
ئەنجومەنی کوردانی ئوسترالیی
Australian Kurdish Council
ئوسترالیا 08/11/2010
به‌یاننامه
دوای دوو ڕۆژ کۆبوونەوە لە ڕۆژانی ٣٠–٣١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ لە شاری ئەدلاید، ئوسترالیا، کۆمەڵێک ئەکادیمی و ڕوناکبیر و چالاکوان و ناسراوانی کۆمەڵگەی کوردیی لە ئوسترالیا دامەزراندنی ئەنجومەنی کوردانی ئوسترالیی (AKC) Australian Kurdish Council ـان ڕاگەیاند.
کورد یەکێکە لە نەتەوە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەزاران ساڵە لە زێدی باوک و باپیرانی، کوردستان، نیشتەجێیە. ئێستاکانێ زیاتر لە ٣٥ ملیۆن کورد لە کوردستان دەژین و ژمارەیەکی بەرچاویشیان لە ئەرمینیا، ئازربایجان، لوبنان، ئیسرائیل، ئەوروپا، ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا نیشتەجێن. بەسەریەکەوە ژمارەی کورد خۆی لە ٤٠ ملیۆن کەس دەدات و بە گەورەترین نەتەوەی بێ وڵات لەسەر گۆی ئەم زەوییە دادەنرێن. کوردستان، نیشتیمانی کوردان، لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەسەر ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا دابەشکراوە.
کۆچی کوردان بۆ ئوسترالیا دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بەڵام بوونی کورد لە ئوسترالیا لەگەڵ ئەو شەپۆڵە یەک لە دوای یەکەی ساڵانی هەشتاکان و نەوەتەکان زیادبوونی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. ئێستاکانێ ژمارەی کوردان لە ئوسترالیا خۆی لە ٢٠ هەزار کەسێک دەدات، زۆرینەیان لە شاری سدنی و مێلبۆرن نیشتەجێن، لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی بەرچاویش لە شارەکانی ئەدلاید و بریزبن و پێرس.
ئەنجومەنی کوردانی ئوسترالیی (AKC) ڕێکخراوێکی مەدەنییە (سیڤیلە) و هەوڵدەدات بنه‌مای لۆبیه‌ک بۆ کوردانی ئوسترالیا دروست بکات. ئەندامانی AKC لەو ڕوناکبیر و ئەکادیمی و سیاسەتوان و چالاکوانانەی کورد و غەیرە کورد پێکدێت، که بڕوایان بە به هاکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و ئازادی هه‌یه.
دەستەی بەڕێوەبەری AKC لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکەوە هەڵدەبژێردرێن. ئەو دیدە فەلسەفییەی ئه‌م ڕێکخراوەی له‌سه‌ر بنیاتنراوه ڕێزگرتنه له یاسا‌و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ، ئه‌مانه‌ش ئه‌و به‌هاو نه‌ریته مرۆییانەن که کۆمه‌ڵگای ئوسترالیای پێ پێناسه ده‌کرێت.
کوردان، له وڵاته دابه‌شکراوه‌که‌ی خۆیاندا هه‌روه‌ک مێژو دوپاتی ده‌کاته‌وه، هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه بوون بۆ پیاده‌کردنی به‌هاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ. بە بڕوا به‌م نه‌رێته‌ی که بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها بە بڕوا به‌وه‌ی که کوردیش وه‌کو هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی بڕیاری چاره‌نوسی خۆی هه‌یه، AKC هەوڵدەدات کوردانی ئوسترالیی و هەموو بەرگریکەران لە مافەکانی کورد لە ئوسترالیا لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
AKC وه‌کو ڕێکخراوێکی ئوسترالیی کوردیی ، هەوڵ و تەقەلاکانی خۆی لە پێناو بنیاتنان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکی ستراتیژیی و درێژخایەن لە نێوان خەڵکانی ئوسترالیا و خه‌ڵکانی کوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕ،به‌تایبه‌تیش هه‌وڵده‌دات بۆ پته‌وکردن و پێشه‌وه‌بردنی پەیوەندییە کلتوریی و ئەکادیمیی و بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان ئوسترالیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ بانگەوازی دامەزراندنی AKC دا وەک ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە داوا لە کوردانی خۆشه‌ویستی ئوسترالیا دەکەین کە AKC ی بە ڕێکخراوی خۆیان دابنێن و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لێبکەن. ئێمە پێمانوایە به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ته‌نها به پشتیوانی ئێوه فه‌راهه‌م ده‌کرێن. لە هەمانکاتدا داواتان لێدەکەین AKC بکه‌نه سه‌کۆیه‌ک بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی خۆتان و بیکه‌ن به پلاتفۆڕمێک بۆ ناساندنی ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد. هەروه‌ها AKC بیکه‌ن به ناوه‌ندێک بۆ میوانداریکردنی خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئوسترالیا تا لەوێدا ئاشنایان بکەین بە پرسی کورد و دیرۆکی زیندوی کوردستان، دیرۆکێک و کلتورێکی دێرین و ڕەنگاو ڕەنگ،بەڵام مخابن، سەرکوتکراو.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کوردانی ئوسترالیی له‌م بۆنه‌یه دا سوپاس و پێزانینی خۆ پێشکه‌ش به کوردانی شاری ئه‌دلا‌ید ده‌کا بۆ میوانداریکردنی کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراه‌وکه.
ئەندامانی کۆمیتەی باڵای ئەنجومەنی کوردانی ئوسترالیی پێکهاتووە لەم بەڕێزانە:
١- فازل ڕۆستەم – سەرۆک
٢- دکتۆر شێرکۆ کرمانج – جێگری سەرۆک
٣- توانا نوری – بەرپرسی میدیا
٤- سوحبەت لوتفی – سکرتێر
٥- ئالان ئارین – ژمێریار
٦- ئاشتی برایمەفەندی – بەرپرسی کاروباری ژنان لە سەرتاسەری ئوسترالیا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان له سیدنی
٧- دکتۆر موەفەق سۆرانی – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە سدنی
٨- سەعید موستەفا – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە سدنی
٩- یوسف موراد – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە ئەدلاید
١٠ جەبار هەڵەبجەیی – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە ئەدلاید
١١- نەسرەدین سیلوانە – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە پێرس
١٢- دکتۆر ناسر هەواریی – بەرپرسی پەیوەندییەکان لە مێلبۆرن
١٣- فەرزاد سەنعەتی – بەرپرسی کاروباری ئەکادیمیا و ئای تی (IT)
١٤- نیاز ڕەشید – بەرپرسی ئای تی (IT)
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەنجومەنی کوردانی ئوسترالیی و ئامانج و خەونەکانی تکایە پەیوەندی بکەن بە:
١- فازل ڕۆستەم – سەرۆک تەلەفۆن 0412008197 ئیمەیل fazil.r@hotmail.com
٢- دکتۆر شێرکۆ کرمانج – جێگری سەرۆک تەلەفۆن (کوردستان) 07700444562 ئیمەیل sherko9@hotmail.com
٣- توانا نوری – بەرپرسی میدیا تەلەفۆن 0401010784 ئیمەیل twananwri@gmail.com