شه‌ڕێكی بۆ هه‌مووان دۆڕاو …بوراك بهكدیل
ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕ….
بوراك بهكدیل (Burak Bekdil) به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زۆری نووسه‌ره‌كانی دیكه‌ی تورك ده‌نووسێت كه خزمه‌ت به ئایدیۆلۆژی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه داگیركا‌ر و ڕه‌گه‌زپه‌رسته. لێره‌دا هه‌ندێك بۆچوونی 'ناتوركیی" هه‌یه كه شایانی گوێلێبوون و بیرلێكردنه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له به‌رئه‌وه‌ی دیاره له ناوخۆیاندا ئه‌و باسانه ده‌كه‌ن و بووه بهسهرئێشهیهكی ڕۆژانه‌یان. ئه‌م جۆره باسه كه‌ڵك به بیری كوردستانیی ده‌گه‌یه‌نێت كه باشتر له تورك حاڵی ببین.
شه‌ڕێكی بۆ هه‌مووان دۆڕاو …
چوارشه‌ممه، ٢٧/٢/٢٠٠٨
بوراك بهكدیل
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه سوپای تورك زیانه‌كانی پ.ك.ك (پارتی كرێكارانی كوردستان قاچاخ له یاسا) به ١١٢ كه‌س دانا، ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و ژماره‌یه‌ی گه‌یانده ١٥٣ و زیانه‌كانی خۆیشی به ١٨ سه‌رباز و یه‌ك دانه هێلیكۆپته‌ر دانا. به پێی پ.ك.ك ٢٢ سه‌ربازی تورك كوژراوه. ژماره نوێیه‌كان هه‌رچیه‌ك بن، ئه‌وا ده‌چنه سه‌ر ئه‌و چل هه‌زار و قسوره كفنه، ئه‌مه كۆی حیسابی تازه‌ترین سه‌رهه‌ڵدانی چه‌كدارانه‌ی كورده دژ به ده‌وڵه‌تی تورك. به داخه‌وه، ئه‌مه شه‌ڕێكه كه هه‌مووان تێیدا ده‌دۆڕێن، كه هیچ لایه‌نێك بێ شه‌رڤان نامێننه‌وه كه ئاماده‌ی مردنن: هه‌میشه سه‌ربازگیریی بۆ سوپای تورك و چوونهڕیزیش بۆ پ.ك.ك یان بۆ شێوه له‌دایكبوونه نوێیه‌كه‌ی هه‌ر ده‌بێت.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، خاڵێكی ڕاستیی ده‌بێژێت كه ده‌ڵێت شه‌ڕی سه‌ربازیی له چوونه‌ژوور بۆ ناو باكووری ئێراق بۆ شه‌ڕ له ناو خاكێكی تهیپێنهبراودا دژ به پ.ك.ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكات. ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا شایه‌ت بزوواندنێكی پێویست بێت له‌م جه‌نگه درێژه‌دا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت كۆتایی به پ.ك.ك بهێنێت. هه‌ر به هه‌مان شێوه، گرینگ نییه پ.ك.ك ده‌توانێت چه‌ند سه‌ربازی تورك بكوژێت، ئێستا یان له ئایینده‌دا، ناتوانێت پارچه‌یه‌ك بۆ وڵاتێكی كورد له‌و سنووره بكاته‌وه كه له ئه‌مڕۆدا به خاكی تورك داده‌نرێت.
باشبژهیتی و مافگهل، به‌ڵام بێ چاره‌سه‌ر
ئاست و ئاڵۆزیی كێشه‌كه ڕه‌نگه له وێنه‌گه‌لێكی دیكه‌دا، نه ئه‌وانه‌ی كه سه‌رۆكی له‌شكر سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی ناو باكووری ئێراق له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا نیشانی ده‌دات، باشتر ده‌ركه‌ون. ئه‌و وێنانه‌ی دیكه وێنه‌ی هه‌زاران لاوی كوردمان له‌م دیوی سنووره‌وه نیشان ده‌ده‌ن، لاوی كورد به ڕووخساری تووڕه‌وه، لاوانێك كه به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆڤ ده‌گرنه هێزه‌كانی ئاسایش له ساڵیادی گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا له ساڵی ١٩٩٩. لاوانگهلێكی كورد كه له چیاكاندا له ڕیزی پ.ك.ك ناجه‌نگن. لاوانی كورد كه چاویان پڕه له ڕك، ڕك له‌وی "دیكه". له چاوی ئه‌واندا ئه‌وی دیكه "چه‌وسێنه‌ره". ئه‌و خاوه‌ن دوكانانه‌ی كه له‌و ڕۆژه‌دا ئاماده‌نین ده‌رگا و ده‌ڕابه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئێمه هه‌رگیز ناتوانین بزانین كه چه‌ند ملیۆن مرۆڤی كورد ئه‌ندامی ڕه‌سمیی پ.ك.ك هه‌ن، به‌ڵام هاوهه‌ستی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكن بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان. هه‌روه‌كوو كه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین بزانین چه‌ند له‌و كه‌سانه ئێستا یان له ئایینده‌دا ئاماده ده‌بێت كه له پێناوی "دۆزی كورددا" په‌نا ببه‌نه به‌ر زه‌بر. ئه‌مه‌یه ڕه‌هه‌ندی دروستی كێشه‌كه.
ئه‌م حهتمیبوونه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و تیئۆریه كلیشهییه كه گوایا هه‌بوونی كار و گه‌شه‌ی ئابووریی و باشبژیهتی باشترین چاره‌سه‌ر بن، ئه‌مانه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ مافگه‌لی فراوانتری كولتوریی و سیاسیی. بێگومان، دیاره ئه‌وه هه‌ر زۆر نایابه كه ئه‌و كوردانه‌ی هه‌ژارن كه‌متر هه‌ژار بن و به خۆشیشه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندیش ببن، و كه هه‌موو كوردان مافگه‌لی زیاتری كولتوریی و سیاسیی بنۆشن. به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه هه‌موو هیوایه‌ك به سیاسه‌تێكی موعجیزهییهوه ببه‌سترێته‌وه تێكه‌ڵاو له باشبژیهتی و مافگهل.
یه‌كه‌م، كوردان هه‌موویان له ناوچه‌ی ناپێشكهوتوودا ناژین. ملیۆنه‌ها كورد له شوێنی جیاوازی ناو خاكی توركاندا ده‌ژین. دووهه‌م، كوردان هه‌موو كه‌سانی بێكاری به‌سته‌زمان نیین كه هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكیان نه‌بێت بێ له پێوه‌ندیگرتن به پ.ك.ك ـ ـه‌وه. ڕه‌نگه ملیۆنه‌ها كورد هه‌بن كه توانای ئابوورییان بۆ ژیانی خۆیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر هاوهه‌ستیی بۆ "كێشه‌ی كورد" هه‌یه. سێهه‌م، هه‌ر هه‌موو هاوههستیانی پ.ك.ك له‌به‌رئه‌وه ده‌ستبه‌رداری بیركردنه‌وه له ده‌وڵه‌تێكی كوردیی نابن چونكه كه‌متر هه‌ژارن و ده‌توانن چێژ له په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ده‌وڵه‌تیی بگرن، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆیان هه‌بێت به كوردی وتاری سیاسیی خۆیان به‌یان بكه‌ن.
له شاره توركیه‌كاندا ڕه‌نگه به ملیۆنه‌ها كورد هه‌بن كه كاریان هه‌یه، بیمه‌ی خزمه‌تگوزاریان هه‌یه، لاوانی كورد كه خاوه‌نی كاسپین، كه توانای خاوه‌نداریی ماشێنی لوكس و خوانی ڕازاوه‌ن، به‌ڵام له ناخیاندا تامه‌زرۆی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكن. ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتنێكی ته‌واوه له ڕه‌گی كێشه‌كه كه پێمان وابێت "كوردی نادڵخۆشی" ئاسایی له پڕێكدا بێن و ببن به هاووڵاتیی وه‌فاداری ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌گه‌ر بێت و دۆخی ئابووریان كه‌مێك باشتر بێت یان بۆیان هه‌بێت زمانی كوردی له دانیشگایهكی توركیی بخوێنن.
هه‌بوونی وڵاتێك، یان جیابوونه‌وه له وڵاتی سه‌ره‌كیی، بریتیه له خه‌ونێكی ڕۆمانتیكیی. هه‌ژاریی و چه‌وساندنه‌وه بێگومان ده‌بن به خۆراكی ئه‌و هه‌سته، به‌ڵام نه‌هێشتنی هه‌ژاریی و چه‌وساندنه‌وه ناتوانن ئه‌و خه‌ونه بسڕنه‌وه. بۆچی، ده‌نا، هه‌ندێك ئیرله‌ندی و باسكی كه هه‌م بنۆشی باشبژیهتین و هه‌م ئازادیی ئه‌تنیكیی، تامه‌زرۆی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكن؟
ئایا كۆسۆڤیهكان هه‌ژارترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه‌ن؟ ئایا كۆسۆڤیهكان له‌لایه‌ن حوكمه‌تێكی نادیموكراتهوه ده‌چه‌وسانه‌وه و بێبه‌ش بوون له سه‌ره‌كیترین مافی كولتوریی له‌و خاكه ئۆتۆنۆمیدارهدا كه پێیان ده‌گوت كۆسۆڤۆ؟ ڕاستیه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك هه‌رگیز نه‌یتوانیوه له ئهتنیسیهتی ناوهفادار هاووڵاتی وه‌فادار دروست بكات، ئه‌مه پێوه‌ست به هه‌سته، نه پێوه‌ست به چنگێك دۆلار و ئازادیی ئارایشیهوهیه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت [ده‌وڵه‌ت] به نیوهدڵی و به هۆی پراگماتیكی ده‌یكات.
كاری سوپا هه‌میشه ئه‌وه‌بووه كه بجه‌نگن، سیمهتریك یان ناسیمهتریك، ئه‌وه به‌شی ئه‌وانه. ئه‌و چوونه‌ژووره‌وه‌یه بۆ ناو ئێراق ڕه‌نگه دوا هێرش نه‌بێت. فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هێلیكۆپته‌ری هێرش و تۆپی تورك هه‌میشه ده‌توانن بنكه‌ی گومان‌لێكراو به هی پ.ك.ك بۆمباران بكه‌ن. سه‌ربازی تورك هه‌میشه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی پ.ك.ك دا له ناوخۆی توركیاشدا پێكه‌وه به شه‌ڕ بێن. هه‌میشه زه‌ره‌ر له لایه‌ك ده‌كه‌وێت. سوپای تورك ده‌شێت هێلیكۆپته‌رێك یان زیاتری له كیس بچێت و هه‌میشه‌ش ده‌توانێت دانه‌یه‌كی نوێ بكڕێته‌وه. سه‌ربازی نوێ هه‌میشه ده‌چنه سوپاوه و شه‌ڕڤانیش ده‌چنه ڕیزی پ.ك.ك ـ ـه‌وه. پ.ك.ك ده‌توانێت قاڵبێكی زیاتر سیاسیی و كه‌متر سه‌ربازیی بگرێته خۆی. یاخود ده‌شێت ته‌نانه‌ت هه‌ر به ته‌واویش سه‌حنه به‌جێبهێڵێت، یاخود ڕێكخراوهێكی دیكه‌ی له دامێن بكه‌وێته خوار كه خاوه‌ن هه‌مان بیری ڕۆمانتیك بێت.
مه‌سه‌له‌كه هه‌سته:
پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سوپا ناتوانێت له ناو توركیادا دوكان و بازاڕ و خه‌ڵكی هه‌موو جێگایه‌ك بۆمباران بكات، ده‌وڵه‌تی تورك به ته‌مایه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كورده‌دا بكات كه "حه‌ز به هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی ده‌كات"، جا ئه‌و كه‌سه بیه‌وێت په‌نا بباته به‌ر زه‌بر یان نا، كه نه بێ كاریشه و نه بێ ماڵیش، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به ئازادی و سامان هه‌ر سووك و هاسان هاووڵاتیه‌كی ئاسایی توركه؟
ئایا ئه‌و ڕۆمانتیكه هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌پوكێته‌وه؟ ئایا هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌پوكێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كورده باری ئابووری باش بێت یان بتوانێت به زمانی خۆی بخوێنێت؟ ئایا ئه‌مه به‌وه ناچێت كه بخوازرێت هاوسه‌رێكی دڵناخۆش له هاوسهرێتیهكدا بهێڵرێته‌وه كه ده‌شزانرێت كه‌سێكی دیكه‌ی خۆش ده‌وێت؟ ئایا ئه‌و كه‌سه هاوسه‌ره ده‌بێت به هاوسه‌رێكی وه‌فادار هه‌ر به‌وه‌نده‌ی ماشێنێكی نوێی پێ بدرێت و ڕێگای بدرێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بڕواته ده‌ر و بخواته‌وه؟
من پێداناگرم كه هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه‌م بۆ ئه‌م پرسیاره زه‌حمه‌تانه لابێت. ڕه‌نگه هه‌ر نه‌شزانم. به‌ڵام ئه‌م بیرانه‌ی ئێستا كه له بازاڕی چاره‌سه‌ری موعجیزهییدا هه‌ن له ڕاستیدا چاره‌سه‌ری موعجیزه‌یی نیین.
وتاره‌كه ته‌واو.
ڕێبوار ڕه‌شید له ئینگلیزیه‌وه كردوویه به كوردی
٢٧/٢/٢٠٠٨
چه‌ند تێبینیه‌ك (ڕێبوار ڕه‌شید):
– نووسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی نووسه‌ره‌كانی دیكه‌ی "توركیش دایهلی نویس" ـ ـه‌وه وشه‌ی "تیرۆریست" و "هاووڵاتی توركی به ڕه‌گه‌ز كورد" و وشه‌گه‌لی كه‌مالیستیی دژ به كورد به‌كار نابات.
– دیاره ده‌یه‌وێت زیاتر بڵێت، به‌ڵام به داخه‌وه خۆی سه‌نسۆر ده‌كات.
– نووسه‌ر خۆی تووشی خۆدژگوتن (پارادۆكس) كردووه كاتێك له‌لایه‌كه‌وه پێی وایه هیچ له‌و چاره‌سه‌رانه چاره‌سه‌ر نابن، و هاوكاتیش تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك به "خه‌ونێكی ڕۆمانتیك" داده‌نێت. دیاره نووسه‌ر ناتوانێت بنووسێت "خه‌ونی ئازادیی"، چونكه خۆی تووشی گرفت یاسایی ده‌كات.