کشانه‌وه‌ی لیستی گۆڕان، نیشانه‌یه‌ک له‌بنبه‌ستی سیاسی!
سه‌ره‌نجام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕاگه‌یاندنێكدا، كارتی ده‌ست كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان له29 ئه‌م مانگه‌دا ڕ‌اكێشا وئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌كۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌ك ته‌بریر كرد. له‌وانه “گۆڕینی نوێنه‌رایه‌تی حزبی به‌نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” ومل نه‌دانی پارتی ویه‌كیتی به‌پڕۆژه‌ی چاكسازی سیاسی بۆ بره‌ودان به‌پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا. به‌لام به‌م هه‌موو تهبریراتانهوه هه‌ڵوێستی زیكزاكانهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌چوونه ناوه‌وه‌ی ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كاندا و چ لهكشانهوهیدا، نیشانه‌یه‌ك له‌بنبه‌ستی سیاسی، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌خاته ڕوو كهبهدوای تێپه‌ڕبوونی ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی حكومه‌تی له‌عێراقدا تێیكه‌وتووه. سه‌ره‌تا باله تهبریراتهكانهوه ده‌ست پێبكه‌ین:
یه‌كه‌م، “گۆڕینی نوێنه‌رایه‌تی حزبی به‌نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” یانی چی؟ ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد وپێكهاته‌كانی ئێستای كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه‌وه چ لایه‌نێكی تر هه‌یه كه‌جێگای مه‌به‌سته بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌یی؟.
بێگومان ئیستراتیژی بۆرژوازی كورد كهبهدوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا له‌لایه‌ن یه‌كیتی وپارتیه‌وه بهگوێزانهوه له‌مه‌وقعی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمه‌وه، گوڕدرا بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌تی عێراقدا، بنه‌مای هه‌ڵویستی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی پێكهێنا و هه‌رئه‌مه‌ش چوارچێوه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه وهێنانه كایه‌وه‌ی ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كانی داڕشت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه”شه‌راكه‌ت له‌حكومڕانی ده‌وڵه‌تی عیراقدا” كردۆته پڕه‌نسیپی خۆی هیچ جیاوازیه‌كی له‌م ئیستراتیژیه نییه وله‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه ڕانه‌وه‌ستاوه، تابۆ “نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” جیاواز له‌وه‌ی كه‌یه‌كیتی وپارتی كردوویانه بخاته‌ڕوو. به‌پێی مه‌نتقیش “نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”یه‌ك كه‌گۆڕان باسی لێه‌وه ده‌كات ده‌بێ ده‌رچوون بێت له‌بازنه‌ی ئه‌م ئیستراتیژه و لانی كه‌م بهئیستراتیژیهكی جیاوازه‌وه ڕوو له‌به‌غدا وپه‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكات. به‌واتایه‌كی تر له‌ئێستادا كه هیچ لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد به‌گۆڕانیشه‌وه، داوای جیابوونه‌وه و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناكه‌ن و ئه‌مه وه‌ك ستراتیژیه‌ك بۆدانوسان و په‌یوه‌ندی گرتن به‌به‌غداوه له‌به‌رنامه‌یاندا نییه، به‌پێویست “ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان” ده‌كاته هه‌مان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌یه‌كیتی وپارتی به‌ناوی “پته‌وكردنی پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا”دا به‌مه‌به‌ستی پچڕینی زۆرترین ئیمتیازات له‌حكومه‌تی عێراقی، به‌ناوی شهراكهتهوه بۆ بۆرژوازی كورد ڕایانگه‌یاندووه و ته‌ئكیدی لێده‌كه‌نه‌وه. گوَڕان كه‌هه‌مان بازنه‌ی ستراتیژی یه‌كیتی وپارتی قه‌بوڵ كردووه و هیچ جیاوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌تی عێراقدا به‌ده‌سته‌وه نییه، ناتوانێ له‌باسی”نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌یی”دا شتێكی زیاتر له‌وه پێشكه‌ش بكات كه”نوێنه‌رانی حزبی” له‌به‌غدا به‌ده‌ستیانه‌وه گرتووه. هه‌ر بۆیه باسی ده‌سته‌واژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه‌له كێشانی سنورێكی جیاوازی وه‌همی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كیتی وپارتیدا، شتێكی زیاتر نییه و ئه‌مه‌شی له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان به‌ده‌سته‌وه گرت وئیستاش بۆ قانع كردنی لایه‌نگرانی خۆی له‌مه‌ر هه‌ڵویستی كشانه‌وه‌ی له‌ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان، دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: ئه‌وه‌شی كه”پڕۆژه‌ی چاكسازی سیاسی” یه‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كیتی وپارتیه‌وه قهبوڵَ نه‌كراوه، جگه‌له به‌هانه‌یه‌كی “ته‌عجیزی” بۆ بڕیاری ده‌رچوون لهئیئتسلافی لیسته كوردستانیه‌كان شتێكی زیاتر نییه. به‌تایبه‌تی كهلهسیاسهتدا هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌بێ بهمهسهلهیهك ته‌بریر بكرێ، لانی كه‌م بۆ قانعكردنی لایه‌نگرانی خۆ. بزوتنه‌وه‌ی گواڕن كه‌به ته‌بریری پوچی گواڕانكاری وشیعاری”ده‌یگۆرین”ه‌وه خه‌ڵكی فریودا بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێبده‌ن تا كورسیه‌كانی په‌رلمان بپچڕن، ئێستا باسی هاتوته سه‌ر”چاكسازی سیاسی” وفراوان كردنه‌وه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان”!. ئه‌گه‌رچی لێَرهدا شوێنی ههڵَسهنگاندنی ناوهڕِۆكی چینایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌م پرۆژه چاكسازیه سیاسیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه وئه‌م باسه بۆ فرسه‌تێكی تر هه‌ڵده‌گرین، به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین، ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و ناوچه‌یی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد له‌غیابی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوردا، نهچاك ده‌كرێ و نهدیموكراسی تر ده‌كرێته‌وه. به‌واتایه‌كی تر وه‌زعی هه‌ڵواسراوی كوردستان و دیار نه‌بوونی ناسنامه‌ی ولاتی بوونی كوردستان كه‌سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزبی ومیلیشیایی بۆرژوازی كورد‌و ناسیونالیزمی كورده، چاكسازی هه‌ڵناگرێ و ناتوانرێ له‌ڕێگای په‌رلمان و “ئۆپۆزسیۆن سازی”یه‌وه سنوری ببڕدرێت، به‌تایبه‌تی كهلهسهروو ئه‌م واقعیه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌كیتی وپارتی وه‌ك یه‌كێك لهمهلزوماتهكانی ڕاگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانی به‌قازانجی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد جێگیر كردووه و ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا وئێران وتوركیاش به‌ڕه‌سمیان ناساندووه. سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌سالانێك كاربه‌ده‌ستی بالای نێو یه‌كیتی نیشتمانی بوون و به‌هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی و”باڵ باڵَێنهكانیانهوه” نه‌یان توانی سه‌ره قه‌ڵه‌مێك دیموكراسی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی یهكیتیادا به‌دی بهێنن، ئێستا چۆن له”به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه” ئه‌م ڕێگایه‌یان پێ ده‌درێ. له‌مه‌ش زیاتر ته‌جرووبه‌ی زیاتر له‌ساڵێك له‌په‌رلمان وئۆپۆزسیۆنی په‌رلمانی، بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا چ چاكسازیه‌ك وچ یاسایه‌كی په‌سه‌ند كراوی په‌رلمان توانیویه‌تی سنوری ده‌سه‌لاتی میلیشیای یه‌كیتی وپارتی بگۆڕێت و له‌زه‌خت و زۆری ئه‌م دووحزبه و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه!.
به‌لام بائه‌وه‌ش به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕنه‌بێت كه‌مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رلمان و به‌دامه‌زراوه كردنی هێزی چه‌كداری كوردستان و بڕینی ده‌ستی حزب له‌كاروباری ده‌سه‌لات و بۆدجه‌ی ئه‌حزاب و .. ئه‌مانه كهجهمسهره سه‌ره‌كیه‌كانی پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌حاڵه‌تی قه‌بوڵ كردنیان له‌لایه‌ن پارتی ویهكیتهوه، چ ئاڵوگۆڕێك له‌وه‌زعیه‌تی ژیان وگوزره‌انی خه‌ڵكی كرێكار‌و زهحمهتكێشادا به‌دی بهێنێ. ئایا به‌دیهاتنی هه‌موو ئه‌م چاكسازیانه، ناوه‌ڕۆكێكی جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی كه كه‌ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی كورد ونوێنه‌رانی سیاسی ئێستای ئه‌م چینه به‌هێزتر بكات به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵكی كرێكار‌و زهحمهتكێشهوه؟ ئایا له‌باشترین حاڵه‌تی جێ به‌جێبوونی ئه‌م چاكسازیه سیاسیانه‌دا، كوردستان هه‌لومه‌رجی ئێستای سیاسی وئیداری خۆی تێدهپهڕینی به‌ئا{ِستهی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ؟ وه‌یا ئه‌توانێ پاروه نانێَكی زیاتر بخاته سه‌رسفره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان؟ ئایا ئه‌توانێ ژنان ولاوانی كوردستان له‌هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ناموسی وبێكاری ده‌ركێشێت؟.. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كهكشانهوهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م پاساوانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵكو به‌رهه‌می ناكۆكی وبن به‌ستێكی سیاسیه كهلهماهیهتدا هه‌ڵگریه‌تی.
سه‌رده‌مانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی، عێراق كاتێك كهلیستهكانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، بۆ فریودان وڕاكێشانی خه‌ڵكی كوردستان بۆبه‌رده‌م سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا به‌هێز بكرێ و كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه‌هه‌مان خواسته‌كانی بۆرژوازی كوردن، ببرێنه قوناغێكی تره‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوارچیوه‌ی هه‌مان ئامانج وخواستی چینایه‌تی بۆرژوازی كورددا ڕاوه‌ستا. به‌لام كاتێك كه‌باسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ تاڵه‌بانی له‌نێو لیستی داخوازیهكاندا هاته گۆڕێ وجێگیركرا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ناكۆكیه‌كی سیاسی‌دا به‌ره‌و ڕووكردهوه. ناكۆكیه‌ك كهلهلایهك نه‌یده‌توانی به‌پێچه‌وانه‌ی تهبلیغاتێكهوه كه‌بۆ فریوادان به‌شداری كردنی خه‌لك سه‌باره‌ت به”شه‌راكه‌ت له‌حكومه‌تی عیراقدا” بانگه‌شه‌ی بۆكرد، بوه‌ستیته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆی قهبوڵناكرێ كه‌تاڵه‌بانی وه‌ك كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند بكات، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی له‌سه‌ر جیاوازی وه‌همی و ودژایه‌تی كردنی تاڵه‌بانی ویه‌كیتی دامه‌زراه‌وه و ڕیزی “گۆڕانخوازان” له‌م دژایه‌تی كردنه‌وه ناسنامه‌ی بۆ وه‌رگیراوه.. به‌لام پاش ده‌وره‌یه‌ك له‌به‌شداری كردن له‌كۆبوونه‌وه و دانوسانه‌كانی ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كاندا و ڕۆشن بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌سعود به‌رزانی سووره له‌سه‌ر كاندید كرددنهوهی تاڵه‌بانی بۆپۆستی سه‌رۆك كۆمار، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ناچاركرد به كشانه‌وه له ئیئتیلافه‌كه‌دا وئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگای وه‌لام دانه‌وه بوو به‌و ناكۆكیه وبه‌و بنبه‌سته سیاسیه‌ی كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌نێوان ئیداعاكانی خۆی به‌رامبه‌ر بهخهلك و “لایه‌نگرانی گۆرانخوازاندا” تێیكه‌وتووه، به‌لام دیاره ئه‌مه‌ش به‌و ڕاستیه‌وه كه هه‌ڵویسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌به‌شداری كردنی له‌ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كاندا و چ لهكشانهوهیدا، هیچ په‌یوه‌ندێكی به‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی كریكارو زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه نییه، بۆ نان وكارو ئازادی وخۆشگوزرهانی كۆمه‌لایه‌تی.
30/10/2010
خه‌سره‌و سایه
saya.xasraw@yahoo.co.uk