
خوێندن و كش مه‌لیك
له‌شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی (44) قوتابخانه كێشه‌ی نه‌بوونی رهحلهیان هه‌یه و له‌هه‌ندێكیاندا قوتابیان له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن وانه ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تیش له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه دروستكراون و كه‌وتوونه‌ته ده‌روروبه‌ری شاری هه‌ولێر (بڕوانه رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ژماره 879)، پێویسته هه‌ماهه‌نگی و جۆرێك له گرێبه‌ست له‌نێوان حكومه‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلابێته‌وه كه ئاخۆ دابینكردنی پێویستییه‌كانی قوتابخانه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی گشتی له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته یان له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكان؟ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌م حكومه‌ت و هه‌م كۆمپانیاكان خۆیان له‌م مه‌سه‌لانه بدزنه‌وه و هه‌ریه‌كه‌ی بیخاته ئه‌ستۆی ئه‌ویدی و هیچ لایه‌كیان كه‌لوپه‌له‌كان دابین نه‌كه‌ن، ئه‌وا خه‌ڵكیش ئه‌م خانووانه ناكڕێ و خه‌ڵك خانووی بێ قوتابخانه و بێ نه‌خۆشخانه و… ناوێ.
زۆرێك له قوتابخانه‌كان بێ شوێن و بێ مامۆستان و رۆژانه ئێمه شاهێدی خۆپیشاندانی قوتابیان ده‌بین كه له بێ مامۆستایی و بێ جێگهییدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌مساڵیش دیسان باسی (یه‌كپۆشی) قوتابیان كرا، له راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بینیم كه چۆن كێشه له‌سه‌ر ئه‌م یه‌كپۆشییه دروست بووه، قوتابیان ناچار كراون له‌یه‌ك كۆمپانیا جلوبه‌رگه‌كانیان بكڕن و ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی گرانه، چونكه یه‌ك بازرگان بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات و به‌ئاره‌زووی خۆی نرخ داده‌نێت، بۆیه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نها ئه‌وه پێویسته كه جۆر و ره‌نگی جلوبه‌رگه‌كه دیاری بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ش كه له چ شوێنێك و له چ كه‌سێكی بكڕن!! ئه‌م كاره‌ش پێویسته زوو بكرێت و به‌رله‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبكرێته‌وه كه ئه‌مساڵ چ جۆره جلوبه‌رگێك بۆ قوتابییان به‌كاردێت، بۆئه‌وه‌ی قوتابیان جلوبه‌رگه‌كانیان بكڕن، نه‌ك جلوبه‌رگ بكڕن و دواتر داوای جۆرێكی تریان لێ بكرێت، باوك و دایكی وا هه‌ن چه‌ند منداڵێكیان له قوتابخانه‌یه و توانای ئه‌وه‌یان نییه دووجار جل بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن.
به‌پێی زانستی پزیشكی نابێ مرۆڤ له (15%)ی كێشی خۆی زیاتر به‌رده‌وام هه‌ڵبگرێت، ئه‌و كتێبانه‌ی دراوه‌ته قوتابیانی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندن، نزیكه‌ی چوار كیلۆ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و قوتابیانه كه زۆربه‌یان كێشیان ناگاته (20) كیلۆ، زۆره و پشتیان تووشی ئازار ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه گرفتێكه و پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاره‌سه‌ری بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه قوتابیان رقێكی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر خوێندن و قوتابخانه و كتێب له‌لا دروست ده‌بێت.
ئه‌مساڵ كه‌لوپه‌لی قرتاسیه و ده‌فته‌ر به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش نه‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی بازاڕ قۆزرایه‌وه و وای كرد وه‌كو هه‌ر بارودۆخێكی دیكه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ فرۆشیاری بێ ویژدانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه، كه‌لوپه‌لی قرتاسیه به گران بفرۆشن.
له‌جیاتی كه‌لوپه‌لی قرتاسیهش، ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (تاوڵه) و (شه‌تره‌نج)ی به‌سه‌ر قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی دابه‌شكرد، راسته ئه‌م یارییه باشه و مێشكی قوتابی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئایا له نێوان نه‌بوونی مامۆستا و ره‌حله و بینای قوتابخانه و قرتاسیه و گرانی جلوبه‌رگ، هێنده گرنگه قوتابیان دانیشن و (زار بۆ یه‌كتر هه‌ڵده‌ن) و (كش مه‌لیك) له‌یه‌كتر بكه‌ن، له‌كاتێكدا قوتابیانی ئێمه خۆیان زۆر عه‌وداڵی خوێندن نینه و له‌خوایان ده‌وێ بۆ یارییه‌ك كه كاته‌كه‌یان بۆ تێپه‌ڕێنێ؟!!
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com