
دادگاییكردنی جاشه‌كان ئه‌و كاره‌ی هه‌موومان تیایدا سوودمه‌ندین
بێگومان كه‌سوكاری شههیدانوئهنفالكراوان هه‌روا له‌خۆرایی له‌دژی هاتنه‌وه‌ی كۆنه موسته‌شاره‌كان نه‌هاتوونه‌ته ده‌نگ، به‌ڵكو مافێكی یاساییان به‌سه‌ر ئه‌و تۆمهتبارانهو ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریه‌وه هه‌یه، كه هاتووشنه ده‌نگ هیچ ئاشوب‌و ئاژاوه‌یه‌كیان نه‌ناوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه به‌یاسا مافه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و تۆمه‌تبارانه دادگایی بكرێن. به‌داخه‌وه هێشتا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پشتگوێدهخرێو به‌كه‌م ته‌ماشا ده‌كرێت سكاڵای قوربانیان‌و سه‌ربه‌خۆیی یاساكانن، ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نگ داوای ئه‌و قوربانیانه‌وه بێت‌و رێز له‌ئه‌ركی یاسایی خۆی بگرێت.. كه‌چی به‌داخه‌وه به‌ئاشكرا خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و پاساویش بۆ ناعه‌داله‌تی و داڵده‌دانی ئه‌و جۆره تۆمه‌تبارانه ده‌هێننه‌وه، كه‌له رابردوویاندا جگه‌له‌كاری دزێو هیچی تریان لێنهوهشاوهتهوهو له‌داهاتووشدا به‌و رهفتارانهیانهوه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری لێنه‌ده‌ن خێرێك بۆ ئه‌م هه‌رێمه ناده‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا رابردووی ئه‌و جۆره كه‌سانه بخرێته بهرمهحهكی یاسا‌و له‌رووی سیاسیشه‌وه په‌ندیان لێوهربگیرێتو جیاوازی له‌نێوان شۆڕشگێڕ‌و خۆفرۆشدا ببێته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌رێمدا تا به‌هۆیه‌وه دیارده‌ی جاشایه‌تی شه‌رمه‌زارو به‌كرده‌وه‌ش ریشه‌كێش بكرێت. چونكه تاوانێكی گه‌وره‌یه جاش‌و باش شۆڕشگێڕ‌و خۆفرۆش تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكرێنه‌وه.
ئاخر ناكرێت هه‌رێمی كوردستان به ئازاد‌و دیموكراسی ناو ببرێتویاسا تیایدا لهكهدراو عه‌یبداربێت.. بیهێنه‌ره پێشچاوی خۆت كه‌سێك بهكهتنێك (لهسهردزینی پایسكلێك) یان رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر هه‌واڵێكی هه‌ڵه ده‌گیرێت و سزا ده‌درێت ئه‌مه ده‌چێته دۆسێی كهسییانهوهو له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسێیه‌كی تری یاسایی ئه‌و هاوڵاتیه بۆیان دێته‌وه پێشێ‌و وه‌كو له‌كه بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت.. كه‌چی تاوانبارێكی ئه‌نفال له‌م حاڵه‌ته به‌ده‌ره.. كه‌نه‌ك پایسكلێك،به‌ڵكو زیاد له گوندێكی تاڵانكردووه! بكوژێك كه‌دوێنێ زیاد له‌كه‌سێكی كوشتووه،هه‌یه زیاد له 100سه‌د كه‌سی كوشتووه‌و موسته‌شاریش هه‌یه زیاد لهههزاركهسی ئهنفالكردووهو داونی به‌ده‌ست به‌عسه‌وه كه‌چی له‌و له‌كه یاساییه به‌ده‌ربێت. ئه‌مه چ ئازادییه‌كه له‌م هه‌رێمه؟
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت سه‌رباری بێباكی‌و ستهمكاریهكهشی هێشتا هه‌مووی نه‌فره‌ت لێكراو نییه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به‌دیقه‌ته‌وه لێی بڕوانین‌و به لۆژیكه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ره‌نگه هاتنه‌وه‌ی قاسم ئاغای كۆیه بۆ هه‌ولێر قازانجی زۆر زیاتربێت له نه‌هاتنه‌وه‌و خۆشاردنه‌وه‌ی له‌وڵاتێكی وه‌كو سوریا، چونكه به‌لای كه‌مه‌وه بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی قوربانیان لێی لهههڵابدهنو هه‌موو ئه‌و بهدكاریو تاوانانه‌ی بهڕوودابدهنهوه، ئه‌وه‌تا بینیمان نه‌ك هه‌رخۆی به‌ڵكو دۆسێی هه‌موو تۆمه‌تبارانی تری هێنایه‌وه پێشێ‌و بووه مایه‌ی فشارێكی راسته‌وخۆ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و حیزبانه‌شی داڵده‌ی تۆمه‌تبارانیان داوه.
له‌راستیدا داڵده‌دانی تۆمه‌تبارانی ئهنفالو بكوژی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی جگه‌له بێبه‌هاكردنی یاسا‌و به‌سووك ته‌ماشاكردنی خوێنی شههیدانو ئه‌نفالكراوان هیچ واتایه‌كی تری نییه.. خۆ ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی ئه‌وه بهێننه‌وه‌و بڵێن مه‌به‌ست له لێبوردن‌و داڵده‌دانیان هێمنیو ئاشته‌واییه ئه‌وا ئاشتهواییو هێمنی راسته‌قینه به‌بێ سه‌روه‌ری یاسا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی قوربانیان قسه‌یه‌كی پوچ‌و بێبنه‌مایه.
ئه‌وانه ئه‌گه‌ر تاوانبارن ده‌بێت سزای كرده‌وه‌كانیان وهربگرنو ئه‌گه‌ر بێتاوانو پیاوی باشیشبوون ئه‌وا ده‌بێت لهوسوكایهتیه رزگاریان بێت‌و مافی مرۆڤی ئاسایایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ربه یاسائهنجام ده‌ده‌رێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌ته‌نگ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی ئه‌م میللهتهوهبن هه‌رگیز ده‌رفه‌ت له‌وه زێرین تر ههڵناكهوێت.. ئه‌وان به‌لای كه‌مه‌وه له‌كاتی راپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991دا له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆز‌و له‌كاتی نه‌بوونی یاسادا لهتوندوتیژیو كوشتن‌و بڕین پارستوویاننو خه‌ڵكی كوردستانیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو به‌رپرسیارانه چاوپۆشیان لێكردوونو له‌وكاته‌دا له‌خوێنی شه‌هیده‌كانیان خۆش بوون‌و چاوه‌ڕوانی ئازادی‌و رۆژگاری یاسا‌و عه‌داله‌تیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه حكومه‌تی به‌عس نه‌ماوه‌و دادگایه‌ك بۆ ئه‌م تاوانانه له‌ئارادایه، بۆ هه‌موو لایه‌كمان ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگه‌و هه‌ق نییه بهێڵین كه‌ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بچێت.
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی لهگۆڕبنرێتو هه‌موو خیانه‌تكارانی نیشتمان راكێشرێنه به‌رده‌می دادگا‌و سزا وه‌ربگرن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئه‌وا رێگه هه‌مووار ده‌بێته‌وه بۆ دیارده‌ی جاشایهتیو له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ئاو ده‌كاته‌وه بن ئه‌وتۆوه ترسناكه‌ی له‌په‌رێزی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا رژاوه، تۆوی خیانهتو جاشایه‌تی، بێگومان ئهگهرهۆشیاریوسزاو یاسا نه‌بێت له‌هه‌ر وه‌ختێكی لاربوونی باری كوردا له‌به‌غدا ئاماده‌ی شین بوونه‌وه‌یه.