
رۆژنامه‌نوسان له ده‌رەوەی ئایدۆلۆژیا دونیا وێنا ده‌که‌ن
که‌منین ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که ڕوبه‌روی پرسیاری باکگراوندی تایبه‌تیان ده‌بنه‌وه، ستراتیژێک که به‌رامبه‌ر ده‌یگرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئایدیا تایبه‌تیه‌کانی رۆژنامه‌نوسان، ئه‌م پرسه دیارده‌یه‌کی به‌رده‌وامه‌وه که ڕوبه‌روی رۆژنامه‌نوسان ده‌بێته‌وه. له سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی کارێک یاخود له نیوه‌ی قۆناغی گه‌ڕان به‌دوای چیرۆکێک‌دا یان ڕومالکردنی هه‌واڵێکی قوڵ ، له ناکاو رۆژنامه‌نوس ڕوبه‌روی ئه‌و جۆره پرسیارانه ده‌بێته‌وه، جا ئه‌مه چی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه بێت که رۆژنامه‌نوسه‌که راسته‌وخۆ دیمانه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات، یان پێده‌چێت به‌رپرسی ده‌زگایه‌ک یاخود که‌سی یه‌که‌می ڕاپۆرته ههواڵەکە یان چیرۆکه‌که بێت. ئه‌مه ڕوبه‌روی هه‌موومان بۆته‌وه و هه‌موان له‌و کاتانه‌دا داده‌مێنین ، ئاخر چۆن وه‌ڵامێک ده‌ده‌یته‌وه که باش ده‌زانیت به‌رامبه‌ر به‌دوای چیدا وێله و بۆچی وه‌ڵامێک ده‌گه‌رێت، درۆ له‌گه‌ڵ خۆت و به‌رامبه‌ردا بکه‌یت یان چی؟
له رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مرۆدا ئه‌م پرسانه زێدەتر ڕوبه‌روی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌بنه‌وه که دوور ده‌روانن، ئه‌وانه‌ی ڕۆحی رۆژنامەگەرییان به پرۆپاگه‌نده تێر نابێت، ئه‌وانه‌ی که له به‌ره‌ی راگه‌یاندنی باودا کارناکه‌ن، هه‌ر ئه‌م فاکته‌رانه‌شن که وایان کردووە هه‌میشه روناکی چاودێریان له‌سه‌ر بێت هه‌تاوه‌کو ڕوبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه پرسیارێک که بۆ بیری تایبه‌تی رۆژنامه‌نوسه‌که ده‌گه‌ڕێن.
درووستکه‌ری ئه‌و پرسانه‌ی که خواستیه‌تی بیروباوه‌رکانی رۆژنامه‌نوسانی بۆ وه‌ده‌رکه‌وێت خۆی هه‌ڵقولاوی ئایدۆلۆژیایه، پرسه‌که ده‌رهاوێشته‌ی تاکڕه‌وی و یه‌کتا بیرییه، چونکه ئه‌وی ئه‌و پرسانه ئاراسته ده‌کات دونیا به یه‌ک شێوه ده‌بینێت و هه‌ر ئه‌و پێناسهیهشی بۆ هه‌یه، بۆیه خوازیاره له ئایدۆلۆژیای رۆژنامه‌نوسانیش تێبگات، تا بزانێت ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه بیر ده‌کاته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌ربه‌ستێکی توند له‌به‌رده‌میدا داده‌نێت.
ده‌کرێت بڵێێن که ئه‌و پرسیارانه خۆیان هه‌ڵگری چه‌ند گه‌ردێک له پوچین، چونکه هه‌م هه‌ڵقوڵای تاکلایهنین و هه‌م دۆگما په‌ره پێده‌ده‌ن و سه‌رباری ئه‌وانه‌ش له هه‌موان ترسناکتر، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م کارێکی رۆژنامه‌گه‌ریدا داده‌نێن که ئامانجی هه‌وڵدانی ته‌نیا گه‌یشتنه به راستیه‌کان و گهیاندنیانە به کۆمه‌ڵگە.
ئه‌مه دیاردەیەکی شاره‌وه نییه، له دونیای رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مرۆمان لێره‌و له‌وێ به سانایی ده‌بینرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژنامانه‌ی که هێڵی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیان ئاشکرایه رۆژنامه‌نوسانیان له کۆنفرانسەکان ئاگادار ناکرێنه‌وه، له روداوه‌کان یان بانگهێشت ناکرێن بۆ بۆنه و گوفتاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، ئه‌مه‌ش ته‌نها له پێناو داخستنی ده‌رگاکانه له‌به‌رده‌میان چونکه پرهنسیبهکانیان ئاشکران و له رووپه‌ری رۆژنامه و گۆڤار و پێگه راگهیاندنهکنیاندا بۆ خوێنه‌رانیان واڵا کردووه. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی که زیاتر ئه‌و هێڵانه‌یان دیار نییه راسته‌وخۆ روبه‌ری پرسیاره تایبه‌تییه‌کان ده‌بنه‌وه.
کێشه‌که له‌وه‌دایه که پێناسەی کۆمه‌ڵگه بۆ رۆژنامەگەری لە ولاتانی لێکچوی خۆمان تاکڕه‌و و یۆتۆپیایە. هێشتا رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ک مه‌عریفه و زانست و میتۆدی گه‌ران و شرۆڤه‌کردن هه‌زم نه‌کراوە، رۆژنامه‌گه‌ری یان وه‌ک پیشه‌یه‌کی فریشته‌یی و پیشه‌یه‌کی باڵا تەماشا ده‌کات یان وه‌ک ئاگرێک و مرۆڤێكی سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ،بەڵام هەردوو بیر‌ورا وا له به‌رامبه‌ر ده‌کات به باشی بزانێت خۆی لێ به دور بگرێت وەک لەوەی بەشداری پرۆسەکە بێت.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که راستییه ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نوسانیش وه‌ک هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵگه بیرۆکه و ئایدیای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه . هەروەها که‌میش نین ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا یان باوه‌ڕێکی تایبه‌ت داینه‌مۆی کاری رۆژنامه‌نوسییان بوو بێت. بۆیه نۆرمە گەرو به بنه‌ماگرتنی فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بیردۆز و کار و پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ تاکێک دیاری بکات. بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نا که بیری تایبه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی له ناو کاره رۆژنامهگهرییهکانیدا هه‌بێت و ببێته هۆکارگه‌لێک بۆ ناهاوسه‌نگی و تاکلایه‌نی له راپۆرت و هه‌واڵه‌کان و چیرۆکه‌کانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
رۆژنامه‌نوسێک پێده‌چێت بپرسێت، ده‌ی چۆن چۆنی روبه‌روی ئه‌و پرسیارانه ده‌بینه‌وه و وه‌ڵام چی بێت؟ بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌کان هه‌ن، من پێم وایه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌کان و دۆگمای ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه و پابه‌ندی تاکلایه‌نانه‌ی ئه‌وان به ئایدۆلۆژیا و بیره تایبه‌تیه‌کانیانه‌وه، که تا لوتکه ده‌بێت راپۆرت و هه‌واڵه‌کانی لێ پاک بکرێنه‌وه، چونکه ئه‌مانه بابه‌تگه‌لی بیروڕان نه‌ک هه‌واڵ و چیرۆکه‌کان. بۆ نمونه : رۆژنامه‌نوسێکی که‌له ره‌ق ده‌کرێت بالانسی خۆی له‌ده‌ست بدات و له پێناوی ئایدۆلۆژیادا ته‌واوی ئه‌رکه رۆژنامهگهرییهکانی خۆی له بیر بکات و بکه‌وێته شرۆڤه‌کردنی ئایدیاکانی، ده‌کرێت زیاتر له‌وه‌ش بۆچونی توند دژی ئایدیاکانی به‌رامبه‌ر دەرببڕێت که ئه‌و پرسیاره‌ی کردووه. به‌ڵام ده‌ی چۆن پێویسته وه‌ڵام بده‌ینه‌وه؟ به بۆچۆنی من له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پرسیارانه‌دا پێویسته ئایدۆلۆژیای خود وه‌لا بنرێن، ئه‌وه‌ی که پێویسته شیکار بکرێن له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا پره‌نسیب و به‌نده‌کانی زانستی رۆژنامه‌گه‌رین له چه‌ند دێرێکی کورت‌دا.
با تەماشای رۆبێرت فیسکی رۆژنامه‌نوسی جیهانی و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رۆژنامه‌گه‌ری بکه‌ین که ڕوبه‌روی ئه‌و پرسیاره بوه‌وه له‌لایه‌ن ئوسامه بین لادینهوه. رۆبێرت فیسک ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌یه که هه‌تاوه‌کو ئێستا سێ جار چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئوسامه بین لادیندا ئه‌نجام داوه و سێهه‌مینیان له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی ئهفگانیستاندا بهرێوهیبردون. رۆبێرت فیسک هه‌ندێک جار له ئه‌فگانیستان له حه‌شارگه‌ی خاناوادەکەی ئوسامه خۆیدا خه‌وتووه و حه‌واوه‌ته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پارێزراو بێت و دیمانه‌کان بگه‌یه‌نێته‌وه رۆژئاوا. به‌ڵام رۆبێرت فیسکیش له کۆتایدا ئه‌و پرسیاره‌ی لێ‌کرا له بهربەردەم گروهێک ە گه‌وره پیاوانی تاڵیبان. بینلادین باسی خه‌ونێکی بۆ ده‌کات و به ڕۆبێرت راده‌گەیه‌نێت ” که برایەکی ،وجاهید خەونی بینیوە و له خەونیدا پێخەمبەر پێی راگەیاندووە کە ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌وانه و بۆته موسوڵمان” بین لادین له راستیدا ژیرانه و به ستراتیژ پرسه‌که‌ی له رۆبیرت کردوه ، به‌ڵام ئه‌و ژیرانه‌تر له وه‌ڵامدا به ئوسامه بین لادین ده‌ڵێت ” شێخ، من موسوڵمان نیم به‌ڵکو رۆژنامه‌نوسم و ئه‌رکم گه‌یاندنی راستیه‌کانه، ئایا بوون به موسوڵمانیش هه‌ر گه‌یاندنی راستییه‌کان نییه؟” ڕۆبێرت هه‌م خۆی ده‌رباز کرد هه‌م زۆر ڕاستگۆیانه‌ش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه .
ئه‌مه ئه‌و میتۆده‌یه که په‌یامی زانستی رۆژنامه‌گه‌ری و پره‌نسیبه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌موو رۆژنامه‌نوسێک ئایدیا و بیرۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌لێ زانست و پیشه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا ده‌بێت شوێن پێی خۆی جێ بهێڵێت و کاریگه‌ریه‌کانی ره‌نگبداته‌وه، هه‌ر بۆیه له پێناو قازانجی گشتی کۆمه‌ڵگه که زۆر ئایدۆلۆژیا و بیرۆکه‌ی له خۆگرتووه، هه‌روه‌ها بۆ شرۆڤه‌کردنی کۆمه‌ڵگه بۆ کۆمه‌ڵگه خۆی له ڕێگای گه‌یاندنی هه‌واڵ و چیرۆکهکانەوە، رۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا خۆی مانیفێست بکات و رۆژنامه‌نوسانیش له‌ده‌روه‌ی ئایدۆلژیا ده‌بێت دونیا وێنا بکه‌ن.
رۆژ ئەحمەد