 
	شه‌وێکی پاییز …. به‌ندی عه‌لی
Closed							
	
						
						
					
شار به‌قژی په‌خشانی شه‌و
خۆی داپۆشی
دره‌خته‌کان ڕووت و قووتن
هه‌ناسه‌یان ئه‌بێ به‌ته‌م
گه‌ڵا زه‌رده وه‌ریوه‌کان
ڕه‌دووی ڕه‌شه‌با ئه‌که‌ون
هه‌ور یه‌خه‌ی خۆی دائه‌دڕێ و
 به‌خوڕ ئه‌گری .. هاوسێکانم
له‌که‌نار ده‌ریاچه‌ی خه‌وا
ڕاوی ماسیه‌سووره‌کانی خه‌ون ئه‌که‌ن
ژووره‌که‌م ، کپ و خامۆشه
شه‌قام له‌ودیو په‌نجه‌ره‌وه
هه‌ڵده‌له‌رزێ و
قژی شه‌و قه‌ترانی خه‌می لێ ئه‌چۆڕێ
 پشیله‌ی ماڵه هاوسێکه‌ی به‌رامبه‌رمان
ئه‌ویش له‌پشت په‌نجه‌ره‌وه
تێم ئه‌ڕوانێ و
به‌بزه‌ی سه‌ر لێوی زه‌ردی گڵۆپه‌کان
چاوه‌کانی بریسکه‌یان دێ
من له‌ده‌فته‌ره‌که‌ی روحا
شیعرێک بۆ غوربه‌ت ئه‌نووسم
ئه‌ویش په‌ڕه‌ی ته‌نیایم ئه‌خوێنێته‌وه
ئای .. خودایه
ئه‌گریجه ڕه‌شماریه‌کانی شه‌وی غوربه‌ت
چه‌ند درێژن

 
			 
			 
			