چه‌مكی نووسین و عه‌قلانییه‌تی ئازاد
نووسه‌رمان هه‌یه لای وایه به‌رگی كلاسیكی فرێ داوه‌و به‌رگی مۆدێرن به‌لایان دهبرسكێتهوه، وه‌ها كۆتری خه‌یاڵی ده‌فڕێنێت، كه خۆی له هه‌موو كۆت ئایدیالیستیهكان و كه‌لتورو ئاین و سیاسه‌تێك قورتار كردووه و ئازادی تا سه‌ر قورگی هاتووه، وه‌لێ ژنه‌كه‌ی زیندانی كردووه و هه‌موو ئازادییه‌كی لێ زفت كردووه، ته‌نانه‌ت ژن له لای((دابه‌سته‌یه)) كه ئه‌مه‌ش مانایه‌كه بۆ نامرۆڤی و مرۆڤدۆستی دیاره پیاوی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رچه‌ند بانگه‌شه‌ی ئازادی بكات، زیندانییه‌ك له دڵیدا هه‌ر ده‌مێنێت، سه‌خته ڕزگار بوون لێی، یه‌كێك له گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌وا چه‌مكی ئازادی تێكه‌ڵ به چه‌مكی (به‌ره‌ڵڵا)) سه‌ره‌ڕۆیی بووه، لێره‌دا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردی فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م تێكه‌ڵ و پێكهڵكردنهن، مومكینه هه‌موو نووسه‌رێكی مه‌زن، ئافره‌تێكی جوانی به سه‌لیقه‌و شیاو له‌ته‌كیا بێت، وه‌لێ مومكین نییه هه‌موو ئافره‌تێكی مه‌زن، پیاوێكی شیاوی هه‌بێت، چۆن له نێو دڵی نووسه‌رگه‌لێك له‌م چه‌شنه زیندانییه‌ك هه‌یه بۆ زیندانی كردنی ئافره‌ته‌كانیان، ده‌شێت ئه‌م نووسه‌رانه ته‌نیا له‌م حاله‌ته‌دا نووسه‌ر بن، كه ده‌نووسن، چۆن په‌یامی نووسه‌ر بوون هه‌موو شتێك له خۆیدا كۆبكاته‌وه ، له‌وه به‌ده‌ره كه ژنه‌كه‌ی له‌ماڵ زیندان بكات و ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌كان لێ زینده به‌چاڵ بكات، زیندانی ته‌نیا له رووی جهستهیهوهش نییه، زیندانی ئه‌قڵ و هه‌ڵسوكه‌وت زۆر له زیندانی جه‌سته كارهساتتره، تۆ وه‌ره خۆت پێ نووسه‌ر بێت و به ژنه‌كه‌شت بڵێی ((دابه‌سته)) .
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ، واتا هاوبه‌شبوونی ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵتبژاردووه به نیوه‌ی ژیانتا، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه باوه كه كچ مێردی كرد، له ماڵی خۆیدا دوای ئه‌وه‌ی كه ژنبوونی خۆی داگیر بكه‌ی ، كاره‌ساته‌كه لێره‌وه‌یه تۆ وه‌ره ئافره‌ت بێت و ئه‌و كه‌مه ئازادییه‌ی هه‌شته، لێت داگیر بكرێت ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ته‌نیا له‌كاتی نووسین ، نووسه‌رن مرۆڤی جهلادنن، جه‌لاد بوون هه‌ر ئه‌وه نییه تۆ بێی مرۆڤێك به‌چه‌ك بكوژی، جه‌لادبوون هه‌ر ئه‌وه نییه ڕێگه له خه‌ڵك بگری و بیان ڕووتێنییهوه ، ئه‌وانه‌ی كه‌وا هیچ به‌هاو ئازادییه‌ك بۆ خێزانه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن ئه‌وا ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی جهلادییه، مرۆگی ئازاد له ژیانیدا ته‌نیا جارێك ده‌كرێت، وه‌لێ مرۆڤی ژێرده‌سته‌و كۆیله‌ی كه‌سێكی تر دووجار ده‌مرێت، جارێك له ده‌ست كۆیله بوون ،جارێك له ده‌ست ئه‌و واده‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، ده‌شێت نووسه‌رگه‌لی له‌و چه‌شنه ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز به به‌ره‌ڵڵایی كۆمه‌ڵگه‌یان بكه‌ن ، مومكین نییه ئه‌وه‌نده حه‌ز به ئازادی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن ، ئه‌خه‌ر نووسه‌رێك ئازادی و به‌ره‌ڵڵایی لێك جیا نه‌كاته‌وه ، جه‌لاد نییه، له نێو پرۆسه‌ی نووسیندا، هه‌ر بۆیه له‌مه‌ڕ ئازادییه‌وه باكگراوه‌ندی خراپی هه‌یه، نووسه‌رێك تامی ئازادی نهچێژتبێت، تێناگات به‌ره‌ڵڵایی چییه، نووسه‌رێكیش به‌ره‌ڵڵایی هه‌وێنی هه‌موو شته‌كانی بێت، مومكینه كه خێزانه‌كه‌ی كۆیله‌یه.
ته‌واوی نووسه‌رانی كورد، ته‌نانه‌ت به‌خۆشمه‌وه ، كه گوایه نووسه‌رم ! باسی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ئه‌و شته قۆڕ قۆڕانه ده‌كه‌ین ، وه‌لێ تا ئێستا كام نووسه‌ری كورد به‌یانی ئه‌وه‌ی كردووه‌و ده‌ڕۆی له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌ورو به‌ری نه‌كردووه و بڵێین: كچه‌كه‌ی من ئازاده چۆن عاشق ده‌بێت و كه زه‌واج له‌گه‌ڵ له عاشقه‌كه‌ی ده‌كات، باخود خوشكه‌كه‌ی مت سه‌ربه‌سته كێی خۆشبوێ و پیاسه له‌گه‌ل كام كوڕدا ده‌كات ، ئایا ئه‌مانه ئازادییه‌كی سه‌ره‌تایین، یاخود دوا پله‌ی به‌ره‌ڵڵایی؟ ئایا كام نووسه‌ر به‌یانی ئازادییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی داوه‌و بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌شی نه‌بۆته كۆسپ و به‌ربه‌ست؟ ئایا كچی كام نووسه‌رمان بینیوه له ڕژنامهیهك، یاخود تیڤییه‌ك، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی؟ بۆیه پێویسته ئێمه به‌ر له‌وه‌ی باسی ئازادی بكه‌ین، له چه‌مكی به‌ره‌ڵڵایی تێبگه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ورو به‌رمان ئازاد بكه‌ین، ئه‌و زیندانییه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆمان نه‌هێڵین و خودی خۆمان ئازاد بكه‌ین.
غه‌مگین بۆڵی