
وڕێنه چیرۆک …..USB
• وڕێـنـه‌چیـرۆك:
USB
بۆ (به‌ختیار حه‌مه‌سوور)، به‌ڵام دیـاری و پێشكه‌ش به خۆم !
ئــاری عوسمان خه‌یات
arikhayat@yahoo.com
ده‌بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م چیرۆكه‌م نووسیبا، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی نازانم بڵێم بۆچی نه‌منووسی، ڕه‌نگه له‌به‌ر یه‌كێ له‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه بووبێ..
یه‌كه‌م/ زۆر سه‌رقاڵی ده‌رس و ده‌وامم.. ڕۆژانه سه‌عات و نیوێكی ته‌مه‌نم له‌ناو سه‌یاره‌یا به‌سه‌ر ئه‌چێ: حه‌وت و نیوی به‌یانی تا هه‌شت و چاره‌ك و ئه‌وه‌كه‌شی له دوای دووی پاش نیوه‌ڕۆوه تا خوا حه‌زكا..
دووه‌م/ هه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌زم له‌خۆم نه‌مابوو، ئێستا شاوشكور بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام تێناگه‌م ئه‌و زیزبوونه‌م له‌پای چ بوو، ڕه‌نگه له‌پای هیچ… ئارێ وه‌ڵا.
سێیه‌م/ چونكه وادیاره كه حه‌زم له‌خۆ نه‌مابوو و ئینجاش ئه‌و سه‌عات و نیوه ڕێگه‌یه‌ی نێوان (كفری – كه‌لار)، ته‌واو ماندووم ئه‌كا، ئیدی وابزانم هی ئه‌وه بوو، نه‌مده‌توانی بڕیار بده‌م (ته‌نانه‌ت بۆ خۆشم) له‌وه‌ی ئاخۆ ده‌چمه (چوارده‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ) یان نه؟! چونكه ئه‌مساڵ كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم بۆ ناردبوون، وه‌ك دوو ساڵی ڕابردوو، كه چیـرۆكم بۆ ده‌ناردن، وا هه‌م نه‌چووم.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، هه‌ر به‌ڕاستی ده‌بێ بمبه‌خشن، چونكی ئه‌م قسانه چ پێوه‌ندییه‌كیان نه به ئێوه‌و نه به‌م چیـرۆكه‌وه نییه، به‌ڵام دیسانه‌وه من نازانم بۆچی ناتوانم له سیاقی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌یان دابڕم.. ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو..!
هه‌رچه‌ن من گره‌نتی ئه‌وه‌تان ناده‌مێ، كه هۆكاری سێیه‌م وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئاخر چووزانم دوور نییه، به‌یانی سه‌عات پێنج و نیوی شه‌به‌ق، شتێك بدا له عه‌قڵم و بچمه گه‌راجه چۆڵه‌كه‌ی شار و پاره‌ی دوو نه‌فه‌ر زیاده بده‌م، (بۆ ئه‌وه‌ی كاكی شۆفێر له‌وه پتـر چاوه‌نواڕی نه‌فه‌ر نه‌كا)، به‌وشێوه‌یه و به‌ره‌و سلێمانی و به نیازی (گه‌لاوێژ)ه‌وه بكه‌ومه ڕێ.. ئاخر ئێستا ئه‌وان له‌وێن: به‌خیتار و دیار و یار و پار و پێراریش هه‌ر وابوو، كه من نه‌چووم..
سوار ئه‌بم و نابم.. ئه‌رێ، هه‌ركه سوار ئه‌بم، وه‌ك هه‌موو جارێ له دنیا دائه‌بڕێم، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سامناك، شوێن و كات له بۆشاییه‌كی ئاویی سه‌نگیندا ئه‌توێنه‌وه، ئیدی هه‌ست به هیچ شت شوێن و كاتێك ناكه‌م، یان هه‌سته‌كه‌م به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك، چوون ئه‌وه‌ی بوون بووبێته دڵۆپێك ئاوێكی لیخن و ساتێك به‌ر له‌م قسه‌یه، تڵپ: جوان و عه‌نتیكه ته‌قیبێ.. وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌ڕابێتمه‌وه ناو تاریكایی ڕه‌حمی دایكم و ئاوا، له‌و ده‌نگه تێئه‌گه‌م، كه ئه‌ڵێی بڵقه‌ی تڕه‌كه‌ی (دیاری)یه‌و له‌ناو ته‌شتێكی په‌مبه‌ی پڕ له ئاودا، ئه‌یكه‌نێ یان ئه‌یداته‌وه..
به‌ڕاست كامیان ته‌واوترێكه: (بیكه‌نێ) یان (بیداته‌وه)؟
له (ملله‌كه‌ی ناساڵح) كردمه ئه‌ودیوا، ئه‌وه‌ش (سه‌رقه‌ڵا)و (وه‌لی هه‌یه‌ر)ه.. خراپ بۆنی پشقل دێ. نازانم بۆچی (ڕابه‌ر فاریق) به پشقل ئه‌ڵێ قشپل؟ لاندگرۆزه سووره‌كه‌ی (مام فه‌ریق)ی ڕه‌حمه‌تیم بیـر ده‌كه‌وێته‌وه، كه له كۆڕه‌وه‌كه‌ی نه‌وه‌دویه‌كا، له نێڵه و قڵپوقۆپی تۆپباران، له ملله‌كه‌وه تا (قشپلاوا)، ده‌ربازی كردین..
وا ئه‌گه‌مه (صمود)ی جاران و (ڕزگاری)ی ئێستا و به نێو زامی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كاندا تێده‌په‌ڕم. كۆڵێك خه‌می نارنجی و شتێك له سوێری گریان له‌گه‌ڵ خۆما به نێو (كه‌لار)ی تازه به‌شاربوودا ئه‌گێڕم.. ئه‌مه‌وێ خه‌ونێكی جوان به‌م شاره‌وه ببینم، به‌ڵام هۆڕنێكی ئه‌م (كراونه حه‌فتاونۆیه)، كه بۆ گه‌ماڵه‌سه‌یه‌كی لێئه‌دا، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و جاره‌ی مه‌نجه‌ڵه بوخارییه‌كه‌ی دایكمم بیـر دێنێته‌وه، كه دوو سێ ساڵێك پێشی به‌رێ، له‌كاتی ژه‌مه‌نانی نیوه‌ڕۆیه‌كدا هه‌موومانی زاره‌تره‌ك كرد، نازانم بۆچی ته‌قی..
نازانم بۆچی ته‌قی چی، مه‌گه‌ر به‌ر له‌وه‌ی له گه‌راج ده‌رچین پێمنه‌وتی تایه‌كه‌ت هه‌وای كه‌مه..! (ئه‌وه یه‌كێ له نه‌فه‌ره‌كانه، وه‌ڵامی شۆفێره‌كه ئه‌داته‌وه).
گه‌ماڵه‌كه كه‌وتبووه دوای ده‌ێڵه‌سه‌یه‌ك و ده‌یویست نازانم چی پێ‌بكا.. قه‌ینا به‌و به‌یانییه زووه، مه‌گه‌ر هه‌ر تازه بووك و زاوایه‌ل ئه‌و تاقه‌ته‌یان هه‌بێ و زه‌وقیان له‌یێكدی هه‌ڵستێ.
له‌وانه‌یه سه‌گپه‌روه‌ران پێیان ناخۆش بێ، له‌وه‌ی مرۆڤ و سه‌گ به‌یه‌ك ئه‌چوێنم، چونكی ئه‌وان پێیانوایه ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌یا ئه‌یكا حه‌یوانیش له‌ده‌ستی نایه. ئه‌وه‌تا مه‌یمون له ته‌ریقییا وه‌خته بمرێ، كه بیستوویه‌تییه‌وه، ساڵانێكه به باپیـره‌ی مرۆڤ دانراوه، ئه‌ڵێن گوایه هه‌ر له‌سه‌ر داوای مه‌یمونه‌كانی ئه‌فریقیایش بووه، كه به‌م دواییانه تیۆری (أصل الانواع)ه‌كه‌ی خاڵه داروین پووچه‌ڵ كرایه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو شتێك هه‌موومان باش ئه‌وه ده‌زانین، كه ئێمه و حه‌یوانات له زۆر شت‌دا، به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی سێكسی‌دا كوڕی یه‌ك پیاوین، ئیدی با شامبانزی نا و ئه‌و گه‌ماڵه‌ی له كنه خۆمان بێ.. چ فه‌رقییه، برا، ئه‌وه‌نده‌ی گوێ مه‌ده‌یێ.
(داده) مه‌نجه‌ڵێكی بوخاری دیكه‌ی بۆ (دایه) كڕییه‌وه‌و شۆفێره قژبژه‌كه‌ش، تایه‌كه‌ی چاكرده‌وه. مه‌به‌ستمه بڵێم: سپێره‌كی لێبه‌ست. ئه‌وه‌تا ئه‌مجاره‌یان به ستۆپێكی وشك، لووتم ئه‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌شپووله تۆزاوییه‌كه و له‌خواره‌وه‌ش، چۆكم كه‌مێ ئێشی ده‌گاتێ.
ئێستا میلی سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستم فڕكان فڕكانێتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌له‌ی بێ زوو بگاته‌وه سه‌ر دوانزه‌كه و هه‌مدیسان ده‌ست پێبكاته‌وه، بێئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك بیـر بكاته‌وه، كه به‌و فیعله قۆڕه‌ی خۆی، عومری من به گوویا ئه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌و ستۆپه‌دا هه‌ست به جۆره ترسێك ئه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌كه‌ی نازانم چییه. هیچ شتێك له‌جێی خۆیدا نامێنێته‌وه. شۆفێره‌كه‌م له‌به‌رچاو ئه‌بێته چه‌كمه‌جه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌مێك بچوك یان بچوكی كه‌مێك گه‌وره، ڕایناكێشیم و ئه‌یكه‌مه‌وه، یانی بێ ئه‌وه‌ی ڕایبكێشم ئه‌كرێته‌وه، پانزه ئه‌نگوستیله‌ی تێ ئه‌خه‌م یان تیا هه‌ڵه‌گرم، یه‌كێك له ئه‌نگوستیله‌كان ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمانه و پێم نه‌زانیوه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته لای من.. نا نامه‌وێ له‌ڕێگه‌ی خوازه‌و موازه‌وه بڵێم: كاتێك دابه‌زیم كرێ ڕێگه‌م پێدا، چونكه من له‌نێوان دابه‌زین و نه‌به‌زیندا، له‌نێوان سواربوون و نه‌بووندا، له‌نێوان هه‌موو و هیچدا، گشت شته‌كانم یه‌كلاكرده‌وه، بۆیه تكایه، ئه‌ی ئه‌و ئه‌زیزانه‌ی كه‌مێك سه‌ر له هونه‌ری ڕه‌وانبێژی و مێژی ده‌ره‌كه‌ن، وا تێمه‌گه‌ن، گوایه مه‌به‌ستم له چه‌كمه‌جه‌كه گیـرفانی شۆفێره‌كه‌یه و پانزه ئه‌نگوستیله‌كه‌ش پانزه هه‌زار دینار بێت و ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمانیش زیاده و هه‌ڵه بێ و ته‌واو، چونكه ئه‌سڵه‌ن من هه‌ر بیـرم به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌چووه، ئینجا ئه‌گه‌ر بیـرتان مابێ، هه‌ر له سه‌عات پێنجی به‌یانییه‌وه هی دوو نه‌فه‌ری زیادم دا و به‌وه‌ی خۆمه‌وه ئه‌كاته نۆ هه‌زار دینار، كه‌واتا ئێوه دادگاییم مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه، چونكی مه‌سه‌له‌كه شه‌ش ئه‌نگوستیله‌ی نێوانه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ست ئه‌كه‌م ئه‌م شه‌قامه سووره، سێَگۆشه‌یه‌كی بازنه‌ییه و وێنه‌ی كه‌وانه‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه ئه‌كێشێ و پیاوێك له دیمه‌نی لاپتۆپێكی (DELL)دا، به‌سه‌ر ئه‌و كه‌وانه‌ڕێیه‌وه، به‌ره‌و قوڵایی خه‌یاڵه‌كانم هه‌نگاو ئه‌نێ، مشكێكیش به‌دوایه‌وه ڕائه‌كا، به‌ڵام كلكی مشكه‌كه زۆر درێژتره، له‌هی هه‌ر مشكێكی ئاسایی، وه‌ك بڵێی وایه‌رێكی درێژی (USB)یان پێوه به‌ستبێ ئاوا.. ئه‌و ژنه‌ش، كه به سنووری بیناییمدا گوزه‌ر ده‌كا، پێده‌چێ دوو ڕۆژبێ له داخی پیاوه‌كه‌یا بووبێته سۆزانییه‌كی به‌دبه‌خت، چونكه هێشتا وه‌ك پێویست سه‌ر له خۆبادان ده‌رناكا، ده‌نا به‌و سبای ساڵحانه هێنده شه‌پڕیو نه‌ده‌هاته به‌رچاو و ده‌بوو من به ژنه پیاوماقوڵێكی تێگه‌شتبام.. ئه‌ولاترێك مناڵێك سه‌رنجم ڕائه‌كێشێ و به‌له‌هجه‌ی قوڕباقه‌یه‌ك، پێم ئه‌ڵێ: هێی كابرا خۆتت دیوه؟
بیـر له پرسیاری قوڕباقه‌كه ناكه‌مه‌وه، چونكه دوێنێ شه‌و باوكم وتی، نازانم حاجی مارفی كێ، گوتوویه: خوایه لامانده‌ی له پیاوی وڕ، له ژنی هار، له سه‌گی دڕ.. ئینجا ئه‌شزانم ڕه‌نگه منی له وێنه‌ی كه‌رێكدا هاتبێته پێش چاو، بۆیه له‌بری ئه‌وه گوتم: چ ده‌بوو گه‌ر (بۆق) مێینه‌ی (قوڕباقه) بووایه!
بووه‌ستن.. بووه‌ستن، په‌له‌م لێمه‌كه‌ن.. هه‌ی هاوار تێناگه‌م چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئه‌م قسه قۆڕانه‌دا هه‌یه، كه من ده‌یانكه‌م، ده‌یانكه‌م یان ده‌یاننووسم! نازانم، ئه‌میش وه‌ك هه‌ر شتێكی تر نازانم.. به‌ڵام دڵنیام داكی وه‌حده و مه‌حده‌ی مه‌وزوعم پێ گاوه..
با سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، چونكه له‌پڕێكا به هه‌مان شۆفێر ئه‌ڵێم: ئه‌توانی بمگێڕییه‌وه (كفری)، من په‌شیمان بوومه‌وه..
كه‌وایه تا ئێره هه‌رچیم گوتووه: فت.. بۆیه تكایه یه‌كێكتان له‌بری من بڵینه (به‌ختیار حه‌مه‌سور) به‌شكو ئه‌م وڕینه‌چیـرۆكه‌م بۆ ته‌واو بكا..
پێشیبڵێن: با هێنده توخنی گوڵه یاسه‌مین نه‌كه‌وێ، با بچێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر، مه‌سه‌له‌ن: پێوه‌ندی نێوان ماكه‌ر مرۆڤ بكا، سودێكی هه‌ر ده‌بێ بۆی، بۆ عاقیبه‌ت.
12/10/2010
كفری