قه‌ندیل ناکۆکییه‌کان و ڕاستییه‌کان ئاشکرا ده‌کات… تاهیرساڵح شه‌ریف
تێبینی : ئه‌م وتاره پێش له ڕاگه‌یاندنی پاشه‌کشی هێزه‌کان ده‌وڵه‌تی تورک نووسراوه. نووسه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌شبینی زاڵ به سه‌ر ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیری کوردی‌دا ڕوانیویه‌ته له‌شکرکێشییه‌که‌و پێشبینی شکستی ده‌وڵه‌تی تورکی کردووه له پرۆسه‌که‌دا .. هه‌ر که‌سێک که له ژووری کوردستانیونایتدا، گوێبیستی بیر‌و بۆچوونه‌کانی نووسه‌ر بووبێت، ده‌زانێت که ئه‌م وتاره کۆکراوه‌ی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌یه که ڕۆژانه له هه‌مان ژووره‌وه به گوێی گوێگره‌کانمدا داوه … پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه کۆتایی نه‌هاتووه و چه‌ند ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌یه‌کی دیکه‌ماون که تیایدا نه‌خراونه‌ته ڕوو . له وتاره‌کانی داهاتوودا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره شاراوه‌یه ده‌ده‌مه‌وه که چی ڕوو ده‌دات پاش له‌شکرکێشی تورک ؟ .
***
له مانگی نۆڤه‌مبێری 2007 دا، ئه‌ستمبوڵی پایته‌ختی عوسمانی کۆن و شاری دوو كڵتووری ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژ ئاوایی، یان سکۆلاریزم و ئیسلامیگه‌رایی ئه‌مڕۆ، شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی جیهانی بوو . له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵدا، ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، که‌نه‌دا و نوێنه‌رانی حکومه‌تی عێراقیش به‌شدار بوون . کۆبوونه‌وه‌که ڕاسته‌وخۆ که‌وتبووه ژێر سێبه‌ری دوو ئامانجی سه‌ره‌کییه‌وه؛ له‌لایه‌ک دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی عێراق و ده‌رهێنانی ئه‌مریکا له بنبه‌ست و زه‌لکاوێک که تێکه‌وتووه له‌و وڵات‌دا و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و جیهانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا .
خاڵیک که جێگای سه‌رنج و به ببیر هێنانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه که به‌ر له ده‌ستپێکردنی کۆ بوونه‌وه‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ئه‌سته‌مبوڵ، خانمی کۆنداڵیزا ڕایس به ڕۆژنامه نووسانی گوت : ” وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، پ. ک . ک به ڕێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی ده‌زانێت و { ئێمه له گه‌ڵ تورکیا } دا دوژمنێکی هاوبه‌شمان هه‌یه که ده‌بێت ڕێگای هه‌ڵوێسته کاریگه‌ره‌کان بدۆزینه‌وه تا تورکیا له هێرشه تیرۆریستییه‌کان پارێزراو بێت.– قسه‌کانی خانمی ڕایس له به‌شی فارسی بی بی سی وه‌رگیراوه http://www.bbc.co.uk/persian/worldnews/story/2007/11/071102_mv-mf-turkey-us.shtml “. ئه‌م لێدوانه‌ی خانمی ڕایس له کاتێکدا بوو که کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستیپێنه‌کردبوو، به‌ڵام ڕایس ده‌ستپێشه‌که‌ری خۆی کرد و ئامانجی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئاشکرا کرد؛ له‌ڕێگای هێرشکرنه‌وه بۆ سه‌ر پارتی کرێکاران، ده‌رهێنانی ئه‌مریکا له قه‌یران و بنبه‌ستی عێراقدا !.
ئه‌مریکا له کاتێکدا سه‌رنجی دایه کێشه‌ی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، که به‌گشتی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له‌عێراقدا ناکام و زه‌لیل مابووه‌وه . ئه‌مریکا تا مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2007 یش نه‌یده‌زانی که ڕژێمی ئێران خه‌ریکه شه‌ڕه‌که له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه تا سنووره‌کانی تورکیا و کوردستان فراوان ده‌کاته‌وه له ده‌وڵه‌تی بوش ! .
له ئۆکتۆبه‌ری 2007 دا ، جه‌نراڵ به‌نجامین میکسۆنی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا، ئه‌م بێ ئاگاییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای له نه‌خشه‌ی گواستنه‌وه‌ی مه‌یدانی جه‌نگی ئێران دژ به ئه‌مریکا ڕاگه‌یاند و وتی : ” زانیاریه‌کی باوه‌ڕ پێکراومان له باره‌ی ئه‌وه‌وه نییه که چه‌کداره‌کانی pkk له چ ناوچه‌یه‌کی باکوری عێراقدا خه‌ریکی چالاکین و هیچ فه‌رمانێکیشم پێنه‌دراوه تا له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌و ڕوو ببمه‌وه. له به‌ر ئه‌وه هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ به‌روه ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ( پ. ک. ک ) دا نییه – هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو http://www.bbc.co.uk/persian/worldnews/story/2007/10/071027_ba-turkey-iraq-us.shtml ” .
یه‌ک ڕۆژ به دوای لێدوانه‌که‌ی جه‌نراڵ میکسۆنیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تاران چاوی به عه‌لی باباجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌وت و له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیای وت : ” کۆماری ئیسلامی ئێران کاره تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ( پ‌ک‌ک ) مه‌حکوم ده‌کات و به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌ی خێزانی قوربانییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تی ئازیزی تورکیا‌یه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستبوونی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش ده‌کات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م جۆره کرده‌وه تیرۆرستیانه و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا، ئه‌و گروپانه‌ش جیاوازییه‌ک له نێوانیاندا نییه هه‌رچه‌نده که ناوی پ . ک . ک ، پژاک، منافیقین، یان هه‌ر ناوێکی دیکه‌یان هه‌بێت – هه‌مان سه‌رچاوه http://www.bbc.co.uk/persian/iran/story/2007/10/071029_an-mottaki-pkk.shtml ” .
شایانی به بیر هێنانه‌وه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوو ڕۆژ پاش له دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا، سه‌ردانی سوریای کرد‌و له دیدارێکدا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریادا، به ڕاشکاوانه وتی : ” پ . ک . ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆسه‌ر ئێران – وه‌رگیراو له هه‌مان لینکی پێشه‌وه ” .
ئێران له کاتێکدا ” پ. ک . ک “ی به تیرۆریست ناوزه‌د کرد و سیمپاتی خۆی بۆ تورکیا نیشاندا، که له لایه‌ک ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو سه‌رکردایه‌تی ” پ‌ک‌ک ” خه‌ریکی ڕێکه‌وتن و سات و سه‌ودایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ” پژاک “، وه‌ک لقی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ” پ‌ک‌ک” له سنووره‌کانی کوردستانی باشوره‌وه ده‌ستیکردبوو به چالاکی سه‌ربازی دژی سوپای ڕژێمی ئیسلامی ئێران و له به‌رامبه‌ریشدا ڕژێمی ئێران ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستانی ژێر ده‌ستی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆمباران ده‌کرد . له درێژه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌نه‌شدابوو که کۆنسوڵگه‌ری ( یان لانه‌ی جاسوسی ) ڕژێمی ئێران له شاری هه‌ولێردا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا . ئه‌و ڕووداوه و به پاڵ ئه‌ویشه‌وه، دوو کێشه‌ی دیکه ( ده‌نگۆی ڕێکه‌وتنی پ‌ک‌ک و ئه‌مریکاو جموجوڵی چه‌کداری پژاک )، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئێران ڕه‌خساند تا شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه بگوازێته‌وه بۆ کوردستان و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که له ئه‌مریکا فراوانتر بکاته‌وه.
ڕژێمی سوریاش، که چارنووس و بوونی خۆی گرێداوه به چاره‌نووس و بوونی ڕژێمی ئێرانه‌وه، خۆی له حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردوگان نزیککرده‌وه و پاش سه‌رکه‌وتنی دووباره‌ی حیزبی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ئۆردو‌غان، دیمه‌شق په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌نقه‌ردا پته‌وکرده‌وه و پشتگیری خۆی له ئه‌نقه‌ره کرد بۆ هێرشکردنی سه‌ربازیانه بۆسه‌ر کوردستانی باشور . ئه‌و نزیکبوونه‌وه و ڕیزبه‌ندییه نوێیه ناوچه‌ییه کاتییه‌ی ساڵی ڕابردوو له نێوان ئێران، تورکیا و سوریادا، له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و نه‌خشه سیاسیی و دیپلۆماسییه جیاوازه‌کان بوو که ” قه‌ندیل و پ. ک. ک ” ئه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌کی پیکده‌هێنا .
ڕژێمی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا نه‌توانێت پ‌ک‌ک و پژاک دژ به‌و به‌کار بهێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌یدانی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه تا کوردستان و سنووره‌کانی تورکیا فراوان بکاته‌وه، خۆی له ده‌وڵه‌تی تورکیا نزیک کرده‌وه. رژێمی سوریاش، بۆ ئه‌وه‌ی که کێشه‌کان له ده‌وڵه‌تی بوش ئاڵۆزتر بکات و ئه‌مریکا بخاته ناو گۆڵمه‌زێکی تازه‌وه، ده‌بوو که پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات تا هێرش بکاته سه‌ر کوردستان . ئه‌و پشتیوانییه‌ی دیمه‌شق له ئه‌نقه‌ره، له بنه‌ڕه‌ته‌وه به ئامانجی ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا سه‌رقاڵ بکات به کێشه‌ی پ‌ک‌ک و تورکیاوه و گوشاری ئه‌مریکا له سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د که‌م بکاته‌وه له باره‌ی ئه‌وه‌وه‌که سوریا پشتیوانی تیرۆریزم ده‌کات له عێراقدا . نزیکبوونه‌وه‌ی ئێران و سوریا له حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردو‌غان، له چه‌ند ڕووه‌یه‌که‌وه بایه‌خی خۆی هه‌بوو بوو بۆ ئه‌نقه‌ره :
1. گوشار خستنه سه‌ر ئه‌مریکا تا سه‌رنجی دووباره بداته‌وه سه‌ر گرنگی و بایه‌خی تورکیا له قه‌یرانی عێراق و له ناکۆکی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا له سه‌ر دووباره دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهانی پاش کۆتایی جه‌نگی سارد .
2. دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی ناوچه‌یی یان جیهانی دژ به پ‌ک‌ک .
3. گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسیی و کڵتوری ناوخۆی تورکیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته، که پاش هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی ئیسلامی ئوردوغان له تورکیادا قوڵتر بووه‌وه .
4. پیشاندانی تورکیا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که ده‌توانێت ڕۆڵی پۆلیسی له ناوچه‌که‌دا بگێرێت بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کێشه‌کاندا .
تورکیا به‌هۆی هه‌مان ڕیز به‌ندی و سێ کوچه‌که‌یه‌کی کاتی که خه‌ریکی پێکهاتن بوو له ناوچه‌که‌دا، توانی سه‌رنجی ئه‌مریکا به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێت . ده‌وڵه‌تی بوش، نزیکبوونه‌وه‌ی ئێران و سوریا به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌زانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و به‌هۆی ئه‌وترسه‌شه‌وه ( هه‌ر وه‌ک ستراتیژی جه‌نگی عێراق ) که‌وته لێکدانه‌وه و حساباتێکی هه‌ڵه‌تره‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵه‌ی تاکتیکی نه‌ک ستراتیژی . سه‌رانی کۆشکی سپی، پێیان وابوو که به گرنگیدان و پشتیوانیکردنی حکومه‌ته‌که‌ی ئۆردو‌غان له دژی پ. ک . ک و ڕێگاپێدانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورک بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی کوردستانی باشور، ده‌توانن بارزانی و تاڵه‌بانی له ڕژێمی ئێران دوور بخه‌نه‌وه و کۆتایی به هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌وڕژێمه بهێنن له کوردستاندا !. بوش له باتی ئه‌وه که گوشار بخاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک، که‌چی زۆر گه‌مژانه پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک کرد و له دیدارێکدا به ئوردوگانی گوت : ” پ . ک . ک دوژمنی تورکیا، عێراقی ئازاد و ئه‌مریکایه ! – له‌م لینکه وه‌ر گیراوه http://www.bbc.co.uk/persian/worldnews/story/2007/11/071105_si-bush-turkeypkk.shtml ” . له هه‌مان چاوپێکه‌وتنی بوش و ئوردوگاندا، بوش به‌ڵینی هاوکاری سه‌ربازی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری ئیستخباراتی به ئۆردوگاندا له باره‌ی پارتی کرێکارنی کوردستانه‌وه . پاش سه‌فه‌ره‌که‌ی ئوردوگان بۆ ئه‌مریکا، تورکیا سوپایه‌کی 100 هه‌زار که‌سی له سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان کۆکرده‌وه . پاش چه‌ند خولی هه‌ڕه‌شکردن و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالکی‌دا، سه‌رئه‌نجام له ناوه‌ڕاستی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2007 دا هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر کوردستانی باشور و بنکه‌و باره‌گاکانی پ. ک. ک ده‌ستیپێکرد . له 21 فێبر‌وه‌ری 2008 یشدا هێرشی زه‌مینی ده‌ستپێکرد و سوپای تورک هاته ناو خاکی کوردستانی باشوره‌وه .
جه‌نراڵ ” یاشار بیویک ئانیت ” ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی تورک، پاش چه‌ند کاتژمێریک له هێرشه ئاسمانیه‌کان، ڕایگه‌یاند که : ” ئه‌مریکا ڕێگای داوه به ده‌وڵه‌تی تورک تا سنوری ئاسمانی باکوری عێراق ببه‌زێنێت و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ست پێ‌بکات – قسه‌کانی بیویک له بی سی به‌شی فارسی‌دا وه‌رگیراوه http://www.bbc.co.uk/persian/worldnews/story/2007/12/071216_mv-nh-turkey-iraq.shtml ” جه‌نراڵ بیویک راستی گوت که به پشتیوانی ئه‌مریکا هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر پارتی کرێکاران له باشوری کوردستاندا ده‌ستپێکردووه، به‌ڵام کێشه‌که بۆ ئه‌مریکا و تورکیا، ته‌نها بوونی هێزه چه‌کداره‌که‌ی پارتی کرێکاران نییه له قه‌ندیلدا، به‌ڵکو کێشه‌که پانتاییه‌کی به‌رفراوانتری هه‌یه له‌وه‌ی که هه‌ندێک ته‌سک بینی سیاسیی کورد لێکیده‌ده‌نه‌وه و پێیان وایه که بۆ دواخستنی ماده‌ی ناوه‌رۆک بۆشی 140 و داگیرکردنی که‌رکوک و موسڵه ! . کێشه‌که بۆ تورکیا، نه مادده‌ی بێ واتای 140 و نه داگیرکردنی که‌رکوک و موسڵه، به‌ڵکو هێرشی سه‌ربازی تورک له بنه‌ڕه‌ته‌وه به دوای سێ ئامانجی سه‌ره‌کیدایه :-
ئه‌لف : گواستنه‌وه‌ی کێشه و قه‌یرانی سیاسیی و کڵتوری ناوخۆی تورکیا‌یه( که پاش هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی ئیسلامگه‌رای ئۆردو‌غان قوڵتر بووه‌ته‌وه ) بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی .
ب : به‌ده‌ستهێنانی ڕۆڵی پۆلیسی ناوچه‌یی .
جیم : سه‌رکوتکردنی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان .
ئامانجه‌کان هه‌رچییه‌ک بن، به‌ڵام به‌دیهاتنیان شتێکی دیکه‌یه . ده‌وڵه‌تی تورک ناتوانێت ئه‌و سێ ئامانجه‌ی به‌دی بهێنێت و سه‌رئه‌نجام به‌لوتی شکاوه‌وه ده‌بێت هێزه‌کانی خۆی له کوردستاندا بکێشێته ده‌ره‌وه، چونکه نه ده‌توانێت گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک له‌ناوببات و نه ده‌شتوانێت خۆی له قه‌یرانی سیاسیی، ئابووریی و کڵتووری ناوخۆی تورکیا ده‌رباز بکات . به‌و هۆیه‌شه‌وه ناتوانێت ڕۆڵی پۆلیسی خۆی له ناوچه‌که‌دا ببینێت . ئه‌مریکاش، به‌ڕێگادانی به تورکیا بۆ هێرشی سه‌ربازییانه بۆ سه‌ر کوردستان، خۆی خسته ناوگێژاوێکی قوڵتره‌وه له‌عێراقدا و رژێمی ئێران زۆر زیره‌کانه مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ی فراوانکرده‌وه له ئه‌مریکا . ئه‌مریکا به‌ڕێگادان به له‌شکرکێشی تورک، پێی وابوو که ده‌توانێت ده‌ستی ئێران له کوردستاندا ببڕێ و که‌سێکی وه‌ک مه‌سعود بارزانی ته‌سلیم به خواسته‌کانی بکات، به‌ڵام مه‌سعود نه ته‌سلیمی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئۆردو‌غان بوو، نه له‌ڕژێمی ئیسلامی ئێرانیش دوورکه‌وته‌وه . مه‌سعود بارزانی به‌نزیکبوونه‌وه له شیعه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران و په‌نا بردنه به‌ر حه‌کیمی ڕابه‌ر‌ی مه‌جلیسی ئه‌علا، په‌یامێکی دیکه‌ی به ئه‌مریکادا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریکا باجی ئه‌و په‌یامه له کات و شوێنی خۆیدا له مه‌سعودبارزانی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام خودی قه‌ندیل و خۆڕاگری گه‌ریلاکان به‌رامبه‌ر به گه‌لاکۆمه‌کێی جیهان له پارتی کرێکارانی کوردستان، تاڵترین ئه‌زمون ده‌ده‌ن به مه‌سعود بارزانی . سه‌رکه‌وتنی گه‌ریلاکانی پ . ک . ک له به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشی تورکیادا ڕووداوێکی حه‌تمییه . ئه‌وه‌ی که له دوا لێکدانه‌وه‌دا شکست ده‌خوات و ڕیسوا ده‌بێت ته‌نها ده‌وڵه‌تی تورک نییه، به‌ڵکو، خودی مه‌سعود بارزانیشه . سه‌رکه‌وتنی پ. ک. ک به‌رامبه‌ر به‌و گه‌له‌کۆمه‌که جیهانییه‌ی که له‌سه‌ریه‌تی، هه‌موو ئه‌فسانه‌کانی مێژوو نووسانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌مه‌ڕ ئاشبه‌تاڵی 1975 ئاشکرا ده‌کات! . مه‌لامسته‌فا، ئیدریس و مه‌سعود به ده‌یان هه‌زار چه‌کداریان هه‌بوو، به هه‌زاران چه‌کی قورس و سه‌دان هه‌زار چه‌کی سوکیان له‌ده‌ستدا بوو، نه‌ک قه‌ندیل، به‌ڵکو هه‌موو شار و شاخه‌کانی کوردستانیان له ده‌ستدا بوو.. نه‌ک سوپای به‌هێزی تورک و ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سوپای لاوازی به‌عسی ساڵی 1975دا به‌ره‌و ڕوو بوو بوونه‌وه، به‌ڵام به بێ ته‌قاندنی یه‌ک فیشه‌ک ئاشبه‌تاڵیانکرد و پاش ئاشبه‌تاڵیش بیانوی ئه‌وه‌یان ده‌هێنایه‌وه که پلانێکی ناوچه‌یی له دژیان به‌ڕێوه‌براوه، که خۆی له په‌یمانی جه‌زایردا ئاشکرا کردووه !… ئایا ماڵی بارزانی و مێژوونووسه‌کانی شه‌رمه‌زار نابن له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری 3000 گه‌ریلادا که ئێستا نه‌ک پلانی 3 ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو پلانێکی جیهانی له دژیان به‌ڕێوه ده‌برێت و زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا و ناتۆ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌کات ؟ … مه‌سعود بارزانی هه‌رچه‌ند خۆی له تورکیا گیڤ بکاته‌وه، به‌ڵام جورئه‌تی یه‌ک گه‌ریلای قه‌ندیلی نییه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورک، چونکه ئه‌و هه‌ر ڕابه‌ره ترسنۆکه‌که‌ی ئاشبه‌تاڵی 1975 و قاره‌مانی 31 ئابه‌که‌یه .
که‌نه‌دا – تۆرۆنتۆ
29 / 2 / 2008