
به‌شی دووه‌م … سلێمانی له به‌ر نه‌فره‌تی مێژوودا
(به‌شی دووه‌م وکۆتایی)
نوسینی : سه‌عید عارف باپیر
ــ 3 ــ
ئه‌گه‌رکه‌سێک ( گه‌شته‌که‌ی ڕیچ) به دیقه‌ته‌وه بخوێنێته‌وه گیانی به‌و شاره تێکه‌ل بوبێت ، چونکه(سلێمانی) تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی خۆی هه‌یه بۆ تیکه‌ڵ بوون به‌ڕۆحی که‌سه نیشته‌جێ بووه‌کانی ، با له بنچینه‌ش دا خه‌ڵکی ئه‌وێ نه‌بن .
ئه‌و کتێبه چاوێکت پی ده‌به‌خشێت بۆ بینی شارێک ، که ته‌نها سی وشه‌ش ساڵ ته‌مه‌نی به‌ڕێکردووه ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یکه‌ری شارێک سه‌دو نه‌وه‌د ساڵی تر یش ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ونێکی پڕ له ئه‌فسون .
کاتێک بێ‌دار ده‌بیته‌وه ، گومان ناکه‌یت پاشماوه‌ی هیچ شوێن و جێگا و کهرسهو خشتێک و له پاشماوه‌ی دێرینی شار مابێته‌وه ، که چی خێزان هه‌یه به‌چه‌ند نه‌وه و پشتێک ((*)) ده‌گاته‌وه سه‌ر بنیات نانی شاره‌که .
له به‌دبه‌ختی یه‌کی سه‌ره‌تای دا ، کاتێک ئاغای (ڕیچ) له(مه‌حمود پاشا) ده‌پرسێت : (( ئاخۆ بۆچی کۆشکێکی شایسته بۆ خۆی دروست ناکات له جیاتی ئه‌م خانووه ساده‌یه‌ی ئێستای؟)) .
پاشا له‌وه‌ڵامی دا ، ده‌ڵێت : (( چی دروست بکه‌م ، سبه‌ینێ تورک و عه‌جه‌م هه‌ڵده کوتنهسهرم و هه‌موی ده‌که‌ن به خۆراکی ئاگر ، ده‌بێت داخی له‌دوا بخۆم )) .
(کلۆدیۆس جیمس ڕیچ) له تۆماره‌که‌ی دا ، بین ده‌نێت به ماڵی میرو سه‌راو ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی نزیکی و مزگه‌وت وگه‌رما و بازاڕی بازرگانی و پیشه‌گه‌ری و کاروانسهراخان و گه‌رماو خانوی گه‌ڕه‌ک و ژماره‌ی دانیشتوان و به ڕێژه‌ی جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نه‌خشه‌یی دێرینی شاره . بهووردیهکی سه‌رده‌میانه ناوه‌ندی شاری تیا ده‌ست نیشان کردووه ، له نێوان سه‌رای ئێستا بۆ به‌ر مزگه‌وتی گه‌وره که له ماڵی میرو دهستو دایه‌ره نزیکه‌کانی پێکهاتوون له‌به‌رده‌مه‌وه ،له ئێستاد شوێنی سینه‌ما ره‌شێد بۆ سه‌ر مه‌عاریفی کۆن بازاڕی ده‌بۆکه و حه‌مامی قشڵه‌ی کۆن که دوباره‌و له‌م دهمهداههمو ئه‌وانه‌ش ڕوخێنراونهتهوه .
نه‌خشه‌ی شار له‌و ده‌مه‌دا له شێوه‌ی کاسه گوڵێک دا بووه ، گهڕهکو شوینه‌کانی تر وه‌کو گوڵپهره به‌گۆشه جیاوازه‌کانی له کاسهکهیهوه ده‌رچون ،له دامێنه‌وه به‌ره‌و خواری مزگه‌وتی گه‌وره‌وه ڕووه‌و گڵه زه‌رده‌و به‌رانان گه‌ڕه‌که‌کانی حه‌وشی گه‌وره بۆ مه‌دانی کا و به‌ره‌و خوارتری بۆ سه‌رشه‌قام وجولهکان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئاوه‌ڕۆی سه‌رداپۆشراوی بۆ دروستکراوه بازاڕه‌کانی وه‌سمان پاشا‌و نه‌قیب و تاده‌گات به خانهقالهدیوی سهرویهوهن و دیوی خواروشی چوارباخ و ده‌شتی وه‌یس و دێی ئابڵاخبووه . له سه‌روی مالی میره‌وه ڕووه‌و دۆڵه‌ڕوت و پیره‌مه‌گروون گه‌ره‌کی شیخانو کانی ئاسکان بووه که‌شوینی یاری جریدبازی و که‌وشه‌ک و یاریه گۆڕهپانیهکانی تر بووه . سه‌رچنار له دوور تروله گۆشه‌ی ڕۆژئاوادا ئه‌و ڕوکاره‌دا بووه ، که( ریچ) پێش گه‌یشتنی به‌سلێمانی ماوه‌ک له‌وێ لای داوه .
لهسهراوئهوناوهندهوه ڕووه ئه‌زمڕ به‌گۆشه‌یه‌کی تر ده‌رده‌چێت به گه‌ره‌که‌کانی پیر مهسورو حاجی حان دا تا ده‌گات بهمهڵکهندی . دیسان له سه‌راوه به گۆشه‌یه‌کی تر ڕووه‌و گویژه به رهوسابونکهران و مزگه‌وته‌کانی سه‌ید حه‌سه‌ن و گه‌رماوی موفتی و مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مین و مزگهوتهکۆنهکانی تری سابونکه‌راندا، دوا تر پێش ئه‌وه‌ی دیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واو کردنی گۆشه‌ی با360بازنه‌ی و بۆ سه‌ر یه‌که‌م جێی باسمان کرد ، ده‌رچوی گوڵپهرێکی تر لهکاسهگوڵهکه ڕووه گردی سه‌یوان به شه‌قامی بهرئهسحابهسپی که سه‌رچیمه‌ن و گه‌ره‌کی سه‌رگۆل و ده‌رگه‌زێن دا ده‌ڕوات که‌ل نێوانیان دا گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌زازه‌کان کهمزگهته کۆنه‌کانی ههمزاغاو شێخ بابه‌عه‌لی ته‌کیه و تاده‌گات به گه‌ڕه‌کی عیساییه‌کان ((گاوران)) به‌که‌نیسه کلدانیهکهیهوه ، که له سه‌رویه‌وه به مزگه‌وتی ته‌کیه ڕوته ده‌نوسێته‌وه به دوابهشهی کۆتایی گه‌ره‌کی سابونکه‌ران .
گوڵان (گردی مامه‌یاره) لهگۆشهیدا وگردی گاوران ، وه‌کو گۆڕستانی عیساییه‌کان ، گردی سه‌یوان، وه‌کو گۆڕستانی موسوڵمانانی شار ، به‌درێژی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌دا درێژ بۆته‌وه که له‌به‌ر ده‌میدا گه‌ڕه‌کی سه‌رکارێزو بهسهرشهقام و بهرخانهقاومزگهوته خانه‌قاو مه‌لاعه‌لی و سه‌رشه‌قام و مزگه‌وتی مهلاحسهینی پیسکه‌ندی و تاده‌گات به گه‌ڕه‌کی چوارباخ و جوله‌کان به که‌نیشته‌کان و ماڵه موساییه‌کان به‌هونه‌ری بیناسازیه تایبه‌تیه‌که‌یه‌وه تاده‌گات به کانی مهلاناو وده‌شت وباخه‌کانی که شوێنی گه‌شتی پشوی شه‌موانی موساییه‌کان بووه ، شوینی ساز کردنی که‌پره‌شینه‌ی هاوینانی جووه‌کان ، (خواردنه‌وی ده‌شت ) و که‌جۆره سه‌یرانێکی تایبه‌تی سلێمانی یه بنچینه‌ی له‌وه ده‌چێت له کلتوری سه‌یرانی شه‌موانی موساییهکانهوه هات بێت .
گه‌شته‌که‌ی (ریچ)ه له‌نێوان دێڕه‌کانی دا چاوێکم ئه‌داتێ توانایه‌کی ئه‌فسونی هه‌یه به گوزه‌ری مێژویی شاردا ، تۆش ئازادی له‌م بینینه‌و زیاتریشی تیا به‌دی بکه‌یته‌وه .
* * *
کارێزکهندی کارێکی پڕ بایه‌خ به‌بره‌و بووه((**)) ، مزگه‌وته کارێزدارهکانی شار گرنگترین دیارده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن ، تا ئێستاکه‌ش به‌جۆرێک ماونه‌ته‌وه ، بهوهدهناسرێنهوه . ئه‌و مزگهتانه باشترین خاله‌کانی ناسینه‌وه‌ی نه‌خه‌شه‌ی دێرینی شارن . ئاین له‌و کاتانه زیاترین نفوزی مهعهنهوهی هه‌بووه ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه شوینی گرنگ بۆ مزگه‌وت ته‌رخان کراوه‌و بهکارێز که‌ند ئاوی بۆ ڕاکێشراوه ، که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندو سامنداری ئه‌و کاته له‌ڕێی ئاین و به دروست کردنی مزگه‌وت وشکۆی مادی و مه‌عنه‌وی خۆیان خستۆته‌ڕوو .
نه‌ک له (سلێمانی )، به‌ڵکو له هه‌موو شاره موسوڵمان نشینه‌کان ((***)) .
جیاواز له‌دیوه ئاینی یه‌که‌ی ئه‌و مزگه وتانه ، چونکه ته‌نها شوێنێکن له مێژوی سهرودوسهدساڵی ته‌مه‌نی ئه‌و شاره‌وه مابێتنه‌وه . به خاڵی جومگه‌یی په‌یکه‌ری دێرینی بنه‌ره‌تی شاره ده‌ژمێررێن ، ده‌توانرێت له‌ڕێی ده‌ستنیشانکردن و لێکوڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه شوێنانهوهنهخشهو ساختمانی دێرینی شاره‌که به‌ئاسانی زیندوو بکرێته‌وه . به‌دوای دا بتوانڕیت وێنه‌کانی تری باری فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئابوری و کلتوری و هونه‌ری و هه‌موو ڕووه‌کانی تری ژیانی تیا ده‌ستنیشان بکرێته‌وه ، هه‌ندێک له خهوشو که‌مو کورتی مێژوی لاواز‌و کهچو کورتی نه‌ته‌وه‌یی کوردیشی پێدابپۆشرێتهوه .
ئاخۆ چی له‌و مزگهتانهکران ؟!!
مزگه‌وتی(سه‌ید حه‌سه‌ن) له سابونکه‌ران که عه‌بدولڕه‌حمان پاشا سه‌رپه‌رشتاری بووه و ، که خوێندنگه‌ی (نالی) بووه ، له‌گه‌ڵ مزگه‌تی( قامیشان) له کانێسکان و مزگه‌وتی ته‌کیه ڕوته ، له‌نێوان سابونکه‌ران و گه‌ره‌کی گاوران دا ، هه‌رسێکیان له سه‌رده‌می به‌عس دا کران به‌شوقه‌و ئاساری کۆنیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆرلێ سڕرایه‌وه ، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی مفتی چاومار، کهبێخودو مفتی مامۆتاییان تیا کردووه له پشتی چاخانه‌ی شه‌عبی ئێستاوه ، که‌تێک درا هه‌ر نه‌کرایه‌وه بهمزگهت و بوو بازاڕ ، که‌له‌و ماوانه‌دا پێ یان ده‌گوت بازاڕی جه‌وازه‌که ، هه‌ندێ مزگه‌وتی تری سه‌رده‌مه کۆنه‌کانی که‌لێره‌دا به‌سه‌رم نه‌کردۆته‌وه له‌به‌ر ته‌نگه‌به‌ری بوار‌و کزی یادم .
شوینهکۆنهکانی تریش وه‌کو بازاڕی (وه‌سمان پاشا) هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌شه‌وێکدا سوتا که‌مۆرکی پلانی پێوه‌دیار بوو ،دیسان کرا به بینایه‌کی سه‌قه‌ت و شوینه‌واری پێشینه‌ی وون کرا .
ئه‌م باسه به توێژیه‌وه‌یه‌کی ووردی زانستی ئه‌ندازیاری و مێژوناسیانه ی سه‌رومڕ تێر ده‌کرێت ، نه‌ک به نوسنێکی سه‌رچیغ و یادی کۆڵهوارو کزی ڕه‌هه‌نده‌یی .
* * *
ئێستاش ، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی دا ، شوینه‌واره مێژوو ناوه‌ندیه‌کانی تری ئه‌م شاره به‌رده‌وام وێران ده‌کرێن و دهسڕر ێنه‌وه .
وه‌کو گه‌ڕه‌که کۆنه‌کانی قه‌زازه کان و گاوران و سابونکه‌ران و سه‌رشه‌قام وجولهکان که به‌جۆری بیناسازی (سنه‌یی) زوربه‌ی به سه‌لیقه‌و لێزانی وه‌ستاکانی ئه‌وێ دروست کرابون ، له باشترین به‌ڵگه‌کانی هاو فه‌رهه‌نگی و هاوچێژی هونه‌ری نێوان دوو شاری ده‌سته‌خوشک ، له‌دوو پارچه‌ی کوردستان دا ، ڕۆژبه‌ڕۆژ ئاسه‌واری ئه‌و به‌ڵگانه ده‌سڕرێنه‌وه ، جیاواز له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌کو قاهیره‌و دیمه‌شق و شوینه‌کانی تر له رۆژئاوادا که لێره‌دا له بژاردن نایه‌ن و به‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک ده‌پارێزرێن ،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێره و له‌و وێرانکاری و ئه‌نفالکردنی مێژوو هدا تاڵه مویه‌کی ناله‌قێنێ و مێشیک میوانی نی یه . هه‌نوکه له‌وانه‌شیان تێ په‌ڕاندوه ، هه‌روه‌کو ئه‌م بارزگانه سیاسیانه سوێندیان خواردبێت بستێک جێگا بۆ مێژوو نه‌هێڵنه‌وه . به‌ڕوخاندنی قوتابخانه‌و سینه‌ماکان و چایخانه‌و شوینانی تری کهمانایهک ده‌به‌خشن به سه‌ربورد ژیان و پێکهاته‌وه ده‌رونی که‌سه‌کانی له‌مێژووی نزیک تردا .
به‌دۆخێک له مێژوویان هه‌ڵپێچاوه ، له‌و گیانداره ده‌چن که‌له ههروکوێ یه‌ک گه‌ڵاو چرۆیه‌کی مێژوو شین بچێته‌وه ، به دان و قه‌پ دهیپچڕن یان به سم و پێ یه‌کانیان دهیچڕوسێننهوه .
ــ 4 ــ
له ڕووی ئه‌م نێ چارهییانهوه ، ڕوداوێکم دێته‌وه داد :
له دوای ڕاپه‌ڕین ، له سهرهتایئاوهدانکردنهوهی دێ ئه‌نفال کراوه‌کان و ، له ناوچه‌ی شارباژێر و له‌دێی (چنگیان ) دا ،له بناغه‌سازی خانوه‌کان دا هه‌ندێ کوپه‌ی گه‌وره ده‌ردکه‌وت بون که خۆڵه‌مێش وئێسکو پروسکی مردووی تێدا بوو ، جاری تریش له بۆنه‌ی ترد الهو کوپانهدهرکهوت بوون و خه‌ڵکی ئاسایی ناوچه‌که له‌کۆنه‌وه به‌و کوپانه ، ده‌ڵێن : (کوپهگاور)ی و زۆر گوێ یان پی ناده‌ن و به پاچو بێڵ تێکیان ده‌شکێنن بو هه‌ندێ مت‌و مورو یان ته‌وقه‌ی سه‌رو پرچ و بابه‌تی تری له شێوه‌ی ده‌رزی و دلێوان دا ،دواتر پارچه‌ی شکاوی کوپه‌کان به‌بێ ده‌ربه‌ستی فڕێ ده‌ده‌ن.
مامۆستا ((عه‌بدول ڕه‌قیب یوسف)) م شک ده‌برد ، وه‌کو پسپۆڕ و خه‌مخۆری ئه‌و بابه‌ته . له‌دوی ده‌گه‌ڕام ، تا له‌به‌ر چاخانه‌ی شه‌عب دا دیمه‌وه و پرسم پێ کرد ، ئاخۆ چی بکرێت بۆ چاره‌سه‌رێکی باشتر ؟
گوتی : (( باشترین شت ، ئه‌وه‌یه گڵی زیاتریان به‌سه‌ردا بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کجاری وون ببنه‌وه )).
وه‌ڵامه‌که‌ی مامۆستا‌م پێ نامۆ بوو !!
گوتم : (( بۆچی مامۆستا ؟! خۆ میلله‌تانی تر به ئه‌رک و پاره‌یه‌کی زۆر شاره‌زاو پسپۆڕی کارامه ده‌گرن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی ئه‌و شتانه ، ئێستا که دۆزراونه‌ته‌وه ، تۆ ته‌گبیری دوباره وونکردنه‌وه‌ی ده‌که‌یته‌وه !!)).
گوتی : { تۆ بزانه !! ئه‌و کۆپانه هی پێش په‌یدا بونی ئیسلامن ،(ئه‌شکانیه‌کان) به‌و جۆره مردویان ناشتووه ، هه‌زاران ساڵه له و خاکه‌دا ماونه‌ته‌وه و پارێزراون . ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌ک به‌و جۆره ، به‌ڵکو بهساغیش ده‌ربهێنرێت . ئه‌وا وه‌کو ماڵی دزی، له‌ناو دا نامێننه‌وه ، به هه‌رزان و تاڵان به ووڵاتی ده‌رو جیران ده‌فرۆشرێنه‌وه . نه‌وه‌ڵا !! باشتره به‌و جۆره وونی بکه‌یته‌وه ، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌مێکی گونجاوتردا دهربخرێنهوه و به جوانی و ڕیزی مێژوییانه‌وه بپارێزرێن . چونکه ئه‌م کاته له خراپترین و تاریکترین سه‌رده‌می شوێنه‌واره مێژویی یه‌کانه .}
که پشتی تێ کردم و به‌جێ ی هێشتم ، له ڕاستی و خورتی وه‌ڵامه تاڵه‌که‌ی بزه‌یه‌کی تاڵترم گرت بوو .
ئێستا‌و پاش نزیکه‌ی بیست ساڵ ، به‌هه‌مان هه‌سته‌وه ده‌ڵێم:
سڵاو له یادت ، مامۆستای به‌ڕیزی شاره‌زا و نا‌ئومێد !!
22 ــ 10 ــ 2010
پهرواوێــــــــــــــزهکان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ :
((*))
( مام فه‌ره‌جی گه‌ڕه‌دێ) ، له نێوان ساڵانی(1856ـ 1969)دا ژیاوه ، وه‌کو باپیره‌یه‌ک له‌و ته‌مه‌نه دره‌نگه‌ی دا بۆ چاخانه‌یه‌کی کۆنی (سابونکه‌ران ) دهستگریم ده‌کرد ، هێزی بیر‌و زه‌ینی تا مردن بڕی کرد ، یاداوه‌ری باوکی خۆی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ نزیک سه‌ره‌تای دروست بونی شاره‌که و خۆشی ده‌ست پێکردنی نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی شێخانی دوای ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کان به ووردی له‌بیر بوو ، له گێڕانه‌وه‌کانی باوکی بۆ کۆتایی شه ستهکانی مه‌رگی خۆی پڕاو پڕی مێژوویه‌کی شار‌و ناچه‌که بوو .
((**))
کارێز
به‌هۆی ئه‌وه که شوێنی سلێمانی له ههورازو تهلانیهک پێک هاتووه ئاوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌شێوه‌ی کاریز بۆ ڕاکێشراوه ، ئه‌وه‌ش به‌و جۆره‌یه له بناری به‌رزایی شاره‌وه بیری ئاو لێدراوه ، له شوێنی به‌ئاو گه‌یشتنیدا به‌شێوی له‌غه‌می ئاسۆیی ڕاکێشراوه وه‌کو تونیلێکی بچوک وبه‌به‌ر گۆڕیجهڕێژکراوه تا له دامیةیک سه‌ری ده‌رهێناوه به‌ئاوی سازگاری بیره‌که‌وه و ه‌کو کارێزێک ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ستاکانی ئه‌و کاره پێ یان گوتراوه (کارێزکهند) ئیشێکی به‌بره‌و بووه له‌و سه‌رده‌مه‌داو به‌رامبه‌ر به‌کاری لوله‌کێشی ئاوی خوارنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ستاوه‌ته‌وه .
((***))
له به‌راوردی مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌مبوڵه‌وه ، به که‌نیسه‌کانی ڕۆژئاوا ،هه‌ست به‌هاو سه‌نگی و جوانی هونه‌ری بیناسازی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌که‌یت ، له ئاوێته بونی هونه‌ری ڕۆمانی قوتیهکانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ته‌رزی هونه‌ری ته‌لارسازی ڕۆژهه‌ڵاتی ، له‌وێوه تێده‌گه‌یت ساماندارو ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شاره جگه له سوڵتانه‌کان ، چۆن به دروست مزگه‌وت ڕوی شکۆی سامان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان خستۆته ڕوو .بوون به‌پێناسه‌یه‌کی کرنگی شاره‌که ، من به‌ئه‌زمونی خۆم ، له کۆتایی ساڵی 1998 ی له سه‌فه‌ری به‌ره‌و تاراوگه‌م دا به‌هۆی نه‌خشه‌ی جێگای ئه‌و مزگه‌وتانه‌وه ، که له ئه‌وقافی کۆنی عوسمانی یه‌وه به‌جێما وه ، باشتر شوێنه‌کانی ئه‌وشاره‌م بۆ ده‌دۆزرایه‌وه ، وه‌ک له نه‌خشه تۆریستیهکهی که پێشووتر پێم بوو .