
رووتبوونه‌ی ئینسان
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
٢٤-١١-٢٠٠٧
شه‌فه‌ق له سه‌ر نووكی شه‌ققه‌ی باڵ ئوقره‌ی ده‌گرت
هیوا وه‌ك تراوێلكه‌ی چێشته‌نگاو له به‌ر ده‌رگا ده‌توایه‌وه
شه‌ماڵیش ده‌یانوت تافگه‌یه له سه‌ر لبادی زه‌رده‌شت كڕنووشی ده‌برد…
به‌مجۆره شیعره نه‌نووسراوه‌كانی پیران ده‌نووسرانه‌وه.
رامانه‌كان ده‌نگێك بوون، زه‌نگێك بوون به بێده‌نگی ده‌نووسرانه‌وه.
نوێژه بێهووده‌كان لووس وه‌كو گابه‌رد
سپی وه‌ك مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵ
له‌نگ وه‌ك رۆحێكی په‌ژموورده
سیا وه‌ك به‌ره‌كه‌تیی عه‌قڵ كاتێك ده‌كاته‌وه ده‌رگاكانی هه‌ست
رامانه‌كان جه‌نگێك بوون، ته‌نگ به لێره‌واره‌كانا هه‌ڵده‌گژان.
ستایشی گیا
گریانی لم
زیڕڕه‌ی زمان له زه‌مانێكی په‌نهان
هه‌موو وه‌ك گه‌نده‌موو
له نێو چاوی ره‌شه‌با سه‌ما ده‌كه‌ن.
پاڕانه‌وه‌ی ئاسمان
رامانی مانگێكی مرداره‌وه‌بووه
ملێونه‌ها زه‌ڕڕاتم بینی له به‌ر په‌نجه‌ره‌كانی حه‌سره‌تدا هه‌ڵده‌پڕین
هه‌زاره‌ها پڕیشكی گومانم ده‌بینی
له سه‌ر پڵپڵه‌ی خه‌زان
حه‌شاماتێ ته‌یرم بینی مل له ته‌نیشت باڵ
سینه‌ی سه‌وز له‌به‌ر سێبه‌ری قه‌فه‌ز
شینایی كڵاو له به‌ر برژانگێكی سیا
خه‌ونی فڕینێك له ئاسمانێكی به‌ره‌ڵا
په‌یكه‌ری ئینسانم بینی
تاریك وه‌ك په‌راوێزه‌كانی گوڵ
له سه‌ر كێڵی قه‌برسانه‌كان به بێ ئاو،
به بێ با
به بێ خۆل
له ئێسقانی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی مه‌نفا ئاویان ده‌خوارده‌وه.
ئه‌م گه‌مییه ده‌گاته‌وه به‌ر هه‌یوانه‌كان
ده‌گاته‌وه نێو حه‌ساره‌كان
دێته‌وه به‌ر ده‌روازه گه‌رمه‌كه‌ی بیابان!
ئه‌م ته‌مه ده‌ڕه‌وێته‌وه
بارانێكی دی
به ته‌وژم
شاڵاو
ێكی دی ده‌رژێته‌وه په‌نجه‌ره‌كان
ده‌ست بۆ لقێكی دی ده‌به‌م
له گه‌ڵایه‌كی دی راده‌مێنم
له نێو رێبه‌نده‌كانی گیا خه‌وێك ده‌مباته‌وه
بازێك به سه‌ر شه‌خته‌كاندا ده‌ده‌م
درزێك وه‌ك ئاوێنه قووتم ده‌دات
ده‌گه‌ڕێمه‌وه كووچه تاریك و تنووكه‌كانی زات
گه‌مه‌كانم كۆتاییان هات
سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ردانه‌ی دامنابوون بۆ هاویشتن،
له رێگاكانی سه‌فه‌ر خه‌رجم كردن
تێكڕای ئه‌و كه‌سته‌كانه‌ی له گیرفانه‌كانی رۆح هه‌ڵمگرتبوون
خووسان
كۆی ئازاره‌كانم
شه‌ونخوونییه‌كانی هه‌رزه‌كاریم
گێچه‌ڵ به خۆكردنه‌كان و
شه‌ڕفرۆشتن به رۆح
هه‌ڕاجكردنی فه‌زا ته‌سكه‌كانی دڵ
حه‌ڵاڵكردنی سه‌ربڕینی ده‌یان په‌یڤی عه‌شیره‌ته‌كه‌م
پفكردن له‌و بڵقانه‌ی كه هاوڕێكانم بۆیان ده‌ناردم
به‌ستنه‌وه‌ی گرفته‌كانم به گرفته ئه‌به‌دییه‌كانی میتافیزیكناسان
و
پێكه‌نینێكی شه‌یتانانه‌ی به‌رده‌م كه‌شكۆڵه بێسووده‌كانی میرزاكان.
میزكردنه سه‌ر ده‌یان دیوانی زڕی مننه‌وه‌ران
و
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی نووسین.
نووسین له سه‌ر باڵی په‌پووله‌ی سلێمان و گه‌ڕان له ئه‌موستیله‌كه‌ی یه‌زدان
نووسین له سه‌ر چه‌رمی جوانه‌گایه‌كی ده‌شته‌كانی دزه‌یی
نووسین له سه‌ر درزی جومجومه‌كانی به‌چه‌كانی كه‌لار و باوه‌نوور.
خۆهه‌ڵواسین به پژدێنه‌كانی شه‌و
خوێندنه‌وه‌ی ناڵه‌ی به‌رد و بێهه‌راسانیی جۆگه‌له ئاوه‌كانی دۆزه‌خ
خوێندنه‌وه‌ی دێڕه نه‌نووسراوه‌كانی شاعیره ناسراوه‌كانی میرنشین
خوێندنه‌وه‌ی خه‌می ئه‌زه‌لیی گه‌ڵایه‌ك ئه‌سیری دۆناودۆنی مه‌رحه‌مه‌ت
خوێندنه‌وه‌ی دوا حه‌رفی لاڵێك، نووشتانه‌وه‌ی سه‌ر كازێوه‌یه‌كی سپی
خۆ تیرۆكردن و گه‌ڕانه‌وه
پاڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی بێخودا
دوعاكردن و ره‌جمكردنی پێستی برای گه‌وره
قه‌دكردنی به‌رماڵێ له سه‌ر سه‌كۆكانی شه‌هه‌وه‌ت
رووتبوونه‌ی وه‌رز به‌رامبه‌ر گریانی سروشت
رووتبوونه‌ی ئینسان به‌رامبه‌ر به ئاوێنه‌ی ویژدان
هوردوخاشكرنی په‌نجه‌ره خه‌ونینه‌كان
خۆ هه‌ڵواسین به سنووره‌كانی له‌ش
جه‌سته‌كه‌م وه‌ك په‌شته‌ماڵ به سه‌ر ته‌نافی له‌ززه‌تدا هه‌ڵده‌واسم
شه‌ماڵێك
زه‌نگوڵه‌كانی بۆ ده‌كاته‌وه
كه‌ژاڵیك په‌رچه‌م و حه‌زه شاراوه‌كانی
خه‌زاڵیك به چاو رامووسان و
به سینه ئاشكراكردنی قۆپچه‌كانی به‌یان
گوێ بۆ نه‌غمه‌یه‌ك راده‌هێڵم له دۆزه‌خه‌وه هاتبێ
ریتمێك بێت خاكی به‌سته‌ڵه‌ك و چه‌قبه‌ستووی مه‌مله‌كه‌ت بهێنێته جۆش
ئاوێكی فێنك له كه‌ناره‌كانی دۆزه‌خ سڵاوم لێكات و
جارێكی دیش رابورم و
له به‌رچاوتان ونبمه‌وه….