
کەنەدا- سیمینارێکی رۆشنبیری لە ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور ڕێکدەخرێت
کەنەدا ، سیمینارێکی رۆشنبیری لە ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور ڕێکدەخرێت
عوسمان عەلی . کەنەدا
لە چوار چێوەی چالاکییەکانی بواری ڕۆشنبیری و کەلتووری ماڵی کورد لە تۆرونتۆ ، ئێوارەی رۆژی یەک شەممە 14/11/2010 کاتژمێر 3.30 ی ئێوارە سیمینارێکی رۆشنبیری لە هۆڵی ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور مامۆستای مێژوو و کولتووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی تۆرونتۆ سازدەکات .
لەم سیمنیارەدا بابەتی چۆنێتی دەستنیشانکردنی زمانێکی ستانداردی کوردی و کێشەکانی لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 1991ی باس دەکرێت .
رۆژ / یەک شەممە / 14/11/2010
ناونیشان : ماڵی کورد / 1658 ڤیکتۆریا پارک ، تۆرونتۆ . کەنەدا
Address ;
Kurdish house ، 1658 victoria park Ave . Toronto . Canada
ئەمیر حەسەن پور ، لە ساڵی 1972 لە زانکۆی تاران بەشی زمانناسی خوێندنی تەواو کردووە و پاشان ، لە ساڵی 1987 وە لە زانکۆکانی کەنەدا مامۆستا بووە ، لە ساڵی 1992 لە دانشگای ئیلینۆی ئەمریکا ناسنامەی دوکتورای کۆمینیکەیشنی لەسەر لێکۆلینەوەی زمانی ستاندارتی کوردی بەدەست هێناوە . ماوەی 10 ساڵیشە مامۆستایە لە زانکۆی تۆرونتۆ .
هاتن بۆ هەمووانە ، بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن .
416- 508 4415
647- 891 0325
416- 274 2771
ڕاگەیاندنی ماڵی کورد / تۆرونتۆ