
تورک بۆ خۆی نه‌ته‌وه نییه
عه‌بدوالله گوێل سه‌رۆک کۆماری تۆرکیا له وته‌یه‌کدا ده‌ڵێت کورد نه‌ته‌وه نییه، دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت که ئێمه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نیین و بۆ خۆمان پاسپۆرت ده‌رناکه‌ین ، ئه‌مه راسته. به‌ڵام روونه مه‌به‌ستی گوێل چییه مه‌به‌ستی ئه‌م سه‌رۆکه فاشیسته ئه‌وه‌یه که ئێمه گه‌لێکین که بنچینهێکی روونمان نییه خاوه‌نی زمانی و ره‌گه‌زی تایبه‌ت به خۆمان نیین . ئه‌مه ته‌نها بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و نییه ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکه که له سه‌ر ئینکاری ئه‌وانی تر خۆی ده‌سلمێنێت. ئه‌و قسه‌ی ئه‌وان ئیمرۆ به کوردی ده‌ڵێن، ده‌یان ساڵه فارسه‌کان و یۆنانییه‌کان به وانی ده‌ڵێن وه‌ها ته‌نگه‌تاو بوونه که به‌رده‌وام به‌لگه‌ی درۆ و میژوی درۆ بۆ خۆیان ده‌هۆننه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیبن سینا و سه‌لاحه‌ددین تورک بوون یان چه‌نگیز خانی مه‌غۆل و ئاتیلا ده‌که‌ن به قاره‌مانی خۆیان ، ته‌نانه‌ت نهخوێنهوارییان تا ئه‌و راده‌یه رۆیشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ریشه له میزۆپۆتۆمیا بۆ خۆیان دروست بکه‌ن خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر سۆمڕیهکان ! که به سه‌ددان ساڵ پیش ئاشورییه‌کان و بابلییه‌کان شارستانیه‌ته‌که‌یان له ناو چووه. دیاره که‌سێک ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه که‌ی خۆی پێ سووک نه‌بیت سوکایه‌تی به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکات به‌ڵام له کۆنه‌وه وتوویانه وڵامی سندان قوزڵقورته بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکه وڵامی ئه‌م ره‌گه‌ز په‌رستانه بداته‌وه . قسه‌که‌ی گویل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه ئینکاری مافه ئینسانییه‌کانی کورد بکات. به‌ڵام من پێم وایه هه‌ر چه‌ند گه‌لێک به ناوی تورک گه‌لێکی داتاشراوه به‌ڵام لایه‌نگری ئه‌وه‌م و باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی خۆی به تورک ده‌زانێت و لهگهلماندایه له هه‌ر شوێنیک بیت ته‌نانه‌ت له سلێمانی و سنه و ئامه‌د هه‌موو مافه ئینسانیه‌که‌ی که له جاڕ نامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا هاتوه ده‌بێت پارێزراو بێت که لام وایه ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تاکه‌کانی کورد بووه به درێژایی مێژوو. به‌ڵام پیناسهێکی نه‌ته‌وه دتوانێت به‌م شێوه‌یه بێت ره‌گه‌زی هاوبه‌ش (تا راده‌یه‌ک) زمانی هاوبه‌ش، وڵاتی هاوبه‌ش ، ئایینی هاوبه‌ش(تا راده‌یه‌ک) ،جوان بینی هاو به‌ش و گرینگتر له هه‌مووی چاره‌نووس و مێژوی هاو به‌شه.که لێره‌دا به کورتی به‌رواردێک له نیوان کورد و تورک له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌که‌م، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌که‌م که تورک چۆن له‌م ناوچه‌یه‌دا په‌یدا بوون.
ره‌گه‌ز
سه‌یری ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه بکه ، سێ سه‌رۆک کۆمار ده‌بینی به سێ روخساری جیاوازه‌وه، سه‌یری گوێچکه‌و چاو لووت و سه‌ریان بکه زۆر له یه‌ک جیاوازن ، یه‌کیان سه‌رۆک کۆماری کازاخستانه که ره‌گه‌زه‌که‌ی به ته‌واوی له چینیه‌کان ده‌چیت ، ئه‌وی سه‌ره‌وه سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجانه که به‌ته‌واوی له ئێرانییه‌کان ده‌چێت و ئه‌وی تریشیان سه‌رۆک کۆماری تورکیه‌یه که تێکه‌ڵێکی ره‌گه‌زی سه‌یره ئه‌م سێ که‌سه ناتوانن سه‌رۆک کۆماری یه‌ک رهگهزبن ، به‌لکوو سه‌رۆک کۆماری سێ ره‌گه‌زی جیاوازن ته‌نها نزییکایهتی زمان(که دێمه سه‌ر ئه‌مه‌ش) نابێت به هۆکار که ئه‌وان یه‌ک نه‌ته‌وه بن هه‌رچه‌ند زمانه‌که‌یشیان جیاوازه‌و له یه‌ک ناگه‌ن ، ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ی داروین له مهر گه‌شه سه‌ندنی مرۆڤه‌وه راست بێت ئه‌مان سه‌ر به سێ جه‌نگه‌ڵی جیاوازی زۆر دور له یه‌کن که که‌مترین شت پێکه‌وه ده‌یان به‌ستێته‌وه (ئه‌مه سوکایه‌تی نییه ئه‌مه زانسته) بۆیه له باره‌ی ره‌گه‌زییه‌وه ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه تورک یه‌ک شت نیین به‌ڵام کورد به پیچه‌وانه‌وه هه‌موو یه‌ک ره‌گه‌زن (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هیج شانازێکی تێدا نییه!) که‌وابوو له روانگه‌ی ره‌گه‌زه‌وه نه‌ته‌وه بوونی کورد له‌گه‌ڵ تورک هه‌ر به‌راورد ناکرێت!.
زمان
به‌لام ده‌رباره‌ی زمانه‌وه جیا بوونه‌وه‌ی زاراوه‌کانی کورد له یه‌کتری ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ نزییکه‌ی چوار سه‌دد سال له‌وه‌و پێش به‌ڵام من خۆم هیچ کوردێک له‌م دونیایه‌دا نییه به مه‌رجێک به پاراو قسه‌بکات و زمانه‌که‌ی تێکه‌ڵ به زمانه بێناییهکان نه‌کات تێینه‌گه‌م پێم وابێ ئه‌مه بۆ هه‌موو خوێنداوهرێکی تریش راسته به مه‌رجێک یه‌ک تۆز نه‌ک زۆر خۆی له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا ماندوو بکات، به‌ڵام زمانه تورکییه‌کان هه‌ر زۆر جیاوازن له یه‌کتر بۆ وینه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماریکی تورک سه‌رۆک کۆمارێکی تورکی تر ببێنێت ئه‌بێت حه‌تمه‌ن وه‌رگێڕی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌گینا هه‌ر تێیناگات. کوردێکی خوێنه‌واری سلێمانی به ئاسانی ده‌توانێت کتێب و ده‌قه‌کانی کوردێکی دهۆک یان ئامه‌د بخوێنێته‌وه و تێشی بگات له کاتێکدا تورکێکی ئه‌سته‌مبۆڵ بیه‌وێت ده‌قێکی ئوزبه‌کی بخوێنێته‌وه جیاله وشه هاوبه‌شه فارسیه‌که‌ی نێوانیان فه‌رقی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که ده‌قێکی روسی بخوێنێته‌وه. هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وه‌ێت وشه بیانییه‌کانی ناو لاپه‌رێکی رۆژنامهێکی تورکی ببژێرێت بۆی ده‌رده‌که‌وێت له سه‌ددا 46 ی وشه گرینگه‌کان فارسی وکوردی و عه‌ره‌بین و له سه‌ددا 17 ه شی وشه‌ی ئینگلیزی و فرانسین (من بژاردم به راستی وابوو) به‌ڵام سه‌باره‌ت به زمانی کوردی رێک به پیچه‌وانه‌وه‌یه ده‌توانیت کوردی بنووسیت به که‌مترین که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی بێگانه. ده‌ر باره‌ی خودی ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کلاسیکی تورکی که تازه‌یه‌وه و له سه‌ر ئه‌ده‌بی فارسی بیناکراوه. سه‌یر له‌وه‌دایه هێنده چاو قایمن که شاعیری فارس واته مه‌وله‌وی که هه‌موو شێعره‌کانی به فارسییه به هی خۆیانی ده‌زانن سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن شێعره‌کانی به تورکییه! له کاتێکدا ده‌قه ئایینیه‌کانی یارسان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زیاد له هه‌زار ساڵ له‌وه‌و پیش و هه‌مووشی به کوردێکی پاراوه .هه‌رچه‌ند زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م فارسی بوو نه‌ک تورکی. بۆیه له روانگه‌ی زمانه‌وه ئێمه زۆر له‌وان نه‌ته‌وه ترین له راستیدا هه‌ر به‌روارد ناکرێیین.
وڵات
کوردستان ستانه‌که‌ی که پاشگرێکی هێندو ئێرانییه(به پێی ره‌گه‌ز و زمان) و کوردیش له ناو ئه‌م زمانانهدایه به مانای شوێن دێت وه‌ک لاندی ئینگلیزی له کاتێکدا چونکوو تورک به درێژایی میژوی کۆن شوینیکی دیاری کراویان نه‌بووه ئه‌سپ و مه‌ڕ له‌وه‌ڕێن بوونه، پاشگرێک له‌و شێوازه له زمانه‌که‌یاندا بوونی نییه بۆیه وڵاته‌کانیان یان ئوزبهکستانه یان کازاخستان یان تورکییه که ئه‌مه‌یان هاوشیوه‌ی ئه‌رمنیا و سربیا وشه‌ێکی ئوروپیه، کوردستان سه‌ددان ساڵه به‌و ناوه‌وه ناوی له میژودا هاتووه که‌چی وڵاتی تورکه‌کان به ناوی که‌سایه‌تیه‌وه بووه وه‌ک عوسمانی که ناوی خه‌لکه نه‌ک وڵات وه‌ک ئه‌وه وایه به بریتانیا بگوترێت ئیلیزابتیا! یان به روسیه بوترێت پۆتینا، ته‌نانه‌ت یه‌که‌م حکومه‌تی کورد واته ماد به ناوی کهسایهتییهوهو نییه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که وشه‌ی تورک چه‌ند له‌لای عوسمانییه‌کان بیزراو بووه ده‌ڵێن جارێک باڵوێزی عوسمانی له نهمساا(ئوتریش) ده‌چێت بۆ لای ئه‌مپراتۆری ئه‌و وڵاته و کاتیک به ئهمپراتۆر ده‌ڵێن ئه‌مه باڵوێزی تورکه توره ده‌بێت به ئیهانه‌ی به خۆی ده‌زانێت چوونکو ئه‌م وشه‌یه له حکومه‌تی عوسمانی‌دا بۆ خه‌لکی نه‌زانیان به‌کار ده‌هێنا. نمونه‌ێکی که له بێ ریشه‌یی تورکه‌کان دزینی ناوی ئاسرۆپادگان، ئازهربادهگان ، یان ئازه‌ربایجانه بۆ ناو لینانی وڵاته‌که‌یان که ئازه‌ربایجان یان شوێنی ئاگر شوێنی پیرۆزی زه‌رده‌شتیه‌کان بووه هیچ کاتێک ئه‌م ناوه بۆ ناوچه‌ی باکۆ و گه‌نجه‌و شیروان به‌کار نه‌هاتووه هه‌ر به‌و پێیه‌ش تورکی ئازه‌ربایجانی وشه‌ێکی داتاشراویی تازه‌یه وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئێستا به هۆی ئه‌وه‌ی بڕیک کورد له سوید ده‌ژین ئێمه وشه‌ی زمانی کوردی سویدی دابتاشین.
ئاین
تورکه‌کان خاوه‌نی ئاینی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نیین وه‌ک زۆربه‌ی کورده‌کان ئه‌وانیش موسڵمانن له‌کاتێکدا کورد ئایینی زۆر کۆنتر له ئایینی ئیسلامی هه‌یه که تایبه‌ت به خۆیه‌تی هیج نه‌ته‌وه‌ێکی تر له‌م ئاینه‌دا له‌گه‌ڵمان هاوبه‌ش نیین ئه‌ویش ئایینی فریشته‌کانه واته یارسان (کاکه‌یی) و ئیزه‌دی. له‌مه‌شدا ئێمه زۆر له‌وان نهتهوهترین.
جوان بینی
جوان بینی کورده‌کان له هه‌ر شوینێک بن وه‌ک یه‌ک وایه بۆ وێنه موزیکی کوردی هه‌موو کوردێک چێژ له هۆره و سیاچه‌مانه‌وه لاوک وحه‌یران بێگوێدانه ئه‌و جۆگرافیاییهی که لێێ ده‌ژین وه‌رده‌گرێت کوردێک که حه‌زی له گۆرانی بێت چ له ئامه‌د بێت یان له سلیمانی چێژ له محه‌مد عارف جه‌زراوی و عه‌لی مه‌ردان وه‌ک یه‌ک وه‌رده‌گرێت له کاتێکدا تورکێکی ئه‌سته‌مبۆڵ بۆ ماوه‌یه‌ک گوێ له موزیکێکی قرقیزی بگرێت مێشکی ده‌ته‌قێت! که‌وا بوو له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه له‌وان نهتهوهترین.
هاو چاره‌نوسی و هاو میژویی
کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان هاو چاره‌نووسن هه‌ستێکی هاوبه‌ش هه‌موویان پیکه‌وه ده‌جوڵینێت ،خاوه‌نی میژوێکی هاوبه‌شن روداوه‌کانی پارچه‌کانی کوردستان کاریگه‌ری یه‌کجار زۆریان له‌سه‌ر یه‌کتری هه‌یه بۆیه دوژمنانیش له به‌رامبه‌ریاندا سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌کانیان تاراده‌یه‌کی زۆر یه‌کگرتوون کوردێکی سلێمانی لایه‌ک له دڵی له ئامه‌دو کوردێکی قامشلۆش خه‌یالی له لای خه‌لکی سنه‌یه ، له کاتیکدا هیچ هاوبه‌شی و هاو چارهنووسیهک له نێوان تورکانی تورکییه‌و ته‌نانه‌ت تورکانی ئێرانیشدا که دراوسێی یه‌کن بوونی نییه. بۆیه ئێمه له‌مه‌شدا زۆر له‌وان له پێش ترین.
سه‌رچاوه‌ی تورک و په‌یدا بوونیان له میزوپۆتامیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
به پێی به‌لگه‌نامه میژوییهکان یه‌که‌م به‌ریه‌ک که‌وتنی تورک له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می کورشی ههخمهنشایی که چه‌ند شه‌رێک له ناوچه‌ی سه‌رو روبار واته ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا کازاخستانه روییداوه به‌ڵام هاتن به لێشوای تورکه‌کان ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان کاتێک هه‌ندێک له عه‌شیره‌ته تورکه‌کانی سه‌رو روبار بوون به موسڵمان یان له جه‌نگدا کران به غولام(عه‌بد). به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌مان جه‌نگ کردن بوو بۆیه له ده‌زگاکانی حکومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی موسڵمان ده‌بوون وه‌کوو فه‌رمانده‌ی جه‌نگ و ئه‌فسه‌ر پێشکه‌وتنی زۆریان به ده‌ست ده هێنا . عه‌باسییه‌کان کێشه‌ێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته محلییهکاندا هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌تانه پشتاو پشت ته‌نانه‌ت پێش ئیسلامیش حکومران بوون زۆر گوێ له‌مستی عه‌باسییه‌کان نه‌بوون بۆیه هه‌رکه فرستیان ده‌هێنا سه‌ربه‌خۆیان راده‌گه‌یاند یان ته‌نانه‌ت ئایینه‌که‌یان به‌ره‌و ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌گۆری نمونه ئه‌مانه دو زنجیره پادشایی کوردی واته شه‌دادیان و رهوادیانه یان نمونه‌ی سامانییهکانه ، به‌ڵام تورکه‌کان وانه‌بوون چونکوو له پیشینه‌ی ئه‌واندا جگه له بیابان و ئه‌سپ له‌وه‌ڕاندن هیچ میژوێکی که بوونی نه‌بوو ، بۆیه له‌لایه‌ن عه‌باسییه‌کانه‌وه زۆرپشتگیریان لیدهکراو به‌ره به‌ره جێگه‌ی حکومه‌ته ره‌سه‌نه‌کانیان گرته‌وه نمونه‌ی ئه‌مانه غهزنهوهیهکان و سهلجوقییهکانن، که ئه‌مه‌یان یه‌که‌م ده‌رکه‌وته‌ی تورکه له‌م ناوچه‌یه، دوهه‌م هاتنی به لێشاو له سه‌ردمی هێرشی مه‌غوله‌کان روییدا که وه‌ک سه‌ربازی چه‌نگیزخان دواتریش وه‌ک سه‌ربازی هۆلاکۆ و ته‌یموری شه‌ل رویان له‌م ناوچه‌یه کرد‌و ده‌ستیان به سه‌ر فه‌رمانره‌وایی ناوچه‌که‌دا گرت .تایبه‌تمه‌ندێکی گه‌وره‌ی تورکه‌کان له‌وه‌دایه که زمانی ئه‌م ناوچه‌یه واته عه‌ربی و کوردی و فارسی وهتد زۆر به گران فێر ده‌بن بۆیه چونکوو فه‌رمانڕه‌وا بوون خه‌لکی که ناچار بوون زمانه‌که‌یان فێر بن یان لاساییان بکه‌نه‌وه بۆیه به‌ره به‌ره شاره‌کان ده‌بوون به تورک به دوای ئه‌ویشدا لادێکان، نموونه‌ی زۆر له‌مه هه‌یه بۆ وێنه له سه‌ده‌ی 16 هههمی زایینی زۆربه‌ی خه‌لکی ته‌ورێز (شارێکی گه‌وره‌ی تورک نیشینی ئێران) به تاتی و فارسی قسه‌یان ده‌کرد که‌چی ئێستا له هه‌موو ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان که ناوه‌نده‌که‌ی ته‌ورێز ه جگه له چه‌ند گوندێکی تاتی زمان هیچ ئاسه‌وارێک له‌م زمانه نه‌ماوه که زمانێکه زۆر نزییک له زاراوه‌ی کوردی گۆرانی. یان نموونه‌ێکی تر زاراوه‌ی خه‌لکی تاران له‌گه‌ڵ شاره فارس زمانه‌کانی تری ئێران زۆر جیاوازه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که فهتحعلیشای قاجار شاێیکی ئێرانی که تورک بوو و بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ حوکمڕانی کرد و هه‌ر وه‌ها فارسی باش نه‌ده‌زانی وبه که‌یفی خۆی قسه‌ی ده‌کرد و خه‌لکی ده‌ربارو بازاریش لاسایی له‌هجه‌که‌ی ئه‌ویان ده‌کرده‌وه که ئێستا بووه به شێوازێکی تایبه‌تی زمانی فارسی که له‌گه‌ل زمانی خوێندن ونووسیندا جیاوازی یه‌کجار زۆره. بۆیه به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی که به تورک ده‌ناسرێن له ئه‌ساسدا تورک نیین هه‌ر بۆیه ناسیونالیزمی تورکی له ئێران زۆر دواتر له ناسیونالیزمی کورد دروست بوو هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌س یه‌کێکه له هۆکاره‌کان. رێگه‌ێکی تر بۆ دروست بوونی تورک جه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ غه‌یره موسڵمانه‌کانی وه‌ک ئه‌رمه‌نی و یۆنانی و ته‌نانه‌ت سرب ، په‌ندێکی سربی هه‌یه ده‌ڵێت” پێی ئه‌سپی تورک بگاته هه‌ر شوێنێک شارستانیه‌ت له‌و شوێنه ده‌ڕوا” . ئانادۆڵ به گشتی ئه‌رمه‌نی ، کورد یان یۆنانی بوون به‌ڵام به هۆی جه‌نگه‌وه یان له ناو بران یان به زۆر موسڵمان کران که له‌و سه‌رده‌مه‌دا موسڵمان بوون مانای به تورک بوون بوو بۆیه له‌گه‌ڵ گۆرانی ئایین خه‌لک زمانیشیان به‌ره به‌ره به تایبه‌تی له شاره‌کاندا ده‌گۆڕا ، نموونه‌ی زه‌ق ئه‌سته‌مبۆڵه که شارێکی یۆنانی نشین بوو که‌چی ئێستا جگه له کلێسه به مزگه‌وت کراوه‌کان هیچ ئاسه‌وارێک له شارستانیه‌تی بیزانس له‌و شاره‌دا نابینرێت که‌چی شاره که قه‌ت وێران نه‌کراوه تا بڵێین خه‌لکه‌که‌ی تیا چوون. قسه‌کردن له سه‌ر تورک زۆر باسی تر هه‌لده‌گرێت به‌ڵام بۆ وتارێکی کورت تائێره به‌سه.
په‌راوێزه‌کان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر مێژوی زمانی کوردی و ئاینی ره‌سه‌نی کوردی سه‌یری ئه‌م کتێبه بکه (به‌زمانی کوردی وه‌رگێردراوه)
د.مێهرداد ئیزه‌دی
The Kurds, A Concise Handbook
http://books.google.com/books?id=I9mr6OgLjBoC&pg=PA20&source=gbs_toc_r&cad=4#v=onepage&q&f=false
بۆ خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه دوایی سه‌رده‌می ئیسلام سه‌یری ئه‌م کتێبه بکه ( به زمانی فارسییه پێم وابێ بۆ سه‌رزمانی کوردی وه‌رگێردراوه به‌ڵام دڵنییا نیم)
تاریخ مردم ایران د.زرین کوپ