سوڵتان هاشم ی هاشمی ، (ئیزلیی)ه یان (ئایشمان) ؟
سیروان بابه‌عه‌لی…
(تاریق هاشمی) له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له باسوخواسی پرسی له‌سێداره‌دانی پاڵه‌وانی ئه‌نفال (سوڵتان هاشم)، توانی به‌باخڵییه‌وه بیچوێنێت: [به‌وکه‌سه‌ی که "بۆمبی ئه‌تۆمی" دا له"هیرۆشیما"و دادگاییش نه‌کرا]…
له‌م نووسینه‌دا، نه قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، که‌ئایا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه؛ فروسماو (مسحور)ن، یاخود ده‌ستیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی شتووه، که گوێ له‌که‌سێکی وه‌ك به‌ڕێز هاشمی ده‌گرن و، داواکارییه‌کانیانی پێشکه‌شده‌که‌ن و، رێگه‌ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتداران به‌ناوی ئه‌وانه‌وه مێدالیا بده‌ن له به‌رۆکی؟!..
وه نه قسه‌م له‌سه‌رئه‌وه‌یه که، ئایا (دکتۆر هاشمی)؛ مه‌ڕه‌که‌ره‌یه‌و سه‌ره‌ده‌ریی مێژ‌وو ناکات، تا "ئه‌نفال" به "هیرۆشیما" بچوێنێت و له‌و دژوێژه نه‌گات؟!..
وه نه‌ئه‌وه‌یش که؛ هاشمی ئه‌گه‌ر مستی به "مشتووی ناو هه‌نبانه‌که" به‌ڕێز تاڵه‌بانی (سه‌رکۆمار) به‌هێزنه‌بێت، چۆن پڕکێشی ده‌ربڕینی وا ناچیز ده‌کات؟!..
به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌کورتی ئاماژه به‌چه‌ند راستیی و دیرۆکۆك (فاکت و کرۆنیك)ێك بکه‌م… چونکه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت؛ له‌عێراقی نوێ، که کورد هاوبه‌شه له داڕشتن و نووسینه‌وه‌ی مێژووه‌که‌ی، تاوانی (ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) به هه‌ڵیته‌کانی به‌عس و، ناووده‌نگ (پرێستیژ)ی شێواوی داماوییه‌کانی کورد بنووسرێنه‌وه، ئه‌وا سه‌رله‌به‌ری ره‌هه‌ندی رامیاریمان ده‌خاته ژێر پرسیار!..
ئه‌وتاوانه ناوازه مێژووییه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له‌یابان ئه‌نجامیدا، چه‌وتانه‌ترین و ره‌شترین ئاسه‌واری له‌سه‌ر مۆرال و راستگۆیی بانگه‌وازه مرۆڤویست و ئازادییخوازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانا، که (ئه‌براهام لینکۆلن1809-1865) به‌نه‌هێشتنی پێڕۆی کۆیله‌داریی و، (تۆماس وودرۆ ویڵسن1856-1924) به گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی "14 خاڵ" بۆ رێکخستنه‌وه‌ی نوێی په‌یوه‌ندیی گه‌لان و دامه‌زراندنی "کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان" ((که کۆنگرێس بڕیارنادات ئه‌مه‌ریکا خۆی ببێته ئه‌ندامی)) کاریان له‌سه‌رکردبوو…
لێ ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی (بۆمبی ئه‌تۆم) نه‌بوایه‌و، ئه‌مه‌ریکایش وه‌ک وڵاتانی تری هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگ، له‌رێگه‌ی ناپاڵمه‌وه ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وژماره‌یه مرۆڤی له‌ناوببردایه، له‌ئه‌وپه‌ڕی تاوانبارکردندا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تانی تر له‌سه‌ری ده‌وترا، که‌دواجار ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌ناوچوون…
به‌پێی فاکته مێژووییه‌کان؛ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گیرۆده‌ی به‌سته‌یه‌ك له‌خه‌وش بوو که سه‌دان په‌ڕتوکیان له‌سه‌ر نووسرا له [پیرۆزکردنی مارکسسیزم و، دۆگمای باوه‌ڕزاو، رێنه‌کردن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ن و، ره‌وتی ئابووری هه‌ڵه‌و، چه‌پاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر]. وه گیرۆده‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (هاری ترومان1884-1972) به‌ره‌و پێشبڕکێی خۆپڕچه‌ککردن کێشی کرد‌و، سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تیی، که‌دواجار قووتی یه‌که یه‌که‌ی مرۆڤی کۆمه‌ڵگاکانی بوو، خسته قوڕگی حه‌زیای جه‌نگی سارد. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بڕوام وایه؛ که شاهۆکار و، هۆی هۆکاره‌کانی داڕمانی ناوه‌وه‌ی ئه‌وده‌وڵه‌ته، ده‌ستێوه‌ردان بوو له شێوه‌ی ژیانی گه‌لانی تر‌و هه‌ناردنی قوتووه‌مه‌نی ئه‌زموونه‌که‌ی به‌تۆپزی بۆ ده‌ره‌وه‌و دووفاقی هه‌ڵوێسته‌کانی…
وه بڕوام وایه که پێچه‌وانه‌ی پێڕۆی سۆسیالیستی… پێڕۆی سه‌رمایه‌داریی؛ ئاکاری خوێنمژی ئه‌فسانه‌کان (ڤامپیر)ی هه‌یه. ئه‌و له‌یه‌كئاستدا ناوه‌ستێت و بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سروشتی که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌و، سه‌رچاوه‌ی که‌ره‌سه‌ی خاو‌و، بازاڕ بۆ کاڵاکانی و، پانتایی ده‌ستی کاری هه‌رزان بێته‌وه. ده‌بێت په‌لبهاوێژێ و وه‌ك (ڤامپیر) به‌رده‌وام خوێنی نوێی جه‌سته ناسکه‌کان بچێته له‌شی. هه‌روه‌ك ئه‌و خوێنخۆره ئه‌فسانه‌ییه هه‌رکه‌سیش بگه‌زێت، هه‌مان کاره‌کته‌ر تێکه‌ڵ به‌خوێنی ده‌بێت…
به‌کورتی بڕوام وایه؛ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆیه روخا، چونکه له‌که‌شی ژیانی دابڕا. ئه‌مه‌ریکا بۆیه ده‌ژی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌که‌شی ژیانی خۆیدایه…
به‌و دوو نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بێژم، که ئه‌مه‌ریکا هه‌تا پاش کاره‌ساتی هیرۆشیمایش، چ له (جه‌نگی کۆریا 1949-1953). چ له ویستی په‌لاماری سێقۆڵی (فه‌ره‌نسا-به‌ریتانیا- ئیسرائیل له 1956 بۆسه‌ر میسر)، که پشتی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی گرت دژی ئه‌وان، هێشتا نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و قۆناخه دزێوه‌ی که له‌ڤێتنامدا بینرا… واته سروشتی پێڕۆی "رامیاریی/ئابووری" ئه‌مه‌ریکای سه‌رمایه‌دار وابووه؛ که سه‌ره‌تا، نه‌ک هه‌روه‌ک ئیمپریالیزمی کلاسیك، داگیرکه‌ر نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئاشتیخواز‌و بێلایه‌ن و ناوبژیکاریش بووه…
ئه‌مه‌ریکا له(جه‌نگی گێتی یه‌ك1914-1918)؛ سه‌ره‌تا بێلایه‌ن خۆی نیشانده‌دات، دوایی هه‌وڵی ناوبژی ده‌دات، که مه‌ترسی ژێرئاوگه‌ڕه‌کانی ئه‌ڵمان ده‌گاته سه‌ری، له 6/4/1917 له‌پاڵ هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌چێته جه‌نگ…
له (جه‌نگی گێتی دوو1939-1945)؛ که له 7/12/1941 یابان (به‌نده‌ری پیرل(Pearl Harbour له "دورگه‌ی هاوای" که‌شتییه فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌کان و کۆمه‌ڵگای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆردومان ده‌کات، ئه‌مه‌ریکا ده‌چێته جه‌نگ. پێشتر زۆر هه‌وڵی بێلایه‌نیی و ناوبژی ده‌دات…
یابان ئه‌وسه‌رده‌مه هێزیکی که‌یسه‌ریی دێرینگه‌ر (کۆنڤێنسیۆنێل)ی داگیرکاربوو، خاکی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیای داگیرده‌کردو دیله‌کانی ده‌برده‌وه، به‌زۆر له پیشه‌سازیی سه‌ربازیی و بنیادناندا به ده‌ستبه‌سه‌ریی کاری پێده‌کردن و، به‌رده‌وام په‌لی بۆ سنووره جوگرافییه‌کانی کیشوه‌ره‌کانی تریش ده‌کێشاو له‌ساڵی 1935 له‌په‌یماننامه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) دێته‌ده‌ر…
(هیرۆشیما) که 6/8/1945 به بۆمبی یورانیۆم (کوڕی بچکۆله) لێیدرا؛ شارێك بوو بنکه‌ی سه‌ره‌کی سوپای دووی یابانی لێ‌بوو، که‌ئه‌رکی پاراستنی خواروی یابانی له‌ئه‌ستۆ بوو… (ناگازاکی) که به بۆمبی پلوتۆنیۆم (پیاوه قه‌ڵه‌وه‌که) له 9/8/1945 لێیدرا، به‌نده‌ری جه‌نگ بوو. کارگه‌ی (میتسیوبیوشی) ئه‌و (تۆربیدۆ)یانه‌ی له‌وێ سازده‌دا، که‌بۆ جه‌نگ به‌کارده‌هاتن و (به‌نده‌ری پیرل)ی ئه‌مه‌ریکایشیان بۆردومان کرد… له هه‌ردوو شاره‌که سه‌دان هه‌زار که‌س له‌جێداو، دوایی و، پاش ساڵانیک له ده‌ره‌نجامی ئه‌و تاوانه له‌ناوچوون. ی کوژراوه‌کان، ئه‌و (چینی و کۆری)یانه‌بوون که ده‌ستبه‌سه‌ربوون…
دوای کاره‌ساته‌که راسته که زانایه‌کی خودان ئه‌ندێشه‌ی "سۆسیالیستی- زایۆنیستی- پاسیڤیست" (ئا‌لبێرت ئاینشتاین1879-1955)، که‌بۆخۆی هاوکاری وه‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆم بوو ووتی: {له‌سه‌رده‌می چه‌کی ناوکییدا، مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بژێ، ده‌بێت بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌ی بگۆڕێت}…
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریکا به‌گشتی نه‌ك کاری له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی نه‌کرد، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پاش کاره‌ساتی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، خۆی به شێرێکی بریندار ده‌زانی و، ئه‌و کاره‌ی به قاره‌مانێتی نیشتیمانیی و، تۆڵه‌و، به‌رگری له‌خۆکردن، به‌ده‌نگی به‌رز راده‌گه‌یاند…
سه‌رۆکی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا (ترومان)؛ هه‌تا مردنی هه‌ر پاساوی بۆ تاوانکارییه‌کانی هیرۆشیماو ناگازاکی ده‌هێنایه‌وه‌و، پێی وابوو ئه‌و کاره بووه‌هۆی کۆتاییهاتنی جه‌نگی گێتی دوو…
(جه‌نه‌رال کارل سپاتز)؛ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریکا له پاسیفیك، که فه‌رمانی خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبی (کوڕه بچکۆل)ی دا. سه‌رباری سه‌رسوڕمانی زۆری، له ده‌ره‌نجامی سه‌رئاسایی و "پێشبینی نه‌کراو"ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌که. دوای سێ رۆژ بڕیاری لێدانی ناگازاکیشی دا…
فڕۆکه‌وانه‌کانی (29B-)، وه‌ك پاڵه‌وانی جه‌نگ خه‌ڵاتکران و ڕێزیان لێ‌گیرا؛ که ئه‌وانبوون بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زیای یابانی واهه‌ستبکات بۆمبی سێهه‌م ده‌درێت له (تۆکیۆ)ی پایته‌خت و، یابان له‌نه‌خشه ده‌سڕنه‌وه‌و، ناچار دوای دوو خوله‌ك له‌لێدانی ناگازاکی به چه‌ند مه‌رجێکی وه‌ک (مانه‌وه‌ی رژێمی تێنیو- ده‌ستبه‌سه‌رانه‌گرتنی ده‌ره‌کی- چه‌کنه‌کردنی به‌زۆری هێزه‌کان – دادگایی‌کردنی یابانییه تاوانباره‌کانی جه‌نگ له‌سه‌ر خاکی یابان…تاد) خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا، که مه‌رجه‌کانیش دوایی زۆربه‌یان ره‌تکرانه‌وه…
(کۆلۆنێل پاول وارفیلد تیبێتس) که ئه‌مساڵ 2007 له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵییدا مرد، ئه‌وکه‌سه‌ی خوێندنی پزیشکیی له‌به‌ر حه‌زی فڕۆکه‌وانیی به‌جێهێشتبوو. ئه‌وه‌ی که باڵه‌فڕه‌که‌ی به‌ناوی دایکی (ئینۆلا گه‌ی) ناو نا، که (کوڕه بچکۆله- بۆمبی هیرۆشیما)ی تێدابوو. کۆماندانتی فڕۆکه‌وانه‌کان بوو، ته‌نها ئه‌ویش له‌ناو فڕۆکه‌وانه‌کاندا ده‌یزانی که بۆمبه‌که "ئه‌تۆمییه". هه‌تا مردیش په‌شیمانیی نه‌نواندو به‌ڕووی سووره‌وه بۆ میدیاکان ده‌دوا. ئه‌و پاشان له‌چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌یگووت: {هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بووم و شه‌رمم له‌و کاره‌م نه‌کردووه، باوه‌ڕم وایه که ئه‌رکێکی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌م راپه‌ڕاندووه‌و فه‌رمانم جێبه‌جێ کردووه}. ته‌نانه‌ت پاش 60 ساڵ دوای کاره‌ساته‌که‌یش، نه په‌شیمانیی نیشاندا‌و نه به‌زه‌یی به قوربانییان ده‌هاته‌وه‌و هه‌ر ده‌یگووت: {زانیومه که خه‌ڵك زۆر له‌ناوده‌چن، لێ زۆریش رزگارده‌که‌ین، چونکه ناچار نه‌بووین هێرش بکه‌ین بۆ ناو یابان. ئه‌مڕۆیش ئه‌گه‌ر سه‌رپشکبم، ناپرینگێمه‌وه له‌وه‌ی کاری وه‌ها بکه‌م}!…
(مه‌یجۆر چارلس سویینی) فڕۆکه‌وانێکی تر، هه‌ر په‌شیمانیی نیشاننه‌دا…
(جۆرج کارۆن) یه‌کێك له‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی که له‌دواوه پشتی فڕۆکه‌کانی تری ده‌پاراست هه‌ر به‌پاڵه‌وان ناوده‌براو، ئه‌و به‌کامێرا ده‌ستییه‌که‌ی، وێنه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی ده‌گرت، که دوایی وه‌ك پڕوپاگه‌نده بۆ توانای سه‌ربازیی و سه‌رکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژی ئه‌مه‌ریکا خرایه‌گه‌ڕ…
به‌ڵام دووه‌م فڕۆکه‌وان (فڕۆکه‌وانی یاریده‌ده‌ر)ی کاره‌ساته‌که‌ی هیرۆشیما (مه‌یجۆر کلاود ئیزلی)، پاشان هێدی هێدی خه‌مۆکی لێی ده‌دات. روخساری سووتاوی قوربانیانی دۆزه‌خه‌که‌ی هیرۆشیما دێنه به‌رچاوی. له 1950 هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌دات. چه‌ندجارێك ده‌وڵه‌ت ده‌ینێرێته ناوه‌نده‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونیی. کاره‌که‌ی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشیاریی کۆمپانیایه‌کی نه‌وت، هه‌روه‌ها خوێندنی بواری "زانستی ماف" له‌ده‌ستده‌دات. هاوسه‌ره‌که‌ی که ئه‌کته‌رێك ده‌بێت لێی جیاده‌بێته‌وه. چه‌ندجارێك به‌چه‌که‌وه هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر بانکه‌کان به‌بێئه‌وه‌ی پاره بدزێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سزابدرێت. نازناوی پاڵه‌وان ڕه‌تده‌کاته‌وه. پاره‌وپوولی ده‌نێرێت بۆ قوربانیانی هیرۆشیما. په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌چه‌ندین ناوه‌ندو گروپ و که‌سێتیی دژه‌ئه‌تۆم. وایلێدێت ده‌وڵه‌ت به‌مه‌ترسی بزانێ و له‌به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی ته‌نانه‌ت رێگای نامه‌نووسینی لێده‌گیرێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکی هێشتا خۆی به‌تاوانبار نازانێت، کاریان تێناکات و نازناوی "فڕۆکه‌وانه شێته‌که"ی لێده‌نێن…
ئه‌نفالی میلله‌تێکی به‌له‌نگازی سڤێلی وه‌ك کورد. له‌سه‌ر خاکی خۆی و به‌ده‌ستی رژێمێك که‌خۆی به خودان ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌وای بزانێت. به‌بێئه‌وه‌ی هه‌رگیز ویستی داگیرکاریی هه‌بووبێت و هه‌میشه له هه‌ڵهاتن و خۆ له په‌ناوپه‌سێر خزاندندا بووبێت. تاوانێك هێنده به قێزه‌ونیی و دوور له‌هه‌ر پاساوێك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ئامانجی جینۆساید‌و خێروبێر دزین، که ته‌نانه‌ت وه‌ك کاره‌کانی (نازیی) به‌ئاشکرا نه‌کرێن… ئایا له‌گه‌ڵ کام وێک‌چوونی به‌سه‌رهاتی یابان و تاوانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا دێته‌وه؟.. چتۆ ئاوه‌زو ویژدانێکه هێنده خوێنساردو خه‌مسارده که‌ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بکات، نه‌خاسمه له‌به‌رده‌می سووتاوه‌کانی ئه‌و تراژیدیایه‌و له نێو خۆڵه‌مێشی سووتگه‌که‌یدا..
کێ؟ کۆترێکی سپی له کاغه‌ز، دڵێک له ره‌ژو، یان هه‌ستێك له ده‌رزی؟..
(ئادۆلف ئایشمان 1906-1962)؛ فه‌رمانده‌ی (ss شوتزشتافێل- تیپی پاراستن)، یه‌کێك له به‌رپرسیاره سه‌ره‌کییه‌کانی له‌ناوبردن و ده‌رکردنی زیاتر له سه‌دهه‌زار "جو"ی ئه‌ڵمانیاو وڵاته‌کانی که داگیری کردبوون…
جووه‌کانیش خه‌ڵکێکی بێوه‌یی سڤێلی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا بوون…
ئایشمان دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ڵدێت، به پێناسی ساخته‌وه ده‌ژێ و کارده‌کات و، دواجار له ئه‌رجه‌نتین ده‌گیرسێته‌وه‌و له کارگه‌یه‌کی ئه‌رجه‌نتینی (دایمله‌ر بێنز) کارده‌کات. ساڵی 1960 پاش به‌دواگه‌ڕان و چاودێری زۆر، مۆساد ده‌یفڕێنێت بۆ ئیسرائیل و، له‌وێ له‌دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ردا دوای نزیکه‌ی دووساڵ له‌دار ده‌درێت… ئه‌ویش پاش ئه‌وهه‌موو تاوانه‌ی که به‌مێشکی هێوره‌وه ئه‌نجامی دابوون، ده‌یگووت: [فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌م جێبه‌جێکردووه]، وه هه‌رگیز په‌شیمانیی نیشاننه‌دا !..
به‌بڕوای من تاوانه‌کانی (سوڵتان هاشم) جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی (ئایشمان)یش به‌جێده‌هێڵن، هێشتا له‌ویش رووسوورترو مێشک هێورتر خۆی نیشانده‌دات… گه‌ر وه‌ك (کلاود ئیزلی) توشی راچه‌نینی ده‌روونیی و خه‌مۆکیی ببایه‌و، خواستی داوای لێبوردن و سازدانه‌وه‌ی ویژدانی زامداری لێده‌ربکه‌وتایه، ره‌وشێکی تر ده‌بوو… ئه‌و له‌و په‌سن و خه‌سڵه‌ته مرۆڤویست و ژیاندۆستانه داماڵه‌خاسکرابوو!
کورد هه‌رده‌بێت تێکه‌ڵ به‌و بزوتنه‌وه مرۆڤویستانه‌یه ببێت، که دژی له‌سێداره‌دان و کوشتنی یاسایی مرۆڤه، چونکه ناکرێت یاسایه‌ك بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌بێت. به‌تایبه‌تی لای نه‌ته‌وه‌یه‌ك که‌له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی به‌رده‌وامی له‌ناوبردنی له‌مێژوودا درێژترین بێت…
به‌ڵام ئه‌و شێوه‌یه له چه‌واشه‌کردن و ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی فاکته‌کان، دوورنییه وا‌بکات، پاشه‌ڕۆژ خه‌ڵکانێك به‌ڕووی سووره‌وه، داوای مێدالیاو نیشانی نیشتیمانیی بۆ که‌سانی وه‌ك (سوڵتان هاشم)یش بکه‌ن!
sirwanb@t-online.de
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
– http://www.stern.de/wissenschaft/mensch/:Atombombenabwurf-Nagasaki-Opfer/544076.html
– http://kriegsende.ard.de/pages_std_lib/0,3275,OID1642550,00.html
– Peter Bürger: Hiroshima, der Krieg und die Christen 2005
– Stephen Walker: Shockwave: Countdown to Hiroshima 2005