به‌ده‌م هاواری مێردهنهخۆشهکهیهوه نه‌چوو.بابڵێین دواکه‌وت. شووه‌که‌ی ده‌هری بوو.ئهرزوئاسمانی له‌یه‌ک ده‌دا به‌په‌له بانگی کوڕه‌کانی کرد،وه‌سێتی بۆ کردن گه‌ر مردم ئه‌م ژنه که‌دایکی ئێوه یه له‌هه‌موو ماڵ وسامانێکم بێبهریبێت وقورئان شایه‌ت بێت له‌به‌ینماندا هه‌فته‌ی پێ نه‌چوو دایکیان که‌ژنی ئه‌م بووبردیان به‌ره‌و گۆڕستان.
٢٠/٥/٢٠١٠
+++++++++++++++++++++++++
کوێربووه‌کان
له‌ناو ئاپۆره‌که‌دا کاتێک خۆی کێشا بهسنگیدا، ژنه‌که بهتوڕهبوونێکهوه ووتی: ئه‌وه کوێری به‌رده‌می خۆت نابینی ئه‌میش که عینهکێکی ره‌شی له چاودا بووبه‌ڵێ خانم ببوره کوێرم نابینام ،زیاتر هه‌ڵچوو ئێ باشه وا زانیمان مزمهعیلیت خۆ لووتت هه‌یه..
١٠/١٢/٢٠٠٩
++++++++++++++++++++
سێکس
ده‌وری قه‌بره‌که‌یان دابوو.نۆ جه‌ژنی مێرده‌که‌ی بوو.خۆیی ودوو کچه‌که‌ی نه‌بێت به‌کوڵ ده‌گریان ئه‌وانی تر زه‌رده یان ده‌هاتێ وله دڵه‌وه پێده‌که‌نین. ژنه‌که‌ی خۆی دابوو به‌سه‌ر کێلهکهیداودهگریاو هه‌ر سات ناساتێک ده‌یگووت به قوربانی کێلهکهوبم، به‌ڵام ئه‌وان وا ده هاته به‌رگوێیان ده‌ڵێت به قوربانی کێرهکهوبم کێ ل ه که وببم ،،
٣/٢/٢٠١٠