
بودجه …… دلشاد خدر
پێش مــاوهیهك په‌رله‌مـانی كــوردستان گفتوگۆی لـه‌سه‌ر بودجه‌ی پارتـه سیاسیه‌كانی كوردستان كرد. وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین تا ئێستا یاسایه‌ك لــه كوردستان نیه بــۆ رێكخستنی ئـه‌و بودجه‌یه‌ی پــارتــه سیاسیهكــانی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریده‌گرن . ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئێستاش بۆ پــارته سیاسیه‌كانی كــــوردستان سه‌رف ده‌كرێت، سه‌رچـــاوه‌ی بریارهكــه ده‌گه‌رێته‌وه بـۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی. رێژه‌ی دیــاریكراویش بــۆ هه‌ر پارتێك به‌ده‌ر نیه، لــه نزیكی و دووری ئه‌م لایه‌نه لــه‌م دوو هێزه‌ی كه ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات له كوردستان به‌رێوه ده‌به‌ن.
رێكخستنی بودجه‌ی پارته سیاسیه‌كان بــه یاسایه‌ك پێویستیه‌كی گــرنگه، وه‌ك هــهنگاوێك به‌ره‌و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا له کوردستاندا، لــهگهل ئـــه‌وه‌ش پێویسته لــهسهرهتا ئه‌وه‌مان لاروشن بێت كه كۆنترۆل كردنی بودجه به یاسایه‌ك له كوردستان ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، بـــههۆی تێكلبوونی حـــزب به ده‌سه‌لاته‌وه. به‌لام بوونی یــاسایهك ده‌توانی به‌بێته بناغه‌یه‌كی بـــاش بۆ سه‌ره‌تای رێكخستنی بـــودجهی پـــارته سیاسیه‌كانی كوردستان. له‌وه‌ش گرتگتر گفتوگۆ كردنێكی زیاتره، لـه‌سه‌ر ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا یاسایه‌ك بێته كایه‌وه كـه بتوانی به شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌م كاره رێكبخرێت.
بـــۆ دارشتنی یاسه‌یه‌كی وا هـه‌ستیار، پێویسته سوود لـــه ئه‌زمونی ولاتانی تر وه‌رگیری. ئـــه‌وه مـــانای ئه‌وه‌نیه واقیعی كوردستان له‌به‌ر چاو نه‌گیری. به‌لام پێش هه‌ردووكیان پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌م پارتانه خه‌رج ده‌كرێت داهاتی ئه‌م گه‌له‌یه و پێویسته هه‌موومان له خه‌می ئه‌وه‌دابین که بهفیرو نه‌درێت و لــه لایه‌كی تر یاساكه به‌بێته هۆكارێك بۆ دروست بوونی ژیانێكی ته‌ندروست لـه نیو پارته‌كاندا، به‌و مانایه‌ی ((ئه‌و پارته‌ی كه جه‌ماوه‌ری نیه چ پێویست ده‌كات ئه‌م هه‌موو پاره‌یی بۆ سه‌رف بكرێت)رێگربێت له وه‌رگێرانی کــاری سیاسی بۆ کــاری فه‌رمانبه‌ری، بگره دهوڵهمندبووندیش، کــه هه‌موو ده‌چنه، خــانهی گه‌نده‌ڵی سیاسیه‌وه. چــونكه ته‌رخانكردنی ئه‌م پاره‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه‌یه كـــه ئه‌م پارته سیاسیه بتوانی ئه‌و كارانه‌ی لــه ئه‌نجامی بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌م پاره‌یه بتوانی رایپهرێنێت، نه‌ك له رێگای ئه‌م پاره‌یه لـهشكرێكی بێ كار لـه خۆی كۆبكاته‌وه به‌بێته سه‌رچاوه‌ی ژیانیان. كــهئهمرۆ ئه‌م دیارده‌یه بـۆته ناشیرن كردنی حزبی بوون له كوردستاندا.
لــه‌و كفتوگویانهی تا ئیستا لــه راگـــهیاندنهكان لــــه‌سه‌ر ئه‌م یاسایه كـــراوه، تــا راده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه هـــه‌موو بـــوارهكانی تێر بكــــات. راسته لـــه كوردستان كۆمه‌لێك پارتی سیاسی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لــــه تێكوشاندابوونهو شه‌هیدێكی زۆریان پێشكه‌ش به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كوردستان كــــردوه. بـۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌ر كام پارتی سیاسی شه‌هید بوونه به‌بێ جیاوازی شه‌هیدانه‌یان هه‌بێت( هه‌تا شه‌هیدی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا بوونیان نه‌ماوه له سه‌ر گۆره‌پانه‌که، نمونه‌ی پاسۆك و پارتی گه‌ل و ئالای شورش …..هتد. ئه‌مه‌ش له رێگای یاسایه‌كی په‌رله‌مان رێكبخرێت. كـــه هیچ لایه‌نێك نه‌توانی پێشیلی ئـــه‌م یاسایه بكات و له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی ئه‌گه‌ر لــــه ده‌سه‌لات بێت بشكێنێته‌وه. هـــهروهها پێویسته هــه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆر به‌شداری بـــزوتنهوهی رزگـــاری نیشتمانی كــوردستانیان كــــردوه، خانه‌نیشین بكرێن، بــه‌بێ جیـــاوازی ئینتیمای حزبایه‌تیان. به‌م یاسایانه‌ش ئه‌ركێكی زۆر لــه‌سه‌ر پارته سیاسیه‌كان لا ده‌چێت. بـۆیه پێویست ناكات بیر له‌وه بكرێته‌وه كه ئه‌م پارتانه‌ی لــــه تێكوشانی شاخ به‌شدار بـــوونه جیاوازیان پێبكرێت بۆ دانانی بودجه، چـــونكه بودجه بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی ئێستایه، نـــهك دانی پاداشت له ئه‌نجامی كـــارهكانی رابردووی. له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ی له تێكوشانی شاخ به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شدار بووه و ئێستا پوكایتهوه(به هه‌ر هۆکارێك بێت)، بـــۆ پێویسته بودجه‌ی لــه پارتیێكی جه‌ماوه‌ری تر زیاتر بێت ئـــهگــــهر ئـــه‌م پارته جــــهماوهرهیه پاش راپه‌رینیش دروست بووبێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا لـــه په‌رله‌مان بریاری له‌سه‌ردراوه، كه به‌پێ ژماره‌ی كورسیه‌كان بودجه‌ی پارته سیاسیه‌كان دیاری بكرێت، تا راده‌یه‌ك نادروستی پێوه‌دیاره. هــــه‌ر بۆ نمونه ئه‌و پارته‌ی كــــه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م، نه‌ی توانی كورسیه‌ك زامین بكات!!!! ئه‌ی ئه‌م پارته چون كار‌و باری خۆی ههلسورێنی كه خاوه‌نی ئه‌م ده‌نگانه‌یه!! یان ئه‌و پارته‌ی یه‌ك كورسی زامین كردوه و بۆ كورسی دووه‌م ته‌نیا پێویستی به‌چه‌ند ده‌نگێكه!!!!! دیسان ئه‌و بودجه‌یه‌ی بـۆ كورسیك دانراوه به‌هۆی ده‌نگێكی كه‌م ئه‌م بره پاره‌یه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت، لێره‌دا بـــۆمان دهردهكـــهوێت ژماره‌ی كورسی ناتوانی ته‌واو یه‌كسانی زامین بكات،بۆیه پێویسته له رێگایه‌كی تر بگه‌رێن كه تا راده‌یه‌كی زۆر بتوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان به گوێره‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری خۆیان بودجه وه‌رگرن. بۆ نمونه رێژه‌ی ده‌نگ.
لــه زۆربه‌ی وولاتانی دیموكراتی ئــه‌م یاسایه بــه شێوازێك رێكخراوه كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی بێ بــه‌ش نه‌بێت له‌م بودجه‌یه و هیچ لایهنكیش نه‌توانی ئه‌م بودجه‌یه به شێوازێكی ناگونجاو خه‌رج بكات. نمونه‌ی دیاری كردنی بودجه لــه‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌نگ، تـــا ئێستا گونجاوترین سیسته‌مه كـه وولاتانی دیموكراتی كاری پێده‌كه‌ن، ئــه‌م سیستهمش لـــه‌سه‌ر ئـــه‌م بنچینه‌یه داریژراوه كـــه هه‌ر ده‌نگێك بریك پاره‌ی دیاری كراوی بۆ ته‌رخانكراوه، هه‌ر لایه‌نێك بـــه گوێره‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی کـــه لـه هه‌لبژاردن به‌ده‌ستی هێناوه بودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخانده‌کرێت. ئه‌گه‌ر گه‌یشتبێته پهرلهمـــان یان نه گـــهیشتبێته په‌رله‌مان. ئـــه‌م سیستهمــه له هه‌موو كێشه‌كانی تر كـــه ئه‌مرۆ لـــه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه, رزگارمـان ده‌كات. بـۆ نمونه سیسته‌می( كوتا )، ئه‌وكاتیش ئــه‌و لایه‌نه دیسان بــه پێی ئـه‌و ده‌نگانه‌ی که هێناویه‌تی بودجه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت. بـه‌لام بـۆ ته‌واو كردنی ئـه‌م یاسایه پێویسه ئـه‌و برگـهیهی تێدابێت، كـــه پارته سیاسیه‌كان لـــه كوتای سالدا لیستی خـــهرج كردنی ئـــه‌م بودجه‌یه بــه شه‌فافی راده‌ستی لێژنه‌ی دارایی پـــهرلهمان بكــه‌ن. تـــا بزانرێت ئه‌م بره پاره‌یه چون خه‌رج كراوه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نادروست خه‌رج کرابێت، دووچاری لێپرسینه‌وه به‌بێت.