![دیزاینی مه‌زن …. به شی حه‌وته‌م دیزاینی مه‌زن …. به شی حه‌وته‌م](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/stephnHawking_575170796.jpg)
دیزاینی مه‌زن …. به شی حه‌وته‌م
موعجیزه ده‌رکه‌وتوه‌که
چیینیه‌کان باسی کاتێک ده‌که‌ن له ده‌ورانی زنجیره‌ی حوکمڕانی هسیا ( ده‌وروبه‌ری 2205 تا 1782 پ ز) کاتێک ژینگه (که‌ون)یه‌که‌مان له پڕ گۆڕدرا . ده خۆر له ئاسماندا ده‌رکه‌وتن و خه‌لکی سه‌ر زه‌وی به هۆی گه‌رمای زۆره‌وه ئازاری زیاد له حهدیان چه‌شت، بۆیه ئهمپراتۆر فه‌رمانی کرد به تیرئهندازهبهناو بانگه‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی تیر له خۆره زیاده‌ییه کان بدات . تیرئهندازهکه خه‌لاتکرا به حه‌بێک که توانای ئه‌وه‌ی پێده‌دا بۆ هه‌میشه بژێت. به‌ڵام ژنه‌که‌ی لێی دزی به هۆی ئه‌م تاوانه‌وه دور خرایه‌وه بۆ مانگ.
چینیه‌کان له‌و بیرکرنهوهیاندا که سیسته‌می خۆری به ده( خۆر)ه‌وه بۆ ژیانی مرۆڤ گونجاو نییه راست بوون. به‌ڵام له ئیمڕۆدا ده‌زانین ، له‌وانه‌یه ئه‌مه فرسه‌تێکی باش بێت بۆ برۆنزه کردنی پێست، به‌ڵام سیسته‌می خۆری به چه‌ند خۆره‌وه له‌وانه‌یه هه‌رگیز مۆڵه‌ت به گه‌شه کردنی ژیان نه‌دا. هۆکاره‌کان به‌ته‌واوه‌تی به ساده‌یی ئه‌و سوتاندنه تهسهورکراوهی ئه‌فسانه چینیه‌که نییه. له راستیدا گیا ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌ک له سوڕانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌که ئه‌زمونێکی به چێژ له گه‌رما وه‌ربگرێت. به‌ڵام گهرماێکی یه‌کجۆری به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ێکی درێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارۆدۆخه‌ی که بۆ ژیان پێویسته یه‌ک ناگرێته‌وه. ……..