
سلێمانی له‌به‌ر نه‌فره‌تی مێژوودا … به‌شی یه‌که‌م
{ وه‌کو تاراوگه‌نشینێک ، له‌نێوان ئێره‌و شاری زادگاکه‌م دا ،
له ته‌مه‌نی مێژویی و جوانی و ڕه‌نگ و بۆیان دا ،
هه‌میشه له‌به‌ر ئازاری به‌راوردێکدام .
(به‌رواورد) ناوی سزایه‌که ، ته‌نها که‌سی ڕه‌هه‌نده‌و ته‌ریو
له سوێ و کسپه‌ی ئازاره‌کانی تێ ده‌گات ،
ئه‌وه‌ی بۆ تێ گه‌یشتنی هه‌موانه ته‌نها وێنه بهراوردیهکانه
، هه‌وڵ ده‌ده‌م بیکه‌م به زمانێك له‌دامێنه‌وه !! }
له‌زمانی ئینگلیزی دا وشه‌ی (هۆم) بهدووشوێن ده‌وترێت ، به(ماڵ)ی تاکه‌که‌س ، هه‌روه‌ها به(نیشتمان) یش ده‌وتریت ، کۆکراوه‌ی ماڵ و زادگایه ، ( ماڵ) و (زادگا) له پێکهاته‌ی ده‌رونی تاکدا زۆر گرنگه ،که‌سی ته‌ریو ، یان دوره زادگا ، سنوری ئه‌و دوانه‌ی لا ده‌سڕرێته‌وه ، خانه‌یان ده‌بێت به‌یه‌ک ، نیشتمان و زادگا ده‌خزێته ناو ماڵیه‌وه و بگره ده‌زێته ناو هه‌مو شتێك و هه‌ناویشی ده‌گرێته‌وه . هه‌رکاتێک ئه‌و به‌شه له ستراکتۆری تاک دا که‌وته به‌ر مه‌ترسی تێکدان ،باری ده‌رونی و سایکۆی که‌سه‌که‌ش توشی پارسه‌نگ تێک چون و سه‌رگه‌ردانی ده‌بێت .( بێ ماڵ ) و لانه‌واز ، ده‌بێته جێی سه‌رنجی زۆر ، توشی بزر بونی ڕێز ده‌بێت ، کورد لهمێژهگوتویهتی :
(هه‌رچه‌ند ، ئه تۆ له نه‌وه‌ی زاڵی
هیچ ڕێزت نیه ، چونکه بێ ماڵی)
(بێلانه) ـ هۆم لێس ـ له ڕۆژئاوادا ،ناویكی تایبه‌ته بۆ که‌سانێکی ده‌سته‌وسان و که‌وتوی نێوشه‌قام و په‌راوێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه .
زوربه‌ی تاراوگه‌نشینان پارسه‌نگی ده‌رونی خۆیان به‌کێشی شوێنی زادگا وشاره‌که‌یان هاوتا ده‌که‌نه‌وه . بۆ خۆم یه‌کێکم له‌و زۆرینه‌یه .
پشوی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان ساڵه دوره‌کانی گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ، به‌هه‌موو ئه‌رک وگرانی سه‌فه‌ره‌وه ، شه‌ماڵی هه‌ناسه‌یه‌کن ، سینه‌ی ته‌نگی غه‌ریبی ده‌بوژێنێته‌وه .
گه‌ڕان به شه‌قام و چایخانه‌و کۆنه قوتابخانه‌و سینه‌ماو شوێنه لاوه‌کی و له‌بیر کراوه‌کانی تری شاردا ، دۆزینه‌وه‌ی خوده له دوای سهرابی تاراوگه. وه‌کو کۆرپه‌یه‌کی برسی به‌دوای سینه گۆی دایک دا، له هه‌ڵپه‌ی گه‌ڕانێک دای به‌دوای نۆستاڵجیای یاده‌کان دا .
هه‌موو شارێک شێواز‌و پێناسه‌ی خۆی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌هه‌ر ناوێکی تازه‌کردنه‌وه‌و مۆدێرنیزه‌کردنه‌وه شیوێنران ، پوچ ده‌بنه‌وه له‌هه‌موو مانایه‌ک.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه ،واههنوکه شوین به‌شوێن ئه‌و جێگایانه‌ی شار ده‌شێوێنرێت ، به‌جۆرێک ، ئیتر وابڕاوات ، ئه‌وێ (سلێمانی) ناناسینه‌وه .
ئێستا شار له‌سایه‌ی په‌یدا بونی چینێکی هه‌ڵتۆقیو له سیاسی تازهبازرگان ، یان بازرگانی تازه پیاکه‌وتو ، جگه له هه‌ڵخڕاندنی پاره و سامان ، شۆردراونه‌ته‌وه له‌هه موو هه‌ستێکی تری مرۆڤانه ، مێژوو ڕه‌وشتێکه ،که‌س له‌وانه لای لێ ناکاته‌وه .
وه‌کو ئامرازێکی نه‌فره‌تی بۆ مه‌رامی پول، به پێی پرنسیپی ((ئه‌ونانه نانه ، ئه‌مڕۆ له‌خوانه )) ، وارو وێخی شوینه‌واری پێشوی شار له‌بن ده‌رده‌هێنن ، به‌شه‌و به ڕۆژ سه‌رقاڵی ئه‌تک کردنی مێژوو یاداوه‌ری دانیشتوانی ساده‌ی ئه‌و شاره‌ن .
ئاخۆ ( سلێمانی)یه‌کی ته‌مه‌ن دووسه‌دو بیست و شه‌ش ساڵی ، له سه‌ره‌تاوه بۆ ئێستا چی لێ ماوه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌م قۆناغ گۆڕیه بێ دایک و باوکه‌دا ، چیتری لێ ده‌مێنێته‌وه .
ــ 1 ــ
( ستۆکهۆڵم) لهئهسکهندهناڤیادا ، شارێکی جوانه ، له‌ده‌سته خوشکێکی دورگه‌یی سه‌وزو پڕ دره‌خت پێک هاتوه ، له نێوان ئاوی ده‌ریاکانی باکوردا ، به‌ناوی شارێکی جوان تر له‌باشوری ئه‌وروپا و له‌ئیتالیادا ، پێی ده‌ڵێن : ((ڤینیسیای باکور )) .
له ساڵه‌کانی په‌نجای یه‌که‌می سه‌ده‌ی پێشودا ، به‌هۆی گه‌شه‌ی ئابوری یه‌وه (له‌سوید)دا ((*))گۆڕانێک له نوێ کردنه‌وه و مۆدێرنیزه ، له‌هه‌موو ڕویه‌کی ساختمانی ژیانه‌وه به‌رپابوو ،(ته‌لار سازی) یش به‌شێک بوو له‌و گۆڕانه نوێ یه.
ماسته‌رپلانی (ستۆکهۆڵم)ی پایته‌خت به‌شی سه‌ره‌کی به‌رکه‌وت بوو ، له پرۆژه‌ی (ملیۆن لێگنهێت) ــ شوقه ــ کهسوشیال دیموکراته‌کان جێ به‌جێ یان کرد بۆ نیشته‌جی کردن، له‌نێوان په‌نجاو شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشودا ، نه‌خشه‌ی ڕیگاوبان و تیرمیناڵی سه‌ره‌کی و مێترۆدروستکردن و ژێرخانی نوێی ئابوری له‌وێدا به‌چری جێبه‌جێ کرا ، نوێ کردنه‌وه‌ی (گه‌مله‌ستان) ((**))یش له ناوه‌ندی شاردا له به‌ر ئه‌و نوێ کردنه‌وه یه‌دا بوون .
به‌ڵام ئاخۆ مۆدێرنیزه‌کردنی (ته‌لارسازی) چۆن به‌وێدا گوزه‌ری کرد؟
کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندو شوێنه‌وارناس و چالاکڤانی سه‌ربه به پارته سیاسی یه‌کان ، که‌وتنه نوسین و که‌مپێن کردن دژی تێکدانی ناوه‌ندی شار ، که له بازاڕ‌و گه‌ڕه‌ک و که‌نیسه‌و باخ‌و کۆشکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارو پاشا و کارمه‌ندی ناودار و یاسایی و هونهرمهندوخهلکی ڕه‌شۆکی دێرینی ئه‌وێ پێکهات بوو یادگاری سه‌رده‌می جیاواز بوون ، له سه‌ره‌تای دروست بونی شاره‌که له‌لایه‌ن بازرگانێکه‌وه بۆ سه‌رده‌می (گوستاڤ ڤهسا)ی بنیات نهری نه‌یشنی سوید‌و ، یه‌که‌م وه‌جاخی پاشایه‌تی ئێستای ووڵاته‌که له سه‌رو پێنج سه‌دساڵی پێش ئێستا و تاده‌گات به‌م سه‌رده‌مه نزیکه .
به‌هه‌رحاڵ ئه‌و که‌سانه له‌و ڕۆژه‌دا له زۆرانبازی خۆیان و مۆدیرنیزهکاران دا توانیان (گه‌ملستان)ی ناوه‌ندی شار بپارێزن له‌تێکدان .
به‌راوردی دوو ڕوداوی ئه‌و ساتانه به هاوشێوه‌کانی لای خۆمان له‌م سه‌رده‌مانه‌دا ، به‌شێکن له دۆزه‌خی به‌راوردکاری :
* * *
دروست کرنی ته‌لاری ڕیکستاگ (په‌رله‌مان) له 1897ــ 1905 دا . دواتریش بۆدروست کردنی گه‌راجێک له به‌رده‌می دا ، له هه‌ڵکه‌ندنی بناغه‌که‌ی دا به‌ستی دیوارێکی کۆن ده‌رکه‌وت ، ته‌نها ئه‌وه بووه هۆی وه‌ستانی پڕۆژه‌که و گوێزرایه‌وه بۆلایه‌کی دوور تر .
ئێستا به‌سته دیواره‌که له‌جێی خۆیدا ، کراوه بهمۆزهخانهیهک و به‌ڕونکردنه‌وه ئارکۆلۆژیهکانی ، ڕۆژانه بینه‌رانێکی ههمهجۆر پاره ده‌ده‌ن به‌بینینی ، به سه‌لیقه‌ی هونه‌ری به‌و په‌ڕی چێژه‌وه مێژووی بنیاتنانی شاره‌که‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت .
* * *
هه‌موو که‌سێکی ئه‌و شاره ناوی( مانگرتنی بێورک)ه‌کان ده‌زانێت ، (ــ بــێۆرک ــ ناوی جۆره چنارێکه له‌سوید ) ئه‌و مانگرتنه له پێناوی چه‌ند بڕه درهختێکدابوون له‌ده‌م کۆنهشاردا ، به‌هۆی مانگرتنی خه‌ڵکه‌که به‌ده‌وری داره‌کانو هه‌ندێکیان چونهسهردارهکان بۆ به‌رگری کردن له بڕینه‌وه‌یان ، تائه‌وه‌ی توانیان، کۆمپانیای میترۆسازه که ناچاربکه‌ن نه‌خشه‌که‌یان بگۆڕن به خه‌رجیه‌کی گران تر ده‌روازه‌یه‌کی گرنگی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (میترۆ)یی بۆ چه‌ندین مه‌تری دوورتر پێ گوێزرایه‌وه له‌پێناوی چه‌ند لقه چنارێک دا ، وه‌کو یاداوه‌ری نه وه‌یه‌ک و ڕیزی دره‌خت و ژینگه . ئیستا له (گونگسیه گۆرن ــ باخچه‌ی پاشاـ ) کافتریایه‌ک له بن ئه‌و دارانهدایه خه‌لک و خوا قاوه ی لێ هه‌ڵده‌قوڕێنێت وا داره‌کانیش گه‌وره‌بون و به‌ره‌و پیر بوون ده‌چن .
ئێستا خه‌ڵکی ئه‌و شاره ، به‌های ڕاسته‌قینه‌ی هه‌وڵه‌کانیان ده‌چننه‌وه ، که چی نرخێکی مێژووی و تۆریستی و ئابوریان سه‌ندۆته‌وه ، خۆیان و هه‌موو تۆریستێکی بیگانه سه‌رگه‌رم ده‌کات به ئه‌فسونی جوانیه‌ک که تێکه‌ڵه له نه‌سیمی ڕابوردو به‌جوانیه‌کانی سه‌رده‌م ،( گه‌ملستان)ی ئێستا ، گه‌وهه‌ری تاجی (ڤینیسیای باکور) ه .
ــ 2 ــ
له روداوێکی هاوشێوه‌ی یه‌که‌م دا ، له بناغه‌دانه‌وه‌ی ئاپارتمانه نوێ یه‌که‌ی جێگه‌ی ده‌بۆکه و له‌سه‌ر بنیاتی جێگه‌ی مه‌عاریفی کۆن که ده‌کاته به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره، شوینهوارگهلێک ده‌رکه‌وت بوون ، هیچی که‌متر نه‌بوو له دیواری شوینه‌واری مێژوییه‌که‌ی ژێر ئاپارتمانی ڕیکستاگ له ستۆکهۆڵم ،جگه له‌ناڕه‌زایی مامۆستا (عه‌بدول ڕه‌قیب یوسف) هیچی وای به‌دوادا نه‌هات له‌که‌سانی تر ، نرخ وبه‌های شوێنه‌واره‌که وه‌کو مێژوی شار له لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ، حسابی له‌تێ ته‌رسه‌قولی بۆنه‌کرا .
به سه‌رو ده‌ر کردن له‌مێژووی (سلێمانی) ئه‌و شوێنه ،قشڵه‌یه‌کی سه‌ربازی بووه له سه‌ره‌تای دروست کردنی شاره‌که‌دا له‌لایه‌ن( مه‌حمود پاشای) مامی (ئیبراهیم پاشا)ی بنیاتنه‌ره‌وه دروست کراوه له‌سه‌ر داوای والی موسڵ بۆ پاراستنی کاروانه بازرگانییه‌کانی شاری (موسڵ) و (هه‌ولێر) و دواتریش جێگه‌ی ناوه‌ندی کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازی میرنشینه‌که بووه ، که له‌مداوییانه‌دا (گه‌رماوی قشڵه)ی لی مابوه‌وه ، که به پایه‌ی داتاشراوی به‌ردینی زۆر هونه‌ریانه دروست کرابوون تا له‌ناوه‌ندی حه‌فتاکاندا ڕوخاندنیان بۆ ئاپارتمانێک که‌تائه‌م نزیکهبهناتهواوی ماوه‌ته‌و ته‌واو نه‌کراوه پێی ده‌ڵێن بینای ده‌بۆکه.
دروست کردنی ئاپارتمانه‌که‌ی ئێستاش ، ته‌واو کردنی سڕینه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پێش‌و بو بۆ شوینه‌واری مێژویی شار .
ژانی خه‌مه‌که‌ی له‌وه‌دایه ، ئه‌م جاره‌یان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی که‌سێک دا جێ به‌جێ کرا ، خۆی کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی شاره‌و شوێنی ئومێدی زیندو کردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی گیانی ڕه‌سه‌نی شاره‌که‌یه .
* * *
له‌به‌رامبه‌ر به‌راوردی دوه‌میش دا :
بۆ نه‌هێستنی سه‌وزایی و یادێکی گرنگی تری مێژووی نه‌ورۆز ، پشتی گردی گوڵان و به‌نزیکی کاریزی( وه‌ستا شه‌ریف ) و دره‌خته‌کانی که مه‌نزڵگای سه‌یران و نه‌ورۆز کردنی حاجی تۆفیقی (پیره‌مێرد) بووه ، هه‌م وه‌ک جێگه‌ی سه‌یرانگاو پڕدره‌خت و ئاوی خه‌لکی و هه‌م وه‌ک یادگاری شوینه‌واری بیرمه‌ندو نوسه‌رو شاعیر‌و ڕۆشه‌نبیر و که‌سێک که دروسکه‌ری ترادیشونی جه‌ژنێکی سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یی (نه‌ورۆز)ه ، دواتریش کردویه‌تی به نزرگه و ئارامگای مردنی به‌پاڵ ئارامگای (مامه‌یاره)ی پیری دڵخۆشکه‌ری منداڵان و پهروهدهکاریان که هاوشێوه‌ی (سانتا کرۆس) ه به جهوههرو ڕواڵه‌تی کوردیانه ، ئه‌م شوینه چه‌ندین جار گرنگ تربوو له و چه‌ند لقه چناره بیۆرکانهی کونگسیهگۆردنی ستۆکهۆڵم .
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی دژبهنهتهوی به‌عس گردی گوڵان و ده‌وروبه‌ری ، وه‌کو زه‌وی نیشته‌جی بون دابه‌ش کرد به‌سه‌ر سه‌ربازه دیلکراوه‌کانی( قادسیه‌ی سه‌دام) دا‌و کران به‌خانوو جاده‌و بان بۆ شێواندن و نه‌هێشتنی ئه‌و ژینگه‌و شوینه‌واری پیرامونی نه‌ته‌وه‌ییه .
(ماویه‌تی ..)
22 ــ 10 ــ 2010
saidaraf@hotmail.com
نوسینی : سه‌عید عارف باپیر
پهراوێــــــــــــــزهکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ :
((*))
به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی پێشه‌سازی به‌رهه‌م هێنانی ئاسن و پۆڵاوه ، که باشترین جۆره‌کانی پۆڵای جیهانی له وڵاتی سوید به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و دروست کردنی (بۆڵبرین) کهداهێنراوێکی سویدی یه بۆ جوڵه میکانیکیه‌کان ، بون به هۆی دروست بونی (قۆناغگوێزی) ڕووه‌و ژیانی مۆدێرن و ڕه‌فاهی کۆمه‌ڵایه‌تی ، که جیاوازه له( قۆناغ گوێزی) لای خۆمان که‌به هۆی تێڕژانی (پێترۆ دۆلار)ه‌وه پاش گۆڕانه کتو پڕ‌و دراماتیکیه‌که‌ی 2003وه له‌سه‌ره‌نجامی ڕوخاندنی ڕژێمی پێشووه‌وه له‌سایه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی دا.
((**))
که‌سێک له‌ئێستاکه‌دا ، بێته (ستۆکهۆڵم) ڕاسته‌وخۆ ڕیی ده‌چێته (گهمڵستان) واته ــ کۆنه شار ــ ، چونکه تێرمیناڵی سه‌ره‌کی له ده‌م ئه‌و دورگه یه‌دایه و کوردی گوته‌نی بووه به (بانه) و سه‌ری هه‌موو ڕێگاکانی ده‌ره‌کی وناوه‌کی ده‌چێته‌وه سهرئهوێ ، ئێستاکه یه‌کێکه له شوینه جوان و نایابه‌کانی ئه‌و شاره .
خه‌ڵکی شاره‌که‌ش له‌هه‌ر شوێن و گه‌ڕه‌کێکی تره‌وه بچن به‌ره‌و ئه‌وێ ، عاده‌تی له ئاخاوتنی نێوان خۆیان دا کورتیان کردۆته‌وه و ده‌ڵین : ده‌چین بۆ (ستان ) چونکه هه‌ر ئه‌وێ ، به بنه‌ڕه‌تی شار ده‌زانن . ــ دیاره په‌یوه‌ندیه‌کی به پاشناوی (ستان)ی زمانی کوردیه‌وه هه‌یه که‌له خێزانی زمانی هیندو ئۆرپین ــ