خانه‌ی دین‌و نه‌ته‌وه له لیستی ئاماری دانیشتواندا به‌ڵایه به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بریاری ده‌ركرد بۆ لابردنی خانه‌ی “نه‌ته‌وه” له فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتواندا، حزبه كوردیه‌كان به ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌كی تونده‌وه ئه‌و بریاره‌یان راگرت، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه ئه‌مه یاری كردنه به چاره‌نوسی كورد به تایبه‌تی له كه‌ركوكدا، له‌باری به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت به سیاسه‌تی حزبه‌كانی كوردایه‌تی قابلی ئه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وان دروست بێت‌و زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت. به‌لام په‌یوه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و عێراقه‌وه بونی هه‌ردوو خانه‌ی “دین”و “نه‌ته‌وه” له لیستی ئاماری دانشتواندا كاره‌سات‌و به‌لایه‌كی به‌رده‌وامه به سه‌ر ژیان وچارهنوسیانهوه، چونكه جیاكردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كان به ناوی دین‌و نه‌ته‌وه‌وه ده‌كه‌نه بنه‌مای پیكهاتنی نهریتو ره‌وشتێكی كۆمه‌لایه‌تی‌و ره‌سمیه‌تی پێ ده‌درێت، كه فرسه‌ت نادات ئینسانه‌كان بتوانن به ئاسوده‌یی پێكه‌وه ژیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وه ره‌سمیه‌تدان به دین‌و نه‌ته‌وه‌و عه‌قیده‌یه كه دهبێَته شێواز‌و ره‌مزی نه‌بونی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی حزبه‌كانی كوردایه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌و ناشارستانیه، وه پابه‌ند بونه به دابهشكردنو جیاكردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه كه وه‌ك بریارێكی شارستانی‌و پێشره‌و حسابی له‌سه‌ر ناكرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشكرا دیاره كه به دوای مه‌به‌ستێكی سیاسیه‌وه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ناسیونالستی عه‌ره‌بی له عێراقدا، ئه‌م ئاراسته‌یه له بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلانداناندا به‌دوای ئه‌وه‌وه نیه كه بیسهلممێنن دانیشتوانی عێراق جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی نیه، چونكه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له سه‌ر ژمێری دانیشتوانه‌وه ده‌ست پێ ناكات، به ڵكو ده‌بێت له پێكهاته‌ی دهسهلاتو به‌نده‌كانی ده‌ستوری عێراقه‌وه به‌دواداچونی بۆ بكرێت‌و بگۆردرێت. له لایه‌كی تریشه‌وه به ته‌نها ئاماژه‌كردنه به لابردنی خانه‌ی “نه‌ته‌وه”و باسێك له لابردنی خانه‌ی “دین” له ئارادا نیه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا كێشه‌كه‌یان شه‌ری نێوان به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه‌كانه بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی عیراق له نێوان خۆیاندا، لابردنی “نه‌ته‌وه” گه‌مه‌یه‌كی سیاسیه بۆ پاشه‌كشه به حزبه كوردیه‌كان.
مه‌سه‌له‌كه زۆر ساده‌یه كه له مه‌به‌ستی لابردنی “نه‌ته‌وه” تێ بگه‌ین، ئه‌وه‌ی رۆشنه هه‌ر ئێستا ده‌سه‌لاتی سیاسی له عێراقدا له نێوان ئه‌و هێزانه‌دا دابه‌ش بون كه به ئه‌حزابی نهتهوهییو ئیسلامی سیاسی خۆیان ده‌ناسێنن، وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه پاشكۆی ئه‌و واقعیه‌ته دابه‌شبووه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامیهیهی حزبه‌كانن، كه ده‌ستوورو یاسا‌و به‌رنامه‌و سیاسهتو شهرهكانیشیان پیداگرییه له سه‌ر مانه‌وه‌ی عیراقیكی دابه‌ش بوو به نه‌ته‌وه‌كان‌و تائفهكانهوه.
هه‌روه‌ها ده‌ستوری عیراق ئه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كات كه عێراق وولاتێكی عه‌ره‌بیه، وه جه‌لال تاڵه‌بانیش له چه‌ندین بۆنه‌دا ته‌ئكیدی به عه‌ره‌بی بونی عێراق ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا له ده‌ستووری عیراقدا شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان كردۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ یاساكانی عێراق، ده‌ستوورو یاسایه‌ك كه حزبه‌كانی ده‌سه‌لاتدار تا ئه‌وپه‌ری كۆنه‌په‌رستی تیا خه‌رق بون، به دژی ژیانی شارستانی‌و ئینسان دۆستیه‌وه عێراقیان پێداگیر كردووه. بریاری وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ لابردنی “نه‌ته‌وه” له فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتواندا جگه له مه‌به‌ستێكی سیاسی بۆ پابه‌ند بون به بهرژوهندیو به هێزكردنی مه‌وقعیه‌تی ناسیۆنالستی عهرهبیو حزبه‌كانی عروبه ناتوانێ مانایه‌كی تری هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا ناره‌زایه‌تی حزبه كوردیه‌كان بۆ په‌یگیری له دانانی “نه‌ته‌وه” له لیستی سه‌رژمێری دانیشتواندا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیهكانو دهسهلاتو نفوزی خۆیانه‌وه‌ن تا له به‌رامبه‌ر هیزه‌كانی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدا پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شی “نه‌ته‌وه”یی بودجه‌كه‌یان بپارێزێن، بۆ ئه‌وه‌یه نفوزیان له كه‌ركوكدا لاواز نه‌بێت، هیچ لایه‌كیان به ته‌نگ دانیشتوانی كه‌ركوك و نائارامی وه‌زعی كه‌ركوكه‌وه نین. به‌ڵكو ته‌نها كێشه‌ی بهرژوهندیو مه‌وقعیه‌تی خۆیان له گه‌مه سیاسیه‌كاندا ده‌بینن.
ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی ده‌وله‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و دین‌و تائیفی بۆ خۆی كاره‌ساتێكه هه‌رگیز نه‌ك ناتوانێ ئمكانی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت كه ئاسوده‌یی‌و جَگیری سیاسی له عیراقدا فه‌راهه‌م بێت، به‌ڵكو هه‌میشه عیراق له چاوه‌روانی سیناریوی تاریك‌و ته‌قینه‌وه‌ی بوركانی شه‌ری قه‌ومی‌و مهزههبیو تائفیدا راده‌گرێت. ئه‌سلی گرێ كوێره‌كه له پیكهاته‌ی ده‌سه‌لاته له‌سایه‌ی كۆنه‌په‌رستی نهتهوهییو ئیسلامی سیاسی‌دا، نه‌ك خانه‌ی “نه‌ته‌وه” له لیستی ئاماری دانیشتواندا.
رزگار بونی خه‌لكی عێراق له‌م سیناریو تاریكه‌و به‌ڵای شه‌ری قه‌ومی‌و مهزههبیو تائفی، هه‌وڵدانه بۆ گۆرینی ده‌سه‌لات له عێراقداو داسه‌پاندنی حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه، له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سكولارو غه‌یره دینی ئه‌توانین هه‌نگاوی پێشره‌وی شارستانیه‌ت بسه‌لمێنین، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌توانرێت له ئێستادا ده‌سه‌لاتی حزب‌و ده‌خاله‌تی حزبه‌كان له ژیانی خه‌ڵكیدا دوورخرێنه‌وه.
پێوسته خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای بانگه‌شه‌ی حزبه‌كانی كوردایه‌تیه‌وه بۆ به‌رگری له خانه‌ی “نه‌ته‌وه” نه‌كه‌ون، به‌دوای فریوی ئحساساتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بن، ده‌نگی پێشرهوییو شارستانی‌و ئینساندۆستیمان به‌رزكه‌ینه‌وه، داوای جیایی دین له دهوڵهتو پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی غیره قه‌ومی بكه‌ین، به‌دوای پاكردنه‌وه‌و سرینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره خانانه‌ی لیستی ئاماری دانیشتوانه‌وه بین، كه ئینسانه‌كان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و دین‌و تائفه جیا ده‌كه‌نه‌وه.