
مارت له‌وه‌رزه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
هه‌موو ساڵێك وه‌رزێك ده‌مباته‌وه,
به‌رئاستانه‌ی چۆله‌كه وێرانه‌كانی باخی گشتی‌و
كه نه‌سمه كاوله‌كانی ماڵی پاشا….
هه‌مووساڵێك كلۆربوونی ئاسمان‌و
تینوێتی باران, به‌هه‌وری په‌نجه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ڵئه‌كا
هه‌مووساڵێك عاشورای غه‌درێك,
لهپێیهكانی عومه‌ری شاره‌كه‌مه‌وه نهزیفهكاو
به‌عاتیفه‌ی خێڵه‌وه ده‌پێچرێ…!
هه‌موو ساڵێك ئاشوبی سه‌رمایه‌ك,
له‌ودیو كۆڵانه‌كانی كانیهشقانو مۆردانه‌وه
پرچی ڕه‌نگاڵه قه‌یره‌كان بهشهختهوه دهبهستێو
ناهێڵێ قژی گه‌نمێك له كه‌روێشكه‌ی,
شنهبایهكدا مهلهبكاو
شالوریك،به‌ده‌م حه‌سره‌تی مارته‌وه،
لهقهفهسێكی نه‌خۆشا،
دێڕی ده‌نگی خۆی ڕه‌ش نووسكا…!
ئه‌ی مارت…بانگی كات ژمێرهكانت بڕوخێو
چوار چێوه‌ی جهندهڵهكانت ووردو خاش…
من به‌م هه‌موو عوزلهتهوه, پارچه, پارچه بووم
ئیتر چۆن بچمه‌وه سه‌ر وێنه‌یه‌كی ڕیالیزمی…
له‌بازاڕه‌كانی وه‌سمان پاشادا..
چه‌ند مسقاڵا عیشق‌و
چه‌ند كولێره‌ی ڕۆمانسی,
چه‌ند چه‌پك ماكیاجو
چه‌ند كیلۆ هۆش بكڕم….!
هه‌تا عونهكانی هه‌ڵه‌بجه به‌ناو هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی بانه‌دا,
پیاسه‌ی دووكه‌ڵا لهچاوهكانیانا هه‌ڵنه‌گرن..
هه‌تا هیواكانی هه‌ڵه‌بجه بهپهڕهمووچی شكسته‌وه
زه‌خره‌فه‌ی خانه‌قایه‌كی گریاو ڕوئیا نه‌كه‌ن….
هه‌تا ماچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه, بهكفرهكانی سواڵهوه
فاتیحه‌ی نوێژێك دهسڕێژنهكهن…
هه‌تا ههڵوژهكانی هه‌ڵه‌بجه,
به‌گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌ی ستیانێكهوه,
شوشه‌ی قاقایه‌ك نه‌شكێنن…!!
****
جه‌ساره‌ت له‌چی بكه‌م ئه‌ی مارت…
به‌م هه‌موو گروپی عیشقه‌وه ههردهچمهوه سه‌ر
میتۆدی گوڵه‌كانی نائومێدی…
ته‌مه‌ننا له‌چی بكه‌م ئه‌ی مارت…
به‌م هه‌موو مۆسیقای گوڵه نێرگزه‌وه
ههردهچمهوه سه‌ر كێڵگه‌ی قاقڕی…
له‌ده‌نگی چ چرایه‌كه‌وه پچڕانی ده‌نگم,
به‌ڕووناكی دهپێچی ئه‌ی مارت..
به‌م هه‌موو تۆفێقی كاره‌باییه‌وه,
هه‌ر ده‌چمه‌وه سه‌ر چه‌هچه‌هه‌ی تاریكی …!
له‌نه‌خۆشخانه‌ی چ خورافاتێكهوه هاواركه‌م
ئه‌ی مارت…
به‌م هه‌موو فڕینی باڵه گه‌نجانه‌وه,
هه‌ر ده‌چمه‌وه سه‌ر برینترین فڕین…
له‌تاراوگه‌ی چ چاوێكه‌وه ژیرم ده‌كه‌یته‌وه ئه‌ی مارت
به‌م هه‌موو وورشه‌ی چاوه ههڵۆیانهوه,
هه‌ر ده‌چمه‌وه سه‌ر فه‌توای كوێربوون…
لهحهرامستانی چ دهڤهرێكا دهمكوژێنێتهوه ئه‌ی مارت
به‌م هه‌موو زیكری ئاوه‌وه ههردهچمهوهسهر,
ناسنامه‌ی سهراب…!!
به‌ئاوه‌دانی چ دره‌ختێكه‌وه, ئهدهبو هونهردهكێڵی,
ئه‌ی مارت.. به‌م هه‌موو باخی شیعره‌وه,
ههردهچمهوهسهر ئافاتی ئاوهقڵیشاوهكانی سوهراب…!
له‌په‌رستگه‌ی چ كاهینێكاو,
له‌په‌نجه‌كانی كام نزاوه كۆم ده‌كه‌یته‌وه ئه‌ی مارت…
به‌م هه‌موو خه‌ڵوه‌ته سپییانهوه ههردهچمهوه
سه‌ر, به‌رماڵی شه‌وێكی شه‌مزاو…
له گۆزه‌ی چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه,
ده‌مده‌یته بهرهاژهی هۆش ئه‌ی مارت…
به‌م هه‌موو شه‌رابی ژه‌هره‌وه ههردهچمهوهسهر
دهستو پلی كانییه‌كی كوژراو…!
****
هه‌مووساڵێك وه‌رزێك ده‌مباته‌وه,
بۆ شه‌رحی خه‌وێك حه‌قیقه‌ت,
له‌چاوه‌كانی مارته‌وه نابینا‌و تائه‌وپه‌ڕی خه‌یاڵا,
خه‌راباتی وه‌حشه‌ت…
ههڵهبجهووتی:- مارت به‌هه‌موو غه‌ریزه‌یه‌كی خۆیه‌وه,
من له‌گه‌ڵیا بووم
كه‌چی ئه‌وه پێچی پێچه‌وانه…!
مارت منی هه‌ڵه‌بجه پڕ له‌و ئێواره ناشهرعییانهدهكا
كه‌شه‌رع ڕێی نه‌دا,
شنیانێك به‌ده‌م مژینی مه‌مكه‌وه,
له‌دڵی سێوێكی ژه‌هرا ڕاكشێ…
كه‌شه‌رع ڕێی نه‌دا
فه‌ریكه هه‌نارێك پێش ئه‌وه‌ی مه‌مك بكا
چرۆی گواره‌كانی پڕكرێ لهگللهی چه‌قۆ…
كه‌شه‌رع ڕێی نه‌دا
خرینگه‌ی بازنگێك, پێش ئه‌وه‌ی مه‌رگ سڵاوی لێ بكا
به‌ده‌ست ڕه‌شه‌باكانی فه‌ساده‌وه,
كچێنی بشكێ…!
هه‌ڵه‌بجه ووتی:- مارت به‌هه‌موو غه‌ریزه‌یه‌كی
خۆیه هاوتای بووم, كه‌چی ئه‌وبێ به‌قا..
له‌دوای كات ژمێری یانزه بێ بهقاتر….
یانزه ئه‌وكات ژمێره گهندهڵهبوو
هه‌موو به‌یانیه جوانهكانمی پێچایه‌وه‌و
بهباوكێكی نه‌ووت:-
هه‌ڵه‌بجه كچ له‌ژێر خانه‌كانی قه‌سابخانه‌دا,
قه‌رزه‌كانی مه‌رگ ئه‌داته‌وه..
هه‌ڵه‌بجه ژن له‌ژێر پژمینی دیواره‌كاندا
فهقیانهكانی مه‌رگی لێ ئه‌تكێ..
هه‌ڵه‌بجه گه‌نج. له‌ناو چایخانه‌كه‌ی خاڵه‌دا
قومارهكانی مه‌رگ په‌نجه‌كانی تاڵان ده‌كا..
هه‌ڵه‌بجه ساڵا خوردهكان هێشتا
كردارێكی تێپه‌ڕیان له‌ت نه‌كردبوو
به‌ده‌م موماره‌سه‌ی نوێژه‌وه, به‌ربه‌رییه‌كانی مه‌رگ
هه‌رچی ڕۆح‌و جلوبهرگو كڵاشوكڵاوجامانه هه‌بوو
له‌په‌رداخێك ئه‌نفالدا, نغرۆیان كرد…!!
ئه‌ی مارت من به‌م هه‌موو عوزلهتهوه,
پارچه, پارچه بووم…
گریان‌و شینم بۆ كۆناكرێته‌وه
بڕۆ لالهزارێك بده له‌یه‌خه‌ی شاره‌زوور,
بۆ ئه‌وه‌ی پێنج هه‌زار گوڵا پێبكه‌نێ….
بڕۆچینهیهك بكه, لهڕیشی شنروێ,
بۆ ئه‌وه‌ی پێنج هه‌زار كه‌و داوگه بڕوخێنێ..
بڕۆ هه‌ڵپه‌ڕه لهعهنهبو عه‌بابه‌یلێ
بۆ ئه‌وه‌ی پێنج هه‌زار كانی چه‌پڵه لێ دا..
بڕۆ نوچێك بۆ خوا سه‌وز بكه
بۆ ئه‌وه‌ی پێنج هه‌زار ئه‌حمه‌د موختار سهوزبێو
پێنج هه‌زار هه‌ڵه‌بجه ئازاد….
ئه‌ی مارت…….ئه‌ی مارت
Rozhhalabjay@yahoo.com
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
عونه: شێتێكه لهشێتهكانی هه‌ڵه‌بجه
هیوا: مامۆستایه‌كی ڕۆشنبیر له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئه‌به‌د خه‌وی لێ كه‌وت.
مچه: شێتێكه له شێته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ویش نه‌ماوه
تۆفیقی كاره‌با:- ئه‌و به‌ڕێزه بوو له هونه‌ری كاره‌با شاره‌زا ئه‌ویش شه‌هید بوو…عهنهبوعهبابهیلێ: دوولادێی هه‌ڵه‌بجه‌ن