
گه‌ڕۆکه‌کانی ئێستاتیکای ده‌ق له شیعری هاوچه‌رخی کوردی دا
(شاعیری بلیمه‌ت زمانی پاشه‌ڕۆژ ده‌خوڵقێنێت)
پیر گامارا
خه‌سڵه‌تی هه‌ره گرنگی (جه‌مال غه‌مبار) ناونیشانی ده‌قه، ناونیشانی ده‌ق بۆ خۆی هه‌م له‌ڕووی ئێستاتیکاوه و هه‌میش له‌ڕووی فۆڕمه‌وه داهێنانه و خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ پرسیاری هزرییه و بیر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنته به‌ردیده‌ی بینینمان و زیهنمان دهورژێنی، به دیوێکیتردا ناونیشانی ده‌ق ده‌بێت هزرو بیر بخوڵقێنێت، نه‌ک له چوار چێوه‌ی یه‌ک مانادا له قاڵب بدرێ، ده‌قه شیعرییه‌کانی(جه‌مال غه‌مبار)هه‌میشه پرسیاری به‌رده‌وام ده‌خوڵقێنێت و له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین خوێندنه‌وه‌مانه‌وه ده‌که‌وینه ناوخنی گه‌ڕان به‌شوێن ماناکانی ده‌قدا و په‌لکێشمان ده‌کات بۆ ناو سیاقه به‌رده‌وامییه‌کانی بیرکردنه‌وه، وه‌ک (میوانه‌کانی باران، پاڕانه‌وه له ئاو، بڕۆن عیشق ڕێگه‌تان بێت، نیشتیمانێک هه‌بوو … پڕ بوو له باخی جێهێشتن) به‌مجۆره (غه‌مبار) ره‌واجی خوێندنه‌وه بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌کات له کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ق و خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق له‌لای خوێنه‌ر، زه‌رووره‌تی ده‌قه شیعرییه‌کانی (غه‌مبار) له گشت حاڵه‌ته‌کاندا مانا گه‌لێکی فره گرنگ چێده‌که‌ن و له‌زه‌تی زمان و حوزن له ده‌قدا دروست ده‌که‌ن، ………….