
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵا (هێمن خورشید)دا
پ: له كه‌یه‌وه ده‌ســتت به كــار له بـواری وه‌رگێڕاندا كـردووه؟ بایه‌خدانی تۆ به وه‌رگێڕان له چییه‌وه بـوو؟
و: له ساڵی(2001)ه‌وه ده‌ستم به وه‌رگێڕان كردووه، یه‌كه‌م كاریشم بابه‌تێك بوو ده‌رباره‌ی لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی لینین‌و، له گۆڤاری (ئایدیا)دا بڵاوكرایه‌وه. بایه‌خدانم به وه‌رگێڕان به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سێ زمانی (ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، فارسی) به باشی ده‌زانم، وه‌ختێ بابه‌تێك به زمانێك له‌وان زمانانه ده‌خوێنمه‌وه‌و چێژی لێده‌بینم، حه‌زده‌كه‌م خوێنه‌ری كوردیش بیخوێنێته‌وه‌و چێژی لێببینێت. یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان نه‌بوونی ده‌رفه‌ته بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و نووسین، له‌به‌ر سه‌رقاڵیم به خوێندنه‌وه بۆم نه‌كراوه‌و ده‌رفه‌تم نه‌بووه توێژینه‌وه بكه‌م، لـێ وه‌رگێڕان ئاسانتره‌و كاتی كه‌متری ده‌وێت، ده‌نا نایشارمه‌وه حه‌زم بۆ نووسین زۆر زیاتره تا بۆ وه‌رگێڕان .
پ: نووسینی ئێره چۆن ده‌بینیت؟ كاركردن له بواری وه‌رگێڕاندا باشتره یاخود به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ی نووسین؟
و: ئه‌گه‌ر بتوانین وه‌ك (هه‌ژار) وه‌ربگێڕین، وه‌رگێڕان كارێكی پیرۆزه، لـێ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ده‌بینرێت، خراپی له باشی زیاتره، زۆریش زیاتره.
نووسینی باشیش كه‌من، ڕۆژانه به ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و به‌ده‌گمه‌ن نووسینێكی جوانمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، زۆربه‌ی بابه‌تی نێو بڵاوكراوه‌كان ته‌نها كه‌ڵه‌كه‌كردنی وشهنو ڕستێك قسه‌ی ههلهقو مهلهقن، زێتر له وڕێنه‌ی نه‌خۆشی تادار ده‌چن. بڕوام وایه ئه‌و جۆره نووسینه نه‌بوونی له بوونی چێتره .
نووسینی جوانیش هه‌ن، وه‌لـێ دۆزینه‌وه‌یان له نێو ئه‌و هه‌مووه نووسینه بێكهڵكهدا، بۆ خوێنه‌ری ئاسایی ئاسان نییه . .
ئه‌گه‌ر بتوانین به‌شێوه‌كی ڕێك‌وپێك كار له بواری وه‌رگێڕاندا بكه‌ین‌و ئهدهبیاتو داهێنانی گه‌لان بۆ زمانی كوردی بگوێزینه‌وه، بێگومان ئیشێكی گه‌وره ده‌كه‌ین، لـێ به‌داخه‌وه ئێستا خه‌ڵكانێك به وه‌رگێڕانه‌وه خه‌ریكن، سه‌لیقه‌ی وه‌رگێڕانیان نییه هیچ، له بواری ڕێنووس‌و ڕێزمانی كوردییشدا دهستو پێ سپین، نازانن بكه‌ر كامه‌یه‌و؟ فرمان چییه؟ كامیام له سه‌ره‌تاو كێههیان له كۆتایی ڕسته‌وه داده‌نرێن؟ ئامرازی په‌یوه‌ندی ناناسنه‌وه، ناتوانن ئه‌و ده‌قه‌ی وه‌ریده‌گێڕن به كوردی دابڕێژنه‌وه .
وه‌رگێڕان كاری هه‌موو كه‌س نییه به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌ده‌بدا. كورد وه‌رگێڕی زۆر باشیشی هه‌ن، له نموونه‌ی شكور مسته‌فا، هه‌ژاری موكریانی، عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده، عه‌زیز گه‌ردی . . . كێ حه‌زده‌كات زمانی كوردی له‌لا شیرین بێت یان ئاره‌زووی لێیه كاری وه‌رگێڕان بكات، با تاقه‌ت وه‌به‌ر خۆی بدات‌و (داغستانی من) بخوێنێته‌وه، بڕوام وایه ئه‌گه‌ر (ڕه‌سوڵ حه‌مزه‌تۆف) كه نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه، فێری كوردی بووایه، ده‌ستخۆشی له عه‌زیز گه‌ردی ده‌كرد . .
چوار نامیلكه‌كه‌ی (یه‌ك له په‌نای سفرو خاڵی بێبڕانه‌وه، ئارێ برا! وا ڕابرا!، عیرفان، به‌رانبه‌ری، ئازادی‌و دایه باوه كێ خراوه)، دانراوی بیریاری گه‌وره‌ی ئێرانی دوكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی، كه هه‌ژار وه‌ریگێڕاون، نموونه‌ی هه‌ره به‌رزی په‌خشانی كوردیین. من به حوكمی شاره‌زاییم له زمانی فارسی‌و هه‌روه‌ها عیشقی زۆرم بۆ شه‌ریعه‌تی، ئه‌و نووسینانه‌م به زمانی فارسییش بینیون، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی به قسه‌ی كه‌سێكی وه‌ك ئایه‌توڵڵا موته‌هه‌ری، له خستنه‌ڕووی مهبهستو ده‌ربڕیندا بێهاوتایه، كه‌چی جورئه‌ت ده‌كه‌م بڵێم كوردییه‌كه‌ی هه‌ژار له فارسییه‌كه‌ی شه‌ریعه‌تی جوانتره . .
پ: ئه‌و مه‌رجانه كامانه‌ن ده‌بێت له كه‌سی وه‌رگێڕدا هه‌بن؟
* ئه‌و كه‌سه‌ی كاری وه‌رگێڕان ده‌كات پێویسته به باشی شاره‌زای ئه‌و زمانه بێت لێوه‌ی وهردهگێڕێتو، شاره‌زایی ته‌واویشی له زمانه‌كه‌ی خۆیدا هه‌بێـت، هه‌روه‌ها ده‌بێت حه‌زێكی ئه‌وه‌نده به‌هێزی هه‌بێت وای لێبكات ماندوو نهبێتو به‌رده‌وام بێت .
پ: ئه‌ی پێت وا نییه شاره‌زایی له‌و بواره‌ی كاری وه‌رگێڕانی تێدا ده‌كات مه‌رجێكی تر بێت؟
* بێگومان بوونی شارهزاییو ڕه‌غبه‌ت له‌و بواره‌ی وه‌رگێر كاری تێدا ده‌كات گرنگه، به‌ڵام شاره‌زایی به ته‌نها به‌س نییه، بۆ نموونه من هه‌رچه‌ند پزیشكم، وه‌لـێ ئاره‌زووم له وه‌رگێڕانی كاری پزیشكییدا نییه. لـێ نایشكرێت كه‌سێك هیچ له ئه‌ده‌ب نه‌زانێت‌و بێت بابه‌تی ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕێت .
پ: له نێو ئه‌ده‌بدا ژانری جۆراو جۆرمان هه‌ن، وه‌ك ڕۆمان، چیرۆك، شیعر . . .، تۆ له كام بواردا زیاتر كارده‌كه‌یت؟
* ڕاستت بوێت وه‌رگێڕان ئیشی سه‌ره‌كی من نییه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوومه وه‌رگێڕانی چه‌ند بابه‌تێكی فیكری‌و ده‌روونییه. له‌سه‌ر هه‌ندێ ده‌قی ئه‌ده‌بییش كارم كردووه، كتێبێكم له‌ژێر چاپ ده‌رچووه‌و چه‌ند كتێبێكیشم ئاماده‌ن بۆ چاپ. لـێ له خه‌ویشدا ده‌ست بۆ وه‌رگێڕانی ڕۆمان نابه‌م، چونكه نه‌فه‌سێكی درێژی ده‌وێت. بابه‌تێك كاریگه‌ری له‌سه‌رم ههبێتو پێی سه‌رسام بم، هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ریبگێڕم .
پ: ئه‌و بابه‌تانه‌ی وهریاندهگێڕیتو له ڕۆژنامه‌و گۆڤاردا بڵاویاندهكهیتهوه، هه‌ست ناكه‌یت زوو به‌سه‌ر دهچنو نامێننه‌وه؟ هه‌وڵتنه‌داوه سنووربه‌ندییان بۆ بكهیتو بیانخه‌یته چوارچێوه‌ی كتێبه‌وه؟
* نه‌ك بیركردنه‌وه، كاریشم بۆ كردووه، ئیشه‌ڵڵا هیچ نووسینێكم له ده‌ره‌وه‌ی كتێبدا نامێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌ی؟ نازانم. تا ئێستا هه‌لێكی وام بۆ نه‌ڕه‌خساوه، ئومێد ده‌كه‌م له‌مه‌ودوا ده‌رفه‌تی ئه‌و كاره‌م هه‌بێت .
پ: ئایا وه‌رگێڕان هونه‌ره؟
وه‌رگێڕان هونه‌ره، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی به ده‌رس ده‌یخوێنێت تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێـت. (شكور موسته‌فا) مه‌لا بوو، كه‌چی شاره‌زای هه‌موو دیالهكتیكهكانی زمانی كوردی بوو، وه‌رگێڕێكی كهموێنهیش بوو. كه‌سی وا هه‌یه كۆلێژێكی خوێندووه په‌یوه‌ندی به وه‌رگێڕانه‌وه هه‌ر نییه‌و، له بواری وه‌رگێڕانیشدا سه‌ركه‌وتووه .
پ: تۆ زیاتر له چ زمانێكه‌وه وهردهگێڕیتو؟ كام بوار بۆ وه‌رگێڕان هه‌ڵده‌بژێریت؟
* زیاتر له هه‌ردوو زمانی عهرهبیو فارسییه‌وه وه‌رده‌گێڕم. له بواری جیاوازیشدا بابه‌تم هه‌ڵبژاردووه، وه‌ك: سایكۆلۆژیا، پاراسایكۆلۆژیا، سیاسه‌ت، ئایین، ئهدهبیاتو، كه‌مێكیش پزیشكی. ئه‌مه‌ی دوایی له زمانی ئینگلیزییه‌وه .
پ: شـیعر وه‌رده‌گێڕیت؟
* تۆ بپرسه ئه‌رێ شیعر وه‌رده‌گێڕدرێت؟ هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه وه‌رگێڕانی شیعر كوفره، قسه‌یه‌ك هه‌یه نازانم هی كێیه، ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه‌ی شیعری وه‌رگێڕدراو وه‌ك ماچكردنه له‌و دیوی شووشه‌وه .
شیعر خۆی له چوار به‌ش پێكدێت: (سۆز، خه‌یاڵا، بیرۆكه، فۆرم یان ڕووخسار). تۆ كه دێیت شیعرێك وه‌رده‌گێڕیت، ته‌نها ده‌توانیت بیرۆكه‌كه وه‌ربگێڕیت، وا دانێ شاعیرێكی زۆر به‌هێزیش بیتو بتوانیت له فۆرمێكی جوان‌دا دایبڕێژیته‌وه، لـێ دڵنیابه سۆزه‌كه ده‌مرێت، خه‌یاڵیش وه‌رناگێڕدرێت. سۆز‌و خه‌یاڵا ده‌نگی شاعیرن، به گه‌رووی شاعیرێكی تر ناوترێنه‌وه، ده‌نگن نه‌ك گۆرانی. ڕه‌نگه گۆرانیبێژێك بتوانێت گۆرانییه‌كی ماملـێ وه‌ك خۆی بڵێته‌وه، خه‌ڵكێكیش به ده‌نگی سه‌رسام بن‌و پێیان خۆش بێت، وه‌لـێ قه‌ت سۆزی ده‌نگی ماملـێی تێدا نییه. من له ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌ی خۆمه‌وه قسه‌ده‌كه‌م، وه‌ختێ شیعرێكی فارسی ده‌خوێنمه‌وه‌و به‌ته‌واوی پێی كاریگه‌ر ده‌بم، كه بۆ خۆم ده‌یكه‌مه كوردی ئه‌و چێژ‌و جوانییه‌ی نامێنێت. تۆ وه‌ره ئه‌م شیعره‌ی نالی بكه به عه‌ره‌بی:
ئه‌لا ئه‌ی ئـــاســكــی نـاسـك بـه بــــاســك
شكــانــدت گــهردنـی سـه‌د شــێری شــهرزه
ئـــهلا ئــه‌ی نــازهنین ئــاهــوو بــه بـــاهـوو
دڵــی صـــهییــادی خـــۆت دێنیــته لــهرزه
به نموونه له هه‌رسێ وشه‌ی (ئاسك، باسك، ناسك)دا ڕه‌گه‌زدۆزی ناته‌واو هه‌یه، چۆن ده‌توانیت ئه‌وه به خوێنه‌ری عه‌ره‌بی پیشانبدهیت؟ چۆن ده‌توانیت بیكه‌یته عهرهبیو ئه‌و ڕه‌گه‌زدۆزییه بپارێزیت؟! ڕه‌نگه بتوانیت بیرۆكه‌كه‌ی وه‌ربگیڕێت، به‌ڵام جوانیی فۆرمه‌كه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌بێته قوربانی، خۆیشت ده‌زانیت نیوه‌ی شیعر ناوه‌ڕۆكه، نیوه‌كه‌ی تری ڕووخساره. سۆز‌و خهیاڵهكهیش پێشتر باسمانكردن .
پ: ئایا یاسایه‌كی تایبه‌ت به شیعرنووسین هه‌یه؟
خۆی شیعر پێش هه‌ر شتێك به‌هره‌یه، وه‌لـێ شیعرنووسین پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی بهردهوامو ئه‌زموونی ڕووحیی هه‌یه. شیعرنووس جودایه له شاعیر، ئه‌وه‌ی شیعر ده‌نووسێت به قسهكردنییدا دیاره شاعیره یان نا؟ هۆزانڤانی ڕاسته‌قینه جۆره ئیحساسو ئاوازێك له ده‌ربڕینیدا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ت له هه‌ناودا هه‌بێت بتوانیت به‌شی خه‌ڵكی تری لێبده‌یت، ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێت: ” یه‌كێك بیه‌وێت شیعر بنووسێت، پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی شیعر خوێندبێته‌وه لێی بڕژێت”. ئیتر نازانم مه‌به‌ستت له یاسا چییه؟ شیعر نه فیزیایهو نه كیمیایهو نه بیركاری تا داوای یاسای لێبكه‌ین .
پ: كه‌واته یاسایه‌كمان نییه بۆ فێربوونی شیعر، به‌ڵكو دوای نووسینی شیعره‌كه ده‌توانرێت لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت؟
وایه. ئاخر شاعیر له‌سه‌روه‌ختی نووسیندا، بیر له هه‌موو ئه‌و واتایانه‌ی ده‌شێت له داهاتوودا ڕه‌خنه‌گر په‌ییان پێ ببات ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بكات شیعر نانووسێت هاوكێشه‌ی بیركاری شیده‌كاته‌وه! بۆ نموونه (مه‌سعوود محه‌ممه‌د) یه‌ك به‌یته شیعری (نالی)ی هێناوه شیكردووه‌ته‌وه، به‌یته‌كه ئه‌مه‌یه:
هـهرچـهند گونـاهی ده‌مه‌كه‌ت بـاره له‌سه‌ر لـێو
حـهددی چییـه نـالی كـه بلـێ مـاچه كهفـارهت؟
پێنج مه‌به‌ستی جیاوازی لـێ ده‌رهێناوه، كه‌چی ده‌ڵێت بیرم بۆ دوو واتای تریش چووه له‌و به‌یته‌دا، به‌ڵام جێیده‌هێڵم! تۆ بڵێیت نالی له كاتی نووسینی ئه‌و دێڕه شیعره‌دا ئه‌مه‌ی زانیببێت؟ من بڕوا ناكه‌م .
یان بڕوانه ئه‌م شیعره‌ی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان):
ڕۆژانـــێكــی زوو لـــه ده‌وری ده‌وار
كـوانـوو ئهگـڕا ئـاگـر به‌رزو گـه‌ش
ئه‌و ده‌شته خۆشه‌ی جاران هه‌وار بوو
پــڕه لـه قـیژهو قــاژهی قــهلـهڕهش
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆتا دێڕی ئه‌و شیعره بكه‌ین، ده‌بینین پیتی قاف له هه‌رسێ وشه‌ی (قیژه، قاژه‌و قه‌له‌ڕه‌ش)دا هاتووه، وه‌ك كه‌سێك ئه‌زموونی شیعرنووسینم هه‌یه، ده‌توانم به ئه‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه بڵێم: شاعیر نه‌هاتووه به‌پێی پلان‌و به‌رنامه ئه‌و وشانه‌ی له دوای یه‌ك دانابێت، له سه‌روه‌ختی نووسینی شیعردا هێزێكی سه‌روو مرۆڤ، ئه‌و وشانه به شوێن یه‌كدا ده‌خاته سه‌ر زمان‌و نووكی خامه‌ی شاعیر!
پ: شیعری ئێستا چۆن ده‌بینی؟ كاریگه‌ریی چییه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی؟
* جورئه‌ت ده‌كه‌م بڵێم به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، له‌سه‌دا په‌نجای شیعری ئێستای نێو دونیای كوردی ناكرێت پێی بڵێیت شیعر. ئه‌مڕۆ زۆری‌و بۆری ده‌بینرێت، ڕاستییه‌كه‌ی زۆر نووسین نه كه‌س ده‌كاته شاعیر‌و نه ده‌یكاته نووسه‌ر، گرنگ جوان نووسینه. شاعیرمان هه‌یه ساڵی یه‌ك شیعر ده‌نووسێت، یاخود به دوو ساڵا شیعرێك، وه‌لـێ شاعیره. ئه‌حمه هه‌ردی به هه‌موو ته‌مه‌نی بیست شیعری نهنووسیو به شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردیش داده‌نرێت. . هه‌یشه هه‌فته‌ی دیوانێك ده‌نووسێت، وه‌لـێ هێشتا شاره‌زای ئه‌و گهڕهكهیش نه‌بووه كه ماڵی شیعری لێیه. حه‌یفه ناوی شیعر له هه‌موو نووسینێك بنرێت. ئه‌مڕۆ هه‌موو جۆره شیعرێك له بازاڕدا ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌چی كه‌س تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی شیعری نه‌ماوه، شاعیر هه‌یه به‌و هۆیه‌وه شیعر بڵاوناكاته‌وه، ئیتر بڵێین چی؟ ئاوهایه! . .
پ: ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌ده‌بی كوردی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
* ئه‌ده‌بی كوردی دانه‌بڕاوه له كۆمه‌ڵگا، گه‌نده‌ڵی چووه‌ته نێو مۆخو ئێسقانی هه‌موو كایه‌یه‌كی ئه‌م كۆمهڵگایهوه، ئه‌ویش به ده‌ردی ئه‌ودوای شته‌كانی تر چووه. له‌مڕۆدا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نووسین به گشتی‌و نووسینی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی نه‌مانی ڕه‌خنه‌یه. له حه‌فتاو هه‌شتاكاندا كتێبێك بڵاوده‌بووه‌وه، چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نییه. (شاری مۆسیقاره سپییه‌كان)، كه به لای هه‌ندێك ڕۆشنبیره‌وه ڕۆمانێكی هه‌ر زۆر گرنگ بوو، ڕه‌خنه‌یه‌كی جیددی له‌سه‌ر نه‌نووسرا. ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی وتراوه یان موجامه‌له‌یه یاخود شه‌ڕی شهخسییو كینهبازی!
ئه‌م پاشاگهردانیو نه‌بوونی ڕه‌خنه‌یه، زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌بات، ئه‌گه‌ر وا بڕوات له داهاتوودا شتێكمان نا‌بێـت بۆ ئه‌ده‌بی كوردی جێی شانازی بێت .