
وێنه‌ی خه‌یاڵێکی گومکراو له غوربه‌ت
Closed
سێوێکی له لێو داچۆڕاو
گومانی شه‌وه‌کان چڕتر ده‌کاته‌وه!
شه‌و گومانکارێکی له غوربه‌ت هه‌ڵکێشراو
به رۆحی ئه‌ستێره، مرۆڤ ده‌دوێنی
شه‌و بایه ناکاوه‌کانی “ڤیکتۆریا” هه‌ڵده‌کا
غوربه‌ت بۆ ناو ره‌زه‌کانی “شپیرتۆن” ده‌با
له ناو کاتدا مرۆڤ خه‌یاڵه‌کانی نابێ به په‌یڤ!
وێنه‌کان پشت له ره‌زی وشه‌کان ده‌که‌ن!
من ده‌نگێکی ههڵپهسێردراوم به زه‌وی!
ده‌نگم له پاڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌چێ
پێی ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی بۆ ئاسمان
من ره‌نگێکی که‌نه‌فتم له‌ناو تابلۆی شوێنێکدا!
ره‌نگم له ئه‌فسانه‌یه‌ک ده‌کا
له گریانی ئاسمان ده‌چم!
پێم ده‌ڵێن له میهردا نگوم بوویت.
27/10/2010
مێلبۆرن – ئوسترالیا