دیداری تهیب جهبار – سازدانی :محمد كریم
بۆ ئەوەی بزانین حاڵی بیناسازیی لەھەرێمی کوردستاندا چۆنەو تاچەند بیناسازیی لای ئێمە مەرجی تەندروستیی و سەلامەتیی تێدایە؟ ئایا بیناسازیی ئێمە لەگەڵ ھەستەکانی ھاووڵاتی ئێمە گونجاوەو لەبارە؟ ئایا نەخشەی بیناسازیی ئێمە بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ دەکرێ؟ دیقەتی تێدا دەکرێ یان بەواسیتەو پەلە پڕوزێ بەخێرایی جێبەجێ دەکرێ؟ ئایا ئێمە بەشێوەیەکی نەرم و گونجاو مامەڵە لەگەڵ سروشتی وڵاتەکەمان دەکەین؟ یان کاولی دەکەین؟ ئایا بیناسازیی ئێمە سیمای کوردەواریی پێوەیە یان وەکو حاڵی مۆسیقاو گۆرانییمان سیمای بیانی پێوەیەو بیناسازییمان کۆپی سیمای نەتەوەکانی ترەو ھێشتا بەخۆمان نەزانیووە!! بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەو گەلێ پرسیاری دیکە سەبارەت بەحاڵ و باڵێ بیناسازییمان ئەم دیدارەم لەگەڵ رۆشنبیرو ئەندازیار تەیب جەبار سازدا. بەو ئومێدەی رەخنەو سەرنجەکانی ببنە مایەی بەخۆدا چوونەوە لەم بوارەدا کەتەندروستی و سەلامەتی ھەموومانی لەسەر وەستاوەو ئەگەر کەموکووڕییەکانی چارەسەر نەکەین، دوور نییە دووربارەبوونەوەی کارەساتی لەبابەتی ئەوەی ئوتێل سۆما زیان بەسومعەی ھەرێمەکەمان بگەیەنێ و لەکەداری بکات؟