غه‌ریب هه‌رگیز خانه‌نشین ناکرێت
بۆنی غه‌ریبی له بۆنی ماچی سووتاو ده‌چێت
له بۆنی مه‌مکی نه‌گوشراو و نه‌مژراو و بۆن نه‌کراوی
قه‌یره‌کچێکی خه‌مگین و چاوه‌ڕێ ده‌چێت
غه‌ریب هه‌رگیز پیر نابێت
هه‌رگیز خانه‌نشین ناکرێت
غه‌ریب هه‌میشه منداڵه
هه‌میشه حه‌زی له گوڵی سروشتیه
رۆژانه له خه‌ون و بێداریدا به‌ره‌و باخه‌کانی نیشتمان
غلۆر ده‌بێته‌وه و راده‌کات
له ساتی نزیکبوونه‌وه‌دا
نیشتمان وه‌کو سهراب دوور و دوورتر ده‌که‌وێته‌وه
نیشتمان به نه‌وت گوڵی باخه‌کانی ئاو ده‌دات
نیشتمان پڕه له گوڵی باغه‌یی و نه‌وتاوی
*****
له غه‌ریبیدا ته‌نها نیم
من و که‌رکووك هه‌ردووکمان غه‌ریبین
من و شاره‌زووره‌که‌ی نالیش
قهراتهکهی هه‌ولێریش
من و شیعره جوانه‌کانی نیشتمان
هه‌موومان غه‌ریبین
*****
غه‌ریب قه‌قنه‌س نییه په‌پووله‌یه‌که له تیشك
تاکو تاریکایی ئهنگوستهچاوتر بێت
ئه‌و زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه
هه‌میشه بزه‌که‌ی مۆنالیزای له سه‌ر لێوه
هه‌میشه چاوه‌کانی کچه کافرۆشی له به‌رچاوه
غه‌ریب ته‌نها نییه ، خودا ته‌نهایه
خودا غه‌ریب نییه
نیشتمان له ماڵی خۆیدا غه‌ریبه
شاعیرێکیش له وڵاتی ڤایکینگه‌کانه‌وه
سواری به‌له‌می بڵێسه‌ی ئاگر بووه‌و
غه‌ریبی ئه‌و نیشتمانه ده‌کات …..
سوید
07 / 08 / 2010
سه‌رنج : له ژماره 93 ی گۆڤاری ئاینده بڵاوکراوه‌ته‌وه
*****
سه‌لام محه‌مه‌د