خه‌ڵات…پشكۆ ناكام
… ئه‌م نوسینه‌م زیاتر رونكردنه‌وه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی وتارێكی سیاسی بێ، ئه‌ویش سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ڕاستیه‌ك كه هه‌ندێك (هه‌لپه‌رستی نه‌مر): ئه‌یانه‌وێ بیشێوێنن له بیر خه‌ڵكی ببه‌نه‌وه…
له كۆتایی مانگی رابردو، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی م.س/ی.ن.ك قه‌ره‌باڵغیه‌كی سازكردبو بۆ خه‌ڵاتكردنی بێژه‌ره‌كانی سه‌رده‌می شاخی ی.ن.ك به ناوی (ده‌نگی نه‌مر)، دیاره به‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌س و خه‌ڵكانه‌ی كاتی خۆی ماندوبون و مێژوییه‌كیان هه‌یه له قۆناغی به‌ره‌نگاری چه‌كداری كارێكی باش و پڕ وه‌فایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌بو كه به‌نده وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری شاخ و (كاك هشیار عابد)ی هاوڕێم وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ری به‌شی بادینی ئێزگه له‌و ده‌نگانه نه‌بوین و به‌مه‌به‌ست ئه‌و كارگێڕه له جیاتی من، خۆی وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ر ناسادوه و به‌مه‌ش خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بێژه‌ری حه‌ڵاڵ كرد، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره له ئیحتاجیا ناچار بوه ئه‌و (تێك دانه مێژویی)یه بكات، ئه‌وه ره‌نگه زۆری له‌خۆی كردبێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته…
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی /م.س/ی.ن.ك ئه‌ڵێت ئه‌و یه‌كه‌م بێژه‌ره، چونكه یه‌كه‌م به‌لاغی خوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌ر له (كوده‌تای سه‌رباز)ی‌دا یه‌كه‌م به‌لاغ ئه‌خوێندرێته‌وه، ئه‌وه تازه ئه‌وه‌شمان بیست كه یه‌كه‌م به‌لاغی رادیۆ هه‌یه… خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره مه‌به‌ستی به‌لاغی چالاكی پێشمه‌رگه بێ، ئه‌وه‌تا 1/4/1979 ئه‌و چالاكیانه بڵاونه‌كرایه‌وه، سه‌باره‌ت به دو هۆ: یه‌كه‌میان نه‌مان ئه‌زانی ئیزگه‌كه تا كوێ بڕ ئه‌كا و له كۆكردنه‌وه‌ی مه‌علومات بوین، دوه‌میان ماوه‌یه‌كی ویست تا هه‌رێمه‌كان بكه‌ونه نادرنی چالاكیه‌كان، ئه‌و براده‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی په‌خشی ته‌جریبی 19/3/1979، ته‌نها دروشمه‌كانی شۆڕشمان ئه‌خوێنده‌وه، به‌ڵام كه زانیم (عێراق) به (عیراق) ئه‌خوێنێته‌وه “واته بێ حه‌وتی سه‌ر/ی/كه” پێم وت كه چاكی بكات دیاره زۆر پێی خۆش نه‌بو، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌و 20/3 له‌گه‌ڵما بو ئیتر 21/3 نه‌هاته‌وه و هه‌ر خۆم ئه‌و دروشم و بابه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌م ئه‌خوێنده‌وه…
به‌ش به‌حاڵی خۆم، حه‌زم نه‌ئه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنوسم، به‌ڵام چونكه هه‌ست ده‌كه‌م ناهه‌قیه‌ك به (ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ست) ئه‌كرێت، نه‌متوانی لێی بێده‌نگ بم، خۆئه‌گه‌ر من یان كه‌سێكی تر یه‌كه‌م بێژه‌ربێ، ئه‌وه مایه‌ی شانازییه، به‌ڵام لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شانازییه و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا مانای خۆی هه‌یه… چونكه چ به‌نده‌و چ (كاك هشیار عابد) گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گرده‌كه‌وه، پشتگیری (گۆڕان)مان نه‌كردایه، مسۆگه‌ر له جیاتی خه‌ڵاتێك، ده‌یانمان وه‌رئه‌گرت، به‌ڵام پرسیار ئه‌ه‌وه‌یه، ئه‌وان ئه‌توانن خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می شاخ (نان و خه‌ڵات بڕ) بكه‌ن، ئه‌ی چی له مێژو ئه‌كه‌ن؟! چۆنی ئه‌و مێژوی چه‌ند ساڵه‌مان له ته‌مه‌نمان ئه‌بڕن؟! به‌كام ره‌نگ و فڵچه ئه‌و شانازیانه ئه‌شارنه‌وه كه به‌شێكه له مێژوی خۆشیان؟!.
زه‌مانی به‌عسی، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌بو به پێشمه‌رگه، رژێم سانسۆری ئه‌خسته‌سه‌ر نوسینی و به‌رهه‌مه‌كانی، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌ر به گۆڕانه، هه‌مان (سانسۆر) ئه‌یگرێته‌وه، ئه‌گینا بونی به‌نده وه‌ك یه‌كه‌م بێژه‌ر بۆ له هه‌وڵدان بۆ سانسۆركردنی؟! هه‌رچه‌نده كاتێك كه من (گۆڕان)م هه‌ڵبژارد، ئه‌مزانی زۆر شت له‌ولاوه ده‌كرێ، به‌ڵام بڕوام نه‌ئه‌كرد بگاته ئه‌و ئاسته، كه وه‌ك مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسی جگه له پێكه‌نین، چی دیكه‌ی به‌دواوه نه‌یه‌ت…
ئه‌و ئازاده له‌وه‌ی مێژوی خۆی چی لێ ئه‌كات و چۆن ئه‌یڕازێنێته‌وه… به‌ڵام ئازادنینه له‌وه‌ی ده‌ستكاری مێژوی كه‌سانی تر بكات، چونكه ئه‌و كاته مێژو خۆی ئه‌بێ به‌حه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی نێوان (هه‌لپه‌رستی نه‌مر) و (ده‌نگی نه‌مر)دا…