
زه‌مه‌ن
((زه‌مه‌ن..به‌رده‌وامه‌و، ئێمه‌ش به‌رده‌وام …..))
شوان عوسمان
ساته‌کانی زه‌مه‌ن
له زانی یه‌کتردان،،
بۆ به‌زینی یه‌کترو…
من و تۆش
له زار هه‌ڵدانی زانێکی ترداین..
بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌کترو…..
له چۆراوگه‌ی ئه‌وزان و
بردنه‌وه‌ش دا…
چۆڕ، چۆڕ زامی چۆڕانهوهیهکی
پڕترو،
چریکه‌یه‌کی چڕتر،
بۆهێورکردنهوهی ساتهخێراکان..
هێدی،هێدی… دهچڕێنینهوه..
ده‌زانم له چۆڕانهوهم دا،
چۆڕانهوهت ده‌ست پێ ده‌کات…
له چۆڕانه‌وه‌ی تۆش دا،
چۆڕانهوهکان ده‌بنه چۆڕاوگهو
به‌ره‌و سه‌فه‌رێکی که‌نار بوونه‌وه..
سه‌ر هه‌ڵده‌گرن….
سه‌رده‌مانێکه.. دادهچۆڕێین و
له حه‌یران بوونی یه‌کتردا،
حه‌یران و سه‌رمه‌ستی حه‌یرانێکی
داچۆڕانی ئه‌به‌دی یه‌کترین…..
من وتۆ قه‌ده‌رێکه….
له قه‌ده‌ر یاخین و
له ململانێ ی ئیرادهبهزینی،
ئیراده‌ی یه‌کترین….
به‌ڵام کام ئیراده…ئیراده‌ی به‌زان،،
ئیراده‌ی دۆڕان……
ئیڕاده‌ی به‌زانی تۆ
یان ئیراده‌ی دۆڕانی خۆم
من به دۆڕانی تۆ
خۆ بهبهزیو ده‌زانم
من به‌سه‌رکه‌وتنی تۆ،
خۆم به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانم…
ئه‌و فه‌زایه‌ی له نێوان بوونمان دایه،
هه‌ڵی رێکهوتێ نی یه…
فه‌زای فه‌نابوونی ئهوههستتانهیه،
له گه‌رووی هه‌ناسه‌دانیان دا…
بخوورێک له خۆشه‌ویستیی…
هه‌ڵده‌فڕێت…
له ناو ته‌م تومانی ئه‌و بخورهشدا،
که نه‌به کۆخه‌ی زه‌ره‌ر دوایی دێت…
نهبهپژمینی قازانج سه‌ر هه‌ڵدێنێت..
ئه‌ی تۆ، ئه‌ی من، ئه‌ی زه‌مه‌ن….
ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بن به‌تۆو،
ئه‌وانه‌ش ده‌بن بهمن و،
من و تۆش ده‌بین به قه‌ده‌رێکی
بێ ئیراده‌ی ده‌سته‌مۆی زه‌مه‌ن….
زه‌مه‌نێکی هاوتا نه‌بوونی
من و تۆ
زه‌مه‌نێکی بێ به‌هابوونی
ره‌هاکانی من و تۆ
زه‌مه‌نێکی به باکردنی شته‌کانمان،
شته پڕرۆح و زیندووه‌کان…
به‌ڵام… مه‌حاڵه من و تۆ عاشق بین…
ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ری زه‌مه‌ن،
له ههولێکیدا،زۆربهدزیی…
ئیراده‌ی نه‌به‌زی،
به سه‌ر،
ئیراده‌ی به‌زیوی من وتۆدا،
سه‌رکه‌وێت…
ناڕه‌وایه به‌بێ ئیراده عیشق بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی گره‌وی دۆڕانمان
بخه‌ینه ده‌ست ئه‌ستۆی زه‌مه‌ن.
هۆله‌نده-دێلفت-2007