كاریگه‌ریه‌كانی لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراق له ئێواره كۆرێكی رێكخراوی دیالۆگدا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 10 / 11 / 2010 له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر ئێواره كۆرێك بۆ به‌رێز (فرسه‌ت سۆفی ) مامۆستای زانكۆ به ناونیشانی ( كاریگه‌ریه‌كانی لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراق ) له‌لایه‌ن رێكخراوی دیالۆگه‌وه سازكرا.
سه‌ره‌تایی كۆره‌كه به ساتێك وه‌ستان به‌بێ ده‌نگی بۆ شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان ده‌ست پێ كرد.
له‌پاشان وتاری رێكخراو له لایه‌ن ( باڵا كاكه‌مه‌م بۆتانی) پێشكه‌شكرا دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان كورته باسێكی ده‌باره‌ی رێكخراوه‌كه و چالاكیه‌كانی رێكخراوه‌كه كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م كۆره‌ی ئه‌مرۆیان ده‌ستپێكی وه‌رزی سێیه‌می چالاكیهكانیانه وتی:
هه‌رچه‌نده ده‌بوایه ئه‌م وه‌رزه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له 10 / 10 / 2010 ه‌وه له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ( شێخ مه‌حموودی نه‌مر ) له ساڵی 1932 و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی له ئه‌سته‌نبوول له ساڵی 1910 ئه‌نجام بدرایه ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی داهاتێكی ئه‌وتۆ نه‌مانتوانی ئه‌نجامی بده‌ین.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا پشتگیری رێكخراوه‌كه‌یانی بۆ سه‌كردایه‌تی سیاسی كوردستان راگه‌یاند له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراق.
دواتر مامۆستا ( فرسه‌ت سۆفی ) باسێكی گرنگی سه‌رژمێری و ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی تا ئیستا له عیراق ئه‌نجام داوه مه‌ترسیه‌كانی و كاریگه‌ریه‌كانی لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری بۆ ئاماده‌بووان شی كرده‌وه .
له كوتایی كۆره‌كه ده‌رگای گفتوگۆ واڵا كرا بۆ ئاماده‌بووان تا بیر‌و بۆچوون و سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخه‌نه روو.
راگه‌یاندنی رێكخراوی دیالۆگ