
به‌شی نۆیه‌م … عه‌له لوت ماسی وه‌ک نموونه!
10.11.2010 چوارشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه،
عه‌له لوت ماسی وه‌ک نموونه!
به‌شی نۆیه‌م
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه (17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه سووکه‌کان ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم).
خوێنه‌رانی به‌ڕێز، له به‌شی نۆیه‌مدا عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌دی ناسراو به (عه‌له لوت ماسی) وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د (عه‌له لوت ماسی)، له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (85)ی سه‌ربه ئیستخباراتی شیمالی هه‌بووه.
یه‌کێک له تاوانه گه‌وره‌کانی عه‌له لوت ماسی ئه‌وه‌یه که به هاوکاری سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (202)ی فه‌وجه سووکه‌کان (حه‌مه‌خان حاجی دارا ره‌شید) له رێکه‌وتی (28.6.1983)دا حه‌ڤده پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی له گوندی قڕگه‌ی نزیک سلێمانی له‌ناو تراکتۆرێکدا شه‌هیدکرد، که شه‌هیده‌کان ئه‌مانه‌ن: (ئاراس محه‌مه‌د عه‌زیز هه‌مزه، ئازاد شه‌ریف عارف عه‌بدوڵڵا، ئاگری نوری ره‌زا، ئامانج عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، به‌کر ره‌حمان حوسێن محه‌مه‌د، ته‌ها عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د سه‌عید، دڵشاد نه‌وزاد مسته‌فا، ره‌حیم عوسمان که‌ریم ئه‌حمه‌د، سالار فه‌تحوڵڵا محه‌مه‌د عه‌لی، شێخ محه‌مه‌د شێخ ئیبراهیم، کاروان غه‌ریب شا محه‌مه‌د، عیسا غه‌فور محه‌مه‌دئه‌مین حوسێن، عومه‌ر شه‌ریف مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، غه‌فور عه‌بدولکه‌ریم ئه‌مین، محه‌مه‌د که‌ریم تاهیر ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د قادر و نه‌وزاد محه‌مه‌د تاهیر ئه‌حمه‌د).
دووه‌م تاوانی گه‌وره‌ی عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د (عه‌له لوت ماسی) ئه‌وه‌بوو که له رێگای ژنێکه‌وه به‌ناوی (نه‌رمین حه‌وێز)، که ژنی کادیری دێرینی کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان جه‌بار عه‌لی حه‌وێز بوو، توانی له رێکه‌وتی (24.11.1987)دا کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی (یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)، سه‌رکرده‌ی کورد، پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی چه‌ندین خێزانی پێشمه‌رگه له گوندی (سێروان)ی نزیک گوندی مه‌رگه ژه‌هر خوارد بکات به ژه‌هری سالیۆم. قوربانییه‌کانی ئه‌و ژه‌هر خواردکردنه‌ی عه‌له لوت ماسی و نه‌رمین حه‌وێزی سیخوری ناوبراو بریتین له هه‌ریه‌ک له: (دکتۆر مه‌حمود عه‌لی عوسمان عومه‌ر (دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌وسای حزبی سۆسیالیستی کوردستان و ئه‌ندامی ئێستای په‌رله‌مانی ئێراق – له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان)، عه‌دنان ره‌شاد محه‌مه‌د عوسمان موفتی (عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)، دکتۆر شوان محه‌مه‌د عه‌زیز (وه‌زیری مافی مرۆڤ له کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان)، مسته‌فا قادر مه‌حمود (مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)، سامی فه‌تاح له‌تیف عه‌بدولوه‌هاب (سامی شۆڕش، ئه‌ندامی ئه‌وسای یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و ئه‌ندامی ئێستای په‌رله‌مانی ئێراق – له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان)، تریفه محه‌مه‌د سه‌عید، عومه‌ر عه‌لی ساڵح، وه هه‌ریه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کادیری ناسراو و پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بێستون مه‌لا عومه‌ر، خه‌دیجه حوسێن (دایکی مسته‌فا چاوڕه‌ش) و سه‌ریعه مه‌لا موحه‌ڕه‌م له هه‌مان رۆژدا واته له رێکه‌وتی (24.11.1987)دا گیانیان له ده‌ستدا).
عه‌له لوت ماسی هه‌ر له رێگای نه‌رمین حه‌وێز، پێشتریش کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی تری له رێکه‌وتی (10.11.1987)دا به سالیۆم ژه‌هر خوارد کردبوو، به‌ڵام پێده‌چوو بڕی ژه‌هره‌که که‌م بووبێت بۆیه کاریگه‌ری زۆری نه‌کردۆته سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی ژه‌هر خواردووه‌کان که بریتیبوون له هه‌ریه‌ک له: (مسته‌فا قادر مه‌حمود (مسته‌فا چاوڕه‌ش)، هاوار مه‌حمود، جه‌لال ئه‌مین به‌گ، خالید حوسێن، رێزان مه‌حمود قادر (خوشکی مسته‌فا چاوڕه‌ش)، مه‌حمود ناوێک و عومه‌ر بۆتانی، پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ئه‌وکاتی سه‌رکردایه‌تی حزبی سۆسیالیستی کوردستان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان له ساڵی (1992)دا تاوه‌کو رۆژی کۆچکردنی له رێکه‌وتی (19.4.2005)دا، که دوای پشکنینی پزیشکی دوای رووداره‌که ده‌رکه‌وت که‌مێک ماده‌ی سالیۆم له گیانیدا هه‌یه).
جه‌بار عه‌لی حه‌وێزی هاوسه‌ری نه‌رمین حه‌وێز، کادیر و پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆتایی گفتوگۆی یه‌کێتیی و رژێمی به‌عسدا له ساڵی (1985)دا له لایه‌ن رژێمه‌وه گیرا. نه‌رمینی هاوسه‌ری ناوبراو پێده‌چێت به‌بێ ئاگاداری جه‌بار له‌گه‌ڵ ئیستیخبارات و عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د (عه‌له لوت ماسی) پێکهاتبێ له‌بری ئازادکردنی مێرده‌که‌ی کار بۆ رژێم بکات، ئه‌وه‌بوو پاش نزیکه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر گیرانی جه‌بار رژێم ناوبراوی به گۆڕینه‌وه ئازادکرد. جه‌بار عه‌لی حه‌وێز دوای ئازادکردنی دیسان بووه‌وه به پێشمه‌رگه، نه‌رمین حه‌وێزی ژنی ناوبراو به‌گوێره‌ی پلانی ده‌زگاکانی سه‌ربه رژێم خۆی گه‌یانده ناوچه ئازادکراوه‌کان، به‌ڵام نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌و تاوان و کاره‌ساته گه‌وره‌یه جه‌باری عه‌لی حه‌وێز خۆی گواستبووه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی قه‌ره‌داغ و نه‌رمینی ژنی ره‌وانه‌ی سلێمانی کردبووه‌وه، که‌چی دوای نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک نه‌رمین به‌بێ ئاگاداری جه‌باری مێردی دێته‌وه گوندی سێروان و ده‌چێته ماڵی مسته‌فا چاوڕه‌ش. نه‌رمین له ماڵی مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌ناوی هاوکاری کردنی ژنانی ئه‌و ماڵه خواردنی ئاماده ده‌کرد، پاش ماوه‌یه‌ک له ده‌رفه‌تێکدا که کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه میوانی ماڵی مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌بن، ژه‌هری سالیۆمی کردبووه ناو ماستاو و دوای ئه‌نجامدانی پلانه‌که‌ی دوژمنان و ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و سلێمانی رایکردبوو.
دوای ئه‌و تاوانه‌ی نه‌رمین حه‌وێز، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به بروسکه‌یه‌ک داوای له جه‌بار عه‌لی حه‌وێزی پێشمه‌رگه و کادیر کرد که بگاته سه‌رکردایه‌تی، کاتێک دوای چه‌ند رۆژێک جه‌بار گه‌یشته باره‌گای سه‌رکردایه‌تی یه‌کسه‌ر گیراو خرایه نێو زیندانی به‌رگه‌ڵوو، ئه‌وه‌بوو دوای نزیکه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو مانگێک به‌سه‌ر زیندانیکردنیدا، له سه‌ره‌تای مانگی دووی ساڵی (1988)دا له نزیک زیندانه‌که‌ی به‌رگه‌ڵوو به چه‌ند فیشه‌کێک کۆتایی به ژیانی پێشمه‌رگه‌ی ناوبراو هات.
عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د (عه‌له لوت ماسی) فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی ژماره (85)ی سه‌ربه ئیستخباراتی شیمالی، به‌شداری ئه‌نفالی شاڵاوی ئه‌نفالی ماوه‌ت و چوارتای کردووه، که ده‌کاته شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌که‌م – سه‌رچاوه: (زیاد عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، چاپی دووه‌م، ل243).
نه‌رمین حه‌وێزی تاوانبار هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕین و رزگارکردنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری سلێمانی شه‌هیدان، له رۆژی (7.3.1991)دا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی دڵسۆز و تێکۆشه‌ری ئه‌و شاره‌یه ناسرایه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ کوژرا، که‌چی عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د (عه‌له لوت ماسی) دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991)، کوردستانی جێهێشت و روویکرده به‌غداو دوای رووخانی رژێمیش هه‌ر له به‌غدا مابوو، وه‌لێ له ساڵی (2008)دا گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و دوای سکاڵای بنه‌ماڵه‌ی هه‌ندێک له شه‌هیدان و به‌تایبه‌ت سکاڵای مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئاسایشی گشتیی کوردستان له سلێمانی گرتی و نزیکه‌ی مانگێک له زیندان مایه‌وه، که‌چی له‌پڕ به‌هۆی هه‌وڵ و داکۆکیکردنی به‌رده‌وامی حه‌سه‌ن حه‌مید ره‌حیم ناسراو به (مام رۆسته‌م که‌رکوکی) سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی قاره‌مان و تێکۆشه‌ری دیاری ئه‌وسای ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هه‌ڵسوڕای به‌رچاوی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و تاوانباره و به‌هۆی ده‌سته‌به‌ری کردن (که‌فاله‌ت) له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی زیاد ره‌سوڵ سه‌عدی که بۆته ده‌سته‌به‌ری عه‌لی لوت ماسی، ئه‌وه‌بوو ناوبراو له مانگی ته‌موزدا ئازاد کرا.
عه‌لی لوت ماسی، دوای ئازادکردنی به چه‌ند رۆژێک به‌ره‌و سوریا رای‌کرد. ئاسایشی گشتی کوردستان له سلێمانی له رێکه‌وتی (23.7.2008)دا ده‌سته‌به‌ره‌که‌ی ناوبراوی ده‌ستگیرکرد که ناوی زیاد ره‌سوڵ سه‌عدی بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێک ئه‌ویش له رێگای هه‌وڵی بێوچانی چه‌ند به‌رپرسێکی کوردی سه‌ربه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئازادکرا.
عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌دی ناسراو به (عه‌له لوت ماسی)، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (209)ی دراوه‌تێ له لیستی ناوی داواکراوه‌کان.
تێبینی: داواکارم و هیوادارم هه‌ر که‌سێک هه‌ر تاوانێکی تری عه‌له لوت ماسی ده‌زانێت، به‌هۆی ئه‌و ئیمێیڵه‌یه (darsim2006@hotmail.com)، ئاگادارم کاته‌وه له ناوی قوربانییه‌کان، سه‌ربه چ لایه‌نه‌کن، شوێن، رۆژو ساڵی تاوانه‌که ئه‌گه‌ر بیزانێت.