Skip to Content

Thursday, May 30th, 2024
کورد نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوو دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار

کورد نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوو دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار

Closed
by October 27, 2010 گشتی

کورد نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوو
دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار
1930 ـــ 2010/10/25

مامۆستا مارف خه‌زنه‌دار هه‌ر له‌په‌نجاکانه‌وه‌ده‌ستی به‌نووسین کردووه‌و وتاری بڵاوکردۆته‌وه‌. پاشان له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خوێندنی باڵای ته‌واوکرد و گه‌ڕایه‌وه‌وڵات بووه‌مامۆستای گه‌لێک شاعیر و نووسه‌رانی کورد له‌دانشگاکانی به‌غدا . هه‌ر له‌وێشه‌وه‌بۆ ماوه‌یه‌ک بووه‌مامۆستای قوتابیانی جه‌زائیر و له‌دانشگای [عه‌نابه] وانه‌ی ئه‌ده‌بی گووته‌وه‌. مامۆستا مارف هه‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌که‌ی بۆ قوتابیان کراوه‌بووه‌و گه‌لێک قوتابی سوودیان له‌کتێبخانه‌گه‌وره‌که‌ی وه‌رگرتووه‌. به‌دڵێکی فره‌وان یارمه‌تی قوتابیانی داوه‌و ئاگادارم که‌هه‌تا یارمه‌تی مادی پێشکه‌ش به‌و قوتابیانه‌کردووه‌که‌ده‌ستیان کورت و فه‌قیر بوون . هه‌رچه‌ند جار زیاره‌تی پیره‌هه‌ولێرم کردبێت سه‌ردانی ئه‌و مرۆڤه‌دڵ گه‌وره‌یه‌م کردووه‌و پێکه‌وه‌ده‌ردی نووسین و ئه‌ده‌ب و باسی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی کورد و کوردستانمان کردووه‌. به‌ر له‌پازده‌ساڵیش داوام کرد که‌ده‌سه‌ڵاتداری کورد هه‌ردوو کتابخانه‌ی مارف خه‌زنه‌دار و مومتاز حه‌یده‌ری بکاته‌کتێبخانه‌ی ناشیونالی کورد و له‌مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره‌ی دابنێن . دیاره‌ئه‌وه‌و سه‌دان پڕۆژه‌ی تریان نه‌کرد و هه‌نووکه‌ش ئه‌و گه‌نجینه‌گه‌وهه‌ره‌ی مارف خه‌زنه‌دار ده‌بێت چاودێری بکرێت و یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قوتابی کورد سوودی لێ ببینیت . گه‌وهه‌ره‌کانی مارف خه‌زنه‌دار گه‌لێک زۆرن و ده‌مێکیشه‌خوێنده‌واری کورد ئاشنایی له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌. دوێنی شه‌و کاتیک سه‌ره‌خۆشیم له‌مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار کرد گووتی روژێک به‌ر له‌کۆچی دوایی گووتی { جه‌مال کوا به‌رگی ئه‌لف کتابه‌که‌تم نه‌دی }. ئاواتی مامۆستا مارف پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی پاک و دڵسۆز بوو بۆ ئه‌و میلله‌ته‌. ئه‌مڕۆ له‌گۆڕستانی چراغ ناوه‌ندی هه‌ولێر و گۆڕستانی کۆنی پیره‌هه‌ولێر له‌شی پیرۆزی ئه‌و مرۆڤه‌مه‌زنه‌به‌خاک سپێردرا . سه‌ره‌خۆشی له‌دایکی بنیاد و میدیا و کوڕوکچه‌که‌ی و مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار و کاک جه‌وده‌ت ده‌که‌م هیوادارم ئه‌وه‌دوا کۆستیان بیت .
 
فه‌هد گرده‌وانی 2010/10/26 ستۆکهۆڵم 
 
مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌داری برای دکتۆرمارف رۆژی شه‌مه‌گه‌ڕاوه‌هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگی یه‌که‌می بیوگرافیای رۆژنامه‌ی کوردی چاپ بکات و به‌داخه‌وه‌رۆژی دووشه‌مه‌مامۆستا مارف ماڵئاوایی لێکرد .

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.