
کاتێک دوژمن ده‌رگایی ماڵت پێده‌گرێت
چه‌ند رۆژێکه شه‌ره قسه له نێوان پارتی دیموکرات و کۆماری ئیسلامی ئێران دروست بووه[1] و خه‌ریکه بال ده‌کێشێت به‌ره‌و هه‌نگاوی کرداری[2]. پێم وانییه که‌س بزانێت که له پشتی پشته‌وه چ باسه ، به‌ڵام ئه‌وه‌یی که تائیستا ده‌رکه‌وتووه ئێران ویستویه‌تی به لێشاو تروریست برژێنێته نێو کوردستانی باشور. هه‌ر وه‌ها قسه‌یی ئه‌وه هه‌یه که کۆمه‌ڵیک له تروریسته‌کان له‌لایه‌ن( پ ک ک )وه له قه‌ندیل ده‌سگیر کراون[3] . بههانهکهیی ئێران وه‌ک هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن گوایه له به‌ر ئه‌وه‌یه پارتی له رۆژئاوا و تورکییه نزیک بوه‌ته‌وه و باسی هه‌ندێک په‌یمانی ئابوری و سیاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی باشور له گه‌ل ئه‌و شوێنانه‌دا له ئارادایه [4]. پیلان و ده‌ست درێژی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر کورد تازه نییه و به دریژایی مێژویی کۆن و نوێی کوردستان داگیرکه‌ران سڵیان له به‌کار هێنانی ئه‌نواعی ده‌ست درێژیه‌کان ئه‌گه‌ر بۆیان لوا بێت نه‌کردوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌ویی لێره‌دا گرینگه باسبکرێت ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌مه‌که تاراده‌ێک گۆڕانی به‌سه‌ر دا هاتووه. ئێستا کوردستانی باشور حکومه‌تێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه که له ڕیگه‌یی ده‌ستوری عێراقه‌وه تا راده‌ێکی زۆر مه‌شروعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیشی په‌یدا کردوه. هه‌ندێک که‌س پێیان خۆش بێت یان پێیان ناخۆش بیت پارتی دیموکرات حیزبی یه‌که‌می ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌و حیزبی ده‌سه‌ڵات داره و نه‌خشه‌یی سیاسه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و دای ده‌رێژێت هه‌رچه‌ند من به شه‌خسی خۆم له‌گه‌ل زۆر له سیاسه‌ته‌کانی پارتیدا به تایبه‌تی به نیسبه‌ت شێوازی حکومڕانی و دوو ئیدارهیهوهنیم [5]، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه ده‌بێت هه‌موومان تێی بگه‌ین . ئه‌وه‌یی ئێران ده‌یکات راسته هێره‌شه بۆ سه‌ر پارتی به‌لام له هه‌مان کاتیش‌دا هێره‌شه بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد . وه‌ک له وتارێکدا باسمکردوه پیوه‌ندی چڕی کوردستان له‌گه‌ڵ رۆژ ئاوا و پێشخستهنی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا به مه‌رجێک هاو ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی مافه‌کانی کورد له باکوری کوردستان ، نه ته‌نها پێویست به‌لکوو ئیستراتژیشه[6]. لێره‌دا دڵخۆشێکی گه‌وره هه‌یه ئه‌ویش هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی کردنی رۆژنامه‌یی( هاوڵاتی) و گۆڤاری( لڤین) ه که له زمانی سه‌ر نووسه‌ر و جێگری سهرنوسهرهکهیانهوه له دوایین ژماره‌ی بڵاوکراوه‌کانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ده‌ستدریژی ده‌ره‌کیدا کردوه‌ته‌وه[7][8]. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ست به ترس ده‌کرێت کاتێک راگه‌یاندنی حیزبه‌کان چ شه‌ریکی ده‌سه‌ڵات یان ئۆپوزسیون به بێده‌نگی یان به بێ لایه‌نی پاڵیان لێداوه‌ته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌یی هیچ شتێک روی نه‌دابێت، یان ئه‌وه هێرشه بۆ سه‌ر پارتیه‌و پێوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه. ئه‌مه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یی که په‌روه‌رده‌کردنی حیزبی له کوردستاندا چه‌ند سه‌قه‌ته! کاتێک کادرانی راگه‌یاندنی حیزب جیاوازی له نێوان دوژمنی ده‌ره‌کی و مونافیسی ناوه‌وه نه‌که‌ن . ئه‌وه‌یی ده‌رگایی ماڵی به کورد گرتوه دوژمنی ده‌ره‌کیه ئه‌مرۆ به هۆی ئه‌وه‌یی پارتی به هێزه دوژمنایه‌تی پارتی ده‌کات سبه‌ینێ هه‌ر حیزبێکی که به هێز بێت و جێگه‌یی پارتی بگرێته‌وه دوژمنایه‌تی ئه‌ویش ده‌کات چونکو ئامانج زه‌عیف کردنی کورده نه‌ک ئه‌م حیزب یان ئه‌و حیزب.
سه‌رچاوه‌کان
[1] hawlati Jmare 673 page 2
[2] http://www.bzotnawanet.org/Direje.aspx?Babet=HewalK&Jimare=601
[3] Lvin jmare 142 page 11
[4] http://rudaw.net/kurdish/index.php/opinion/3742.html
[5] http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/3723.html
[6] http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=907&Besh=Witar&Cor=2
[7] http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=547&Besh=Aburi&Cor=8
[8] Lvin Jmare 142 page 5