مناڵی ساوا و کێشه‌ی گریان
گوڵاڵه پشده‌ری…
له‌م بابه‌ته‌دا:
– لێکۆڵینه‌وه له‌باه‌ری کێشه‌ی گریانی مناڵانی ساوا(کۆرپه)
– ژانه‌زگی مناڵی ساوا
– هه‌ندێک له هۆکاره‌کانی ژانه‌زگی مناڵی ساوا
– په‌ند و پێشنیار
– سه‌رچاوه
لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی کێشه‌ی گریانی مناڵانی ساوا(کۆرپه)
چ کاتێک باس له کێشه‌ی گریان له مناڵانی ساوادا ده‌کرێت؟
کاتێک که کۆرپه‌له به لای که‌مه‌وه ماوه‌ی 3 حه‌فته و 3 ڕۆژ له حه‌فته‌دا و 3 کاتژمێر له ڕۆژدا بگرییهت.
له ساڵی 2001-2005 نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان Wilhelmina Ziekenhuis Utrecht (WKZ) له هۆڵه‌ندا
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کرد که له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ده‌گه‌ڕان به دوایی کاریگه‌ری هه‌ندێک هه‌نگاونان بۆ ڕێگه‌چاره‌سه‌ری له‌باره‌ی ئه‌و مناڵه ساوایانه‌ی که زۆر ده‌گریه‌ن.
هۆی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه بوو، که زۆر له دایکان و باوکان هه‌ن که مناڵ له سه‌ر ده‌م(زگ) ده‌خه‌وێنن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی کۆچی مناڵان.
وه‌کو ده‌زانین له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا، سه‌لماندراوه که ئه‌م کرده‌وه‌یه(مناڵ له سه‌ر زگ خه‌واندن) ڕیسک کردنه، و ئه‌گه‌ری مردنی مناڵ له ناو جێگا دا هه‌یه.
خاتوو Bregie Van Sleuwen که به‌رپرسی ڕێکخستنی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاریگه‌ری جۆراوجۆر بۆ هه‌نگاونان به تایبه‌ت
بۆ مناڵان و کێشه‌ی گریان باس ده‌کات چۆن ئه‌م بیرۆکه‌یه هاته ئاراوه:
' هاوکارم خاتوو Monique L,Hoir پێشنیاری کرد کرده‌وه‌ی لهسهرزگخهواندنی مناڵان لابردرێت.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کرد له سه‌ر قۆنداغ کردنی مناڵان(پێچانه‌وه)، که له‌وانه‌یه ئه‌لته‌رناتیفێک بێ بۆ به‌رگریکردن له گریانی زێده له سنووری مناڵان. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێکی باشی سه‌لماند.
پێشنیار
WKZ له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیدا که 400 کۆرپه‌له‌یان له ته‌مه‌نی نێوان 0-13 حه‌فته‌دا، ده‌ستنیشان کرد که کێشه‌ی گریانان هه‌بوو.
دایکان و باوکانی نیوه‌یی له‌م کۆرپه‌لانه ده‌بووایه ڕه‌چاوی سێ خاڵ بکه‌ن:1- ڕێکوپێکی واته؛ به کاتی خۆی خه‌واندن،شیرپێدان،پاککرنده‌وه…2- پێشبینیکردنی رووداو واته باش ناسینی مناڵ و پێویستی و تایبه‌تمه‌ندییکانی مناڵی ساوا ره‌چاو بکرێت.
3- فه‌راهه‌مکردنی ئارامی،بێده‌نگی،به‌رگریکردن له گه‌رما،سه‌رما،تیشک،ته‌ڕی،برسیێی و هه‌ستی ته‌نیایی…
نیوه‌یی تری دایکان و باوکانی کۆرپه‌له‌کانی تریش ده‌قی ئه‌و خاڵانه و له گه‌ڵ کرده‌وه‌یی قۆنداغ کردنیش کاتێ خه‌وتن.
ئه‌نجامی لێکۆڵینهرهوهکان که له گۆڤاری زانستی ئه‌مریکی The journal of Pediatrics بڵاو کرایه‌وه، ده‌لێت:
خاڵه‌کانی 2 و 3 کاریگه‌ری باش(ئه‌رینیان) هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گریانی تایبه‌تی مناڵ.
بۆ کرده‌وه‌ی قۆنداغکردن هیچ کاریگه‌رییه‌کی وه‌ها نهسهلماندراوه.
په‌ند و پێشنیاری ئه‌وان بۆ دایکان و باوکانێک که کۆرپه‌له‌یان یه‌کجار زۆر دهگرییهن ئه‌وه‌یه که:
بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته ڕه‌چاوی خاڵی 3 بکرێت واته؛ به رێک‌وپێکی و به‌کاتی خۆیی خزمه‌ته‌کان به مناڵ ئه‌نجام بدرێت.
ژانه‌زگی مناڵانی ساوا
که‌م یان زیاد 10%-15% له مناڵانی ساوا(کۆرپه‌له) به‌رده‌وام ژانی زگیان هه‌یه، ڕوخساری کۆرپه‌له سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و پێچکه‌کانی ڕاده‌وه‌شێنێت.
گریانێکی زۆر تیژ و زیقهزیقیهتی. ئه‌گه‌ر ده‌ستت له‌سه‌ر زگی دانێی ،هه‌ست به جوڵانی ڕیخۆڵه‌کانی ده‌که‌ی.
گریان ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه / په‌یامه (Communication ) بۆ مناڵێک که هێشتا زمان نازانێت.
گریان زیاتر دوای یه‌که‌م حه‌فته‌ی ژیان ده‌ست پێده‌کات و له‌وانه‌یه تا ماوه‌ی شه‌ش حه‌فته بخایه‌نێت به‌ڵام له دواییدا که‌متر ده‌بێته‌وه،بێجگه له‌و حاڵه‌ته‌ی که کێشه‌ی قۆڵنجکردنی سیسته‌می گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کان له ئارادا بیت.
هه‌ندێک له هۆکاره‌کانی ژانه زگ
گریان له هۆکاری زۆر گرفته‌وه دێت بۆ نموونه:
هه‌ستکردن به سه‌رما،گه‌رما،برسیێتی، تینوایه‌تی ، ته‌ڕیی نه‌خۆشی وه‌کو Ostepathy و یان هه‌ستی ته‌نیایی و هه‌بوونی کێشه‌ی Stress له دایکاندا له کاتی دووگیانیاندا.
سیسته‌می گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کانی کۆرپه‌له کاتێک که دێته سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه،هێشتا پێنه‌گه‌یشتووه(گه‌شه‌ی نهساندووه)
ئینجا ئه‌و کرده‌وه‌ییه ماوه‌ی که‌م یان زیاد 6 مانگ ده‌خایه‌نێت.
شیری مه‌مکی دایک زۆر گوونجاوتره له شیری وشک بۆمناڵ به تایبه‌تی بۆ مناڵی ساوا، ئه‌وه شیره یه‌کجار زۆر گرنگی هه‌یه، چۆنکه شیری مه‌مکی دایک یه‌که‌م یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌ساندنی سیسته‌می گه‌ده و ڕێخۆڵه‌کان و دووه‌م شیری دایک واته ''یه‌که‌م شیر'' (یه‌که‌م به‌رهه‌می شیر دوایی مناڵ بوون)که پێی ئه‌ڵێن: Colostrum هه‌ڵگه‌ری ماده‌ی به‌رگرییه(مناعه) که له ناو شیری دایک دا هه‌یه و جه‌سته‌ی کۆرپه‌له خۆی له یه‌که‌م شه‌ش مانگی ته‌مه‌نیدا ناتوانێت ئه‌و پێکهاته‌یه درووست بکات، و زۆر پێویسته بۆ کۆرپه‌له.ئه‌و
'' یه‌که‌م شیره'' بخوات،چۆنکه ڕێژه‌ی چه‌وری و شه‌کری که‌مه و ده‌ره‌نجام کرده‌وه‌ی ووردکردنی خۆراک(هه‌زمکردن) ئاسانتر ده‌کات.
سییه‌م ئه‌م پێکهاته‌یه هه‌ڵگری ڤێتامین A & Carotine که ئه‌مه‌ش زۆر پێویستن بۆ جه‌سته کارۆتین ماده‌ی Antioxidane ، و یه‌که‌م شیر درووست به ئه‌ندازه‌ی گه‌ده‌ی کۆرپه‌له‌یه(گه‌ده‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی مستێکی خۆیه‌تی).
دوایی 3 تا 4 ڕۆژ دوایی مناڵبوون Colostrum خۆی ده‌گۆڕیت وه‌ک شیری ئاسایی.
هه‌ندێک کۆرپه‌له هه‌ستیارترن له وانه‌ی تر بۆ ژانه زگ ئینجا ڕه‌نگدانه‌وه‌کان جیاوازن.
کاتێ خواردنی، جوڵانی سیسته‌می گه‌ده و ڕیخۆله‌کان ڕووی ئه‌دات واته peristalsis digestion . ئه‌وه ده‌بێت به هۆکاری درووستبوونی ژانه زگ له کۆرپه‌له‌دا.
جاری وایه کۆرپه‌له هه‌ندێک هه‌وا له کاتێ مژینی مه‌مک قووت ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ژانه‌زگ.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک دایک هه‌ن که ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر به‌رهه‌می شیریان هه‌یه،ئینجا کۆرپه‌له به یه‌کجار ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆرله‌م شێره ده‌مژێ، ئه‌وسا به هۆی زۆربوونی شیره‌که،هه‌دنێک به هه‌ڵه ده‌چێته ناو سیسته‌می هه‌ناسه‌ی کۆرپه‌له و له گه‌روویدا ده‌مێنێته‌وه.هه‌ندێکیان مه‌مکه‌که به‌رده‌ده‌ن و هه‌ندێکیان شه‌ڕی له گه‌ڵدا ده‌که‌ن و هاوکات که شیره‌که ده‌مژن هه‌ناسه‌ش ده‌کێشن.جاری وایه ئه‌وه‌نده به تووند و تیژی پووکه‌کان به‌سه‌ر گۆی
مه‌مک داده‌گرن که دبێته هۆی ئازار و ڕۆشانی(بریندارکردنی).
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ژانه‌زگی مناڵی ساوا هۆکاره‌که‌ی شیری زۆر بێ
پێشه‌کی ئه‌بێ توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت و بزاندرێت که ئایا ڕیژه‌ی شیره‌که ئاساییه یان له سنووری ئاسایی ده‌رچووه؟
ئه‌گه‌ر وابێ:
– کۆرپه‌له کێشی زیاد ده‌کات،زیاتر له 300 گرام له یه‌ک حه‌فته‌دا.
– دایک دوای شیردان هه‌ست به قورس بوونی مه‌مه‌کان ده‌کات.
– زۆر له ژنان کێشه‌ی گیران(ڕێىبهستبوون)ی بۆڕییه‌کانی شیر و یان خوود التهابی مه‌مکیان هه‌یه.
ئینجا له‌م حاڵه‌ته‌دا:
– هه‌ر ژه‌مێکی شیردان،'' یه‌ک مه‌مک به‌کار بێنه ''
– سه‌ره‌تا مه‌مک بدۆشه تا ڕێژه‌یه‌ک له شیره‌که بڕوات و ئه و‌سا کۆرپه‌له وه‌به‌ر مهمکگرتن بده( بێجگه له یه‌کم شیر!، ئێمه مه‌به‌ستان لیره‌دا یه‌کم شیر نییه،یه‌که‌م شیر هه‌رگیز خه‌سار مه‌که و ئه‌گه‌ر مه‌مکیش التهابی کردبێ ئه‌و شیره زۆر پێویسته و باشتروایه بدرێت به کۆرپه‌له). له ژهمهکانیتردا ده‌توانی ئه‌وه‌ی تریان به‌کار بێنی و به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌ی شیری زۆر که‌متر ده‌بێته‌وه و دوایی ماوه‌ی حه‌فته‌یک ده‌توانی هه‌ردوویان یه‌ک له دوای یه‌ک به‌کار بێنی.
– ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له مه‌مک به‌ردات، به خۆتییهوه بنووسێنه له حاله‌تێکدا که خۆت هه‌ندیک به‌لای پشته‌وه‌دا خوار ده‌که‌یه‌وه
– شیردان به دانیشتنه‌وه یان له جێگادا؛ به‌هه‌ردوو شێوه ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پاڵکه‌وتوویی شیر بده‌یی،باشتر وایه کۆرپه‌له بخه‌یته سه‌ر زگت،به‌م شێوه‌یه ئه‌و باشتر ده‌توانێت قرپ(قرقێنه) لێبدات و به ئاسانی هه‌وای ناو گه‌ده‌ی به‌تاڵ بکات، ئه‌وه د هبێته مایه‌ی ئارامی ناو گه‌ده و که‌متر بوونه‌وه‌ی زگ ئێشه.
– ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌وانه‌یه کاریگه‌ری باشی هه‌بێ:
بۆ شیردان به پاڵکه‌وتووی، کۆرپه‌له له سه‌ر زگی خۆت له'' سه‌ر زگ'' ڕاکێشه(پاڵبخه) و له کاتێ مژیندا به ده‌ستت نێوچاوانی پاڵپێهونێ(نێوچاوانی بگره) تا هێزی ڕاکێشان (گرانش/جازبه) یان Gravitation ئه‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆرپه‌له نه‌توانێت شیر زۆر ڕاکێشێت.به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له شیر به یه‌کجار ناچێته ناو زگ و ژانه‌که سووک ده‌کات، هه‌رواها هه‌وای ناو گه‌ده به ئاسانتر دێته ده‌ره‌وه.
په‌ند و پێشنیار
دۆشینی مه‌مک:
ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک بێ و ناچاری مه‌مکت بدۆشی، ئه‌توانی به‌رهه‌می شیره‌که‌ت له شووشه‌یه‌کدا به پاک و خاوێنی له شوێنی سارد یان چالهبهفردا(سه‌لاجه و مجه‌میده) ڕابگری ودوایی به ئاوی شیله‌وتێن گه‌رمی بکه‌یه‌وه بۆ دان به کۆرپه‌له.
ئه‌گه‌ر مه‌مکت قورسه و گه‌رم و به‌ئازاره ئه‌توانی به په‌ڕۆیه‌کی ته‌ر و سارد، ساردی بکه‌یه‌وه تا ئازار و ئاوسانی که‌متر بێته‌وه و یان ئه‌گه‌ر کێشه‌که له ماوه‌ی ئاسایی خۆی تێپه‌ڕبوو و چاک نه‌بۆیه‌وه ئه‌بێ سه‌ردانی پزیشک بکرێت بۆ چاره‌سه‌ری.
لێره‌دا خاڵێکی گرنگ هه‌یه که باشتر وایه دایکان و باوکان ڕه‌چاوی بکه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زۆر گرنگه له کاتێ دووگیانی‌دا ژن دووری بکات له گرژی و ئاڵۆزی باری ده‌روونی و ڕۆحی،تووڕه و خه‌مبار نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی کێشه‌ی Stress نه‌بێت،چۆنکه ئه‌وه کاریگه‌ری زۆر نه‌رینی هه‌یه له سه‌ر کۆرپه‌له. ئه‌و دایکانه‌ی کا کاتێ دووگیانی کێشه‌ی سترێسیان هه‌یه،کۆرپه‌له‌یان زۆر نائارامن و دهگرییهن، ئه‌وه له لێکۆڵینه‌وه‌یی زانستیدا سهڵماندراوه.
سه‌رچاوه
www.nusring.nl
www.lactatiekunde.nl
www.huilbaby.info
گوڵاڵه پشده‌ری
2008January 1-
Holland
Goli-67@hotmail.com