
ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی
“ ئانارکیزم له سه‌ره‌تاکه‌یدا دژی خاوه‌نداریی تایبه‌تی نه‌بوو ، ته‌نها ره‌خنه‌ی له شێوه‌ی دابه‌شکردنی سامان هه‌بوو ، یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له خاوه‌نداریی تاکه‌که‌سدا ده‌بینی . به‌رنامه‌ی ئابووری ئه‌م ئانارکیزمه ، دامه‌زراندنی بانکێکی نیشتمانی بوو که قازانجی سه‌رمایه‌ی تێدا نه‌بێت “
نووسه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆچوونانه‌ی ناخاته ڕوو و ته‌نیا بۆچوونه بێبنه‌ماکانی لێنین و پاشڕه‌وانی وی، دووباره ده‌کاته‌وه. ئه‌نارکیزم هه‌ر له سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه وه‌ك هزرێك، دژایه‌تی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و بانگه‌وزای بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه کردووه، مه‌رجیشی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خه‌باتی به‌رده‌وام و ئاماده‌یی یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمونه و هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراسیۆن و کۆنفیدراسیۆنه ڕێکخراوه‌کان له خواره‌وه‌ڕا. ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر به بانکی نیشتمانی نێوی ده‌بات “بانکی ئاڵووێره”[4] ، که ته‌نیا کاری ڕێکخستنه و هیچ هاوشێوه‌یه‌کیی له‌ته‌ك بانکه باوه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دەوڵەتیدا نییە، کە بە “بانکی نیشتمانی” ناسروان. هه‌روه‌ها لای ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رشتێك نه‌بێته هۆی به‌هره‌کێسی له کاری که‌سانی تر، ناچێته خانه‌ی خاوه‌نداڕێتی تایبه‌ته‌وه و سه‌رتاشێك، به‌ردروورێك، جوتیارێك، پیشه‌گه‌رێك، که داهاتی ته‌نیا به‌رهه‌می کاری خۆی بێت و که‌سی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هره‌کێشی نه‌کردبێت، ڕه‌تناکاته‌وه.
دواجار، وه‌ك له ئه‌زموونی شۆڕشی ئیسپانیادا به دیاریکراوی له ناوچه‌ی که‌تالۆنیا، جوتیاران و کرێکاران به خۆخواستی و به ویستی ئازادانه‌ی خۆیان ده‌بوونه به‌شێك له کۆمونه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان -ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی مۆدێله بۆلشه‌ویکییه‌که‌ی ڕوسیا و چین و کوبا و بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌لاتی، که به زۆری سه‌ره‌نێزه و کاری زۆره‌ملێ و دوورخسته‌نه‌وه‌ی جوتیارانی نارازی بۆ سیبریا- و هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ش بوو، که گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی لای ئه‌ندامانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ئۆکرانیا و ئیسپانیا دروستکرد، که تا دوا گوله و دوا دلۆپی خوێن دژی دوژمنی چتینایه‌تییان بجه‌نگن و گیانیان له‌پێناو کۆمه‌ڵگه ئازاده‌کانیاندا به‌خت بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر زۆری سه‌ره‌نێزه‌ی سوپای سوور بوو، که وای له دانیشتوانی ڕوسیه و وڵاته‌کانی تری ده‌سته‌خوشکی کرد، کە خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕنده‌ترین سیسته‌می بازار ئازاد بن، سیسته‌مێك، که 70 ساڵ پێشتر به هه‌زاران قوربانیان بۆ له‌ناوبردنی دا.
“ له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئانارکیزمی پرۆدۆنی دژی کاری شۆڕشگێڕانه‌و سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار بوو . نه خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی چه‌کدارو نه مانگرتنی کرێکارانی نه‌ده‌سه‌لماند ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سازش و ته‌بایی چینایه‌تی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌داراندا بوو .“
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر نموونه‌ی دابا و که‌مێك ڕوونتر له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی چینی کرێکار و شۆڕشگێڕیی دوابا کار ئاسانتر دەبوو. پرۆدۆ‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی توندوتیژی بوو، مانگرتنیشی ڕه‌ت نەده‌کرده‌وه، دژی سازشی چینایه‌تیش بوو. ئه‌و پێیوابوو خه‌بات له ڕەوتێکی درێژخایه‌ندا باشتره له توندووتیژییه‌ك که توندووتیژی به‌رامبه‌ر ده‌مه‌زه‌رد ده‌کاته‌وه. سه‌رده‌مێکیش که ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ژیا، زۆر له سه‌رده‌م و ده‌وڵه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یەك جیاوازتر بوو. ئه‌گه‌ر پرۆدۆ‌ن له سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسیه یا شۆڕشی ئیسپانیا بژیایه و له بری خه‌باتی چه‌کداری دژی له‌شکرکێشی ده‌ره‌کی، خوازیاری ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان بووایه، ئه‌وا ڕه‌خنه‌کانی نووسه‌ر له جێی خۆیاندا بوون. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ش بۆ ئەوەی کە ئه‌نارکییه‌کان هیچ کات دژی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوون و ناشۆڕشگێڕیش نه‌بوون، نووسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌توانن بڕواننه ڕۆڵی ماخنۆڤیسته‌کانی ئۆکرانیا 1917- 1921 که هاوکات دژی داگیرکاری نه‌مسا و ئا‌ڵمانیا و دژی سه‌رکوتگه‌ریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌جه‌نگان و دواجار بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ته‌ك دوژمن ڕێكکه‌وتن و له دواوه‌را خه‌نجه‌ری ژه‌هراویی خۆیان له له‌شکری ماخنۆڤیسته‌کان دا، که دژی ڕێکه‌وتننامه شوومه‌که‌ی برێست- لیتۆڤسک Brest-Litowsk دەوڵەتی بۆلشەڤیکەکان و دەوڵەتی ئاڵمان و نەمسا بوون,
پرۆدۆ‌ن خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به دزی داده‌نێت و دژی سه‌روه‌ریی چینایه‌تیشه و پێكهاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و یه‌کسان و دادپه‌روه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له فیدراسیۆنه ئازاداده‌کاندا ده‌بینێت، ئیتر به‌کام پێوه‌ر و به‌کام سه‌رچاوه خوازیاری ته‌بایی چینایه‌تی کرێکاران و سه‌رمایه‌داران ده‌بێت. پرۆدۆ‌ن جارێك وەك نوێنەر لە ئەنجومەنی گەلی خۆهەلدەبژێرێت، وازی لێدەهێنێت و دژی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بانگەواز دەکات. ئیتر نازانم لەسەر چ بنەمایەك ئەو بووەتە دژی کاری شۆڕشگیڕانە و دژی سەربەخۆیی چینی کرێکار؟ بۆ هەموو لایەکمان سوودمەند دەبێت، ئەگەر نووسەر یا هەر کەسێکی تر ئەو ئەرکە بکێشێت و لەو بارەوە لە تێكست و قسە و کارکردەکانی پڕۆدۆن دا نموونەیەك دەستنیشان بکات. ئەوەندەی من بزانم پڕۆدۆن تەنیا یەك کفری کردووە و ئەویش ئەو نامەیە کە بۆ کارل مارکسی دەنووسێت و ئیتر بە هەموو شێوەیەك بەر نەفرەت دەدرێت. بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی باسەکە لەسەر پڕۆدۆن، سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی دواتری نووسه‌ر ڕاده‌کێشم.
“ گرنگترین خاڵێک که ئانارکیزمی سه‌رده‌م به ئانارکیزمی پرۆدۆنییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه . پرۆدۆ‌ن دژی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت و دیسپلینی ده‌وڵه‌تی بوو . ده‌سه‌ڵاتی چینه‌کانی ره‌فزده‌کردو هه‌موو جۆره ناوه‌ندێتییه‌کی به سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه ده‌زانی . ئه‌و داواکاری هێنانه‌کایه‌ی به په‌له‌و ده‌موده‌ستی کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستیی بێ ده‌وڵه‌ت بوو .“
من ده‌زانم چی نووسه‌ری تووشی ئه‌و ناکۆکییه زاقه کردووه، نووسه‌ر له بۆچوونه‌کانیدا له بری لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و هه‌لسه‌نگاندنی خۆی، پشت به بۆچوونی که‌سێکی تر ده‌به‌سێت (جەعفەری ڕەسا)، کە ئەویش لە بری خوێندنەوەی خۆی لە بارەی ئەنارکیزم و هەڵگرانی ئەو هزرە، کەچی پشتی بە بۆچوونەکانی مارکس و لێنین و پاشڕەوانیان بەستووە و هەر ئه‌مه‌شە کە (فوئاد قەرەداغی) تووشی ناکۆکی کردووه.
له کاتێکدا که له برگه‌ی یه‌که‌مدا پرۆدۆ‌ن و ئه‌نارکیزمه بۆ دروستکراوه‌که‌ی دژی کاری شۆڕشگێڕانه و سه‌ربه‌خۆیی چینی کرێکارن و خوازیاری ته‌بایی چینایه‌تی کرێکاران و سه‌رمایه‌دارانە، چۆن ده‌توانێت هاوکات و له برگه‌ی دواتردا ببێته ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی چینه‌کان و خوازیاری ده‌ستبه‌جێی سۆشیالیزم؟
لێرەدا من وەك خوێنەرێك، کاتێك کە ئەو دوو پەرەگرافە لەیەك دەدەم، توشی سەرلێشێوان دەبم، چونکە چیتر لە مەبەستی نووسەر لە سەربەخۆیی چینی کرێکار و کاری شٶڕشگیڕانە تێناگەم!
“ مارکس دژی ئانارکیزمی پرۆدۆنی خه‌باتێکی سه‌ختی کرد‌و دوای تێکشکانی کۆمۆنه‌ی پاریس پاشه‌کشه‌ی به پرۆدۆنیزم کرد‌و له نێو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ئینته‌رناسیۆناڵی یه‌که‌مدا هیچ ئیعتیبارێکی بۆ نه‌هێشتنه‌وه .“
وه‌ك له سه‌ره‌تادا ڕۆشناییم خسته‌سه‌ر نه‌ده‌بوو نووسه‌ر بکه‌وێته هه‌ڵه‌ی واوه و ئه‌و ده‌سته‌واژه سواوانه‌ی سه‌رزاری ئه‌ندامانی گوێڕایه‌ڵی پارت دووباره بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی مارکس وه‌ك سۆپه‌رمانێك پاشه‌کشه‌ی به ئه‌نارکیزمه بۆدروستکراوه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن کردبێت و له نێو ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مدا هیچ متمانه‌یه‌که‌ی بۆ نه‌هێشتبێته‌وه، ئەمە فره‌تر له دیمه‌نی فیلمه سینه‌ماییه ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌چێت تا له مشتومڕی دوو هزریاری نێو کۆڕوکۆمەڵێکی کرێکاری و سۆشیالیستی.
من له سه‌ره‌وه به دیاریکراوی ده‌قی نامه‌که‌ی (پرۆدۆ‌ن)م هێنایه‌وه، تاوه‌کو خوێنه‌ر بزانێت که پرۆدۆ‌ن لەسەر چی داواکه‌ی کارل مارکس ڕه‌تده‌کاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌وڵی ده‌سته‌که‌ی (کارل مارکس)دا، سه‌رهه‌ڵدانێکی ئایینێکی دونیایی و لاساییکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ڕیساکانی سه‌روه‌ری چینایه‌تی ده‌بێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پرۆدۆ‌ن دژی ئۆتۆریته بوو، دژی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی بوو، که خودی نووسه‌ریش ددانی پێداناوه.
“ هه‌ر ئه‌و کاته شێوه مه‌یلێکی دیکه‌ی ئانارکیستی له ئینته‌رناسدیۆناڵی یه‌که‌مدا جێ‌وڕێی خۆی هه‌بوو . باکۆنین رابه‌رایه‌تی ئه‌م مه‌یله‌ی ده‌کرد .“
دیسانەوە کاتێك که خوێنه‌ر ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه له‌یه‌ك ده‌دات، ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێت، که له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا دوو ئاراسته‌ی ئه‌نارکیستی – به‌و جۆره‌ی نووسه‌ر یا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئه‌و پشتی پێبه‌ستوون، دورستیان کردوون- (ئه‌نارکیزمی پرۆدۆنی ) و (ئه‌نارکیزمی باکونی). به‌ڵام ئه‌مه دروست نییه و هیچ بنه‌ما و سه‌رچاوه‌یه‌کی نییه. له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا ئه‌نارکیسته‌کان له پیلانێکی چه‌په‌لدا کرانه ده‌ره‌وه، چونکه ئه‌وان پێیانوابوو، جیاوازی دیکتاتۆریی بۆرژوازی و دیتکاتۆریی پارتی پێشڕه‌و نییه، به‌ڵکو واوه‌تر له‌وه پێیانوابوو، دیکتاتۆریی سوور چه‌وسانه‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگه (چین و توێژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان) ده‌گه‌یێنێته لووتکه. ئایا ئه‌وه‌ی که له مێژووی حه‌فتاساڵه‌ی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری سووری بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا ڕووی دا هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، که باکونین له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا خستییه به‌رده‌م کارل مارکس و پاشڕه‌وانی؟
“له بری ده‌وڵه‌ت داواکاری کۆمه‌ڵگای رێکخراوو دامه‌زراوه‌ی ئۆتۆنۆمی کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه بوو.“
ئه‌مه‌یان، دروسته و هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان سه‌راپای خه‌باتیان بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بێت، که فیدرالیزمی ئه‌نارکیستی، فیدرالیزمێك نییه، که له سه‌ره‌وه پێكبێت و بسه‌پێنرێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌یی ئازادانه‌ی تاك و دواجاریش کۆمه‌ڵه و کۆمونه و هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کان پێكدێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له شۆڕشی 1917 له ئۆکرانیا و له شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا ڕووی دا.
به‌ڵام ئه‌وئۆتۆنۆمی (خودموختاری)یه‌ی که نووسه‌ر باسی لێوه‌کردووه، له فه‌رهه‌نگی ئه‌نارکییه‌کاندا به (خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هەرەوەزی و کۆمونەکان) ناوده‌برێت و له ئۆتۆنۆمییه‌که‌ی به‌عس و ئۆتۆنۆمییه ڕاسته‌قینه‌که‌ی ناسیونالیزمی کورد جیاوازه. له خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاری یا ئه‌نارکی واته ڕێکخستن و خه‌بات و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و به‌رگریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه له خواره‌وه‌ڕا نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی.
لێره‌دا پرسیارێك یه‌خه‌مان ده‌گرێت: ئایا خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌ی ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی خودموختاری کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه ورده‌بۆژوازیانه‌یه یا ده‌سه‌لاتخوازی و خۆبه‌ڕابه‌رزانین و دیکته‌کردنی ژیان به کرێکاران و چه‌وساوان و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە لە سەرەوەرا و دەستەمۆکردنی سۆڤیەتەکان؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیاره کرۆکی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکیزم وه‌ك هزرێکی ئازادڕه‌و له ڕێڕه‌و (مذهب)ی مارکسیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیای پارتی پێشڕه‌و پێکده‌هنێت. لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش ڕۆشن بکه‌مه‌وه، که ئه‌نارکیسته‌کان له پێش (پرۆدۆ‌ن)ه‌وه تا هه‌نووکه له بری سیسته‌می ناوه‌ندێتی سه‌پێنراو، خوازیاری هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی ڕێکخراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی فیدرالیستی دڵخوازانه‌ی گروپ و ناوچه و شار و ولات و کیشوه‌ره‌کانن و له بری ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری چین و پارت، خوازیاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ڕێتی کرێکاران و به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵن.
ئه‌گه‌ر کیشه‌کانی ناوخۆی عیراق و پرسی نه‌ته‌وه‌کان و قه‌یرانه‌کانی تری و کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شکری داگیرکه‌ری هاوپه‌یمان و کۆتایی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که به‌نموونه بهێنینه‌وه، ئه‌وا له ڕوانگه‌ی ئه‌نارکییه‌وه ته‌نیا یه‌ك ڕێگه چاره ده‌منێته‌وه، ئه‌ویش بڕیار و ئاماده‌یی و مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك ڕێکه‌وتی خێڵ و پارت و سه‌رۆك و کوێربینی ناسیونالستی. ده‌کرێت که‌رکووك وه‌ك پارێزگه‌یه‌ك که دانیشتوانه‌که‌ی فره ئایین و فره نه‌ته‌وه‌ن، باشترین نموونه بێت: به‌ڕای من هه‌ر دابه‌شکردنێك یا یه‌کگرتنێك ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌یی خۆخواستانه‌ی کۆمه‌ڵه و کۆمونه و ئه‌نجومه‌ن (شورا***) و هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی خودی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌کان پێكبێت، که تێیدا دانیشتوانی هه‌ر گوندێك هه‌ر شارێك هه‌ر هه‌رێمێك ئازادانه و به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و به‌بێ سه‌پاندن لە سه‌روه‌را، بڕیاری یه‌کگرتن و پێکهێنانی یه‌کگرتن یا جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ته‌ك ئه‌وانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای فیدرالیزمی ئازادڕه‌وانه ده‌دات. هه‌روه‌ها زمان و شێوه‌ی په‌روه‌رده و چۆنییه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی دیاری ده‌کات، نه‌ك به سه‌پاندنی له ناوه‌نده‌وه!
“ ئانارکیزمی باکۆنینی بڕوای به خاوه‌نداریی سۆسیالیستی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره فه‌ردییه‌تێکی بۆرژوازی هه‌بوو ، بۆیه بڕواشی به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه هه‌بوو ، هه‌تا له‌م رێیه‌وه ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی بڕووخێنێت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان ، له به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران ، گۆڕانکاریی به‌سه‌ریاندا بێت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته شۆڕشگێڕانه‌یه ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی کرێکاران بێت . „
ڕاستییەکەی باکونین کە زۆربەی ناکۆکی و دژایەتییەکانی لەتەك کارل مارکس و پاشڕەوانی لەسەر ئەو دەرکە بوو، کە پێیوابوو هوشیاری شۆڕشگێڕانە لە دەرەوەی کرێکارانەوە لەلایەن دەستەبژێکی کۆمونیستەوە دەبرێتە ناویان و هەر ئەم تێروانینە ئایدیالیستانەش بوو، کە ئەوانی بە خوڵانەوە لە خوڵگەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی و پێداگرییان لەسەر پێداویستی مانەوەی دەولەت و دواجار دیکتاتۆری پێشڕەوان، هێشتەوە، بە ڕاستی لە خۆرا دورینی قوماشێك لە ئەنارکیزم و دانانی مۆدیلی باکونینیبوون لەسەری ناجۆر و بێویژدانییە و لەناو ئەنارکییەکاندا ئەمە دەچێتە خانەی سوکایەتی و بێڕێزی بە ئەنارکییەکان. نەك لەبەر ئەوەی کە باکونین کەم دەنرخێنن، بەڵکو هەم بە بێڕێزی بە باکونینی دەزانن، کە پاشڕەوی هەبێت و هەم بە سووکایەتی بە خۆیانی دەزانن، کە تائاستی ئایدیالیست و پاشڕەواونێك دابگیردرێن. بە ڕاستی پاشڕەوی و ملدان بە شوانەیی و ڕابەری، بۆ کەسانی هوشیار، ئەوپەڕی سووکایەتییە! من گەلێك بە داخم کە نووسەر تا ئەو ئاستە خۆی داوەتەدەست قەدەری نووسینە بێبنەمانکانی جەعفەری ڕەسا!
ئەوەی کە ئامانجی ئەنارکییانی پێش باکونین و پاش باکونین، بە دەسەڵاتگەیشتن نییە، بەڵکو لەناوبرنی دەسەلاتە، لەبەر چییەتی (ماهییەت) ناسروشتی و نامرۆییبوونی دەسەلاتە وەك کوتەکی سەری خەڵك و سەرووی ویستی خەڵك. چونکە لە کوێ دەسەلاتدار هەبێت، بێدەسەڵاتیش هەیە و بوونی بێدەسەڵاتیش بە واتای نایەکسانی پێگەی ئابووری و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی تاکە بێدەسەڵاتەکان و لە بەرامبەردا بەرتەری و مشەخۆری دەسەڵاتداران، هەروەك لە دەوڵەتەکەی بۆلشەڤیکدا جەنراڵەکانی پارت بکوژ و ببڕ خۆیان بوون و حەرەمسەراکانیان پڕبوون لە پڕۆلیتێری خوڵام و کەنیزەك!
“ ئانارکیسته باکۆنینییه‌کان رۆڵێکی به‌رچاویان له کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا هه‌بوو ، به‌ڵام به هۆی چه‌وتیی بیروبۆچوونه‌کانیان ده‌رباره‌ی خه‌باتی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی پڕۆلیتاریاو مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و کاری نهێنیی که‌رتکارانه‌یان له نێو ئینته‌رناسیۆناڵی یه‌که‌مداو دژایه‌تیکردنی ره‌وتی مارکسی ، له کۆنگره‌ی ئینته‌رناسیۆناڵدا ساڵی 1872 له به‌رامبه‌ر مارکسدا شکستیان هێناو له ئینته‌رناسیۆناڵ ده‌رکران . „
به‌داخه‌وه دووباره نووسه‌ر که‌وتووه‌ته‌وه دیاریکردنی ڕۆڵی سۆپەرمانه‌کانی دونیای ئایدیۆلۆجیا و له‌ته‌ك خۆشی‌دا که‌وتووه‌ته‌وه ناکۆکی. له برگه‌ی یه‌که‌مدا ئه‌نارکیزمی بێجگه له پاشگره باکونییه‌که‌ی، پۆزه‌تیڤ ناساندووه و ته‌نیا ڕه‌خنه‌ی له دژایه‌تی ئه‌نارکییه‌کانه بۆ ده‌سه‌لاتی ڕامیاریی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی (سۆشیالیستی نا) پارتیی و مارکسیستی. ئه‌مه سه‌د له رسه‌د وایه و مێژووش دروستی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌نارکییه‌کانی سه‌لماندووه و مۆزه‌خانه‌ی له که‌له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوی ده‌وله‌تی بۆلشه‌ڤیکی پشتبه‌ستوو به بۆچوونه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی کارل مارکس، ئەوەی سه‌لماند. به‌ڵام ئه‌زموونی کۆمونه‌ی پاریس پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی مارکس بوو و په‌رتووکه به‌ناوبانگه‌که‌ی کارل مارکس له‌مه‌ڕ کۆمونه‌ی پاریس، له‌ژێر کارایی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکییه‌کان به‌دیاریکراوی (میخائیل باکونین) دا بوو. نموونەش بۆ کارایی هزری ئەنارکییەکان لەسەر مارکس و هاوڕێکانی، دەتوانین زۆر بە دیاریکراوی و جوانی ئەو ڕستەیە بهێنینه‌وه، کە دەلێت “ڕزگاری کرێکاران تەنیا بە دەستی خۆیان مەیسەر دەبێت”، کە ناوازەترین ڕستەی ناو مانیفێستە و لەتەك بۆچوونەکانی تر، کە پێیانوایە هوشیاری شۆڕشگێڕانە لەلایەن کۆمونیستەکانەوە دەبرێتەوە ناو کرێکاران و کرێکاران بەخۆیان توانا ئەوەیان نییە و ناتوانن دەرکی بکەن، ناکۆکە و وەرگیراوی لە سەرچاوەی سۆشیالیزمی ئازادیخوازەوە بە ئاشکرا دیارە.
بەڵام ئەنارکییەکان، لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێیانوایە هوشیاری بەرهەمی کەڵەکەبوونی ئەزموونی کار و بزووتن و ژیانەی ڕۆژانەی مرۆڤ وەك مادەیە و کرێکاران وەك بەرەنجامی خەباتی ڕۆژانەیان هوشیاری چینایەتی و شۆرشگێرانە بەدەست دەهێنن، هەر ئەمەش دەمانگەیێنێتە ئەو بڕوایەی کە ڕزگاری کرێکاران تەنیا لەسەر دەستی خۆیان مەیسەرە و هاتنەدی تەنیا لە توانانی خۆیاندایە![5]
به‌ڵام نووسه‌ر ئه‌گه‌ر وشه‌ی ده‌رکردنی له پاش شکستهێنانی ئه‌نارکییه دروستکراوه باکونییه‌کان له به‌رامبه‌ر سۆپه‌رمانی (کارل مارکس)دا، ڕیز نه‌کردایه، ده‌یتوانی بۆ خوێنه‌ر سه‌رنجراکێش بێت و ناچار به خۆماندووکردنی نه‌کات، به‌دوای سه‌رچاوه‌دا بگه‌رێت و به‌وجۆره نووسه‌ریش به‌ئامانج ده‌گه‌یشت. به‌ڵام وشه‌ی ده‌رکردن، هێنده سه‌روه‌رانه و دیکتاتۆرانەیه، ده‌ستبه‌جێ لایی خوێنه‌ری ئازادیخواز وێنای ده‌سه‌ڵاتخوازێکی شمشێربه‌ده‌ست بۆ کارل مارکس دروست ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا سته‌ملێکراوی ئه‌نارکییه‌کان به‌رجه‌سته ده‌کات و خوێنه‌ر بۆ گه‌ران به‌دوای راست ڕووداوەکاندا هانده‌دات.
ده‌رکردن، وه‌ك نووسه‌ر دانی پێداده‌نێت و وه‌ك خاڵی به‌هێز ده‌یهێنێته‌وه، زۆر قێزه‌ون و زۆردارانه‌یه و هه‌م درێژکراوه‌ی ئه‌و رێچکه‌یه‌ی کارل مارکس به ده‌رکردنه‌کانی نێو کۆنگره و پلینۆمه‌کانی پارتی سۆشیالی-دیموکراتی روسیه له‌سه‌ر ده‌ستی خودی لێنین له 1918دا هه‌م به دادگاییه‌کانی 1956 له‌سه‌ر ده‌ستی ستالین باوك به لوتکه ده‌گات. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر سه‌رنجی چوارده‌وری خۆی بدات، ئه‌وا هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا له‌نێو پارته کۆمونیسته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆمان (لە عیراق و ئێران)دا درێژه و رانگدانەوەی ئه‌و ده‌رکردنه ئایدیۆلۆجیایانه ده‌بینێت، که وه‌ك پاشاکان ئاماده نین، بێجگه له بۆچوونی خۆیان گوێیان له بۆچوونی جیاواز و ده‌نگی ناڕازی بێت!
“ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌وته هه‌ر به‌رده‌وامبوو . کاریگه‌رێتیی فیکری و سیاسی خۆی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوو . ئه‌م کارتێکردنه له مه‌یلێکی نوێ‌دا ره‌نگیدایه‌وه که له دوا ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی پێشوودا رێبازی باڵاده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی کرێکاران بوو . ئه‌م رێبازه به ئانارکۆسه‌ندیکالیزم( النقابیة الفوضویة ) ناوی ده‌رکرد. “
نووسه‌ر له چه‌ند په‌ره‌گرافی پێشووتردا دووجار قسە لە تێكشکان و بێبەهاکردن (بێ اعتبار کردن)ی ئەنارکیستەکان لەسەر دەستی سۆپەرمانییەتی کارل مارکس دەکات، که‌چی دووباره ددان به ئاماده‌بوونی مه‌یدانی ئه‌نارکیسته‌کان و کاراییان له ڕه‌وتێکی تردا چەند دەهە دواتر دەنێت، که ئه‌و به واژه باوه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕامیاریی ده‌سه‌ڵاتداران، که ئه‌نارکیزم (anarchos) به ئازاوه‌چییه‌تی (فوضویة – Chaotic، Chaos) شێواندووه و باڵی مارکسیستی (به چه‌پ و ڕاستی سۆشیال-دێمۆکراسییه‌وه) نێو بزووتنه‌وه‌ی سوشیالیستیش ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه و هێنده‌ی تر ناڕۆشنی لای لایه‌نگرانی خۆی دروستکردووه و نێوی دەبات. ئه‌و سۆپه‌رمانێتییه‌ش که نووسه‌ر باسی لێوه ده‌کات، ده‌موچاوشتنی سۆشیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه له‌و لیتاوه‌دا که ئیدئۆلۆگه‌کانی سه‌رمایه‌داری قاچییان تێژه‌نیوه. پرسیار ئەوەیە، بۆچی تا باس لە تێكشکاندنە، واژەی ئەنارکییەکان بەکار دەبات، بەلام کاتێك سەرباری ئەو تیكشکاندنەی کە خۆی باسی دەکات، کەچی ئەنارکییەکان بە ڕەوت و تینێکی ترەوە دەردەکەونەوە، بە “سەندیکالیزمی ئاژاوەچییەتی” نێویان دەبات[6]!
[1] Rudolph Rocker, Anarchism and Anarcho-Syndicalism, History of Anarchist Philosophy from Lao-Tse to Kropotkin
[2] Anarchism: From Anarchy to Anarchism (300CE to 1939) v. 1 & 2 : A Documentary History of Libertarian Ideas
[3] دەقی نامەکە بەرێز قەرەنی قادری وەریگیڕاوەتە سەر کوردی و لە کوردستان پرێس وەرگیراوە
http://www.anarkismo.net/article/12187
http://www.marxists.org/reference/subject/economics/proudhon/letters/46_05_17.htm
[4] التحرریة / البحث عن مجتمع المستقبل / قواعد التبادل ، دانییل گرین, ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٩
[5] http://anarkistan.issuu.com/sakurdistan/docs/marksizm_u_anarkizm
[6] التحرریة/ الافکار المحوریة للتحرریة/ المسائل اللغویة المتعلقة بکلیمة تحرریة، دانییل گرین، ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٨