فاشیسته تورکه‌کان ئه‌یانه‌وێت ….
فاشیسته تورکه‌کان ئه‌یانه‌وێت ڕێگا له‌خۆپیشاندانی 19 کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوی کوردی و خه‌ڵکی کورد بگرن له ڕۆژی شه‌مه‌دا له هۆڵه‌ند…
چه‌ند رۆژله‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌رداخوازی و بانگه‌وازی ناوه‌ندی چاک له هۆڵه‌ندا و دوای دابین کردنی مۆڵه‌تی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن چاکه‌وه 19 ڕێکخراوی کوردی ئاماده‌یی به‌شداریان ڕاگه‌یاند،له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئهوههواڵهدابهزمانی هۆڵه‌ندی له ماڵپه‌ڕه‌کانی،چاک ئینفۆ و، ڕێکخراوی خوێندکارانی کورد له هۆڵه‌ند(KSVN)،و ماڵپه‌ڕی Azady.nl، گروپێک به‌ناوی قوتابیانی تورکه‌وه،ده‌ستیان بهپیلانگێڕان کرد‌و ئهنکێتێکیان بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێکخراوو که‌سایه‌تی فاشیستی تورک لههۆڵهند هه‌مان نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ڕه‌وانه‌ی جێگری شاره‌وانی دینهاخ کردبوو و داوایان کردبوو که‌ئه‌م گروپهکوردانه تیرۆریستن و مه‌ترسین بۆ سه‌ر سه‌فاره‌ت و کارمه‌ندانی سه‌فاره‌تی تورکیا،کارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕی ئازادی و ڕێکخراوی (KSVN)،نامه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی نامه‌ی تورکهفاشیستهکانیان ئاڕاسته‌ی شاره‌وانی دینهاخکردوو،ئامانجی تورکه فاشیسته‌کانیان ئاشکراکردبوو و ئامانجی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان ڕوونکردبۆوه،که به‌دژی شه‌ڕو داگیرکاری کوردستانه،ناوه‌ندی چاکیش هه‌مان نامه‌ی ئاڕاسته‌ی شاره‌وانی دینهاخ کردوو،دواتر له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاری دینهاخدالهگفتوگۆیهکداباسیان له‌ڕێ و شوێنی پێویستکرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندانه‌که و ههرلهوێشداپلانی تورکه فاشیسته‌کان پوچه‌ڵ کرایه‌وه.جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕێز له‌هه‌وڵی Azady.n وKSVN بۆ ئه‌م هاوکاریهگرنگه.
چاک داواتان لێده‌کات که‌به‌هه‌موو تواناتانه‌وه به خاو‌و خێزانه‌وه با به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک له دینهاخ لههۆڵهندا بکه‌ین بهمهیدانێک بۆڕیسواکردنی پلانه شکست خواردوو شه‌ڕ خوازیه‌کانی وپه‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵماڵین و وه‌ڵامی دانشکێن به فاشیزمی تورک بده‌ینه‌وه،ببینه ده‌نگی ئامه‌دو وان و که‌رکوک وسلێمانی و گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی گونده وێرانکراوه‌کان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد – چاک-کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند
www.chak.info chak.org@gmail.com
27-03-2008
http://www.nawandihalabja.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1125&Itemid=9