
وشه سحریه‌که … .. دڵشاد تاقانه
هه‌رده‌م تۆنی خۆشدوانی شێوازی گفتوگۆ ، ئه‌تیکێتی له‌سه‌ره‌خۆی ڕتمی ده‌ربڕینه‌کان ئاوێزانی لێوه‌خه‌نه له‌وتوێژی نێوان دوێنه‌ران ، ماوه‌پێدان هه‌روا گوێڕایه‌ڵی بۆ به‌رامبه‌ر پێوه‌ری متمانه و بڕواپێکردنه ، هاوکێشه‌ی کیمیایی هه‌سته له‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه تا گه‌رمه‌ته‌زی خۆشه‌ویستی ده‌وروژێنێ نزیکترین ڕێگه‌ی له‌یه‌کترگه‌یشتنه . بۆ هه‌ر خواستنێک یه‌که‌م وشه سحریه‌که بچرپێنن .. ئه‌و وشه ئه‌فسوناوی ته‌لیسمه‌نده به‌پێزه‌یه ، ئه‌و پرده نه‌دیوه به‌هێزه‌یه زۆر به‌ئاسانی هه‌ست و دوورگه‌ی دڵی به‌رامبه‌ر دیل ده‌کا خواسته‌کانتان بێنێته دی . جگه‌رگۆشه گه‌وره‌کانی دواڕۆژمان ئێستاکه بچوکن نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ڕێنماییه‌ن : منداڵ باشترین که‌سه فێرببێ . کیژۆڵه پێنج نه‌ورۆزیه‌که‌ش له‌ده‌روازه‌ی باخچه‌ی منداڵان هاته‌ده‌ره‌وه ڕووی کرده بابه و دایه : وانه‌که‌ی خۆی گه‌یاند: ده‌بێ ئێوه‌ش فێربن له‌مه‌ودوا پێش هه‌موو داواکاریه‌ک وشه سحریه‌که له‌بیر نه‌که‌ن تکایه بڵێن : تکایــــــــــــه .