
ڕوناكیهك له‌منا هه‌ڵه‌كا …. نه‌به‌ز گۆران
ئاخری دێته‌وه
وه‌ك هه‌تاو
ئه‌دا له په‌نجه‌ره‌ی دڵم.
وه‌ك با
گوزهرئهكا به‌نێو په‌نجه‌كانی عومرما
وه‌ك كۆتر
هێلانه ئه‌كا له‌ناخما.
ئاخری دێته‌وه
له‌دین وه‌رم ئه‌گێڕێ
ئه‌و كچی شێخه.
كه‌س وه‌ك من تۆی خۆشناوێ
ئه‌ی ئه‌وه‌ی به پرچه‌كانت
ته‌نیایی من ئه‌به‌ستی.
كه‌س وه‌ك من غه‌ریبی تۆ ناكا
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نه چاوت ڕه‌شه
له ئایندهی من ئه‌چێ.
باكه‌س خه‌می منی نه‌بێ
باكه‌س بیرم نه‌كا
نام پرژێ به‌سه‌ر ته‌نیاییه‌وه
نام پرژێ به‌سه‌ر دووریه‌وه
ئه‌م هه‌موو عومره، چی لێكه‌م
ئه‌م هه‌موو برینه، چی لێكه‌م.
گه‌نجیه‌تی یانی گۆچانێك
به‌ده‌ست ئازاره‌وه
یانی ڕاكردن له‌مناڵی
یانی خلۆر بوونه‌وه بۆحهوزی پیری.
سه‌یركه….
وه‌ك ده‌رختێك گریان ئه‌گرم
ماڵێكم هه‌یه نزیك له‌مردن
خه‌مێكیش هێنده‌ی ئاسمان به‌رین
هاوینان دڵی ماڵه‌كه‌م گه‌رمه‌و
زستانانیش ره‌ق هه‌ڵگه‌ڕاوه
چه‌ن فه‌قیره ماڵه‌كه‌م
چه‌ن بێ خه‌مه ماڵه‌كه‌م
چه‌ن به‌ئازاره ژوره‌كه‌م.
ئه‌وه‌نه نزیكم له‌زه‌مینه‌وه
بۆنی نیشتیمانم گرتوه.
من له ژێر زهمینێكا ئه‌ژیم
له‌ترپه‌ی دڵی خاكه‌وه نزیكه.
ئه‌وه‌نده دورم له‌تۆوه
ته‌نیایم لێ ئه‌تكێت.
باوانم….
ده‌ست بخه‌ره سه‌ر دڵم
باپێت بڵێم من كێم.
كه‌س وه‌ك من بیری تۆ ناكا
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستت حهناییه
به‌ته‌نیایی من.
من هه‌میشه‌وام
عاده‌تم گرتووه به بێ تاقه‌تیه‌وه
بڕێ جار دڵته‌نگی
تالێواری گریان ئه‌مبا.
بڕێ جاریش بێده‌نگیم ئه‌دا له‌شه‌قه‌ی باڵ.
ئازاره‌كانم لێ بتهكێنه
هیچم پێوه نامێنێ
وه‌لێ..
ڕوناكیهك له‌منا هه‌ڵه‌كا.
ئه‌زانم ….
ده‌مه‌و عه‌سرانێك دێته‌وه
خه‌وی ئه‌م ته‌نیاییه‌م تێكهدا
ده‌ستێك ئه‌خاته ناو گه‌نجیم و
پڕم ئه‌كا له گۆرانی
له‌مناڵی
له‌شیعر.
باوانم…
گوێ لهترپهكانی دڵم بگره
بزانه ده‌نگی پێی یار نابیستی؟.
گوێ لهگهنجیهتیم بگره
بزانه نیشتیمان داخت ناكا؟.
من وه‌ك هه‌نارێك ئهقڵیشێم
ڕۆحم پڕه له‌ده‌نگی تۆ.
وه‌ك باران كێڵگه‌كان ئاو ئه‌ده‌م
تاسهوزبێت پێكه‌نینێكی تۆ.
وه‌ك دێوانه‌یه‌ك
ئهكهومه شوێن به‌یتێك لهپرچهكانی تۆ.
وه‌ك موعتادێك
گۆرانی ئه‌لێم بۆ نازی جیپێكانی تۆ
گۆرانی وتن هه‌ستكردنه به ته‌نیایی.
باوانم….
كه‌س وه‌ك من زیكری تۆناكا
ئه‌ی خانه‌قای دڵی من.
كه‌س وه‌ك من بۆت ناچه‌مێته‌وه
ئه‌ی بتی سه‌ر دڵی من.
كافرانه ئه‌ت په‌رستم
هه‌رزه‌كارانه بۆت ئه‌ڕوانم
عارفانه بیرت ئه‌كه‌م.
ده‌مه‌و به‌یانێك دێته‌وه
وه‌ك پاساریه‌ك له‌سه‌ر بانێژه‌ی چاوم ئه‌نیشێته‌وه
وه‌ك پایز هه‌رچی خه‌مم هه‌یه هه‌ڵه‌وه‌رێ.
سه‌وز ئه‌بمه‌وه وه‌ك سنه‌وبه‌ر
ڕۆحم تازه ئه‌بێته‌وه
به‌وێنه‌ی ئهمیرهیهكی ناو گوڵه سپیه‌كان
ئه‌گه‌شێمه‌وه
به‌وێنه‌ی پهلكهگیایهكی كه‌نار جۆگه‌یه‌ك ئاو.
من ده‌مه‌و به‌یانم
ڕوناكیهك له‌منا هه‌ڵه‌كا
هه‌ناسه‌م بۆنی برینی لێدێ
ڕه‌شه‌بایه‌ك له سینه‌ماییه
له‌هه‌ركوێ بی ئه‌بمه سێبه‌رت
له‌هه‌ركوێ بی ئه‌بمه ڕوناكیت
من ئاوازه‌كه‌ی سینه‌تم.
كه‌س وه‌ك من خه‌می تۆی نیه
ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌نیگایه‌ك
وه‌رزه‌كانم تێكهدهی.
كه‌س وه‌ك من ئاگای لهتۆنیه
ئه‌ی ئه‌وه‌ی كراسی ته‌نیایم
بۆئهدوریی.
سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك دێته‌وه
ئه‌مداته به‌ر تانه‌ی پیری
تا ئه‌و دێَتهوه من ئاوا ئه‌بم
تا ئه‌و دێته‌وه من پیرهبم
تا ئه‌و دێته‌وه من ئه‌مرم.
ئه‌مرم وه‌ك مردنی
شاعیرێك به‌نازی پهلكهگیایهك
وه‌ك مردنی چۆله‌كه‌یه‌ك به‌ده‌ستی مناڵێ
وه‌ك مردنی گه‌ڕانه‌وه له‌خه‌یاڵی موسافیرێك
وه‌ك مردنی گه‌نجێ له‌داخی نیشتیمان.
كهمردم
ئه‌زانن چ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌منا هه‌ڵیكردبوو
كهمردم
ئه‌زانن چه‌ن شاعیرانه ژیام
دوای مردنم ڕۆحم تازه ئه‌بێته‌وه
دوای مردنم ئهمكهنه بت.
كهمردم
ژوره بچوكهمهم كۆبنه‌وه‌و
جۆگه‌یه‌ك ئاو هه‌ڵكه‌ن.
كهمردم
ژێرزهمینهكهم داخه‌ن و
قه‌برێكم بۆ بكه‌نه‌وه.
كهمردم
گۆرانی بڵێن
خه‌می یار بخۆن
بچن بۆباخ، ده‌ست بكه‌نه ملی هه‌نارێك
ئاوی گوڵه‌كان بده‌ن باسیس نه‌بن
بۆنی گوندێك بكه‌ن، و هه‌واڵی كورد بپرسن
له‌سه‌ر سفره‌ی نیوه‌ڕۆیان پێبكه‌ن
گوێ له‌ده‌نگی دایك بگرن
بامناڵیتان گه‌وره نه‌بێ
سه‌به‌ته‌یه‌ك سێ‌و بچنن
باخوا لێتان دڵگیرنهبێ.
كهمردم…
تێده‌گه‌ن
ئه‌م سازه‌ی دڵم چ ئاوازێكی ئه‌ژه‌نی.
كهمردم..
تێده‌گه‌ن
دوری یار یانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی عومر له‌ده‌ستی ژیان.
تێده‌گه‌ن
ڕوناكیهك لهمنابوو
چه‌شنی مانگ كوچه‌كانی دڵی ڕۆشن ئه‌كرده‌وه
كه‌س وه‌ك من ڕوناك نیه بۆتۆ
ئه‌ی ئه‌وه‌ی لهخهبهری هاتنی مه‌رگم
سه‌ختری.
سه‌یركه..
چ ڕوناكیهك له‌منا ههڵیكردوه.
سلێمانی: 2010