هاوڵاتی و شکاتی مه‌لای ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن خه‌به‌ریان به کچێکی لادێیدا که دایکت مرد ئه‌ویش له کاردانه‌وه‌دا له جیاتی خه‌فه‌ت خواردن ده‌ڵێت ده‌س خوا خۆش نه‌ی ده‌هێشت مانگا زه‌رد بدۆشم ! ئه‌مه چیرۆکی من‌و رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه بابه‌تێکیان بۆ ده‌نێریت تکایان لێده‌که‌یت ئه‌رێ کاکه پێم بڵێ بڵاوی ده‌که‌یته‌وه یان نا! و‌ڵامیان نییه ماوه‌ێکی پێده‌چێت تۆش ده‌ی نێری بۆ شونێکی تر له پڕ ده‌بینی بڵاویان کردوه‌ته‌وه و رو زه‌ردی شوێنی دوهه‌م ده‌بیت. یان ده‌ڵێن بابه‌ته‌که‌ت زۆر باشه و بڵاو ده‌بێته‌وه بڵام حه‌فته له سه‌ر حه‌فته دێت و ده‌چێت و بابه‌ته‌که‌ی تۆ ئیکسپایه‌ر ده‌بێت و بڵاوی ناکه‌نه‌وه به‌ڵام که ده‌بینی له جیاتی بابه‌ته‌که‌ت دو په‌ره‌ی زه‌به‌ڵاح ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ بابه‌تێکی بێتام و تێکراری و کۆنه په‌رستانه‌ی ئیسلام له دیدی جیاوازه‌وه که زیاتر شوێنی ته‌راتێنی نوسه‌ره کۆنه‌په‌ره‌سته کانه کورد وته‌نی زگت ده‌ماسێ! و خه‌فه‌ت بۆ ئه‌و هه‌زار دینارانه ده‌خۆی که بۆ کڕینی رۆژنامه‌که‌ت داوه ئه‌م چیرۆکه پێم وابێ به سه‌ر زۆر که‌سی تریش هاتووه. به گشتی خه‌لکی رۆژنامه خوێن به نیسبه‌ت رۆژنامه‌ی هاوڵاتیه‌وه هه‌ستیارن چونکوو خه‌لک وا هه‌ست ده‌که‌ن تاقه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان فرۆش و ریکلامه و به هی خۆیانی ده‌زانن ، چه‌ند ساڵێک له‌وه‌و پێش کاتێک هاوڵاتی حکومدرا بوو به ده‌وروبه‌ری 10000000 میلیون دینارێک ده‌مبینی خه‌لک چه‌ند به په‌رۆشه‌وه له جادهت مه‌وله‌وی یارمه‌تی رۆژنامه‌که ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات . به‌ڵام ده‌رباره‌ی مه‌لاکان ، یادی به‌خێر سه‌رده‌مێک مه‌لاکان له لادێکاندا وه‌لی نیعمه‌تیان خه‌لکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش بوو،بۆ خۆشیان خه‌لکی ئیشکه‌ر وکارا بوون و به هۆی خوێنه‌وارییه‌وه یارمه‌تی خه‌لکیشیان ده‌دا له لادێکانی ناوچه‌که‌ی ئێمه کێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ کلتوری کورده‌وارییدا به ته‌نها ره‌ش به‌ڵه‌ک بوو به‌ڵام کاتێک کچ و کوره‌کانی خۆیان تێکه‌ڵ به رهشبهڵهکهکه ده‌بوون قورو قه‌پیان لێده‌کرد به بۆڵه بۆڵێک کۆتای‌یان پێدههێناو جێشتی زه‌ماوه‌نده‌که‌یان ده‌خوارد و شان به شانی ده‌نگی ده‌هۆڵ و زۆرنا کچ و کوره‌که‌یان له یه‌ک ماره ده‌کرد و پێرۆزباییشیان لێده‌کردن. به‌گشتی مه‌لاکان چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش بوون، جێگه‌ی رێز بوون ، به‌رده‌وام جێگه‌یان له شوێنی سه‌ره‌وه‌ی مه‌جلیس بوو ، که‌سیان به کافر نه‌ده‌کرد ، داری حهدیان بۆ که‌س ته‌ڕ نه‌ده‌کرد سه‌لامیان له پێش سه‌لامی خه‌لکی که‌وه بوو وه‌ک ئازادیخوازیش به‌رده‌وام له ریزی پێشوه‌ی ئازادیخوازاندا بوون. له سه ردهمێکدا که شاره‌کانی کوردستان جوله‌که‌و کریستیان و هتد ده‌ژیان زۆربه‌ی کات پشت وپه‌نایان له به‌رامبه‌ر چاو چنۆکاندا به تایبه‌تی له کاتی فه‌وزا و شه‌ڕو شۆردا مه‌لا کان بوون ناڵێم ئێستا له‌م شێوه مه‌لایانه نه‌ماون، ماون، به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م ژماره‌یان به زۆری ژماره‌ی پێشوو بێت. ئێستا کاکی مه‌لا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا باسی 500000000 دینار ده‌کات واته رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌بێت 500000 دانه‌ی لێبفرۆشرێت تاوه‌کو ئه‌و پاره‌یه په‌یدا بکات واته ده‌بێت کارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بۆ نزیکه‌ی 6 مانگ له سه‌ر زه‌کات و سه‌ر فتره بژین (که له ئێستادا ئه‌و جۆره مه‌لایانه هه‌ر بێزیشیان نایه‌ت وه‌ری بگرن) و هه موو ژماره‌ێکی هاوڵاتیش به تیتراژی 10000 دانه چاپ بکه‌ن و ته‌مانا له خه‌لک بکه‌ن که بیکڕن ئه‌و جاره تازه مایه پووچ ده‌رده‌چن و کۆڵێک قه‌رزداری چاپ و کاغه‌ز و شوێن و هه‌موو خه‌رجییه‌کانی تر ده‌بن. نازانم ئه‌و مه‌لا به‌رێزانه به‌راستی وه‌ک سکرتێره بهرێزهکهکهی پارتی بیریان له زه‌به‌لاحی ژماره‌که کردوه‌ته‌وه! که سکرتێری پارتی به‌و دڵه پڕ خوێنه‌وه که له ئاوێنه‌و هاوڵاتی و لڤین هه‌یه‌تی به به‌رچاو هه‌موو دنیاوه له ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یانه‌وه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یان بردوه‌وه دهیبخشنهوه به خودی رۆژنامه‌کان واته وه‌ری ناگرن، هه‌ڵبه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک داوای داخستنی گۆڤار‌و رۆژنامهکانیشیان نه‌کردوه واته حازر نین نه‌نگی وا بخه‌نه سه‌ر مێژوی حیزبه‌که‌یان به‌ڵام مه‌لاکان حازرن ئه‌و نهنگیهش قه‌بوڵ بکه‌ن. جا نازانم ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌که دابخرێت ئه‌و پاره‌یان چۆن ده‌ست ده‌که‌وێت تۆ بڵێی کارگێڕانی هاوڵاتی هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بن؟ تاوه‌کوو ئه‌و پاره‌یه بده‌ن و فارس وته‌نی ئه‌و قیبله که‌ج بوهی ئه‌وانی پێ راست بکه‌نه‌وه ! بۆیه هه‌رچه‌ند کاک به‌دران ده‌ڵێت ئه‌م شێوازه له ئیسلام چی و چیمان لێده‌کات که زۆربه‌ی مه‌به‌ستی روکاری ده‌ره‌وه‌یه به‌ڵام له راستیدا ئه‌م شێوازه له ئیسلام له ناخه‌وه ده‌مان تۆقێنێ خه‌لکیش له شتی تۆقێنه‌ر هه‌میشه دورده‌که‌ونه‌وه .ئه‌و جاره کاکی مه‌لاش ده‌توانێت به ته‌نهایی و خه‌یاڵێکی ئاسوده‌وه له مزگه‌وتی خه‌ڵوه‌ت و خاڵی له نوێژ که‌ر حاسیبه بێنێ و سفره‌کانی ئه‌و ژماره‌یه ببژێرێت!.