
له ئازادیشدا هه‌ندێك بڤه هه‌یه
یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌وه‌یه ، که هیچ ( حه‌رام، بڤه) یه‌ک نه‌ماوه. هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌ویه ، کۆمه‌ڵێک ( حه‌رامی پیرۆزی) هه‌یه. دیاره هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌و به‌پێی سیسته‌مه‌که‌ی ( حه‌رامه‌کان) دیاری ده‌کات. بۆ نموونه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، که سیسته‌مێکی دیمۆکراسیان هه‌یه کۆمه‌ڵێک ( بڤهیا) هه‌یه، که‌له ده‌ستوور و یاساکاندا نووسراوه. ( گه‌نده‌ڵی، سیخووری، ساخته‌کردن، کووشتن، دزین به‌رهه‌می خه‌ڵ) ئه‌مانه‌و زۆر شتی تریش به‌پێی یاسا‌و کوولتووری ئه‌م وڵاتانه ( بڤه‌ن). به‌ڵام له کوردستان وای لێهاتووه که هیچ ( بڤه‌یه‌ک) نه‌ماوه‌ته‌وه. گه‌ر سیاسیه‌ک یان مه‌سئوولێک ، گه‌نده‌ڵ نه‌بێت . ئه‌وا یان له حیزبه‌که ده‌ریده‌که‌ن ، یان خه‌ڵکی گاڵته‌ی پێده‌کات. گه‌ر (دووکاندارێک، فیته‌رێک،وه‌ستای خانوویه‌ک، بازرگانێک) ساخته نه‌کات ، یان ئیفلاس ده‌کات یان بازاڕی نابێت. کێشه‌که له‌وه‌دایه کاتێک باسی شته گرنگه‌کانیش ده‌که‌ین ، به‌هه‌مان بۆچوونی سه‌قه‌تمان بۆ ژیان، باس و تێروانینی خۆمان ده‌رده‌بڕین . ماوه‌یه‌که مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆته وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو میدیای کوردی. له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت پێناسه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین دابڕێژێت، که‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا بگوونجێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزسیۆن ، ده‌یه‌وێت پێناسه‌یه‌کی جیاواز پیشانی خه‌ڵکی بدات، که‌زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه. جێگای داخه ، هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش ، به‌پێی یاسایه‌کی دیاریکراو ، ئازادی راده‌ربڕین نه‌بۆته په‌ره‌گرافێکی یاسایی که‌هه‌موو تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه په‌یڕه‌وی بکات. ئه‌مڕۆ له‌ته‌واوی وڵاتانی دیمۆکراسی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ، خراوه‌ته ناو ده‌ستوورو یاساوه ، که‌هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا سوودمه‌نده لێی. دیاره کاتێک ئێمه که‌باسی ئازادی راده‌ربرین ده‌که‌ین ، زۆرکه‌س به‌خراپی له‌م پرسه گرنگه تێگه‌یشتووه. خه‌ڵکانێکی زۆر پێیان وایه ، که ووتمان ئازادی مانای (بێ سنوور ئازادی) ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ، چونکه گه‌ر ئازادی بێ سنوور بێت ، ئه‌وا لهماناپیرۆزهکهی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و ده‌چێته قۆناغێکی ترسناکه‌وه که پێی ده‌ڵێن ( به‌ڕه‌ڵایی، پاشاگه‌ردانی) . له ده‌ستووری ئه‌ڵمانیادا نووسراوه( هه‌موو که‌سێک ئازاده بیروبۆچوونه‌کانی ئازادانه ده‌رببڕێت ، به‌مه‌رجێک ئازادی خه‌ڵکی تر پێشێل نه‌کات) . واته له‌ناو ئازادیشدا پێویسته چه‌ند ( حه‌رامێک ، بڤه‌یه‌ک) هه‌بێت. ده‌نا ئازادی مانا پیرۆزه‌که‌ی خۆی ده‌دۆڕێنێت. دیاره هه‌ر سیسته‌مه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ( حه‌رام، بڤه) دیاری ده‌کات. له کۆمه‌ڵگا دیمۆکراسیه‌کاندا، هه‌موو که‌سێک ئازاده به‌و مه‌رجه‌ی ئازادی خه‌ڵکی تر پێشێل نه‌کات. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا دیکتاتۆره‌کاندا ( سه‌رۆک، رژێمه‌که‌ی، پارته‌که‌ی) بڤه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که‌س نابێت تووخنی ئه‌و باسانه بکه‌وێت. له ده‌وڵه‌تێکی وه‌کوو توورکیاش ، ئازادی بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه ، جگه له کورد. دیاره ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا من پێ وانییه ئازادی به سنووری وڵاتانی رۆژئاوا بێت. به‌ڵام تاڕاده‌یه‌کی باش ئازادی هه‌یه. به بڕوای من ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندایه ، زیاتر ئازادی قسه‌کردنه نه‌ک ئازادی ڕاده‌ربڕین . نووسه‌ری گه‌وره‌ی میسری عه‌لاء ئه‌سوانی ده‌ڵێت( ئازادی ڕاده‌ربرین ،واته تۆ کاربکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی که‌هه‌ته، به‌خه‌ڵکی تری بگه‌یه‌نیت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌یت. به‌ڵام ئازادی قسه‌کردن واته تۆ ئازادیت چی ده‌ڵێیت بڵێ ، به‌ڵام حکومه‌ت هیچ کاتێک گوێت بۆ ناگرێت ) . تاڕاده‌یه‌کی زۆریش کۆمه‌ڵگای میسری و کوردیش له‌یه‌ک ده‌چن ، به‌تایبه‌ت له ڕووی سیسته‌می سیاسیه‌وه زۆر له ئه‌زموونی مسیری نزیکه. ئه‌مڕۆ له‌کوردستانیش چی ده‌نووسیت بنووسه، به‌ڵام هیچ که‌س گوێت بۆ ناگرێت ، واته زیاتر ( ئازادی گوێ نه‌گرتنه). هه‌ربۆیه زۆرجار پیاو تاقه‌تی نووسینیشی نامێنێت. که‌که‌س گوێمان بۆ ناگرێت بۆ بنووسین. له‌لایه‌کی تره‌وه ، هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌ت له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ، که‌باسی ئازادی ده‌که‌ن ، ده‌ڵێن نابێت هیچ بڤه‌یه‌ک هه‌بێت. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ترسی بۆ کۆمه‌ڵگاش هه‌یه. کاتێک ئه‌مه‌شیان پێده‌ڵێیت ، هیچ ته‌حه‌موول ناکه‌ن یه‌کسه‌ر به پیاوی ده‌سه‌ڵاتت داده‌نێن. کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌و خه‌ڵکانه که‌سیان سه‌یری ده‌ستووری وڵاتێکی دیمۆکراسیان نه‌کردووه، یان نه‌ژیاون، بۆیه ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌ی واگهورهوه. خاڵێکی تریش که‌لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بدده‌م ئه‌وه‌یه، من هیچ کاتێک باوه‌ڕناکه‌م له کوردستاندا رۆژنامه‌ی ئازاد هه‌بێت، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا هه‌یه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریه ، ده‌نا رۆژنامه‌ی ئازاد نییه. هیچ رۆژنامه‌یه‌ک ناتوانێت سه‌دا سه‌د دووربێت له بیری سیاسی پارته کوردیه‌کان. به‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن یان له ئۆپۆزسیۆن. ئه‌مڕۆ له کوردستان ، پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان پشتگیری کۆمه‌ڵێک رۆژنامه ده‌که‌ن له‌به‌ر دوو هۆ . یه‌که‌میان بۆ ئه‌وه‌ی به جیهان بڵێن که باوه‌ڕیان به دیمۆکراسی هه‌یه. دووه‌میان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه دژی نه‌یارانیان به‌کاربهێنن. ئۆپۆزسیۆنیش به‌هه‌مان شێوه ، کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌و گۆڤاری له‌خۆی کۆکردۆته‌وه ، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک خۆیان به پشتگیریکه‌ری ئازادی ده‌رببڕن . له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆئه‌وه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵات به‌کاریانبهێنن. به بڕوای من باشترین شت ئه‌وه‌یه ، که پرسی ئازادی نه‌بێته موزایه‌ده‌ی سیاسی حیزبه‌کان. چونکه ئه‌م پرسه ، مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووسساز و گرنگی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه. باشتره په‌رله‌مانی کوردستان ، ئه‌م کاره به کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی پسپۆری یاسایی بسپێرێت. ئه‌وانیش له ڕێگای سوود وه‌رگرتن له یاساکانی وڵاتانی جیهان ، په‌ره‌گرافێکی تایبه‌ت بۆ مافهئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کان دیاری بکه‌ن. ئه‌مه ناکرێت هه‌ر که‌سه‌و پێناسه‌ی تایبه‌ت بۆ ئازادی دابڕێژێت ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای بمێنێته‌وه ، له زه‌ره‌ر زیاتر هیچ سوودێکمان پێناگه‌یه‌نێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا