
پێم ئه‌ڵێ مناڵی ….. نه‌به‌ز گۆران
ئاخری دێمه‌وه
هه‌تا ئه‌م خواره ئه‌چم
تالای پیری
هه‌تالای بێتاقه‌تی گه‌نجیم ئه‌چم
ئه‌چم تالای ماڵی ئه‌وان
به‌ئه‌ندازه‌ی عارفێك ته‌ماشای كه‌پری حه‌وشه‌كه‌یان ئه‌كه‌م
بارته‌قای باخه‌وانێك له باخچه‌كه‌ی به‌رده‌رگایان ورد ئه‌بمه‌و
چه‌شنی دێوانه‌یه‌ك له‌سیله‌ی كۆڵانه‌كه‌یان ئه‌ڕوانم
سه‌رێك له‌نامه‌كانی هاوڕێكانم ئه‌ده‌م و
ده‌ستێك دێنم به‌ڕیشی دووریما
چاوێك ئه‌گێڕم به‌گه‌ره‌كه‌كه‌مانا
نه‌كا له‌گه‌ڵ مناڵیما هاتبێته‌وه
ده‌چمه‌وه ژوره‌كه‌ی خۆم و
بۆنی دیداره‌كانی ئه‌و ئه‌كه‌م
زۆر زوو بوو
گه‌ر بمزانیبایه
تا بوخارا له‌گه‌ڵی ئه‌چووم
هه‌تا پیری له‌گه‌ڵی ئه‌چوم
هاكا هاتمه‌وه
ده‌چم سه‌رێك له‌گونده‌كه‌مان ئه‌ده‌م
گوێ له‌ده‌نگی دایكم ئه‌گرم
بزانم داروتوه‌كان گه‌وه‌ربوون
هیچ له‌فه‌زای وه‌رزه‌كان گۆڕاوه
پیاسه‌یه‌ك ئه‌كه‌م به‌كۆڵانه‌كانی ته‌مه‌نماو
لایه‌ك ئه‌كه‌مه‌وه بۆمناڵیم
ده‌رگای ژوره‌كه‌م دائه‌خه‌م و
تێر ئه‌گریم
ره‌نگه زۆرم پێنه‌چێت
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نی نوح
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی دوری نێوان مردن و ژیان
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ته‌ڕبونی زه‌وی به‌ده‌ستی باران
له‌وسه‌ری جوانیمه‌وه ده‌ستێك به‌رزده‌كه‌مه‌وه‌و
سڵاوێك له‌تۆئه‌كه‌م
خۆم ئه‌ده‌مه به‌ر ته‌ماشاكردنی چاوت و
باسی پاكیش ناكه‌م
به‌وێنه‌ی بازێك ده‌ست ئه‌كه‌م به‌فڕین
له‌مسه‌ری ته‌نیایه‌وه بۆئه‌وسه‌ری نائومێدی
كه‌هاتیشمه‌وه كه‌س چاوه‌ڕێم نه‌كا
ئه‌زانم دڵی هاوین بۆگه‌رمه‌و رۆحی تۆ بۆته‌نیایه
ئه‌زانم دووری یانی چی و
كوشتنی چۆله‌كه‌یه‌ك چه‌ند ئاسانه
باش ئه‌زانم له‌كۆڵانی منانه‌بێت تۆدانانیشی
باش ده‌زانم چ وه‌رزێك ده‌ست ئه‌كا به‌گریان و
كام ساڵی عومرم ئاشت ئه‌بێته‌وه
من هه‌رچی بم ده‌ڕۆم و
دێمه‌وه
له‌وانه‌یه زۆرم پێبچێت
ئیشم زۆره له‌گه‌ڵ ته‌نیایا
جارجاره نامه‌یه‌ك بۆیاره‌كه‌م ئه‌نووسم و
برێك جاریش به‌ده‌نگی به‌رز بانگی ئه‌كه‌م
ده‌چمه چاخانه‌یه‌ك چایه‌كی تال به‌شیرینی خه‌یاڵمه‌وه ئه‌خۆم
كتێبێك ئه‌كڕم و بۆنی ئه‌كه‌م
هێنده سیگارم كێشاوه تامی پیریم لێدێت
كه ئه‌و ئه‌بینم دڵم ته‌نگ ئه‌بێت
ده‌سته‌كانم ئه‌له‌رزن و شه‌رم ئه‌كه‌م
كه‌نایبینم سه‌رم گێژئه‌بێ
تائه‌و خواره‌ئه‌چم تالای مردن
وه‌لێ هه‌ردێمه‌وه
ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم
چاوی دایكم ماچكه‌ن
پێی بڵێن كوڕه‌كه‌ی جارێ ژن ناهێنێ
جارێ سه‌فه‌رناكا، جارێ بێتاقه‌ته
ناشچێته باوه‌شی هیچ وه‌رزێك و
گوێ به‌لارو له‌نجه‌ی شیعریش نادا
پێی بڵێن كوڕه‌كه‌ی خه‌م ناخوات و
تادێت رۆحی تازه ئه‌بێته‌وه
من لێره‌بم یان له‌هه‌رشوێنێك
هیچ له‌غروری سنه‌وبه‌ره‌كان ناگۆڕێت
هیچ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناگۆڕێت
به‌دایكم بڵێن
پێش ئه‌وه‌ی با‌نگم بكات
ئاگای له‌مناڵیم بێت چۆله‌كه نه‌یخوا
ئاگای له‌گه‌نجیم بێت باران نه‌یكوژێت
ئاگای له‌دڵم بێت نه‌شكێت
پێی بڵێن
گه‌وره‌بووم، و ده‌سته‌كانم بۆنی دوكه‌ڵیان لێدێ
ئه‌گه‌رباوه‌ڕیش ناكات
كه‌هیچم پێوه نه‌ما دێمه‌وه بۆماڵ
له‌وانه‌یه هێنده‌ی حاجی له‌ق له‌قێك ژیربومایه
له‌بری فڕین شیعرم ئه‌نووسی
نامه‌م ئه‌نووسی بۆیار
به‌گوێم ئه‌كرد و قسه‌م بۆئه‌چنی
وه‌ك مناڵان به‌كوردی گۆرانیم ئه‌وت
گه‌ر مناڵ نه‌بوومایه به‌ناو ژنه‌كانا ئه‌گه‌ڕام بۆ وه‌رزێكی میهره‌بان
كه‌چی له‌حه‌شری ته‌نیایا منی جێهێشت
تاكه‌مێك گه‌وره ئه‌بم دێته‌وه
ئه‌وه‌ستم تا سه‌ره‌ی مردنم بێت
ئه‌وه‌ستم تا باخه‌كان زه‌رد هه‌ڵگه‌رێن و
مناڵه‌كان له‌ساده‌یی دوركه‌ونه‌وه
ئه‌وه‌ستم تاهه‌نجیر پێئه‌گات
تا پیرئه‌بێت و دێیته‌وه
ئه‌وه‌ستم تا قسه‌یه‌ك له‌ده‌مت دێته ده‌ر
شه‌ڵاڵ بێت له‌ژیان
ئه‌وه‌ستم تا ده‌ستم لێده‌یت و هه‌ست
به ژنیه‌تیت بكه‌م
ئه‌وه‌ستم نه‌كا په‌شیمان بیته‌وه
خۆی مناڵه‌و تانه له‌پیری من ئه‌دا
تاڵ تاڵی پرچه‌كانیم له‌بیره
برێكیان هێنده ره‌شن سه‌ریان له‌لوغزی شه‌وان تێكداوه
برێكیشان تامی پیریی ئه‌خه‌نه ناو دڵمه‌وه
ئه‌و هه‌واڵم ناپرسێت
به‌ڵام ئه‌زانێ هه‌رزه‌كارانه خۆشم ئه‌وێت
گه‌رده‌نی بۆنی گوڵه به‌یبونی لێدێ
رۆحی هێنده ڕۆشنه ئه‌ڵێی ده‌نگی دایكمه
به‌رله‌وه‌ی بڕوا
ووتی ئیترنایه‌مه‌وه
تكایه بانه‌زانێت لای شیعرێك باسمكردوه
نه‌كا توڕه‌بێت و بمدا به‌ده‌م جۆگه‌یه‌ك ئاوه‌وه
هه‌رچۆن ژنێك ده‌ست ئه‌كاته ملت
ته‌سبیحه‌كانی كرده ملم
كه‌چی ئه‌ڵێ نایه‌مه‌وه
دوای ئه‌و
كه‌س نیه ئامۆژگاریم بكا
كه‌س نیه كراسه‌كه‌م رێكخرات و
پێم بڵێت ئاگات له‌خۆت بێت
كه‌س نیه بێت بۆلام بۆماڵه‌وه
من ناڕۆم
تاپه‌شیمانی پایز
له‌قه‌دوباڵای سنه‌وبه‌رێك نه‌بینم
ناڕۆم
تابه‌چاوی خۆم نه‌بینم
مناڵانی گه‌ڕه‌ك یاری به‌مانگ ئه‌كه‌ن
نارۆِم
تا جارێكی تر با‌نگم نه‌كات نه‌به‌ز
جاران باوكم ئه‌یوت ژن بێنه
وه‌لێ ئه‌م ئه‌ڵی ته‌نیایی باشه
ئه‌وه‌نده توڕه‌ئه‌بوو ژیانی ئه‌بوغزاند
برێكجاریش تامی شه‌رابی كۆنی ئه‌دا ئه‌و ژنه
ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵم
هه‌ست ئه‌كه‌م بێده‌نگبم ئه‌م شاره شتێكی لێ ئه‌قه‌ومێ
هه‌واڵی خۆشكه‌كانیشم نازانم
نازانم وه‌كجاران مانگ خۆی ئه‌دا به‌سه‌ر گه‌نمه‌جاره‌كانا
یان به‌ربوه‌ته‌وه ناوحه‌وزه‌كه‌ی به‌رهه‌یوان
نازانم مامم ئه‌چێ بۆكێوان
یان به‌خه‌یاڵی ژنه‌وه گه‌ریده‌یه
نازانم نه‌نكم ماوه یان مردوه
نامپه‌رژێته سه‌ركه‌س
هه‌ر ئه‌ڵێی شاعیرم
هه‌ر ئه‌ڵێی عاشقم
ئه‌و ڕۆیی
دوای ئه‌و هه‌ناری من گوڵ ناگرێ
دوای ئه‌و سه‌رم ئه‌دا له‌به‌فر
مناڵی خۆم بیرئه‌چێته‌وه‌و
باسی ته‌نیایی ئه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیشی به‌منه
باله‌ناو رۆژنامه‌كانا به‌شوێنما بگه‌رێ
به‌هاورێكانم بڵێن
ئاگایان لێم بێت موعتاد نه‌بم
وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌ك كه‌وتبێته شوێن هه‌تاو كه‌وتمه شوێنی
به‌خیلی به‌دڵی ئه‌به‌م كه‌نایه‌ته‌وه
هاكا هاته‌وه‌و پێكه‌نین كه‌وته‌وه ناوعومرم
هاكا نامه‌یه‌كی بۆناردم و شه‌ڵاڵی كردم له گه‌نجیه‌تی
هاكا مردم و نه‌هاته‌وه لام
زستانی 2009 هه‌ولێر