
بۆ ئه‌و كچه‌ی به ده‌نگی ئاسوده‌م
وشه‌كانم به كڕنوشه‌وه دینه‌وه خزمه‌ت دییه‌كانت تاوه‌كو سۆمای خۆشه‌ویستیان پێ ببه‌خشیت، مۆمه‌كانی ووشه‌م هه‌ناسه‌ی عیشقی تۆ پێیان ده‌كات و بۆ ئه‌وینی تۆ ده‌توێنه‌وه… ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی ده‌نگت له شوشه‌یه، ئه‌گه‌ر دوا پیتی موزیك لای من بێت ئه‌وا به ئاوازی ده‌نگی تۆی ده‌به‌خشم. كه ده‌په‌یڤیت گۆرانیه بۆ رۆحی مه‌م و ده‌بمه مایسترۆی عاشقان، به‌گوێچكه‌ی موزارتدا بچریكێنی دێته‌وه، سه‌مفۆنیای خۆشه‌ویستی له شه‌پۆله‌كانی ده‌نگی تۆدا ده‌هۆنێته‌وه‌و ئۆپێرای ژیانه‌وه ده‌ژه‌نێ.
* خۆشه‌ویستی دڵه‌كه‌م، وا جاریكی تر من بۆت ده‌نوسم، چونكه ته‌نهام و شه‌رم دامده‌گرێ به به‌رده‌وامی له خه‌یاڵدا گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانیت یان گوێت له شتێك بێت كه له‌گه‌ڵت ئه‌دوێم و ناتوانی وه‌ڵام بده‌یته‌وه، له‌پێش چاومی، له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌ڵتده‌گرم و له‌سه‌رته‌وه هه‌تا پات ماچده‌كه‌م، له‌به‌رده‌متا كڕنۆش ده‌به‌م و ده‌گریم.
ئه‌م به‌یانیه‌ش گوێم له ده‌نگت بو، نه‌رم نه‌رم وشه‌كان له خه‌وی گه‌روته‌وه ده‌هاتنه ده‌ر، په‌پوله ئاسا به‌سه‌ر گۆڵه‌كانی لێوته‌وه ده‌نیشتنه‌وه‌و شیله‌ی ماچه‌كانی خه‌یاڵی دوێنێ شه‌ویان هه‌ڵده‌مژی.
ده‌نگت شوشه‌و گه‌روت رێواس ئه‌مه چی سیحرێكه، ئاخر من چه‌ند ساڵه له وڵات دوورم، به‌ڵام ئه‌مرۆَ له ده‌نگی تۆدا نیشتمانی خۆم دۆزیه‌وه.. ئه‌ی نیشتمانی ده‌نگ وڕسبوم له ته‌نهایی و ژیانی نامۆیی، نواڵه‌ی ژێر كێوه‌كانت ماچده‌كه‌م بمبه‌ره‌وه، به‌و مه‌رگه رازیم له ئامێزی تۆدا.
ئه‌ی وڵاتی عیشقم ئه‌ی كچه په‌مه‌ییه‌كه، من تۆم له باشور به‌جێهێشت و ده‌مویست بفڕ‌م بێمه‌وه‌لات، كه‌چی نه‌مزانی تۆ هێنده‌ی چرپه‌یه‌ك لێمه‌وه دوری و له باكوره‌وه هه‌ڵدێیت و ده‌رده‌كه‌وی، ئه‌ی نیشتمانی ده‌نگ خۆشتم ده‌وێ.
* به‌شیك له نامه‌ی ك. ماركس بۆ جینی هاوسه‌ری 1856