
گفتوگۆی تایبه‌تی جمانه حه‌داد له‌گه‌ڵ (ماریۆ بارگاس یۆسا)
Closed
له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو(2006)، یه‌كه‌مین نامه‌م له (ماریۆ بارگاس یۆسا)وه پێگه‌یشت، نووسیبووی: (خۆشحاڵده‌بم گفتوگۆیه‌كمان پێكه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام كه‌ی و له كوێ؟) ده مانگ كۆشاین، تا بتوانین ئاسته‌نگی كه‌ی و له كوێ چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌ڵام كه‌ڵكێكی نه‌بوو. ده مانگ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نامه گۆڕینه‌وه و ئیمهیل له‌گه‌ڵ (رۆزاریۆ)ی مونشیی درێژه‌ی هه‌بوو. ئه‌و ده‌ینووسی و باسی به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كانی ده‌كرد و منیش هه‌ر جارێ گه‌شتێكی تازه روویده‌دا بۆم ده‌نووسی، تا ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو هێڵه ته‌ریبه، پیرۆیی و لوبنانی، دواجار له بازنه‌ی هاوینه‌ی له‌نده‌ن پێكگه‌یشتن……